ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
26 - سەفەر - 1445 کۆچی
11 - 09 - 2023 زایینی
06:55 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=427200
____________

ڕاگەیاندنی بەردەوامی هاوینی سەقەر کە ئاگادارکەرەوەیە بۆ بەشەر ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر تاک و تەنهای زاڵ کە هەرکەسێکی بیەوێت دروستی دەکات و هەڵیدەبژێرێت، وە درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە دواهەمین نێردراوو پێغەمبەران وە لەسەر سەرجەم بەندە چاکەکارەکانی هەموو ئوممەتەکانی مەلەکوتی اللە لەوەی لەسەرپێ دەڕوات یان دەفڕێت لە یەکەمینەکان و دواهەمینەکان و لە جیهانی سەروو تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان پاشان لەدوای ئەمە..

جا با هەردوو گرۆی (مرۆڤ و جن) ببن بە شاهێدو بەسیشە اللە ی ڕەحمان شاهێدبێت؛ لەوەی من هەمیشە هیچ قسەیەک لەسەر اللە ناکەم تەنها حەق و ڕاست نەبێت، وە بەو پێیەی من لەلایەن اللە وە شتانێک دەزانم لەکاتێکدا ئێوە نایزانن؛ بۆیە بۆ خەڵکی هەموو جیهان بەردەوامی هاوینی ئەم سەقەرە ڕادەگەیەنم کە هاتۆتە ناو ئەم ساڵەتان 2023 ی زایینی، وە ڕایدەگەیەنم وەرزی پاییز گەرمیەکەی توندتر دەبێت لە وەرزی هاوین.

لەوەیە سەرجەم گەلانی بەشەر بیانەوێت بڵێن: "ئەی (پەروەردگاری) بەسۆزو دلۆڤان ئەی بەسۆز‌و دلۆڤان! چۆن دەبێت گەرمای پاییز توندتر دەبێت لە گەرمای هاوین؟ جا ئێمە بە پەنجەکان ڕۆژانی چوونە ناو پاییزو دەستپێکردنی پلەی گەرمی مامناوەند دەژمێرین، جا ئایا قسەی زل و بێمانا دەکەیت دەربارەی ئەوەی نایزانیت ئەی ناصر محمد یەمانی؟ جا لە کەیەوە گەرمای پاییز توندترە لە گەرمای هاوین؟" جا لەپاش ئەمە خەلیفەی اللە ی گەلانی جیهان ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: گەرمای هەسارەی سەقەر چیتر شتێک نیە بتوانن بیشارنەوە هەروەک چۆن نیشانە ئامۆژگاریکارو پەندو وانە وەرگرەکانی نەخۆشی خراپ کۆڕۆنا سەختەکە دەشارنەوە، دواتریش هەموو - بەربەستدانەرەکان - بە ڕق و قینەکەیانەوە دەمرن، وە ئەی گەلی عەجەم و عەرەبەکان ئایا پێم نەوتن ئێوە لەم ساڵەی ئێستاتان 2023 ی زایینی چوونەناو هاوینی سەقەرەوە؟ وە بەوپێیەی ئەوان ناتوانن هاوینی بەردەوامی سەقەر بشارنەوە کە تا شەوی تێپەڕبوونەکەی هەسارەی سەقەر بەردەوام دەبێت و ئاسمان لە زەوی دادەپۆشێت کە سەرەتا لە گیرانە ئاسمانیەکەی لای باشورو باشوری خۆرهەڵات و باشوری خۆرئاواوە دەست پێدەکات؛ جا خۆرئاواو خۆرئاوا دادەپۆشێت، بۆیە: ئێستا بە مۆڵەتی اللە بابەتەکە وەک (یاسای) بیرکاری (1 + 1 = 2) لێدەکەین؛ جا بەو پێیەی من لەلایەن اللە وە شتانێک دەزانم لەکاتێکدا ئێوە نایزانن بۆیە نابینن وەکو ئێوە هێڵی گەڕانەوە بۆ خۆم دابنێم یان بڵێم پێشبینی دەکەم یان بڵێم بیردۆزەکان گریمانە دەکەم وەک زانایانی کەش و هەوا خاوەن بیردۆزە قەتیس بوونە گەرمیەکان بەهۆی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنەوە بە گوێرەی فەتوای ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کەش و هەوا؛ جا - خاوەن بیردۆزە قەتیس بوونە گەرمیەکان - دەزانن ئەمە زانستی و لۆژیکی نیە بەڵام هیچ شتێک نادۆزنەوە لەوەی دەربارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی هەسارەی زەوی دەیڵێن لەبەرئەوەی نازانن دوورەو زۆر دوورە؛ بەڵکو منی خەلیفەی اللە ی هەموو گەلانی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ خەڵکی هەموو جیهان ڕایدەگەیەنم لە زستانی داهاتوو هاوینی توندی سەقەر سەخترو تاڵتر دەبێت جا زستان لە بازنەی جەمسەری باکور لەو ناوچانەی کە خەڵکی جیهان تێیدا نیشتەجێن داگیردەکات و لە سێدارەی دەدات؛ لەبەرئەوەی خەڵکی جیهان بەوپەڕی پەرۆشیەوە چاوەڕێی زستانی داهاتوو دەکەن، بۆیەش بۆ خەڵکی جیهان ئەوە ڕادەگەیەنم کە پەروەردگارەکەم فێری کردووم بەوەی دواتر ئێوە لە دەستپێکی (21 ی - دیسەمبەر) ی ئەم ساڵەتان 2023 ی زایینی دەبینن وەرزی زستان گەرمیەکەی توندترە چونکە ئەوانەی تێناگەن هەرگیز پەندو وانە لە گەرمیەکەی وەرزی پاییز وەرناگرن لەوکاتەی دەبینن پاییز گەرمیەکەی توندترە لەم هاوینەی تێپەڕی، وە هەسارەی زەوی بە هەردوو جەمسەرەکە هەموویەوە وەکو یەک چۆتە ناو - هاوینی سەقەرەوە - (بازنەی جەمسەری باشورو بازنەی جەمسەری باکورو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست).

جا کەی لە هەواڵەکە تێدەگەن بەوەی هەربەڕاستی ئێوە چوونەتە ناو هاوینی ڕاستەوخۆی سەقەرەوە جا بڵێن اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ڕاستیان فەرموو؟ جا چەندە لە نیشانە بێدارکەرەوەو ئاگادارکەرەوەکان دورکەوتنەوەو نکۆڵیتان لێکردن، بەڵام اللە بەڵگەی تەواوو بەهێزی داناوە بۆ ئەوەی دەیەوێت تێبگات و یادەوەری وەربگرێت یان دەترسێت، بەڵام بەداخەوە نیشانەو ئاگادارکەرەوەکان سود بە گەلێک ناگەیەنێت کە دڵنیانین لەوەی اللە خۆی زاڵ و دەستڕۆیشتووە بەسەر مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی بەهۆی بەڕاستدانانەکەیان بۆ بیردۆزی ئەوانەی بێدینن بە پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان بەناولێنانی سزاکەی اللە بە کارەساتە سروشتیەکان، اللە ش مۆری ناوە بەسەر دڵەکانیان جا باوەڕناهێنن تا ئەوکاتەی سزایەکی بەئێش دەبینن وە دەڵێین: ئایا لەوکاتەی کە پاییز دەبینن گەرمیەکەی توندترە لە مانگەکانی هاوین ئێوە چی دەکەن؟ بەڵام بەداخەوە نیشانەو ئاگادارکەرەوەکان سود بە گەلیک ناگەیەنێت کە باوەڕناهێنن بەوەی اللە خۆی زاڵ و دەستڕۆیشتووە بەسەر مەلەکوتی زەوی و ئاسمانەکان ئەی خاوەنانی لوتکە کەش و هەواییەکان لەدژی کارەساتی جەنگە گەردوونیەکەی اللە جا هەروەک بڵێی ئێوە بتوانن کەش و هەوای هەسارەی زەوی بگۆڕن! بەڵکو تەنانەت لوتکەکانی گۆڕانکاریە کەش و هەواییەکان لە وڵاتانی موسڵمانان دەبەستن لەکاتێکدا ئەمە دژو پێچەوانەی بیروباوەڕی موسڵمانانە! جا ئایا موسڵمانانیش بوون بە کەسە بێدینەکان بە هەبوونی اللە هەروەک دەوڵەتەکانی خۆرهەڵات و خۆرئاوا ئەی خەڵکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست؟!

جا دواتر بێدینەکان لە خۆرهەڵات و خۆرئاواو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەزانن کێ بە دەسەڵات و دەستڕۆیشتووە بەسەر مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی ئایا اللە بە دەسەڵات و دەستڕۆیشتووە یان ئەوان بە دەسەڵات و دەستڕۆیشتوو؟! پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورەی بەدەسەڵاتی دەستڕۆیشتوو بەسەر مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی، ئەوانیش شەرمەزارو بێدەسەڵاتن.

بەهەرحاڵ جا لە ئێستاوە بە فەرمانی اللە نیشانەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی پاییز ڕادەگەیەنم، جا دەبینن گەرمی پاییز توندترە لە گەرمیەکەی هاوین بۆ ئەوەی بیەوێت یادەوەری وەربگرێت، هەرگیزیش نابێتە هۆی ئەوەی خەڵکی جیهان یادەوەری لێوەربگرن تەنها ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت، کەسیش تێناگات و یادەوەری وەرناگرێت تەنها خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان نەبن، بەهەمان شێوە لە ئێستاوە بە فەرمانی اللە ڕایدەگەیەنین زستانی داهاتوو لە ژێر کاریگەری توندی گەرمای سەقەرەوە دەبێت و داگیری دەکات، دواتریش بە فەرمانێک لەلایەن اللە ی تاک و تەنهای زاڵەوە سەقەر پێوەری خەشم و قین و توڕەیی و هەناسەی داخ لەدڵی گەرمیەکەی بە ئاڕاستەی هەسارەی زەوی لەلای باشورو باشوری خۆرهەڵات و باشوری خۆرئاواوە بەرزدەکاتەوە ئەمەش بۆ بەرزکردنەوەی کارەساتی جەنگە کەش و هەواییەکەی اللە لەسەر خەڵکی هەسارەی زەوی بە فەرمانی اللە بە هەموو جۆرە جیاجیاکانی کارەساتە جەنگە کەش و هەواییەکەی اللە لە وشکانی و دەریاو کەش و هەوا، وە بەهەمان شێوە بە فەرمانی اللە ئاستی جەنگی کۆڤیدی توندو تیژی (پیلانە تۆکمەو پتەوەکەی لای اللە) بەرزدەبێتەوە لەدوای مردنی شی جین سەرکردەی چین کە فەرمانێکی اللە یەو فەرمانەکانی اللە ش بە وردی و ڕێک و پێکی لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای اللە جێبەجێ دەکرێن، جا با ئەو تاوانکارانەی دەیانەوێت نورەکەی اللە لە خۆرهەڵات و خۆرئاواو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بکوژێننەوە هۆشداری ئەمە بن، وە سوێندیش دەخۆم بە اللە ی بەهێزی خاوەن دەسەڵاتی ناچارکەری ئاسمانەکان و زەوی پەروەردگارەکەی من و پەروەردگارەتان اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بەوەی اللە نورەکەی خۆی تەواو دەکات جا ئەوەی بیەوێت و ئەوەشی نەیەوێت و ڕەتی بکاتەوە هەرچەندە تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنەکەی بێت.

وە ئەی سەرکردەی ئەمریکی جۆزیف بایدن فەرشەکە ڕابحە بتەوێت یان نەتەوێت، جا مەبە بە پشتیوان بۆ هاوڕەگەزبازەکان هەروەک گەلەکەی لوط و ئیبراهیم؛ کە بە ئەنجامدانی داوێنپیسی ئارەزووی پیاو بۆ پیاو لەجیاتی ژنانی هاوسەریان ڕازیبوون کە پێش ئەوان هیچ کەسێکی خەڵکی جیهان گوناهو تاوانی وای نەکردبوو، وە بانگەوازی نێردراوە بەڕێزە مژدەدەرو ئاگادارکەرەوەکەی لای پەروەردگارەکەیان (ئیراهیم و لوط) یان بەدرۆزانی، جا خۆیان بە زل و گەورە گرت و کوفریان بە بانگەوازی نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان کرد جا ئەوەبوو اللە بە گرتنێکی دەسەڵاتدارانەو تواناوە بەر لە شەش هەزار ساڵ لەمەوبەر بە بەرد بارانێکی سەختی ئاگر لە شەوی تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەر گرتنی و لەناوی بردن.

جا لە سوپاسگوزاران بە ئەی جۆ بایدن بەڕاستی من بۆ نۆو سەرجەمی خەڵکی جیهان ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام.

وە ئەی ئەو گەلەی دڵسۆزانە ڕووتان لە اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان كردووە وریاو هۆشداری خۆتان وەربگرن لە گەرمای بەتینی سەقەر بەڵکو دواتر گەرمیەکەی هەسارەی سەقەر لە ڕۆژی تێپەڕبوونەکەی لەسەر ئێوە ساردو سەلامەت دەبێت، هەرچی بەرلەوەیە ئەوا هەست بە گەرمیەکەی هەسارەی سەقەر دەکەن ئەمەش لەبەر حیکمەتێکی گرنگی لای اللە یە بۆ جێگیرکردنی دڵی کەسانێک لە ئێوە لەوانەی شەیتانە جن و مرۆڤە بەربەستدانەرەکان تووشی دڵەلەرزەیان دەکەنەوە، دواتریش هەر هەموویان بە داخ و قینەکەیانەوە دەمرن؛ وە تەنها بۆ خۆشیان پیلان دەگێڕن و هەستیشی پێ ناکەن.

وە ئەی خەڵکی گەلانی مرۆڤایەتی ئەی خاوەن دارستانە چڕەکان و باخە سەوزو خورماو ترێکان کە بە خوڕ ئاو بە ژێریاندا دەڕوات، من ئەم پرسیارەتان لەلایەن اللە ی تاک و تەنهای زاڵەوە ئاڕاستە دەکەم کە تێیدا دەفەرموێت: ئایا لەنێو ئێوەدا یەکێک هەیە لەکاتێکدا گەیشتۆتە تەمەنی پیری جا منداڵی لاوازو بچوکی هەیە حەزو خۆزگەی ئەوە بکات چەندین باخ و کۆشک و تەلاری هەبێت و داهاتووی منداڵەکانی مسۆگەر بکات جا گەردەلولێکی تووش ببێت کە ئاگری تێدایە جا باخ و کۆشک و تەلارەکانی گڕ تێبەربدات؛ جا ئایا یەکێکتان ئاواتی ئەمە دەکەن بەسەریدا بێت؟ جا وەڵامەکەی بۆ هەموو خەڵکی جیهان زانراوە کە دواتر دەڵێن: "کێ ئاواتی ئەوە دەکات ئەمەی بەسەردا بێت ئەی ناصر محمد یەمانی؟" جا لەپاش ئەمە پێتان دەڵێم ها ئەمە ڕوویداو دواتریش بەشێوەیەکی ترسناکتر کارەساتی گەردەلوولە ئاگرەکان ڕوودەدات کە نیشانەی ئاگادارکەرەوەن و یەکێکە لە سزاکانی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بە کەمێک پێش تێپەڕبوونەکەی هەسارەی سەقەر؛ جا اللە چەندین گەردەلوول دەنێرێت کە ئاگری تێدایە کە دارستانە چڕو باخ و ناوچەو شوێنەکانتان دەسوتێنێت و گڕی تێبەردەدات، جا ئایا یەکێکتان دەیەوێت ئەمەی بەسەربێت؟ جا وەڵامی پرسیارەکەی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بدەنەوە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَيَوَدُّ أَحَدُكُمْ أَن تَكُونَ لَهُ جَنَّةٌ مِّن نَّخِيلٍ وَأَعْنَابٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ لَهُ فِيهَا مِن كُلِّ الثَّمَرَاتِ وَأَصَابَهُ الْكِبَرُ وَلَهُ ذُرِّيَّةٌ ضُعَفَاءُ فَأَصَابَهَا إِعْصَارٌ فِيهِ نَارٌ فَاحْتَرَقَتْ ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ ‎﴿٢٦٦﴾‏} صدق الله العظيم [سورة البقرة].

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا اللە نیشانەکانی لەسەر ئەرزی واقعی ڕاستی بۆ ڕوون نەکردوونەتەوە؟ جا گەردەلوولی واتان بینیبێت کە ئاگری تێدابێت لەسەر ئەرزی واقعی ڕاستی بەڵکو بیربکەنەوە؟ جا ئەگەر ڕووتان وەرگێڕا ئەوا دواتر اللە جوانکاریە سەوزەکەی زەوی (جا ئەگەر دارستانە چڕەکانی بن یان باخەکان) دەکات بە خاکێکی وشک و برنگ جا لەدوای ئەوەی سەوز بوو بە دارستانی چڕو باخچەو بێستانی ڕازاوەو جوان بۆ تەماشاکاران دەیکات بە زەویەکی وشک، پاشانیش اللە هاوەڵانی ئەشکەوت و ڕەقیم (عیسای کوڕی مەریەم) زیندوو دەکاتەوە درودو سڵاوی اللە لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرەکان لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە بە قورئانی گەورە وە لەسەر هەموو ئەوانەی تەنها بۆ اللە خۆیان بەدەستەوە داوەو بە تەنها اللە دەپەرستن و لەگەڵ اللە داوا لە هیچ یەکێک ناکەن، وە ئەوانەی دەڵێن اللە ی ڕەحمان منداڵی بۆ خۆی داناوەو هەموو هاوبەشدانەرەکانیش بۆ اللە لە سزای سەخت و توندو تیژی لای اللە وریاو ئاگاداردەکەمەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَعَلَّكَ بَاخِعٌ نَّفْسَكَ عَلَىٰ آثَارِهِمْ إِن لَّمْ يُؤْمِنُوا بِهَٰذَا الْحَدِيثِ أَسَفًا ‎﴿٦﴾‏ إِنَّا جَعَلْنَا مَا عَلَى الْأَرْضِ زِينَةً لَّهَا لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ‎﴿٧﴾‏ وَإِنَّا لَجَاعِلُونَ مَا عَلَيْهَا صَعِيدًا جُرُزًا ‎﴿٨﴾} صدق الله العظيم [سورة الكهف].

جا ها ئەمە هەزاران شوێن و ناوەندی گەردەلوولە ئاگرە پەرش و بڵاوو و پاشانیش بەیەکەوە لکاوەکانن بەڵکو تێبگەن لە هێزە وێرانکاریە بەرزو بڵندەکەی وە دواتریش ئاگادارکەرەوەی گەورەتر لەلایەن اللە وە ڕوودەدەن، وە زریانی دەریای هەڵچوو، وە لافاوی ئاوی بە خوڕ وە پێوەری جیاجیای کارەساتی جەنگە گەردوونیەکەی اللە کە ئاگادارکەرەوەیە بۆ نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەر، جا ئایا ئێستا هەست بە گەرمیەکەی دەکەن لە پاییزی سێپتێمبەرو ئۆکتۆبەرو نۆڤەمبەرو دیسەمبەر ئەو مانگەی تێیدا چاوەڕوانی زستان دەکەن کە مانگی دوانزەی ساڵی زایینیە؟ دواتریش گەرمیەکەی توندوتیژتر دەبێت بۆ داگیرکردنی وەرزی زستانی چاوەڕوانکراو لە بازنەی جەمسەری باکور جا بە لە سێدارەدان بڕیاری لەسەر دەدات لەبەرئەوەی - خۆبەگەورەو زل زانەکان - پەندو وانەیان وەرنەگرت لە بڕیاری لە سێدارەدانی زستانی جەمسەری باشور کە چۆڵەو مرۆڤ تێیدا نیشتەجێ نیە؛ جا زستانەکەی بە هەڵواسین لە سەرووی پلەی سفرەوە لە سێدارە درا ئەمەش نەبوو بەهۆی ئەوەی خەڵکی جیهان وانەو یادەوەری لێوەربگرن، جا هەردوو جەمسەرەکە لەبری ئەوەی ناوچەیەکی بەستەڵەکی سپی بن دەگۆڕێن بۆ دوو دەریای شین.

جا لە سەردەمەکەی ئیبراهیم و لوط و ذی لقەرنەین کە لەدوای ئەوان بووە شوێنەواری ئەوەم نەبینی دەریاکانی دوو جەمسەرەکە لە شوێنەکەی خۆیان لاچووبن لەدوای توانەوەکە لەمیانەی تێپەڕبوونەکەی هەسارەی سەقەر؛ بەڵکو ئەم دوو جەمسەرە لە هەمان ناوچە بەستووەکەیاندا توانەوە، وە بەڵێ بە زەریای دەوروبەریانەوە یەکتریان گرت جا بوون بە دەریایەکی هاوسەنگ، وە هۆکاری توانەوەی هەردوو جەمسەرە بەستووەکەش بریتیە لە گەرمیەکەی هەسارەی سەقەر؛ وە بەم شێوەیە گەشتەکەی ذولقەرنەین ئیبراهیمی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیم (نێردراوی اللە بۆ لای پادشا توبەعی یەمانی) ئاسانکاری بۆ کرا لەدوای ئەوەی اللە ئەم پادشا توبەعە یەمانیەی لەناوبرد کە دەربارەی پەروەردگارەکەی دەمەقاڵێی لەگەڵ ئیبراهیمی کوڕی ئیسماعیل دەکرد؛ جا ئەوەبوو پادشا توبەع و گەلەکەی لەناوبردو نێردراوی اللە ئیبراهیمی کوڕی ئیسماعیلی کرد بە میراتگری موڵکەکەی جا ئەوکاتەش گەشتەکەی ذولقەرنین بۆ هەردوو جەمسەرەکە دەستیپێکرد جا نامانەوێت لە بابەتەکە دەربچین و دەگەڕێینەوە بۆ ئەم هاوینەی ئێستای سەقەر؛ جا ئایا وادەزانن دواتر لە میانەی ئەم مانگی سێپتێمبەرە کۆتایی پێدێت هەروەک زانایانی کەش و هەواو بيابان و شارو دێهاتەکان و سەرجەمی بەشەر وایدادەنێن؟! جا هەروەک ئەمە وایە من چونە ناوەوەی بەشەرم بۆ هاوینی خۆر ڕاگەیاندبێت دوورەو زۆر دوورە! بەڵکو بە درێژایی نۆزدە ساڵە هۆشداری و ئاگاداری سەرجەم بەشەرم کردۆتەوە لە نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەر (گەورەترین نزیکبوونەوەکەی) جا ها ئەوە نزیکبۆتەوە وەکو پیلانێکی گەورە لەلایەن اللە وە جا شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت بەهۆی هەڵهاتنی خۆر لە خۆرئاواوە، جا کوا ڕێگای دەربازبوون؟! جا ها ئەمە ڕێکخراوی کەش و هەوای نێودەوڵەتیە کە لەبەردەستی کارەساتی جەنگە گەردوونیەکەی اللە داڕما هەروەک چۆن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبەردەستی کارەساتی جەنگە کۆڕۆناییەکەی اللە داڕما، جا هێشتا لە هاوینی گەرمی هەسارەی سەقەرن (بە قسەیەکی بەجێ بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری)، دواتریش دەزانن ئێمە ڕاستدەکەین.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە ی ئوممەتەکانی جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
___________