ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
18 - جەمادە لئاخیر - 1445 کۆچی
31 - 12 - 2023 زایینی
07:44 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=437652
__________


هاوینی سەقەر دەست بە داگیرکردنی زستانی جەمسەری باکور دەکات هەروەک بەحەق بۆ ئەم ساڵتان (1445) ی کۆچی بەڵێنمان پێدابوون ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتری دەسەڵاتدار بەسەر مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی، وە درودو سڵاو لەسەر سەرجەمی هەموو نێردراوەکانی اللە لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە جیاوازی ناکەین لە نێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی و ئێمەش تەسلیمین بۆی، پاشان لەدوای ئەمە..

بەبێ هیچ پێشەکیەک ڕاستەوخۆ دەچینە ناو بابەتەکەو پرسیارێک ئاڕاستەی سەرجەمی نەتەوەکانی نیوە گۆی باکور دەکەین و دەڵێین: لە نیوە گۆی باکور کەی وادەی چوونە ناو ڕۆژی هەڵگەڕانەوە (خۆروەگەڕ) ی زستانە؟ وەڵامی هەموو مرۆڤێکی تێگەیشتوو و ژیرو فامدیدە زانراوەو بێگومان دواتر دەڵێت: "ڕۆژی هەڵگەڕانەوە (خۆروەگەڕ) ی زستان لە بەرواری (21 ی دیسەمبەر) شەوی بیست و یەکە، وە سەرجەمی نیوەگۆی باکور (زۆربەی دانیشتوانی دەوڵەتەکانی خەڵکی جیهان) جیاوازو ناکۆک نین لەسەر ڕۆژی هەڵگەڕانەوەی زستان کە بەهۆی درێژی شەوەوە درێژترین شەوی ساڵی زستانە ئەی ئەو ناصر محمد یەمانیەی هێشتا ئەوەمان بۆ دەهۆنیەوە خەلیفەی اللە یت لەسەر سەرتاپای جیهان بە وشکانی و دەریاوەی"، جا لەپاش ئەمە بەحەق بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکەین و دەڵێین: جا ئایا‌ زریانی ئەو زستانەی ڕوسیاو چین و ئەڵمانیاو زۆربەی دەوڵەتەکانی ئەوروپاو کیوبیکی کەنەدای نقوم کرد تا ئەوکاتەی بەرواری (21 ی دیسەمبەر) هات جا هاوینی سەقەر دەستی بە هاتنەناوەوە کرد بۆ داگیرکردنی زستانی جەمسەری باکور؛ جا بە داگیرکردنی زستان دەستبەکاربوو جا ئەو بەفرە مێژووییانەی تواندەوە کە سەرجەم شارە چینیەکانی بە پلەی جۆراو جۆر لەوپەڕی باکورەوە بۆ ئەوپەڕی باشور نقوم کرد وە بەهەمان شێوە کیوبیکی کەنەدی؟ جا ئایا بەفرەکانی کیوبیکی کەنەدی و مۆنتریال لەدوای بەرواری ئەم (21 ی دیسەمبەرە) بەهۆی چونە ناو وەرزی زستان توانەوە؟ لەکاتێکدا پێویست بوو بەفرەکان لە شەقامەکانی کەنەدا تا سەرەتای بەهاری ساڵی (2024 ی زایینی) بمێننەوە جا لەپاش ئەوە لە مانگی چوار (ئەپریل) هەروەک هەموو ساڵێک دەستی بە توانەوە کردبا؟ لەپاش ئەمە بەحەق بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکەین و دەڵێین: بەڵام بەفرەکانی سەرەتای زستانی کەنەدا لەو ڕۆژەدا توانەوە کە چوونە ناو هەڵگەڕانەوەی زستان! وە دووبارەی دەکەینەوەو دەڵێین: ئەی دانیشتوانی جەمسەری باکور لە ڕۆژی هەڵگەڕانەوە (خۆروەگەڕ) ی زستان ڕوو لە ئێوە دەکەین، چۆن وەرزی زستانی سارد بەفرەکان دەتوێننەوە ئەی خاوەنانی جەژنی ڕەش لە بەفری زستان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان؟ ئایا تێناگەن؟! لەوەیە ئەو نەزانانەی نایانەوێت بیربکەنەوە بیانەوێت بڵێن: "جا لەم باسەدا چی نامۆ هەیە؟" لەپاش ئەمە خەلیفەی اللە مەهدی ئیمام ناصر محمد یەمانی بە تەحەددای عەقڵ و مەنتق وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: بەوپێیەی بەفرەکان بەهۆی چوونەناو وەرزی زستان ناتوێنەوە جا ئەمەش عەقڵ و مەنتق قبوڵی ناکات سەرەڕای ئەوەی بەفرەکان دوای دە ڕۆژی یەکەمی مانگی دیسەمبەرەوە ڕوویداوە؛ جا چۆن لەهەمان ئەم مانگە - دیسەمبەر - ڕۆژی وادەی هەڵگەڕانەوەی زستان دێت جا بەفرەکان دەست بە توانەوە دەکەن؟! جا ئایا چین و ئەوروپاو کەنەدا چوونەتە ناو وەرزی زستانەوە یان وەرزی هاوین؟! وەڵامی سەرجەم گەلانی جەمسەری باکور زانراوەو دواتر دەڵێن: "بەڵکو جەمسەری باکور لە ڕۆژی هەڵگەڕانەوەی زستان لە بەرواری (21 - 12 - 2023 ی زایینی) چۆتە ناو دڵی زستانەوە، جا لەپاش ئەمە بە خەڵکی جیهان دەڵێین: ئایا تێناگەن؟ ئەی ئایا پێویست نیە چین ساردیەکەی زیاتر بێت نەک بەرزبوونەوە لە پلەکانی گەرمی لە چل پلەی ژێر سفرەوە بۆ سەرووی سفر بە چەند پلەیەکی زۆر تا ئەو ڕاددەی بەفرەکان لە وەرزی زستان دەست بە توانەوە بکەن؟! وە بەهەمان شێوە زستانی یەمەن کە سەرماکەی خەڵکی یەمەنی بەر لە ڕۆژی هەڵگەڕانەوەی زستان لە باوەش گرت، تا ئەوکاتەی ڕۆژی هەڵگەڕانەوەی زستان هات جا پلەی گەرمی لە سەنعای پایتەختەوە بە چەندین پلە بۆ سەرووی سفر بەرزبوویەوە وە هێشتا لە بەرزبوونەوە بەردەوامە، جا ئایا خەڵکی یەمەن لە یەمەن لە بەرواری (21 ی دیسەمبەری زایینی) یەوە چوونەتە ناو وەرزی هاوینەوە یان وەرزی زستان؟! سەرەڕای ئەوەی خەڵکی یەمەن بەر لە ڕۆژی هەڵگەڕانەوەی زستان باوەشیان بە وەرزی زستاندا کرد، تا ئەوکاتەی ڕۆژی هەڵگەڕانەوەی زستان هات و پلەی گەرمی لەلای خەڵکی یەمەن بەرزبوویەوە لەکاتێکدا ئەوان لە ڕیزی خەڵکانی نیوە گۆی باکور دان، وە سەرەڕای هەست کردنیان بە ساردی زستانی ساڵی (1445 کۆچی) کەواتە ئەوە چیە دەستی بە لە سێدارەدانی وەرزی زستان کردووە لە دوای هاتنەجێی؟! وەڵامەکەی بەحەق ئەوەیە: ئەمە لەبەرئەوەی نیوەگۆی باکور دەستی بە چونە ناو کەش و هەوای هاوینی سەقەر کردووە، یان ئێوە نازانن هاوینی سەقەر چیە؟ ئەی پێمان نەوتن لەسەرەتادا هەر چوار وەرزەکە تێکدەشکێنێت؟ جا کەش و هەوای هەسارەی زەوی بۆ هاوینێکی باراناوی و ئاوی بەخوڕو بارستەی شاخی سەهۆڵی و هەورە تریشقەکان و نقوم بوون دەگۆڕێت، تا ئەوکاتەی زەوی بەهۆی بارانی لافاوەکانی هاوینی سەقەرەوە جلەکەی دەپۆشێت و بە گژوگیاو درەختەکان دەڕازێتەوە؛ جا لەپاشان بای باران بارین دەوەستێت، پاشانیش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی لە ڕاددەبەدەرو قبوڵنەکراو اللە ئەو سەربازە گەردەلوولانەی دەنێرێت کە ئاگریان تێدایەو بەشێوەیکی پێشبینی نەکراو لە مێژووی گەردەلوولە ئاگرەکان هێرش دەکاتە سەر باخ و ناوچەو شوێنەکانتان ئەی خاوەن باخە سەوزەکان لە وەرزی زستان، جا ناتوانن بە وەرزی زستان ناوی ببەن، بەڵکو دواتر پێی دەڵێن هاوینی سەقەر ئەی دانیشتوانی جەمسەری باکور، لەبەرئەوەی هاوینی خۆر لەگەڵ خۆر چووەتە نیوەگۆی باشور، جا چۆن جەمسەری باکور دەتوێتەوە وە بەهەمان شێوە لەم کاتەی ساڵدا چیای ئەلب بتوێتەوە سەرەڕای ئەوەی جەمسەری باکور لەم کاتەدا لە وەرزی زستان دایە؟! بەڵکو چوونەتە ناو هاوینی سەقەرەوە هەروەک بەحەق بەڵێنمان پێدابوون جا سەرجەم وەرزەکانی ئەمساڵتان (144‌5 ی کۆچی) بە فەرمانێک لەلایەن اللە ی پەروەردگارەکەم و پەروەردگارەکەتان کە زاڵ و دەستڕۆیشتووە بەسەر مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی داگیر دەکات؛ جا هەر بە خێرایی دواتر زستان بە هەموویەوە بەر لە بەسەرچوونی زستان بە هەڵواسین لە سێدارە دەدات، بەڵکو هەسارەی زەوی بەهەموویەوە دەچێتە ناو کەش و هەوای هاوینی سەقەرەوە.

وە لەگەڵ ئەوەی چەند دەوڵەتێکی ئەوروپی هەن کە بەفرەکان بەشێوەیەکی لەناکاو دایپۆشین بەهەمان شێوە لەدوای دەی مانگی دیسەمبەرەوە لەدوای ئەوەی ئەم زستانەیان بەهۆی نینۆو قەتیس بوونی گەرمای سوتەمەنی کارگەکانیانەوە بە زستانێکی گەرم ناوبرد؛ جا بە پیلانەکەیان هاوینی سەقەریان بە زستانی گەرم پەردە پۆشکرد بەهۆی دیاردەی ئەو نینۆ گەرمیەی کە بەپێی بۆچوونی ئەوان هاوکات بوو لەگەڵ قەتیس بوونی گازە گەرمە گوماناویەکان؛ جا پێیان وایە ئەوەیە لەدوای ئەو قەتیس بوونی گەرمیەوەیە کە لەسەر بنەمایەکی زانستی فیزیایی بەپێی بۆچوونەکەیان بنیات نەنراوە! جا اللە ش ویستی پیلانەکەیان پوچ و بەتاڵ بکاتەوەو سەرجەم هەڵە گوماناویەکانیان شکست پێبهێنێت جا لەدوای دە ڕۆژی یەکەمی دیسەمبەرەوە زریانی بەفری (بۆ سەر دەوڵەتە گەورەکان) نارد بەو پلەیەی فڕۆکەخانەکانی ئەڵمانیای لە فڕین وەستاند، بەڵام ئێستا - بەفرەکانی ئەڵمانیا - توانەوە بەڵکو تەنانەت چیا بەفریەکانیش، وە چەندین لافاو ڕوویاندا وە سەرجەم دەوڵەتە ئەوروپیەکان و چین و کەنەداو ئەمریکاو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دۆخی هاوینەیان بەسەردا هات، حیکمەتیش لەمەدا ئەوەیە: اللە ویستی بەم شێوەیە لە درۆی دیاردەی نینۆی گەرمی دەریایی و دیاردەی قەتیس بوونی گەرمی بەهۆی گازە گەرمەکانەوە بەگوێرەی بۆچوونەکەی خۆیان بدات، وە اللە ویستی هەڵەو ڕێگری و پەردەپۆشیەکەیان ئاشکرا بکات، وە اللە ش دەزانێت چین بریتیە لە گەورەترین ئەو دەوڵەتە پیشەسازیانەی ئەو گازە کاربۆنیانەی لێدەردەدرێت کە بووەتە هۆی قەتیس بوونی گەرمی بەگوێرەی بۆچوونەکەیان؛ جا اللە درۆو بوختانی دیارەی قەتیس بوونی گەرمی لە ئاسمانی چین تێکشکاند، بەڵکو تەنانەت دیاردەی قەتیسبوونی گەرمی لە ئاسمانی گەورەترین دەوڵەتی پیشەسازی لەسەر ڕووی زەوی بە تەواوی تێکشکاند؛ جا زریانێکی بەفری مێژوویی کە لە مێژووی خۆیان نەیاندیبوو بۆ ناردن جا لەپاشان سەرجەم زانایانی کەش و هەوا بێدەنگ بوون و مۆر بەسەر دەم و دویاندا نرا، وە بە دڵنیاییەوە زانیان بەرزبوونەوەی گەرمی کەش و هەوای زەوی بەهۆی ئەو قەتیس بوونی گەرمیەوە نیە کە پێیان وایە بەهۆی زۆری گازە گەرمەکانی کارگەکانی بەشەرەوەیە بە گوێرەی بۆچوونەکەیان، بەڵکو دەبینن اللە چۆن خۆی زستان دەگۆڕێت جا دەیکات بە هاوین و پاشانیش زستان پاشانیش هاوین لە هەمان هەفتەدا تا تووشی شۆک ببن بەڵکو هۆشداری سزای اللە بن، بەڵکو بە تەواوی هەڵاوسان و گۆڕانکاری وەرزی ڕوویدا جا زانایانی کەش و هەوا نەیانتوانی هۆکارێکی زانستی بۆ ئەمە بهێنن؛ جا قسەکەیان هیچ نەبوو تەنها ئەوە نەبێت وتیان: "ئەمە ئاژاوەگێڕی کەش و هەواییە" ئێمەش دەڵێین: "اللهم بەڵێ ئاژاوەگێڕی کەش و هەواییە بەهۆی نزیکبوونەوەی کەش و هەوای هەسارەی سەقەر لە هەسارەی زەوی.

بەهەمان شێوە کۆڤیدی هاوینی سەقەر خراپەیەکی پەرش و بڵاوە،
مەبەستیشمان لە ڤایرۆسی هەڵامەت - ئەنفەلەوەنزا - نیە بەڵکو ئەو کەسەی نیعمەتی بۆن و تامی بەتەواوی لەناوچووە تەنانەت ئەگەر کەوچکێکی پڕ لە خوێش بخوات ئەوا تامی خوێیەکە ناکات هەروەک بڵێی خۆڵی قوت دابێت! وە ئەوەی هەست بەوە نەکات نیعمەتی بۆن و تام و چێژی لەدەست دابێت ئەوا تووشی کۆڕۆنا نەبووە، ئەمەش تا جیاوازی لەنێوان کۆڤیدە تازەکەو ئەنفەلەوەنزا بکەن جا هیچ دوودڵ و ڕاڕا نەبن بەهۆی ئەم نیشانەیەی کۆڤیدی پێ جیادەکرێتەوە تا هەموو مرۆڤێک بزانێت ئایا تووشی کۆڤید بووە یان بەتەنها ئەنفەلەوەنزایەکی ئاساییە؟ وە ئەوکەسەی نیعمەتی بۆن و نیعمەتی تامکردنی خواردنی لە دەستدا، ئەوا چارەسەکە بە خۆڕاییە: جا لەسەریەتی پابەند بێت بەو بەیانەی لە بەرواری (بیست و شەشی - ڕەمەزان - ی ساڵی 1441 ی کۆچی) نوسیومانە.
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=360951

بەهەرحاڵ نامانەوێت لە باسی جەنگی سەربازەکانی کۆڤیددا ڕۆبچین، بەڵکو تەنها بۆ ئەوەی خەڵکی جیهان جیاوازی لەنێوان پیلانە توندو تیژەکەی کۆڤیدی سەربارەکانی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری و نێوان ئەنفلەوەنزایەکی ئاساییدا بکەن ئەمەش تا دوودڵ نەبن، جا ئەوەی هەستی بۆن و تامکردنی بە تەواوی لەدەستدا ئەوا تووشی کۆڤیدی پیلانە تۆکمەو پتەوەکەی لای اللە بووە، ئەمەش بۆ ئەوکەسەیە کە اللە بەشێوەیەکی گشتی لە عەرەب و عەجەمەکان مۆڵەتێکی پێداوە، هەرچی کۆڤیدەکەی ترە ئەوا بە هیچ نیشانەیەکی نازانم جگە لە یەک نیشانە نەبێت؟ ئەویش بریتیە لە مردن بۆ ئەوکەسەی تووشی بووە، ئێمەش ڕزگاربوونی بەندەکانمان دەوێت نەک مردن، تەنها ئەوەی ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە ڕەت بکاتەوەو ڕقی لە حەقی دابەزێندراوی قورئانی گەورە بێت ئەوانە شوێنی ئەوە کەوتوون کە اللە توڕە دەکات و ڕقیان لە ڕازیبوونەکەیەتی، جا کێ لە سزای اللە پەنایان دەدات؟! جا ڕزگاربوون نیە، دواتریش دەزانن.

لە جەنگە کۆڕۆناییەکەی اللە وە دەگەڕێینەوە بۆ جەنگە گەردوونیەکەی اللە ئەمەش تا بێدینەکان بزانن اللە خۆی بەسەر مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەویدا زاڵ و دەستڕۆیشتووە، وە هەسارەی سەقەریش (هەسارەی ئاگرە گەورەکە) هات.

بەهەرحاڵ وەرن تا هۆکاری هەڵاوسان و گۆڕانکاریە وەرزیەکانتان بە هەموویەوە بۆ ڕوونبکەینەوە؛ جا ئەمە بەهۆی ئەوەیە هەسارەی سەقەر هەڵدەستێت بە بۆردومانکردنی زەوی لە لایە بەستووەکانیەوە جا بارستەی هەناسەدراوی گەرمی دەنێرێت بۆ بۆردومانکردنی فێنککەرەوە بەستووەکانی زەوی بەتایبەتی هەردوو جەمسەرەکە لە باکورو باشورو دەوروبەرە بەستوەکانیەوە، وە جەنگەکەش بۆ بۆردومانکردنی فێنککەرەوەی نیوەگۆی باکور دەستی پێکردووە هەروەک بەحەق بە فەرمانی اللە بەڵێنمان پێدابوون؛ ئەمە فێنککەرەوەی ناوەندی نیوە گۆی باکورە؛ کە بریتیە لە جەمسەری باکور، کە لە دیسەمبەری ئەم ساڵتان (2023 ی زایینی) ڕێکەوتی (1445 ی کۆچی) دەستیپێکردووە، وە دەشزانین ئەمە بۆ وێران کردنی فریۆنی جەمسەری باکورە جا بارستە ساردەکانی فریۆن پارچە پارچە کران و بارستە جەمسەریە ساردەکان لە ئاسمانی جەمسەری باکورەوە هەڵاتنە لای جیهان بەهۆی ڕوودانی بارستە مووشەکیە گەرمیە سەقەریەکانەوە لە ئاسمانی جەمسەری باکور.

وە سەبارەت بە سەرەتای کاریگەری هەسارەی سەقەر لەسەر بەرگە هەوای کەش و هەوای هەردوو جەمسەرەکەی هەسارەی زەویەوە، ئەوا لە ساڵی (2005 ی زایینیەوە) وردە وردە دەستی بە بەهێزبوون کرد بۆیەش اللە بەندەو خەلیفەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ڕەوانە کردووە تا لە ساڵی (2005 ی زایینی) ڕێکەوتی ساڵی (1426 ی کۆچی) یەوە لە خراپەی نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەر هۆشداریتان پێبدات؛ جا هێشتا دەڵێین: هەزاران جار پیرۆزە بۆ ئەوەی دواتر تاوانکارو پشتهەڵکەرەکان لەم ساڵەیان (1445 ی کۆچی) دەیبینن کە پڕە لە هاوینی سەقەر، پاشانیش اللە گەرمیەکە بۆ (151 پلەی سەدی) بەرز دەکاتەوە وە لەم ساڵە قەمەریەی (1445 ی کۆچی) جا ساڵێکی هاوبەشە لەنێوان (2023 ی زایینی) و ساڵی (2024 ی زایینی)؛ بەڵکو بریتیە لە ساڵێکی جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری؛ ئەمە بریتیە لەم ساڵەی ئێستاتان (1445 ی کۆچی) بە قسەیەکی جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری، وە ئای لەسەرسامی! ئەی ئایا ئەم زستانەی نیوە گۆی باکور لە بەرواری (21 ی دیسەمبەر) ـی ئەمساڵتان (2023 زایینی) دەستی پێنەکرد؟! جا ئەمە واتە بەتەنها هەشت ڕۆژ لە ساڵی (2023 ی زایینی) وەردەگیرێت جا لەم ساڵە تازەیەتان (2024 ی زایینی) دەچێتە ناو دڵی زستانەوە جا زستان بە ئاسایی لە مانگی یەنایەر (مانگی یەکی ساڵی زایینی) دەست بە بەهێزبوون دەکات، بەڵام دواتر هاوینی سەقەر داگیری دەکات هەروەک پێشتر هەواڵمان پێدان بەوەی دواتر هاوینی سەقەر وەرزی زستانی جەمسەری باکور داگیر دەکات، جا هێشتا جەخت لەوە دەکەینەوە کە پێشتر نوسیومانەو دەڵێین: هەزاران جار پیرۆزبێت ئەوەی دواتر تاوانکارەکان لەم ساڵەیان (1445 ی کۆچی) قەمەری دەیانگرێتەوە؛ جا هیچ کەم و کورتیەک لەلای ئێمە نیە بەڵکو ئێوە هەزاران جار کەم و کورتیتان کردووە.

بەهەرحاڵ هەروەک پێشتر پێمان وتن هاوینی سەقەر زستانی نیوە گۆی باشور لەسێدارە دەدات، وە بەهەمان شێوە بە مۆڵەتی اللە بەڵێنمان پێدان بەوەی هاوینی سەقەر دواتر بە فەرمانی اللە لە (21 ی دیسەمبەر) ی کۆتایی ئەم ساڵەتان (2023 ی زایینی) کار لەسەر لەسێدارەدانی زستانی نیوە گۆی باکور دەکات، خۆ ئەگەر هاوینی سەقەر لەڕێگادا نەبووایە بۆ لەسێدارە دانی زستانی جەمسەری باکور ئەوا بەفرەکانی جەژنی لەدایکبوون لە زۆرێکی دەوڵەتەکان و باکوری کەنەدا بەتایبەتی ون نەدەبوون جا بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکەیان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونەوە لە کەنەدا بەفریان نەبینی، بەهەمان شێوە جەژنی کریسمسی داهاتوو دەبێتە جەژنێکی ڕەشی خاڵی لە بەفری سپی، تەنانەت لە بەفری نوێشەوە لەدوای ڕوودانی لەم دیسەمبەرەی ئێستا تەنها کەمێک نەبێت (ئەگەر هەبێت) جا لەپاش ئەمە لە یەنایەر دەست بە توانەوە دەکات، وە بەفرەکان لە دڵی زستان (یەنایەری مانگی داهاتوو) بەهۆی بەردەوامبوونی هاوینی سەقەرەوە دەتوێنەوە، خۆ ئەگەر هاوینی سەقەر لەڕێگاکەی نەبووایە بۆ لەسێدارەدانی زستانی نیوە گۆی باکور ئەوا بە هەڵواسین دەستی بە لەسێدارەدانی زستانی یەمەن نەدەکرد لە پێنج پلەی ژێر سفرەوە بۆ سەرووی سفر بە چەند پلەیەک، ئایا تێناگەن؟! وە خەڵکی یەمەن و سەرتاپای خەڵکیش دەزانن تاڵترین سەرما لە مانگی یەنایەر (مانگی یەکی ساڵی 2024 ی زایینی) دایە کە بریتیە لە دڵی زستان؛ وە دڵی زستانیش بریتیە لە یەنایەر، جا چاوەڕێی موشەکی گەورەی سەقەری بکەن کە سەرچاوەکەی لە هەسارەی سەقەرەوەیە بۆ بەرزکردنەوەی گەرمی کەش و هەوای لایەکانی زەوی لە هەردوو جەمسەری باشورو باکوری، وە موشەکی سەقەری گەرمی خۆرهەڵاتی، وە موشەکی گەرمی سەقەری خۆرئاوایی لەگەڵ موشەکە سەقەریەکان بە ئاڕاستەی فێنککەرەوە ناوەندیەکانی زەوی؛ کە بریتین لە جەمسەری باکورو باشور، وە گەورەترین موشەکی سەقەری گەرمیش کە نیشانەی بینراوی تێدایە؛ بریتیە لە دوکەڵە ئاشکراکە (دخان مبین) کە بەهای گەرمیەکەی (151 پلەی سەدیە) کە خەڵکەکەی دەگرێتەوە؛
ئەمەش سزایەکی بە ئێشە لە گەشتی زستان و هاویندا (رحلة الشتاء والصیف)، وە بەیادیش دەهێنمەوەو دووپاتی دەکەمەوەو دەڵێم: لە گەشتی زستان و هاوینی ئەمساڵتان (1445 ی زایینی)، وە بەم زۆر نزیکانەش هاوینی سەقەر بەشێوەیەکی تەواو دەست بەسەر وەرزی زستان لە نیوە گۆی باکوردا دەگرێت لەبەرئەوەی هیچ یادەوەریەکی تێدا بەدی نەهێنان بەوەی هەسارەی سەقەر دەستی بەسەر زستانی نیوە گۆی باشوردا گرتووە، جا چاوەڕێ بکەن منیش لەگەڵ ئێوەدا چاوەڕێم بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ ‎﴿١٠﴾‏ يَغْشَى النَّاسَ ۖ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ ‎﴿١١﴾‏ رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ ‎﴿١٢﴾‏ أَنَّىٰ لَهُمُ الذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ ‎﴿١٣﴾‏ ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ ‎﴿١٤﴾‏ إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا ۚ إِنَّكُمْ عَائِدُونَ ‎﴿١٥﴾‏ يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَىٰ إِنَّا مُنتَقِمُونَ ‎﴿١٦﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الدخان].

وە سەرەڕای ڕاگەیاندنی نیشانە جەنگە کەش و هەوا گەردوونیەکانیش بەڵام نیشانەو ئاگادارکردنەوە سزاییەکان سود بە کارپێکردنی عەقڵی ئەوانە ناگەیەنێت کە لە ئاژەڵەکانیش گومڕاتر ڕێگایان گرتۆتەبەر: ئەمانە بریتین لە خاوەنانی قسەی: جەنگی سروشت و جەنگی کارەساتە کەش و هەواییەکان.

وە ئەی گەلی موسڵمانان بۆ پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان هۆکاری ئاژاوەگێڕی کەش و هەوا بریتیە لە نزیکبوونەوەی تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەر وە ئەو فیزیایەی اللە لە کەش و هەوای هەسارەی ژیانی داناوە تێکچووە جا لەبەرچی بڕوا بە فەتواکەی اللە دەربارەی تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەر ناکەن هەرچەندە اللە هەواڵی تێپەڕبوونەکەشی لە قورئانی گەورەدا داناوە؟! یان ئێوە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز تێناگەن: {خُلِقَ الْإِنسَانُ مِنْ عَجَلٍ ۚ سَأُرِيكُمْ آيَاتِي فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ ‎﴿٣٧﴾‏ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ‎﴿٣٨﴾‏ لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُوا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ‎﴿٣٩﴾‏ بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ‎﴿٤٠﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الأنبياء]؟!

وە بەحەق فەتوا دەدەین بەوەی ئێوە بە فەرمی لەم زستانەتان و لەم هاوینەشتان و لەم ساڵەتان (1445 ی کۆچی) چوونەتە ناو هاوینی سەقەرەوە دواتریش دەزانن ئێمە ڕاستدەکەین نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان؛ جا کێ لەوکەسە ستەمکارترە کە درۆ بەناوی اللە وە بکات یان نیشانەکانی بەدرۆ بزانێت؟! بەڕاستی ئەو ستەمکاران سەرفراز ناکات.

دواتریش دەزانن نەفرەتی اللە لەسەر ئەوانەیە کە لە زەوی فەڵەستین و ئەو ناوچە جیاجیایانەی خەڵکی جیهان کە پڕبوونە لە ستەم و زۆرداری؛ دەستدرێژی و یاخیبوونی گەورەیان ئەنجامداوە، وە دەیانەوێت نورەکەی اللە بکوژێننەوەو اللە ش لێناگەڕێت و نورەکەی هەر تەواو دەکات هەرچەندە تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنەکەی بێت.


هەموو ساڵێکیشتان لە باشی و چاکیدا بێت و لەسەر حەقیش جێگیرو ڕاوەستاو بن تا ئەو ڕۆژەی اللە لەسەر ئایینەکەیان لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان ..
براتان خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
______________