ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
24 - ڕەبیعەل ئاخیر - 1445 کۆچی
08 - 11 - 2023 زایینی
04:33 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=433546
__________


اللە بە پێنج هەزار فریشتەی ئامادەکراو پشتگیری لە سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین کردووە ..


بەناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ؛ بەزێنەری (کۆماندۆ ڕاهێنراوە) شەڕانگێزە خراپە زایۆنیستەکان و شوێنە جیاجیاکانی خەڵکی جیهان بە پێنج هەزار فریشتەی ئامادەکراو یان زیاتر ئەگەر اللە لە سەربازەکانی بیەوێت؛ کە هێزو تۆڵەیان لە تاوانکارانی یاوەرو پاڵپشتی شەیتانەکان زۆر سەخت و توندوتیژە لە شەڕی غەززەی ڕێزدارو شەڕەکانی تری باوەڕداران، ئەمە بەڵێنی اللە یە بۆ باوەڕدارە ئارامگرە موجاهیدەکان بەحەق بۆ (بەرگری کردن) لە خۆیان و ئایین و زەویەکەیان و پیرۆزیەکانی اللە؛ بەڕاستی اللە دەستدرێژکارانی خۆشناوێت، وە سەربازانی ئاسمانەکان زەوی بۆ اللە یە بۆ سەرخستن و پاڵپشتیکردنی لە اللە ترسان لەسەر دەستدرێژکاران؛ ئەمە سوننەت و ڕێسای اللە یە لە یەکەمینەکان و دواهەمینەکان (کە بەڵێنی داوەو فەرموویەتی)؛ بەم شێوەیە ئێمە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە لە هەموو کات و زەمان شوێنێک؛ بەڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکان ناکات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {بَلَىٰ ۚ إِن تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا وَيَأْتُوكُم مِّن فَوْرِهِمْ هَٰذَا يُمْدِدْكُمْ رَبُّكُم بِخَمْسَةِ آلَافٍ مِّنَ الْمَلَائِكَةِ مُسَوِّمِينَ ‎﴿١٢٥﴾‏ وَمَا جَعَلَهُ اللَّهُ إِلَّا بُشْرَىٰ لَكُمْ وَلِتَطْمَئِنَّ قُلُوبُكُم بِهِ ۗ وَمَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِندِ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ ‎﴿١٢٦﴾‏ لِيَقْطَعَ طَرَفًا مِّنَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَوْ يَكْبِتَهُمْ فَيَنقَلِبُوا خَائِبِينَ ‎﴿١٢٧﴾} صدق الله العظيم [سورة آل عمران].

وە ئەی گەلی سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستینی پیرۆز ئەی تۆفانی مزگەوتی ئەقسا، بە دڵنیاییەوە بزانن تەنانەت ئەگەر اللە بەشوێن یەکدا بە پێنج ملیار فریشتەش بۆ بەرگری کردن یان ئامادەکراوی هاوشێوەی ئەوان بۆ دزەکردن و چوونەناو (دوژمن) لەکاتی هێرشدا پشتگیریتان بکات ئەوا بزانن و پاشانیش بزانن سەرکەوتن تەنها لەلایەن اللە وەیە، جا فریشتەکانیش تەنها بەندەی اللە ن لە سەربازەکانی اللە کە لە ژیانی دنیاو دوایی یاوەری باوەڕدارانن (چەند بەندەیەکی اللە ن وەکو ئێوە)، وە اللە ئەوانی تەنها کردووە بە مژدەیەک بۆ باوەڕداران تا دڵەکانیان ئۆقرە بگرێت و دامەزراو بێت بەوەی بەڕاستی اللە لەگەڵیانە بەڵکو سەرکەوتن تەنها لەلایەن اللە ی بە دەسەڵاتی داناو کاربەجێوەیە، جا تەنها دەست بە اللە وە بگرن و داوا لە اللە بکەن کە باشترین یاوەرو یارمەتیدەرەو باشترین بەسەرخەرە، خۆ ئەگەر ئەو فریشتە ئامادەکراوانەش نەبینن کە یەکسەر لەکاتی هێرش بۆ سەر دوژمنانی اللەو دوژمنەکانتان لەگەڵتان ئامادەن بەڵام (تاوانکارە دەستدرێژکارەکان) بە چاوی سەر دەبینن لەوکاتەی فریشتەکان دەیانگرن و بە سەختی دەیانکوژن، بەدڵنیاییەوە ڕاستیش دەکەین.

وە بە نەتەنیاهۆو سەربازەکان و هەموو یاوەڕو پاڵپشتەکانیان دەڵێین: هەمووتان بە ڕق و قینەکەتانەوە بمرن.

وە پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە! چۆن گوێم لە یاوەری شەیتانەکان دەبێت بەوەی ئەوە تاوتوێ دەکەن لەدوای شکستپێهێنانی سەربازەکانی بزووتنەوەی حەماس و دەستە بەرگریکارە ڕێزدارەکان کێ حوکمڕانی غەززەی ڕێزدار بکات؟! جا ئای لە سەرسامی ئەی گەلی عەجەم و عەرەب! چۆن دەتوانن ئەمە بڵێن بە متمانە بوون بەخۆیان و خۆبەگەورەو زل زانی و فریوخواردن بە هێزەکەیان؟! هەروەک بڵێی سەرکەوتن لەلایەن خۆتانەوە بێت، وە ڕێزی اللە تان نەگرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت، بەڵام اللە لەگەڵ لە اللە ترسانەو سەرکەوتنیش لەلایەن اللە ی بە دەسەڵاتی داناو کاربەجێوەیە، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی. وە سوێند بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ دەخۆم ئەگەر بێتو سەرجەم شەیتانە بەشەرەکانیش بەهەموو سەرجەم هێزە سەربازەکانیشیانەوە کۆببنەوە ئەوا ناتوانن شکستیان پێبهێنن و ئەوان اللە ی تاک و تەنهای زاڵیان لەگەڵدایە؛ جا کەس ناتوانێت بەسەریاندا زاڵ بێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إن يَنصُرْكُمُ اللَّهُ فَلَا غَالِبَ لَكُمْ ۖ وَإِن يَخْذُلْكُمْ فَمَن ذَا الَّذِي يَنصُرُكُم مِّن بَعْدِهِ ۗ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ ‎﴿١٦٠﴾‏} صدق الله العظيم [سورة ال عمران].

جا ئەمە لە سوننەت و ڕێساکانی اللە یە لە کتێب؛ بەڵێنێکە لەلایەن ئەوەوە بۆ موجاهیدەکان لە پێناوی اللە بۆ بەرگریکردن لەخۆیان و ئایینە حەقەکەیان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَكَانَ حَقًّا عَلَيْنَا نَصْرُ الْمُؤْمِنِينَ ‎﴿٤٧﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الروم].

یان نازانن منی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی پێشتر بە حەق فەتوامدا بەوەی پیاوانی دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا لە بزووتنەوەی حەماس و ئەوانەشی پاڵپشتیان دەکەن و سەریاندەخەن لە دەستەی بەریگریکارە ڕاستگۆکانی فەڵەستین ڕاستگۆن، وە ئەوانم کرد بە یاوەرو دۆستی خۆم، جا ئەوان تاکە کەسن کە چاوەڕێی بەیعەتم لێنەکردوون؛ لەبەرئەوەی بەیعەتیان بە اللە داوە، بەرگری کردن لە مزگەوتی ئەقسایان خستۆتە ئەستۆی خۆیان، بۆیەش بە درێژایی چواردە ساڵە هاوسۆزی خۆمم بۆیان ڕاگەیاندووە، وە ڕاشمگەیاند منی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی هاوسۆزی ئەوکەسەم کە هاوسۆزی ئەوانە وە دوژمنایەتی ئەوکەسەش دەکەم کە دوژمنایەتیان دەکات، وە بە داخی ئەوانیشەوە نیم تا بەسەر خەڵکی جیهان دەرمبخەن؛ بەڵکو دواتر اللە خۆی بەسەر سەرجەمی بەشەر بە سزایەکی سەخت لەلایەن اللە وە لە شەوی تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەر بەسەر سەرجەمی بەشەر دەرمدەخات جا بتانەوێت یان نەتانەوێت و ڕەتی بکەنەوە، دواتریش دەزانن اللە نورەکەی هەر تەواو دەکات هەرچەندە تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنەکەی بێت.

وە سەرەڕای ئەوەی اللە بە سەرجەم سەربازەکانی لە مەلەکوت پشتگیری بەندەکەی دەکات بەڵام من اللە دەکەم بە شاهێدو بەسیشە اللە شاهێدبێت بە شاهێدی دانێک کە لەلای پەروەردگارەکەم بۆم بنوسرێت بەوەی: سەرکەوتن تەنها لەلایەن اللە وەیە، وە بەوەی فەرمان تەنها لەلایەن اللە وەیە وە بەوەی فەرمانەکان هەر بۆ لای اللە دەگەڕێتەوە؛ کە بە چاوە خیانەتکارو ناپاکەکان دەزانێت وە بەوەش دەزانێت کە سنگەکان دەیشارنەوە وە باشترین یاوەرو پاڵپشتەو باشترین بەسەرخەرە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان (بە وشکانی و دەریاوەی) ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
___________________