ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - سەفەر - 1441 کۆچی
05 - 10 - 2019 زایینی
07:45 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=317661
ــــــــــــــــــــــــ

ڕاگەیاندنی مژدانە بەفەرمانێک لەلایەن اللە وە..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە ی لەسەربێت وە لەهەموو پێغەمبەران و لەسەر ئەوەش کە شوێنیشیان کەوتوون بە چاکە لەهەموو کات و زەمان و شوێنێکدا تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسێنەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، لەدوای ئەمە..

جا ئایا چاوەڕێی چی دەکەن مژدەتان پێبدەم ئەی گەلی پشتھەڵکەرو بەدرۆزانەکان لەبەرامبەر زیکری کتێبدا بەڕاستی وا خۆر درکی بەمانگ کرد جا تێی پەڕاند لە سەرەتای مانگدا وەکو بەڕاستگەڕانێک بۆ مەرج و نیشانەیەک لەمەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت وە وەکو نیشانەیەک بۆ بەڕاستدانانی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی؟ جا چەندە بەوەم ئاگادارو ووریا کردنەوە لەزۆرێک لەمانگەکان ھەروەکو لە ھیلالی مانگی سەفەری ئەم ساڵەشتان ١٤٤١ ڕوویدا کە بەھەمان شێوە خۆر درکی بەمانگ کرد لەھیلالی مانگی سەفەر جا ھیلال لەدایک بوو بەر لە ئیقتیران (واتە ھیلال لەدایک بوو بەر لەوەی مانگ ڕێکی خۆر بێت لەسەرەتای نوێبوونەوەی مانگدا) جا خۆر کۆبوویەوە لەگەڵیدا لەکاتێکدا ھیلال لەدایک بوو بوو جا دوو شەو تێپەڕی کرد کە بریتی بوون لە شەممەو یەکشەم وە سەرجەم دەوڵەتەکانی بەشەریش ھیلالی تازەو لەدایک بووی مانگی سەفەریان نەبینی تەنھا لەدوای ئاوابوونی خۆری یەکشەممەی شەوی دووشەممە نەبێت ھەر لەبەرئەمەش ھەموو دەوڵەتە ئیسلامیە عەرەبی و عەجەمیەکان بەشەوی دووشەممە چوونە ناو سەرەتای مانگی سەفەرەوە؛ بەومانایەی ھەموویان دەوڵەتە خۆرھەڵاتی (شەرقی) و خۆرئاواییەکان (غەربیەکان) کۆبوونەوە لەسەریەک سات و کاتی مانگی سەفەر کە بریتی بوو لە سەرەتای دەستپێکی ڕۆژی دووشەممەی ئەم ساڵتان ١٤٤١، وە لۆمەی ھیچ یەکێکیش ناکەین لەسەر ئەمە حاشا للە لەبەرئەوەی ھیلالی مانگی سەفەر لەحاڵەتی درک کردندا بوو، وە فەرمانیشیان پێناکەین بەوەی سەرەتای مانگ دەستپێبکەن ھەتا ئەوکاتەی ھیلالەکەی دەبینن، وە ھەرگیزیش فەرمانیان پێ ناکەین بە جگە ئەوەی اللە و پێغەمبەرەکەی فەرمانیان پێکردوون، بەڵکو ئێمە لۆمەیان دەکەین لەسەر بەدرۆزانینی ئەوەی خۆر درکی بەمانگ کردووە لە سەرەتای مانگدا جا تێیپەڕاند جا ھیلال لەدایک بوو بەر لە مانگ گیران و ئیقتیران جا خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا ھیلال لەدایکبووە، ھەر لەبەرئەمەش ھیلالی مانگ بە ئەستوری دەبینن لەو ڕۆژەی کەوا دەردەچێت و دەردەکەوێت بۆ سەرجەم خەڵکی لەسەرەتای مانگدا جا پێی دەڵێن: [ليلتين أو ثلاث] - ھیلالی دووشەوە یان سێ شەوە- ھەروەکو محمد پێغەمبەری اللە ئەمەی پێوتوون دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی بەوەی ئەگەر ھاتوو ئەمە ڕوویدا ئەوا بزانن ئێوە چوونەتە ناو سەردەمی مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەتەوە وە بشزانن اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی بەسەرخەر بۆ ئەوەی کەوا محمد ھێناویەتی ڕەوانەکردووە دروودو سڵاوی پەروەردگارمی لەسەربێت وە لەسەر ئەوەش کەوا بە حەق شوێنی کەوتووە تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، وە بێگومان دواتریش مانگی بەدر تەواو پڕ دەبێت لەپێش وادەی پڕبوونەکەی کە ئەمەش بەچاوی سەریان دەبینن سەرجەمیان لەوانەی لێیان ھەڵدێت لەبەشەر لەھەموو دەوڵەتە خۆرهەڵاتی و خۆرئاواییەکان، جا مانگی بەدر پێویستی بە دووربینی گەورەکەر نیە ھەروەکو ئەم پەندە یەمەنیە ھەیە کە دەڵێت (في ليلة النص من ضل عنه بعيره يقص)، بەمانای دواتر شوێنەواری وشتر دەبینرێت بۆ کوێ چووە جا بەدوایدا دەگەڕێت ھەرچەندە کاتەکەش شەوە بەڵام شەوی بەدر تیشک و ڕووناکیەکەی زۆر بەھێزە بەوپلەیەی کەوا شوێن پێی وشتری پێ دەبینرێت، جا چۆن بۆ سەیرکردنی مانگ پێویست بە دووربینی گەورەکەر دەکات ھەروەکو زۆرێک لە دڵ لەرزۆکەکان لەزانایانی فەلەکی بەم قسەیە ڕێگری دەکەن بەجوڵەی چاوو سەیرکردنیان بۆ مانگی بەدر بە دووربینی گەورەکەر تاکو سەیربکەن ئایا مانگ بەدرەکەی تەواو بووە یان ھێشتا مەنزڵێکی تری ماوە؟ جا ئەگەر چەند دەزووێکی ببینن مایبێت لەچەند کاتژمێرێک تاکو قۆناغی لوتکەی بەدر کۆتایی پێبێت لەدوای کاتژمێرێک یان دوو کاتژمێر یان سێ جا دەیانبینی لەم کاتەدا دەڵێن ھێشتا مەنزڵێکی تەواوی ٢٤ کاتژمێری ماوە! جا دەیانبینی بە توندی ڕێگا دەگرن لەحەق و ڕاستی لەکاتێکیشدا دەزانن قۆناغی لوتکەی بەدری مانگ لەشەوی ناوەڕاستی مانگدا لەفڵانە کاتژمێردا دەگاتە قۆناغی لوتکەی بەدری تەواوەتی سەدا سەد، بەڵام لەوکاتەی حەق ڕووندەبێتەوەو دەردەکەوێت ئەوا دەیانبینی دەڵێن ھێشتا مەنزڵێکی ماوە لەکاتێکیشدا دەزانن ئەمە چەند دەزووێکە کە بەچەند کاتژمێرێکی کەم تیشک و ڕووناکیەکە بەرە بەرە دەوری دەدات ھەتا دەگاتە بەدری تەواوی لەسەدا سەد لەھەمان شەوی بەدرەکەدا، جا ئەگەر وابێت ھەروەکو ئەوان وایدادەنێن بەوەی ئەم چەند دەزووە حساب بکرێت کەوا بەچاوی سەریش نابینرێت بەڵکو بەتەلەسکۆبی گەورەکەر نەبێت نابینرێت کەواتە ئوممەت و خەڵکانی پێشوتر هیچ بەشەوی ناوەڕاستیان نەزانیوە لەمانگەکەدا، جا ئایا ئەم چەند دەزووە کە لەدەورووبەری مانگەکەدا ھەیە لەسەروویەوە تەنھا لەشەوی ناوەڕاستدا نیە بەتایبەتی بەتەنھا جا تیشکەکە بەرە بەرە دەوری دەدات لە میانەی ئەم شەوەدا لەھەمان مەنزڵی شەوی بەدرەکە. جا ئەوە چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوا دەدەن؟!! دواتریش بەدری تەواو دەبینن بۆ مانگی سەفەر کە دەبینن بەڕاستی بەر لەوادە فەلەکیە فیزیاییەکەی دەگاتە شەوی بەدرو پڕبوونی، بەڵام ھەروەکو دەڵێن (لا حياة لمن تنادي)!

وە ناشمانەوێت وادەی سزاکە دیاری بکەین بەڵکو اللە دوای بخات لەسەرتان، بەڵکو ووریاو ئاگاداری بەشەر دەکەینەوە لەسەرجەم ناوچەو شوێنە جیاوازەکان بەوەی خۆر درکی بەمانگ کرد جا ھیلال لەدایکبوو بەر لە مانگ گیران و ئیقتیران جا خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا ھیلال لەدایکبووە بەومانایەی شەوی شەممە سەرەتای دەستپێکی مانگی سەفەرە بەڵام لەحاڵەتی کۆبوونەوەدابوو جا نەتاتتوانی بیبینن لەدوای ئاوابوونی خۆری ھەینی شەوی شەممەدا، وە بەھەمان شێوە نەتانتوانی بیبینن لەدوای ئاوابوونی خۆری ڕۆژی شەممەی شەوی یەکشەممە لەسەرجەم دەوڵەتەکانی بەشەر، بەڵگە ووردو تێروتەسەل و تەواوو یەکلاکەرەوەکانیش ھەر بۆ اللە یە جا بەڵگەی اللە لەسەر بەشەر شەوی تەواوبوونی مانگی بەدرە لە مانگی سەفەری شەوی شەممەدا لەپێش وادەی پڕبوونەکەی وەکو ئاگادارکردنەوەیەکی چەندین جار دووبارەکراوە بۆ بەشەر لە زۆرێک لەمانگەکاندا بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {كَلَّا وَالْقَمَرِ ﴿٣٢﴾ وَاللَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ ﴿٣٣﴾ وَالصُّبْحِ إِذَا أَسْفَرَ ﴿٣٤﴾ إِنَّهَا لَإِحْدَى الْكُبَرِ ﴿٣٥﴾ نَذِيرًا لِّلْبَشَرِ ﴿٣٦﴾ لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ ﴿٣٧﴾} صدق الله العظيم [المدثر].

وە بەھەمان شێوە شەوی یەکشەممە شەوی دووەمی مانگی پڕو بەدرە بەئیزنی اللە ی تاک و تەنھاو ئێجگار بێ سنور بەتوانا کە خۆرو مانگ و سەرجەم ھەسارەو ئەستێرەکان ھاتووچۆ دەکەن بەفەرمانی ئەو ئەی گەلی پشتھەڵکەران لەزیکری کتێبەکەی ھەروەکو گەلە گوێدرێژی کێوین کە لە ترسی شێر ھەڵھاتوون! جا چاوەڕێی چی دەکەن بەوەی مژدەتان پێبدەم جا پاک و بێگەردی بۆ ئەو اللە یەی کەوا دەزانێت بەوەی دواتر ئێوە دەزانن ئەمە حەق و ڕاستە! بەگوێرەی ھەواڵ و دەنگوباسەکان لەمەحکەمی زیکری کتێبدا بەوەی ھەواڵی داوە زۆرێک لەبەشەر لەوە تێناگەن کە ئەمە حەق و ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە تەنھا لەدوای سزایەکی بەئێش نەبێت، لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "مانای زمانەوانی عەرەبی وشەی (یوعون) چیە؟"، وەڵامەکەی مەبەست لە وشەی (یوعون) واتە تێدەگەن. جا ئای لەم سەیروسەمەرەو سەرسوڕمانیە ئەی گەلی عەجەم و عەرەب ئایا ھەرگیز تێناگەن لەوەی ئەمە حەق و ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە تەنھا بەسزایەکی بەئێش نەبێت جا پاشان دەڵێن پەروەردگارمان ئەم سزایەمان لێ لابدە بەڕاستی ئێمە باوەڕدارین (ربنا اكشف عنا العذاب إنا مؤمنون)! وە بەڕاستیش ئێمە بانگمان دەکردن بۆ سوژدەبردن و ملکەچی ئێوەش ئەوکات ساغ و سەلامەت بوون ھەتا ئەوکاتەی سزا ئاشکراکەتان بینی جا لەپاش ئەوە دەزانن ئەمە حەق و ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە، جا پاک و بێگەردی بۆ اللە ی زانا بەغەیب و نهێنی و شاراوەکان ئەو زاناترە بە بەندەکانی لە بەندەکەی بەوەی بەندەکانی بەم سزایە تێدەگەن و فام دەکەن کە ئەمە حەق و ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، ھەرلەبەرئەوەش اللە فەرمانی بەخەلیفەکەی کردووە لەزانستی ئیمام مەھدی لە زانستی غەیب و شاراوەدا بەوەی مژدەیان پێبدات بەسزایەکی بەئێش و ئازار، جا ئەم فەرمانە لە مەحکەمی کتێبدایە بۆ ئێوە کەوا چەندین جار بەیادم ھێناونەتەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَلَا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ ﴿١٦﴾ وَاللَّيْلِ وَمَا وَسَقَ ﴿١٧﴾ وَالْقَمَرِ إِذَا اتَّسَقَ ﴿١٨﴾ لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٍ ﴿١٩﴾ فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿٢٠﴾ وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ الْقُرْآنُ لَا يَسْجُدُونَ ۩ ﴿٢١﴾ بَلِ الَّذِينَ كَفَرُوا يُكَذِّبُونَ ﴿٢٢﴾ وَاللَّـهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ ﴿٢٣﴾ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿٢٤﴾} صدق الله العظيم [الإنشقاق].

ھا ئەوە بەندەکەت فەرمانەکەتی جێبەجێکرد ئەی پەرستراوەکەم وە مژدەم پێی بە پشتھەڵکەراندا لەبەرامبەر بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای قورئانی گەورەو دەستگرتن پێی جا زۆربەیان ڕوویان وەرگێڕاو پشتیان لێی کرد بە کوفرکردن و خۆبەگەورەزانین لەزەوی و پیلان گێڕان بەناحەق؛ وە پیلانی ئه‌وانەش هه‌ر خۆی پووچ ده‌بێته‌وەو بێ به‌رو ناکامه‌ وە خەلیفەکەی اللە پەروەردگارێکی ھەیە کەوا پاسەوانی دەکات، وە خەریکە سەردەمی گفتوگۆی بەر لەدەرکەوتنیش کۆتایی پێبێت، وە خەریکە بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بگاتە پانزە ساڵی قەمەری بەحسابی زەمینی و نیو ساڵی قەمەری بەحسابی ساڵی مانگ بەگوێرەی ساڵەکانی مانگ نەک ساڵی کۆچی و نە زایینیش جا لەلای ئیمام مەھدی نە بەرواری کۆچی ھەیەو نە زایینی لەبەرئەوەی بەروار لەکتێبەکەی اللە لە کاتی لەدایکبوونی پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دەستپێناکات نە لەکاتی کۆچکردنەکەی محمد پێغەمبەری اللە ش دروودو سڵاوی اللە یان لەسەربێت، جا بۆ حەق نیە شوێنی ئارەزووەکانی ئێوە بکەوێت نە شوێنی بەگەورەگرتنتان بۆ پێغەمبەرەکانتان بە زێدەڕەوی کردن دەربارەیان بە ناحەق ئەی گەلی موشریک و ھاوبەشدانەران بۆ اللە و پێغەمبەرەکانی و یاوەرە نزیکەکانی لەچاکەکارەکان، جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە ئەوانە ناتوانن ھیچ سودێکتان پێبگەیەنن لەلای اللە وە ھەرگیزاو ھەرگیزیش جگە لە اللە ھیچ پاڵپشت و بەسەرخەرێکتان دەست ناکەوێت نە دەرگایەکی دەربازبوونیش بۆتان لە اللە وە نە شوێن و پەنایەکیش لە سزایەکەی تەنھا ڕاکردن نەبێت لە اللە وە بۆ لای اللە پاک و بێگەردی بۆی! جا ئەوە بەڕاست دابنێن، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَفِرُّوا إِلَى اللَّـهِ ۖ إِنِّي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿٥٠﴾ وَلَا تَجْعَلُوا مَعَ اللَّـهِ إِلَـٰهًا آخَرَ ۖ إِنِّي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [الذاريات].

جا چەندەم ئاگادارو ووریای ئەم بیرو باوەڕەی داواکردنی شەفاعەتەم بۆ بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری بەندەکان کردنەوە جا زۆربەتان پشتان ھەڵکردو ڕووتان وەرگێڕا بەشەریک و ھاوبەش دانان بۆ اللە وەکو ئەوانەی پێش خۆتان وتتان: "هؤلاء شفعاؤنا عند اللە - ئەوانە شەفاعەتکارمانن لەلای اللە"، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەڵی! وە سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت بەو اللە یەی کەسی تر ناپەرستم جگە لەئەو نەبێت من بەوە نازانم و شتێکیش نیە بەوەی لەوێدا بەندەیەک ھەبیت لەم مەلەکوتەی اللە بۆی ڕەوا بێت تاکو بوێری داواکردنی شەفاعەت بکات لەلای اللە جا بڵێت: "يا إلهي شفّعني"، جا ھەرگیز شەفاعەتی شەفاعەتکاران سودتان پێناگەیەنن ھەروەکو وایدادەنێن بەوەی ئەوان لە اللە داوا دەکەن شەفاعەتتان بۆ بکەن لەسزایەکەی، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! وە بەڵێ دەرگای دوعاکردن کراوەیە لەدنیاو دواییدا وە اللە دەرگای ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی داناخات بەڵام من دەتانبینم -ھەتا لە دواییش پێتان دەوترێت - خۆتان و ئه‌وانەی کردبووتان بەشەریک و ھاوبەشی اللە لەجێگای خۆتان بوه‌ستن- لەزانستی غەیب و شاراوەدا بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَالَّذِينَ كَسَبُوا السَّيِّئَاتِ جَزَاءُ سَيِّئَةٍ بِمِثْلِهَا وَتَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌ ۖ مَّا لَهُم مِّنَ اللَّـهِ مِنْ عَاصِمٍ ۖ كَأَنَّمَا أُغْشِيَتْ وُجُوهُهُمْ قِطَعًا مِّنَ اللَّيْلِ مُظْلِمًا ۚ أُولَـٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿٢٧﴾ وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿٢٨﴾ فَكَفَىٰ بِاللَّـهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ ﴿٢٩﴾ هُنَالِكَ تَبْلُو كُلُّ نَفْسٍ مَّا أَسْلَفَتْ ۚ وَرُدُّوا إِلَى اللَّـهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [يونس].

جا چەندەم ئامۆژگاری کردن بەوەی اللە فەرمانی پێکردوون لە مەحکەمی کتێبەکەی لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّـهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّـهِ أَحَدًا ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [الجن].

جا ئەو اللە یە گوێی لەئێوەیە بەڵکو تەنانەت بەم خەتەرەو وەسوەسەیەش دەزانێت کە بە ناخ و دەروونتاندا دێت جا ئەم کەسە نێوەندو واسیتەیە چیە دایدەنێن (لەنێوان خۆتان و اللە)؟ ئایا کەسێکی تر ھەیە بۆتان بەڕەحم و میھرەبانتر بێت لە اللە ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر؟ پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوبەشی، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَمَالِ هَـٰؤُلَاءِ الْقَوْمِ لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًا} صدق الله العظيم [النساء:78].

جا ئایا قسەی موشریک و ھاوبەشدانەرەکان لەئێوە چیە لەبەرامبەر ئەوەی گوێتان لە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەبێت بەوەی نەفی داواکردنی شەفاعەتی بەندەکان دەکات لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراودا جا کاتێک وتم بەتەنھا داوا لە اللە بکەن ئینجا کوفرتان کرد بەوەو دڵتان ‌گیراو بێزاری دایگرتن بەھۆی ئەوەی ئەگەر بێتو کاتێک بانگه‌واز بکرێت بۆ لای په‌رستنی اللە ی تاک و ته‌نها كوفر دەکەن و باوەڕبەوە ناھێنن خۆ ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت لەدوعاو پاڕانەوەدا ئەوا ئەوکاتە باوه‌ڕ به‌وه ده‌هێنن! جا ئەوکاتە دەڵێم ئەی اللە بەڕاستی ھەر تۆ حوکم و دادوەری دەکەی لەنێوان بەندەکانتدا لەسەر ئەو شتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن لەنێوان بانگەوازکاری حەق و بانگەوازکاری پوچ و بەتاڵ، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {ذَٰلِكُم بِأَنَّهُ إِذَا دُعِيَ اللَّـهُ وَحْدَهُ كَفَرْتُمْ ۖ وَإِن يُشْرَكْ بِهِ تُؤْمِنُوا ۚ فَالْحُكْمُ لِلَّـهِ الْعَلِيِّ الْكَبِيرِ ﴿١٢﴾} صدق الله العظيم [غافر].

وە ھێشتا ھەر ھەوڵ و کۆشش دەکەین بۆ دەرھێنانی بەندەکان لە پەرستن و بەندایەتیکردنی بەندەکان بە دوعاو پارانەوەکانیان لەگەڵ اللە بۆ پەرستن و بەندایەتیکردنی اللە ی پەروەردگاری بەندەکان تاکو بەتەنھا داوا لەئەو بکەن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن لە دوعاو پاڕانەوەدا نە شەریک و ھاوەڵیشی بۆ دابنێن لە بەندایەتیکردندا بەڵکو لە اللە بترسن، هیچ هێزێک نیە تەنها بە اللە ی پایەرزی گەورەوە نەبێت، ئێمە هەر بۆ اللە ین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕینیەوە، اللە م بەسە پشت و پەنام بێت پشتم هەر بەئەو بەستووە کە پەروەردگاری عەرشی گەورەیە.

وەئەی گەلی پشتیوانەکان خاوەنی ھەژمارە یوتیوبەکان باشترە ئەوە بکەن کە بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەخوێندنەوەی بەیانەکەی قورئان بۆ قورئان بڵاوبکەنەوە بەڵام بۆ پێویست بە مۆسیقا دەکات لەمیانەی خوێندنەوەی بەیانەکەدا؟ ئایا دەتانەوێت گوێگرەکە گوێ لەمۆسیقاکە ڕابگرێت یان گوێ لە بەیانەکە؟ جا ئەوە چیتانە چۆن بڕیاری وا دەدەن! جا ھەرچەندە خوێندنەوەی بەیانەکانی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی زۆر خۆشحاڵم دەکات جا ئەگەر بەدەنگی نێر بێت یان مێ جا شتێکی زۆر چاکە ئەوەی دەیکەن بەڵام بەبێ مۆسیقا بێت تاکو گوێگرەکە گوێ لە خوێندنەوەی بەیانەکە ڕابگرێت بەڵکو اللە ڕەحمیان پێبکات، جا گوێڕایەڵم بن بەڵکو ھۆشیارو بەئاگا بن. وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..

خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________