ܵئیمام ناصر محمد یەمانی
28 - 02 - 1431 کۆچی
12 - 03 - 2010 زایینی
10:59 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=4446
ـــــــــــــــــــ


بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی مەهدی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەیەتی..


{فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:7].
وە نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [حملة القرآن المخصوصون برحمة الله، الملبسون نور الله، المعلمون كلام الله، المقربون عند الله، من والاهم فقد والى الله، ومن عاداهم فقد عادى الله] صدق عليه الصلاة والسلام.

نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [أهل القرآن هم أولياء الله وخاصته] صدق عليه الصلاة والسلام.

اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِن شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّـهِ ۚ ذَٰلِكُمُ اللَّـهُ رَبِّي عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ ﴿١٠﴾} صدق الله العظيم [الشورى].

نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [إذا التبست عليكم الفتن كقطع الليل المظلم فعليكم بالقرآن ومن جعله أمامه قاده إلى الجنة، ومن جعله خلفه ساقه إلى النار، وهو الدليل على خير سبيل، وهو كتاب فيه تفصيل وبيان وهو الفصل ليس بالهزل، وله ظاهر وباطن، فظاهره حكم باطنه] صدق عليه الصلاة والسلام.

اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّمَا تُنذِرُ مَنِ اتَّبَعَ الذِّكْرَ وَخَشِيَ الرَّحْمَـٰنَ بِالْغَيْبِ ۖ فَبَشِّرْهُ بِمَغْفِرَةٍ وَأَجْرٍ كَرِيمٍ ﴿١١﴾} صدق الله العظيم [يس].

نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [لا يعذب الله قلباً وعى القرآن فاتّبعه] صدق عليه الصلاة والسلام.

نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [إن الله يرفع بهذا الكتاب أقواماً ويضع آخرين] صدق عليه الصلاة والسلام.

نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [وما اجتمع قوم في بيت من بيوت الله، يتلون كتاب الله، ويتدارسونه بينهم، إلا نزلت عليهم السكينة، وغشيتهم الرحمة، وحفتهم الملائكة، وذكرهم الله فيمن عنده] صدق عليه الصلاة والسلام.

نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [القرآن شافع مشفع وماحِل مصدَّق، من جعله أمامه قاده إلى الجنة، ومن جعله خلفه قاده إلى النّار] صدق عليه الصلاة والسلام.

نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [من قرأ القرآن فقد استدرج النبوة بين جنبيه غير أنه لا يوحى إليه، لا ينبغي لصاحب القرآن أن يجد مع من يجد، ولا يجهل مع من يجهل وفي جوفه كلام الله] صدق عليه الصلاة والسلام.

اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَتَرَىٰ كُلَّ أُمَّةٍ جَاثِيَةً ۚ كُلُّ أُمَّةٍ تُدْعَىٰ إِلَىٰ كِتَابِهَا الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [الجاثية].

نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [يؤتى يوم القيامة بالقرآن، وأهله الذين كانوا يعملون به في الدنيا] صدق عليه الصلاة والسلام.

اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّـهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا} صدق الله العظيم [آل عمران:103].

محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [ألا إنها ستكون فتنة فقيل و ما المخرج منها يا رسول الله قال كتاب الله فيه نبأ ما كان قبلكم وخبر ما بعدكم وحكم ما بينكم وهو الفصل ليس بالهزل من تركه من جبار قصمه الله ومن ابتغى الهدى في غيره أضله الله وهو حبل الله المتين وهو الذكر الحكيم وهو الصراط المستقيم هو الذي لا تزيغ به الأهواء ولا تلتبس به الألسنة ولا يشبع منه العلماء ولا يخلق على كثرة الرد ولا تنقضي عجائبه هو الذي لم تنته الجن إذ سمعته حتى قالوا إنا سمعنا قرآنا عجبا يهدي إلى الرشد من قال به صدق ومن عمل به أجر ومن حكم به عدل ومن دعا إليه هدي إلى صراط مستقيم] صدق عليه الصلاة والسلام.

نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [إني تارك فيكم، كتاب الله حبل ممدود من السماء إلى الأرض فاعتصموا بحبل الله ولا تفرقوا] صدق عليه الصلاة والسلام.

لە نێردراوی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، جا بۆ ئێوە لە بانگەوازەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی پشتهەڵدەکەن؟ جا ئایا دەیبینن داهێنەرە بە بانگەوازکردنی ئێوە بۆ لای حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو شوێنکەوتنی و کوفر کردن بەوەی دژو ناکۆکە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە جا ئەگەر ئەم دژو ناکۆکە لە تەورات بێت یان لە ئینجیل یان لە سوننەتی پێغەمبەر بە ڕەچاوکڕدنی ئەوەی اللە بەڵێنی پاراستنیانی لە دەستکاری و شێواندن پێنەداون؟ جا ئێوە چاوەڕێی چ مەهدیەک دەکەن تا شوێنی ئارەزووەکەتان بکەوێت؟ ئەگەر وابوایە ئەوا اللە منی بۆلاتان ڕەوانە نەدەکرد مادام دواتر شوێنی ئارەزووەکەتان کەوتبام، جا چۆن دەتوانم بە حەق حوکم و دادوەری بکەم لە نێوانتان ئەگەر بێتو بە مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بەسەرتاندا زاڵ نەبم؟

وە ئای سەرسامیم لە ئێوەو لە بیروباوەڕە حەق و بەتاڵەکەتان! جا هەرچی بیروباوەڕە حەقەکەتانە ئەوا بریتیە لە باوەڕەکەتان بەوەی ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بریتیە لە خەلیفەی اللە لە زەوی، هەرچی سەرسامیەکەمە ئەوا بریتیە لە بیروباوەڕە بەتاڵەکەتان کاتێک وایدادەنێن ئێوەنە خەلیفەی اللە هەڵدەبژێرن!

لەوەیە دەستەیەک لە ئێوە بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێن: "ئێمە نەمانوتووە ئێمەینە هەڵیدەبژێرین. بەڵکو تەنها دەیناسینەوە بەوەی ئەو ئیمام مەهدیە جا لەپاش ئەمە بە خۆی دەناسێنین بەوەی ئەو ئیمام مەهدیە، تا ئەوکاتەی نکۆڵی لێدەکات جا ئەوکاتە ناچاری دەکەین لەسەر بەیعەت". لەپاش ئەمە ئیمام مەهدی پێتان دەڵێت: ئایا دەسەڵاتێکی زانستان بۆ ئەمە لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی هەیە بەوەی ئەوە ئێوەنە خەلیفەی اللە لەنێو بەشەر هەڵدەبژێرن جا لە قەدەرو کاتە دیاریکراوەکەی بە خۆی دەناسێنن؟ جا ئەی قەوم ئێوە چوزانن ئەم کەسە مەهدی چاوەڕوانکراوە ئەگەر بێتو خۆی نەزانێت مەهدی چاوەڕوانکراوە؟ جا چۆن زانیتان ئەم کەسە مەهدی چاوەڕوانکراوە ئایا تێناگەن؟ جا چ ڕێگایەک هەیە بۆ ڕزگارکردنتان ئەی قەوم ئایا لە اللە ناترسن؟ وە سوێند بە اللە من لە سەرسامی تێدا ماوم لەبەرامبەر زانایان و ئوممەتەکەتان جا ئایا ئێوە هەربەڕاستی موسڵمانن؟ بەڵام اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی فەرموویەتی: {إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ} صدق الله العظيم [النمل:81].

جا چیتانە ئەی قەوم وە چیتان لێ بەسەرهاتووە یان سەبارەت بە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لەسەرسامیدا تێدا ماون؟ جا منیش پێتان دەڵێم: بەهەمان شێوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی سەبارەت بە ئێوە لە سەرسامیدایە، بەڵام من سەرسامیەکەی خۆمم لە ئێوە بۆ ڕوونکردنەوە جا لەبەرچی ئێوەش سەرسامیەکەی خۆتانم لەبارەی ناصر محمد یەمانی بۆ ڕوون ناکەنەوە؟ جا کێشەکەتان چیەو چیتان لە بانگەوازەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی بۆ ڕوون نەبۆتەوە تا زانست و وردەکاریتان لەوەی پەروەردگارەکەم فێری کردووم بۆ زیاد بکەم جا هەرگیز غەیب و شاراوەش نازانم وە ناشزانم چی لە ناخ و دەروونتاندا هەیە جا چیتانە بێدەنگن ئەی گەلی زانایانی ئوممەت؟ یان ئێوە چاوەڕێی هەسارەی سزا دەکەن تا ئەوکات بۆتان ڕوون ببێتەوە بەوەی ئایا ناصر محمد یەمانی بە حەق و ڕاست و دروستی قسە دەکات؟ وە ئای سەرسامیم لە فەرمان و باس و خواسەکەتان لەکاتێکدا بەوە بەڵگەتان بەسەردا دەهێنمەوە کە ئێوە بڕواتان پێی هەیە بەر لەوەی اللە ئیمام ناصر محمد یەمانیتان بۆ ڕەوانە بکات، ئەمەش لەبەرئەوەی هەموو موسڵمانان بڕوایان بە قورئانی گەورە هەیە. وە ئەی قەوم هیچ حیکمەتێک لەوەدا نیە چاوەڕێی باوەڕهێنانەکەتان بکەن تا ئەوکاتەی سزای ڕۆژی سێبەرتان بۆ دێت (کە لە ژێریدا ئاگربارانە) جا بەڕاستی ئەمە سزای ڕۆژێکی گەورەیە، وە دەشترسم هەمان ئەوەتان تووش بێت کە تووشی ئوممەتە پشتهەڵکەرەکانی پێش ئێوە بوو لە بەرامبەر زیکری پەروەردگارەکەیان، جا چ ڕێگایەک هەیە بۆ ڕاریکردنتان ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان؟ وە ئەی قەوم بێگومان هەسارەی سزا دێت جا من دەمەوێت ڕزگارتان بکەم، وە ئەی قەوم سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت هەسارەی سزا لەسەردەمی من و سەردەمەکەی ئێوەو نەوەکەی من و نەوەکەی ئێوەو زەمانەکەی من و زەمانەکەی ئێوە دێت لەکاتێکدا ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراوو و پشتیوانەکانی لەناو ئێوەدان بەڵکو اللە بە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی خۆی ڕزگارمان دەکات هەروەک چۆن ئەوانەی پێش ئێمەی ڕزگار کرد لەم یاوەرانەی اللە کە شوێنی حەقی لای پەڕوەردگارەکەیان کەوتن، وە ناشرانم اللە چیتان لێدەکات جا بە ڕاست و دروستی تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە لای اللە وە شوێنی چاکترینی ئەوە بکەون کە لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە بۆتان دابەزیوە لە مەحکەمی قورئانی گەورەو سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی، بەڵکو ئێمە ڕێگری ئەوەمان لێکردوون کە دژو پێچەوانەن لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، وە فەتوامان بۆ داون بەوەی ئەوەی دژو ناکۆک بێت لەگەڵ مەحکەمی قورئان ئەوا بەڕاستی ئەمەیان لەلایەن جگە لە اللە وەیە واتە لەلایەن شەیتانی نەفرەتلێکراوەوەیە لەسەر زمانی ئەم یاوەرانەی لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە، جا چۆن شوێنی ئەمە کەوتوون کە دژو پێچەوانەو ناکۆکە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە واش دادەنێن هیدایەتدراون؟ جا چۆن ئەم کەسە هیدایەت دەدرێت کە شوێن دژو پێچەوانەی مەحکەمی کتێبەکەی اللە کەوتووە ئایا تێناگەن؟ خۆ ئەگەر لە کتێبەکەی اللە وردببانەوە ئەوا ئەمەتان دەبینی کە ئێوە پێچەوانەی زۆرێک لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە ن ئەگەر لە اللە بترسن و لە مەحکەمی قورئانی گەورە وردببنەوە.

وە اللە ش بە کتێبێکی تازەوە منی بۆلای ئێوە ڕەوانە نەکردووە بەڵکو بۆ ئەوەی بتانگەڕێنمەوە سەر پێڕەوو بەرنامەی نبووەتی یەکەم جا دەتانخەمە سەر ڕێگای ڕاست ئەوکاتەش شوێنی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی دەکەون جا ئەمانە هەردووکیان نور لەسەر نورن، وە بۆ فەرموودەکانی بەیانیش ناکرێت و ڕەوانیەو نابێت دژو پێچەوانەو ناکۆک بن لەگەڵ مەحکەمی قورئان ئایا بیرناکەنەوە؟ بەڵکو من بە یەک شت ئامۆژگاریتان دەکەم ئەویش ئەوەیە بە یەکەوە یان یەک یەک بێن لە مەنتقەکەی ناصر محمد یەمانی و بەڵگەو بەرچاوڕوونی و دەسەڵاتی زانستەکەی و دڵ و ناواخنی بانگەوازو ئەم بەڵگەو بەرچاوڕوونیەی لێی وەرگیراوە بیربکەنەوە جا ئایا دەبینن قسە کردنە لەسەر اللە بەو گومانەی کە هیچ سودێک بە زانینی حەق و ڕاستی ناگەیەنێت یان لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەی بانگەواز بۆ ڕێگای اللە دەکات؟ جا لەپاش ئەمە لە بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی بیردەکەنەوە کە ئایا بریتیە لە بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکی تازە یان ئەمە بریتیە لە هەمان بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی؟ بە پشتڕاستکردنەەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ هَـٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّـهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّـهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾} صدق الله العظيم [يوسف].

جا ئایا لەم وتە حەق و ڕاست و دروستە بیرناکەنەوە: {أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي}، یان ئێوە چاوەڕێی مەهدیەکی چاوەڕوانکراوی داهێنەر دەکەن نەک شوێنکەوتە ئایا تێناگەن؟ وە ئەی قەوم من دەتانکەم بە شاهێد بەوەی تا لە ژیاندا مابم هەرگیزاو هەرگیز شوێن ئارەزووەکانتان ناکەوم بەڵکو شوێنی فەرموودەکەی اللە و فەرموودەی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی دەکەوم وە جیاوازیش لە نێوان اللە و نێردراوەکەی ناکەم جا شوێنی قسەیەک بکەوم لە سوننەت لەکاتێکدا دژو پێچەوانەی فەرموودەکەی اللە بێت لە مەحکەمی کتێبەکەی ئەگەر وابێت کەواتە ئەمە قسەی نێردراوەکەی نیە مادام دژو پێچەوانە بێت لەگەڵ فەرموودەکەی اللە ئایا لە اللە ناترسن؟ وە بۆ حەقیش ڕەوا نەبووە شوێن ئارەزووەکانتان بکەوێت.

وە ئەی قەوم، من ئامۆژگاریتان دەکەم و قسەیەکی بە پێزو بە حیکمەتی واتان پێدەڵێم کە بە قوڵایی ناختاندا بچێتە خوارەوە جا بۆ ئەوەی بزانن ئایا ئێوە هێشتا لەسەر حەقن، ئەوا هەرگیز ئەمە نازانن تا ئەوکاتەی لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە ورد دەبنەوە جا سەیری ئایەتە مەحکەمەکانی دەکەن کە (مەحکەمی ڕوون و ئاشکران) بۆ زاناو نەزانەکانتان، جا سەیر دەکەن ئایا ئەوەی لەسەرینە دژو پێچەوانەو ناکۆکە لەگەڵ مەحکەمی قورئان، جا لەپاش ئەمە دەست بە مەحکەمی قورئانی گەورە دەگرن، وە بشزانن ئەوەی پێچەوانەو دژو ناکۆکە لەگەڵ مەحکەمی قورئان بەتاڵی هەڵبەستراوە جا دڵەکانتان چۆن بەمە ڕازیدەبێت ئایا نابینن؟ ئەی اللە من وا بە بەیانی حەق و ڕاست و دروست فەتوامداو پێم ڕاگەیاندن ئەی اللە شاهێد بە.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان ..
برای موسڵمانان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________