ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
16 - موحەڕەم - 1445 کۆچی
03 - 08 - 2023 زایینی
06:21 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=423494
___________


بەپەلە؛ بۆ هەموو بەشەرو هەموو خاوەن بیرێک..

بەناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ درودو سڵاو لەسەر هەموو پێغەمبەرێکی هەڵبژێردراو؛ نێردراوی لای اللە بە زیکر وە لەم بەشەرە بیناو بەرچاوڕوونانەی شوێنیان کەوتوون لە هەموو سەردەمێک، کەسیش یادەوەری وەرناگرێت و تێناگات جگە لە بیناو بەرچاوڕوونەکان نەبن..

ئەی گەلی بەشەر، چەندە بە درێژایی نۆزدە ساڵ هۆشداریم پێدان لە تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەر لە ئاسۆکان، وە ئامۆژگاری موسڵمانە پشتهەڵکەرەکان و بێباوەڕانم کرد بە توندی دەستبگرن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەی - زیکری لای اللە بۆ سەرجەمی بەشەر - ئەو کتێبەی بەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان پێغەمبەری نەخوێندەوار محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - دابەزی، زیکرو یادی اللە بۆ هەموو خەڵکی جیهان لە هەموو سەردەمێک تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ خەڵکی دەکات لەسەر ئایینەکەیان؛ کە بریتیە لە زیکری پارێزراو لە دەستکاری و شێواندن تا ببێتە بەڵگەکەی اللە لەسەر عەرەب بە تایبەتی و عەجەمەکان بە گشتی، وە اللە دەکەم بە شاهێد بەسیشە اللە شاهێد بێت بەوەی منی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی لەسەر سەرتاپای جیهان بە وشکانی و دەریاوەی بە عەرەب و عەجەمیانەوە لەلایەن اللە ی تاک و تەنهای زاڵەوە هەڵبژیردراوم بە خەلیفە لەسەر مەلەکوتی هەموو خەڵکی جیهان، وە هەر لە سەرەتای بانگەوازەکەم بە درێژایی نۆزدە ساڵ (هەمان ئەوەم پێوتوون کە ئەمڕۆ پێتانی دەڵێم) بەوەی بە تەنها اللە ی پەروەرگارەکەم و پەروەردگارەکەتان بپەرستن بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن جا لەگەڵ اللە داوا لە هیچ یەکێک مەکەن بەڕاستی من لەلایەن ئەوەوە بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام بۆ ئێوە، وە دەستبگرن بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورە؛ ئەمەش لەڕێی دەستگرتن بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانی گەورە بۆ سەرجەم بەشەر، کە هەواڵی تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەر (دۆزەخ) ـی لەلایەن اللە وە تێدایە لە ئاسۆکانی بۆشایی و بەرگە هەوای ئاسمانی زەوی لە سەردەمەکەی من و سەردەمەکەتان، جا بە درێژایی نۆزدە ساڵ چەندە هۆشداریم پێدان و ئاگادارم کردنەوە بەوەی من نە هۆنراوەتان بۆ دەهۆنمەوە نە زێدەڕەویشم بە پەخشان وتن، جا هەموو عەرەب و عەجەمەکان هیچ سەنگ و قورساییەکیان بۆ بانگەوازەکەم دانەنا تەنها کەمێکیان نەبن لە خاوەن بیناییەکان لەوانەی لە مەنتقی بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی و لەم بەڵگە زانستیەی ناصر محمد یەمانی بیریان کردۆتەوە کە دژو پێچەوانەی سەرجەم زانستی ئەو زانایانەیە کە بڕوایان بە بیردۆزی قەتیس بوونی گەرما هەیە، بە درێژایی نۆزدە ساڵیش کوفری هەتاهەتاییم بە بیردۆزی قەتیس بوونی گەرمی ڕاگەیاند، وە جێگرەوەیەکی بیردۆزە گوماناویەکاتانم پێڕاگەیاندن - لەکاتێکدا گومان هیچ سودێک بە زانینی حەق و ڕاستی ناگەیەنێت - وە بە حەق لە هەواڵێکی مەحکەمی زیکری (قورئانی گەورە) وە پێم ڕاگەیاندن هۆکاری بەرزبوونەوەی وردە وردەی گەرمی زەوی لە هەموو ساڵێک هەر لە ساڵی 2005 ـەوە؛ بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی سزای سەقەرەوەیە کە سەردەمێک بۆ سەردەمێکی تر لە ئاسۆکان بۆ بەشەر دەردەکەوێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {خُلِقَ الْإِنسَانُ مِنْ عَجَلٍ ۚ سَأُرِيكُمْ آيَاتِي فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ ‎﴿٣٧﴾‏ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ‎﴿٣٨﴾‏ لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُوا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ‎﴿٣٩﴾‏ بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ‎﴿٤٠﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الأنبياء].

جا ئەگەر بێباوەڕ بوون چۆن خۆتان دەپارێزن لە ڕۆژێکی نزیک کە سەری گەنجە تازە پێگەیشتووەکان سپی دەکات؟! وە ئێستاش وای لێهاتووە بگاتە دەروازەی جەمسەرەکان؛ جا هەسارەی سەقەر گەیشتووە ئەی گەلی بەشەر وە ئێستا لە ئاسۆی جەمسەری باشور دایە هەروەک بەر لە چەندین ساڵ پێم ڕاگەیاندن بەوەی لە سەرەتادا کاریگەری دەکاتە سەر هەردوو جەمسەرە بەستووەکە (لایەکان - ٲطراف- ـی باکورو باشوری هەسارەی زەوی بەشەر)، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا نَأْتِي الْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا ۚ وَاللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِ ۚ وَهُوَ سَرِيعُ الْحِسَابِ ‎﴿٤١﴾‏ وَقَدْ مَكَرَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلِلَّهِ الْمَكْرُ جَمِيعًا ۖ يَعْلَمُ مَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ ۗ وَسَيَعْلَمُ الْكُفَّارُ لِمَنْ عُقْبَى الدَّارِ ‎﴿٤٢﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الرعد].

جا بەم شێوەیە ژمارەیەک لە بەشەری بێباوەڕ بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ و بێدینەکان و ئەو موسڵمانانەی شەریک و هاوەڵیان بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان داناوە کەم دەکاتەوە.

وە ئەی گەلی هەموو بەشەرو سەرکردەو گەورەو بەڕێزەکانیان، ئەوەی من هۆشداریتان پێدەدەم چیتر وەک نۆزدە ساڵی لەمەوبەر دوور نیە بەڵکو پێمان ڕاگەیاندن دواتر لە شەوی تێپەڕبوونەکەی بەسەر هەسارەی زەویدا تێپەڕ دەبێت جا هەڵهاتنەکەی لە ئاسۆی باشورەوە دەبینن هەرچەندە ئەو لە قوڵایی جەمسەری باکورەوە دێت، بەڵام دواتر لە ئاڕاستەیەکی پێچەوانەوە ڕووبەڕووتان دەبێتەوە جا لە ئاسۆکانی جەمسەری باشورەوە هەڵدێت، ئێستاش لەسەر ئەمە بە مانگ نموونەیەکتان بۆ دەهێنمەوە: ئایا لە دوای ئاوابوونی خۆر هیلالی مانگتان لە ئاسۆی خۆرئاوا نەبینیوە؟ بەڵام مانگ لە ئاسۆکانی خۆرهەڵاتەوە بە ڕووە درەوشاوەکەی (کە تیشکی خۆر دەداتەوە) ڕووبەڕووی زەوی دەردەکەوێت، بەم شێوەیە هەسارەی سەقەر لە ئاسۆی باکوور دوور بووە وە کاتی نزیکبوونەوەکەی لە ئاسۆی باشورەوە ڕووبەڕووی زەوی دەبێتەوە، بەڵام وەک مانگ نیە کە تیشکی (خۆر) بداتەوە بەڵکو هەسارەی سەقەر (دۆزەخی سور) گەرمی لە خۆیەوە دەردەکات، جا سوێند بە اللە و تاللە و باللە ی گەورە هەسارەی سەقەر گەرمای هاوینەکەی گەیشتۆتە جەمسەری باشور بەبێ گەڕانەوە بۆ دواوە تا ئەوکاتەی بەسەر نیوە گۆی باکور لە ئاسۆی نیوە گۆی باشوری زەویەوە هەڵدێت کە هێلکەییە نەک بەو شێوەیەی وێنەکەی لە (گوگڵ ئێرس) دەبینن جا لەبەرچی تەنانەت ساختەکاری لە هەسارەی زەویشدا دەکەن؟! جا لەلایەکیەوە بە حەق وێنەی دەگرن و ئەویتریش ساختەکاریە لەکاتێکدا دەزانن هێلکەییە، جا ئەمە بە گوێرەی فەتواکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە دەربارەی فەتوای دووری نێوان دوو خۆرهەڵاتەکە هەروەک بەر لە چەندین ساڵ پێمان ڕاگەیاندوون، جا خۆتان لە شەیتانە جنەکان بەری بکەن بەر لەوەی یەکێکتان ئەوە بڵێت کە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەرزدا هاتووە: {حَتَّىٰ إِذَا جَاءَنَا قَالَ يَا لَيْتَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ بُعْدَ الْمَشْرِقَيْنِ فَبِئْسَ الْقَرِينُ ‎﴿٣٨﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الزخرف].

وە ترسناکتر لەمانەش شەیتانە مرۆڤە بێئومێد بووەکانن لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە ئەوانەی بەهۆی بێئومێدبوون لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی الە ستەمیان لە خۆیان کردووە، ئایا نازانن اللە لە هەموو گوناهو تاوانەکان خۆشدەبێت جا هەرچیەک بێت و بگاتە هەرچەندیش وە بەڵێنەکەشی حەق و ڕاستەو لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە؟ ئەمەش بۆ ئەوکەسەی تۆبە دەکات و دەگەڕێتەوەو بە دڵسۆزی و ملکەچی لە پەروەردگارەکەی دەپاڕێتەوە تا لە گوناهو تاوانەکەی خۆشبێت؛ جا سوێند بە اللە و تاللە و باللە ی گەورە ئەوکاتە دەبینن اللە زۆر لێخۆشبوو و میهرەبانە، جا ئەمە فەتوای کۆتاییە بۆ سەرجەم ئەوانەی اللە خەشم و توڕەیی خۆی لێگرتوون لە جن و مرۆڤ و شوێنکەوتووە گومڕاکانیشیان لە هەموو بەندەکانی اللە بەوەی بێئومێد نەبن لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە جا هەرچەندە گوناهو تاوانیان هەبێت با بزانن بەڕاستی اللە لە هەموو گوناهو تاوانەکان خۆشدەبێت جا هەرچیەک بێت و هەرچەندیش لە گوناهو تاوان گەورەبن جا لە ڕاستیدا اللە ڕەحمەت و میهرەبانی لەسەر نەفسی خۆی نوسیوە بەوەی لەم کەسە خۆشبێت کە تۆبە دەکات و دەگەڕێتەوەو بە دڵسۆزی و ملکەچی لە پەروردگارەکەی دەپاڕێتەوە تا لە گوناهو تاوانەکەی خۆشبێت جا گوناهەکەی هەرچەند بێت وە دڵەکەشی هیدایەت دەدات، جا با پەلە بکەن لە پاڕانەوەو ملکەچ بوون بە دڵسۆزی لە پەروەردگارەکەیان تا لە گوناهو تاوانەکانیان خۆشبێت و هیدایەتی دڵەکانیان بدات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ‎﴿٥٣﴾‏ وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ‎﴿٥٤﴾‏ وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ‎﴿٥٥﴾‏ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ‎﴿٥٦﴾ ‏أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ‎﴿٥٧﴾‏ أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ‎﴿٥٨﴾‏ بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ ‎﴿٥٩﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الزمر].

جا ها ئەمە بریتیە لە هەسارەی سەقەر لە ئاسۆکانی گومەزی جەمسەری باشور، وە ها ئەوە جەمسەری باشورە کە ئێستا بەشێوەیەکی گەورە لە وەرزی زستانی ئەم ساڵەی 2023 ی زایینیدا دەتوێتەوە، ئایا تێناگەن؟! وە سەرجەم زانایانی کەش و هەواش دەزانن سەبارەت بە بیردۆزی قەتیس بوونی گەرمی هەڵە بوونە، جا بە درێژایی نۆزدە ساڵ چەندە گفتوگۆم لەگەڵ کردن لەکاتێکدا ئێوەش ئەمە دەزانن، جا چەندە دووبارەم کردەوەو سەرلەنوێ دووپاتم کردەوەو بە قورئان ئەو کەسەمان ئاگادار دەکردەوە کە لە هەڕەشەو تۆڵەکان دەترسێت بۆ ئەوکەسەی دڵێکی زیندووی هه‌بێت یاخود گوێ بۆ قورئان ڕادێرێت تا بیربکاتەوە لەکاتێکدا شاهێدە بە حەق، جا نەبووە هۆی ئه‌وه‌ی یادەوه‌ریان تێدا به‌دی بهێنێت، وە منیش لە هیچ کام لە ئێوە هیچ فێر نەبووم دوورەو زۆر دوورە؛ بەڵکو نیشانەکانی اللە تان لە مەحکەمی قورئانی گەورە فێر دەکەم بەر لەوەی بیبینن؛ پاشانیش نیشانەکانی اللە بە زانست و مەنتقی فیزیایی بە حەق لەسەر ئەرزی واقع دەبینن بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ فَتَعْرِفُونَهَا ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ‎﴿٩٣﴾‏} صدق الله العظيم [سورة النمل].

وە پێشتریش پێمان ڕاگەیاندن و لە زۆرێکی بەیانەکان بە درێژایی چەندین ساڵ ئاگادارمان کردنەوە بەوەی دواتر هەسارەی سەقەر لەکاتی نزیکبوونەوە توندەکەی لە هەسارەی زەوی بەسەر نیوەکەی تری لە ئاسۆی نیوەی باشوری هەسارەی زەویدا هەڵدێت لەبەرئەوەی کاتێک اللە پێی ڕاگەیاندم هێشتا لە ئاسۆی جەمسەری باکوری نیوەگۆی زەویەوە دوور بوو، جا لەسەرەتادا وەک قەبارەی خۆر بوو بە ڕەچاوکردنی دووریەکەی بەڵام اللە پێی ڕاگەیاندم و نیشانی دام بەوەی کاتێک لە هەسارەی زەوی نزیک دەبێتەوە ڕووبەڕووی دەبێتەوە جا لە ئاسۆی نیوەی بازنەی هەسارەی زەویەوە لە لای باشورەوە بەسەریدا هەڵدێت؛ وە وەکو خۆی لەوپەڕی باشوری خۆرهەڵاتی هەسارەی زەوی لە خۆرهەڵاتەوە بۆ ئەو پەڕی باشوری خۆرئاوای زەوی لە خۆرئاوا، وە هەروەک هەموو جارێک دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم؛ دواتر لەلای باشوری هەسارەی زەویەوە هەڵدێت وە وەکو خۆی لەوپەڕی باشوری هەسارەی زەوی لە خۆرهەڵات بۆ ئەوپەڕی باشوری هەسارەی زەوی لە خۆرئاوا بە دڵنیاییەوە ڕاستیش دەکەین.

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستەی عەقڵ و مەنتق دەکرێت ئەوەیە: جا لەبەرئەوەی هەسارەی سەقەر وەکو مانگ هەسارەیەکی ڕووناک نیە تیشک بداتەوە (بە تیشکی خۆر)؛ بەڵکو هەسارەیەکی گەشاوەی گەرمە، ئایا عەقڵ و مەنتق ناڵێت: " ئەگەر بەڕاستی ئەمە هات ئەوا بێگومان دواتر بە لە سێدارەدان و هەڵواسینێکی کۆتایی لە جەمسەری باشور وەرزی زستان لە سێدارە دەدات بە کەمێک پێش هەڵهاتنەکەی بەسەر نیوەی باکوری هەسارەکە؟ بۆیەش هەواڵم پێدان بەوەی لەلای بازنەی نیوەی باشوری هەسارەی زەویەوە چوونەتە ناو گەرمای هاوینی هەسارەی سەقەرەوە، وە گەرمی سەقەریش ئێستا خەریکە لەسەر جەمسەری باشور چڕ دەبێتەوە پاشان بە ئاڕاستەی باکوری هەسارەی زەوی دەخزێت جا جوڵەی خزانەکەی لە لای خۆرهەڵاتەوە دەبینن وە لەلای خۆرئاوای زەویەوە وە لە باشوری ناوەڕاستی هێڵی کەمەرەیی - ئیستیوایی - ئەو هەسارە سەقەرە گەورەیەی ئەوپەڕی باشوری خۆرهەڵاتی هەسارەی زەوی بۆ ئەوپەڕی باشوری خۆرئاوای هەسارەی زەوی دەگرێتەوە جا بە ئاڕاستەی باکوری هەسارەی زەویدا دەڕوات تا ئەوکاتەی لەو شوێنەی لێیەوە هاتووە ئاوا دەبێت، وە دەشزانم و تێدەگەم لەوەی دەیڵێم جا لە اللە بترسن ئەی هەواداران و خاوەنانی گومەزە گەرمیە هەڵبەستراوەکەو نینۆو قەتیس بوونی گەرما، جا بەسە قسەی هەڵیت و پەڵیت و بێمانا جا سوێند بە اللە ئێوە قەناعەت بەوە ناکەن کە لە ناخی خۆتان دەیڵێن، بەڵکو هۆکاری ئەوەی ناچاری کردوون لەسەر کردنی ئەم قسە بە گومانەیە ئەوەیە هۆکارێکی ڕاستەقینە نابیننەوە بۆ ئەوەی دەیڵێن دەربارەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کەش و هەوا، لەبەرئەوەی نازانن، جا لە فەتواکەی خەلیفەی اللە ڕاستیەکە دەرکەوت و ئاشکرا بوو بەوەی ئەمە هەسارەی سەقەرە، جا لەدوای ئەمڕۆوە هەرگیز کەس شوێنتان ناکەوێت جگە لە چێڵ و ڕەشەوڵاخەکان نەبن لە بەشەر ئەوانەی گومڕاتر لە ئاژەڵەکان ڕێگایان گرتۆتە بەر، لەگەڵ ڕێزم بۆ بۆ ئەو زانا کەش هەوا عەجەمانەی لە پێش بەیانەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی تێنەگەیشتوون لەوەی باسەکە چیە، هەرچی زانایانی کەش و هەوای عەرەبن ئەوا تەنها تووتین و ئەوە دەڵێنەوە کە زانایانی کەش و هەوای عەجەم دەیڵێن، بۆیە با - زانایانی کەش و هەوای عەرەب - توڕەو دڵتەنگ نەبن لە ڕاستی هەرچەندە تاڵیش بێت، جا بەسە بەربەستدانان لەبەردەم گەلانی عەرەبی لە بەرامبەر بەڕاستدانانی نیشانەکانی اللە و نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەر.

بەڵام منی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی پێچەوانەی زانایانی کەش هەوای عەجەم و عەرەبم وە بە حەق و ڕاست و دروستەوە قسە دەکەم و دەڵێم؛ هەمیشە هیچ قسەیەک ناکەم لەسەر اللە تەنها حەق و ڕاست و دروست نەبێت؛ جا حەقیش پەروەردگارەکەمەو حەقیش دەڵێم: بەوەی ئێوە چوونەتە ناو هاوینی سەقەرەوە. وە دەشزانم باکوری هەسارەی زەوی لە ژێر کاریگەری گەرمای هاوینی خۆرە؛ جا مەبەستم لە گەرمای ئاسایی هاوینی خۆر نیە لە باکوری هەسارەی زەوی، بەڵکو بە حەق قسە دەکەم دەربارەی هاوینی سەقەر کە گەیشتۆتە باشوری هەسارەی زەوی جا ئەمە واتە سەقەر سزای لە سێدارەدان و هەڵواسینی بەسەر زستانی جەمسەری باشوردا دەرکردووە بە بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی بۆ سەرووی پلەی سفر زۆر لەوە زیاتر (کە ئێوە حسابتان بۆی نەکردووە)٫ وە لەڕاستیدا لەسەر ئەرزی واقع بۆتان ڕوون بوویەوە، جا بەسە بەربەستدانان لە ڕێگای حەقی اللە؛ جا ئایا دەتانەوێت چاوەڕێ بکەن تا ئەوکاتەی زستانی نیوەکەی تر لە سێدارە دەدرێت - لە سێدارەدانی نیوە گۆی باکور - بە لە سێدارەدانێکی کۆتایی پاشانیش ناتوانن ئاگر لە ڕوخسارو پشتان دووربخەنەوە جا دڵەکان دەگەن بە گەروو وە لەبەر ئازارو ناخۆشیەکەی هەسارەی سەقەر قژی گەنجە تازە پێگەیشتتووەکان سپی دەبێت؟! بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرْتُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ الْوِلْدَانَ شِيبًا ‎﴿١٧﴾‏ السَّمَاءُ مُنفَطِرٌ بِهِ ۚ كَانَ وَعْدُهُ مَفْعُولًا ‎﴿١٨﴾‏ إِنَّ هَٰذِهِ تَذْكِرَةٌ ۖ فَمَن شَاءَ اتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِ سَبِيلًا ‎﴿١٩﴾‏} صدق الله العظيم [سورة المزمل].

وە ئەوەی لە ئێوەم دەوێت تەنها ئەوەیە خۆتان ڕزگار بکەن جا اللە بە تاک و تەنها بگرن، جا بڵێن: "شاهێدی دەدەین هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت تاک و تەنهایەو هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی نیە کەس ناپەرستین تەنها ئەو نەبێت بە دڵسۆزی بۆی لە ئایین هەرچەندە ئەوانەی ڕقیان لە ڕازیبوونی اللە یە حەزیشی پێنەکەن و ڕقیان لێیبێت جا ئێمە موسڵمانین بۆی".

وە بەدڵنیاییەوە بزانن اللە فەرمانەکەی دەگەیەنێت دواتریش بە بەندەکەی نورەکەی تەواو دەکات هەرچەندە تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنەکەی بێت، جا سوێند بە اللە و تاللە و باللە ی گەورە اللە هەموویان دەکوژێت تەنها ئەوەی تۆبە دەکات و دەگەڕێتەوەو بە دڵسۆزی و ملکەچی لە پەروەردگارەکەی دەپاڕێتەوە تا هیدایەتی دڵەکەی بدات بۆ ڕێگای ڕاست و ملکەچ دەبێت بۆ گوێڕایەڵیکردنی خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لە بڕیاربەدەستەکان و گەلەکانیان لە هەموو خەڵکی جیهان پاشانیش هیچ ناڕەزایی و سەخڵەتیەک لە ناخیاندا نەبێت لە بەرامبەر شوێنکەوتنی حەق و بە تەواوی خۆیان بە دەستەوە بدەن.

جا منی خەلیفەی اللە مەهدی ڕەحمەتم بۆ هەموو خەڵکی جیهان وە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە لە هیچ بەندەیەکی اللە لەناو هەموویان ناگرمەوە، جا ئەوەی پەلەی کرد بۆ لای اللە و بە دڵسۆزی و ملکەچیەوە لە اللە پاڕایەوە تا لە گوناهو تاوانەکەی خۆشبێت و هیدایەتی دڵەکەی بدات و باوەڕی هێناو کاروکردەوەی چاکی کردو وتی: شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت تاک و تەنهایەو هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی نیە وە شاهێدی دەدەم محمد نێردراوی اللە یە - جیاوازی ناکەم لە نێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی اللە و ئێمەش تەسلیمین بۆی - وە شاهێدی دەدەم خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەهدی ناصر محمد یەمانیە ئەوەی اللە زانستی کتێب و وتەی جیاکەرەوەو قسەی ڕاست و بەجێی پێداوە".

وە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لەڕاستیدا خەریکە بگەینە (بواری سفر) لەگەڵتان بۆ بانگەوازی مەهدیەتی جیهانی، جا ئەم بەیانەم بە شێوەیەکی چڕ بگەیەنن تا ئەوەی لە بەشەرە خاوەن عەقڵە بیناو بەرچاوڕوونەکانە تێبگات ئەگەر عەقڵەکەی بەکار بهێنێت جا ئەو کاتە بیناو بەرچاوڕوون دەبن؛ جا هەروەک ئەوەیە لە خەوی بێدەنگی نەزانی بە ئاگا هاتبنەوە بەهۆی هیدایەتەکەیان، ئەمەش بۆ ئەو کەسەی دڵەکەی بە حەق بیناو بەرچاوڕوون دەبێت، ئەمەش هیدایەتی اللە یە ئەمانە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی الله دەیانگرێتەوە بەڕاستی پەروەردگارم ڕەحمەت و میهرەبانی و زانستەکەی هەموو شتێکی گرتۆتەوە وە فەرمانەکانیش هەر بۆلای اللە دەگەڕێنەوە، جا ئەوەی ڕووی وەرگێڕا پێی دەڵێم:

«ئەی پەروەردگار تۆ شارەزاو بینایت بە بەندەکانت جا پەلە بکەو دوای مەخە بەڕاستی تۆی یاوەرو پاڵپشت، چاکترین پاڵپشت و چاکترین بەسەرخەریت بەوە دەزانیت کە لە سنگەکاندایە وە ئەوانەش زیندوو دەکەیتەوە کە لە گۆڕەکاندان وە سەرەنجامی گەڕانەوەش هەر بۆلای تۆیە، تۆ چاکترین پاڵپشت و چاکترین بەسەرخەریت، جا دەرگای سەرکەوتن لەنێوان من و نێوان دوژمنانی ڕازیبوونی نەفسەکەت بکەیتەوە تۆش چاکترینی ئەوانەی دەرگای سەرکەوتن دەکەنەوە بەڵێنەکەشت ڕاستەو خێراترینی ئەوانەی کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکەن».

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________