ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
24 - ربيع الٲول - 1434 کۆچی
06 - 01 - 2013 زایینی
06:26 بـــــه‌یانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=81115
ـــــــــــــــــــ


وەڵامی ئیمام مه‌هدی بۆ (أبو المهدي) ئه‌و كه‌سه‌ی هاتووه‌ گاڵته‌ به‌ بانگەوازو كاروباره‌كه‌مان ده‌كات به‌ قسه‌ی بێ مانا
جا وه‌ره‌ تا ئه‌م زانسته‌ت فێربكه‌ین کە به‌نده‌‌كان ده‌ردەهێنێت له‌ به‌ندایه‌تیكردنی به‌نده‌كان بۆ په‌رستن و به‌ندایه‌تیكردنی په‌روه‌ردگاری به‌نده‌كان ..





بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەران و هەموو کەس و کارە چاکەکانیان و لەسەر ئەوەش کە شوێنی پێڕەوەکانیان کەوتووە تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان باپیرەم محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی جیاوازی ناکەین لە نێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی و ئێمەش موسڵمانین بۆی، لەدوای ئەمە..

الله ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ} صدق الله العظيم [لقمان:6].

وە ئەی پیاو، چیتە قسه‌كان به‌ قسەی بێ سەروبەرو پڕوپوچ و بێ مانا ده‌گۆڕیته‌وه‌ تا خەڵکی پێ گومڕاو سەرقاڵ بکەیت لە لێووردبوونەوەو بیرکردنەوە لە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی زیکری کتێب؟ جا وەرە تا ئەم زانستەت فێربکەین کە سود بە ئیسلام و موسڵمانان دەگەیەنێت وە بەندەکانیش دەردەهێنێت لە بەندایەتیکردنی بەندەکان بۆ پەرستن و به‌ندایه‌تیكردنی پەروەردگاری بەندەکان.

وە ئەی پیاو، بەڕاستی اللە ئیمام مەھدی ڕەوانەکردووە لەوکاتەی موسڵمانان سەریان لێشێواوەو گومڕابوون لە ئایینە حەقەکەیان جا شەریک و ھاوەڵیان بۆ اللە بڕیاداوە بەھۆی بیروباوەری شەفاعەتی بەندەکان بۆ بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراودا، جا لەبری اللە ده‌ستیان گرتووه‌ به‌ یارو یاوەرەکانی بەندە نزیکەکانی اللە و پێغەمبەرەکان جا ئاواتی شەفاعەتیان لێدەکەن لەبەردەستی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان، جا بەڕاستی کوفریان کرد بە ئاگادارکەرەوەکەی پەروەردگاریان بۆ لایان لە مەحکەمی قورئانی گەورە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَأَنْذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخافُونَ أَنْ يُحْشَرُوا إِلى رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُمْ مِنْ دُونِهِ وَلِيٌّ وَلا شَفِيعٌ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (51)} صدق الله العظيم [الأنعام].

وە کوفریشیان کرد بەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا شَفِيعٍ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:4] .

وە کوفریشیان کرد بەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَاتَّقُواْ يَوْماً لاَّ تَجْزِي نَفْسٌ عَن نَّفْسٍ شَيْئاً وَلاَ يُقْبَلُ مِنْهَا شَفَاعَةٌ وَلاَ يُؤْخَذُ مِنْهَا عَدْلٌ وَلاَ هُمْ يُنصَرُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:48].

وە کوفریشیان کرد بەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَنفِقُواْ مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ يَوْمٌ لاَّ بَيْعٌ فِيهِ وَلاَ خُلَّةٌ وَلاَ شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ ﴿254﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

وە کوفریشیان کرد بەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {لَن تَنفَعَكُمْ أَرْحَامُكُمْ وَلَا أَوْلَادُكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يَفْصِلُ بَيْنَكُمْ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ} صدق الله العظيم [الممتحنة:3].

وە کوفریان کرد بەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ وَاخْشَوْا يَوْماً لَّا يَجْزِي وَالِدٌ عَن وَلَدِهِ وَلَا مَوْلُودٌ هُوَ جَازٍ عَن وَالِدِهِ شَيْئاً } صدق الله العظيم [لقمان:33].

وە کوفریشیان کرد بەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَذَرِ‌ الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَهُمْ لَعِبًا وَلَهْوًا وَغَرَّ‌تْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ۚ وَذَكِّرْ‌ بِهِ أَن تُبْسَلَ نَفْسٌ بِمَا كَسَبَتْ لَيْسَ لَهَا مِن دُونِ اللَّـهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ وَإِن تَعْدِلْ كُلَّ عَدْلٍ لَّا يُؤْخَذْ مِنْهَا} صدق الله العظيم [الأنعام:70].

جا بۆ ئەوانە ڕووندەبێتەوە باوەڕیان نەھێناوە بە اللە مەگەر بە موشریکی و ھاوەڵدانان نەبێت بەهۆی بەندە نزیکەکانی اللە وە جا ڕووندەبێتەوە ئه‌وانه‌ باوک و باپیرانیان گومڕاو سەرلێشێواویان کردوون بە بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەکەیان وە ڕووندەبێتەوە ھیچ پێغەمبەرو نێردراوێک یان یاوەرو خۆشەویست و دۆستێکی گیانی بە گیانیان بوێری ئەوە ناکەن شەفاعەت و تکایان بۆ بکەن لەبەردەستی اللە، جا دەڵێن: {فَمَا لَنَا مِن شَافِعِينَ ﴿١٠٠﴾ وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٍ ﴿١٠١﴾} صدق الله العظيم [الشعراء].

لەوەیە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئایا اللە بیروباوەڕی شەفاعەتی نەفی کردووە لە ھەموو دروستکراوەکانی لە ئاسمانەکان و زەوی؟ وە ئایا ئەوەی بڕوای بە شەفاعەتی بەندەکان ھەبێت لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو کەسێکی موشریک و ھاوبەشدانەرە بۆ اللە؟". جا لەپاش ئەمە وەڵامەکە ڕاستەوخۆ بۆ پەروەردگار جێدەھێڵین لە مەحکەمی کتێبدا. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ هَٰؤُلَاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ ۚ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّهَ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ ۚ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [يونس].

لەوەیە پرسیارکارێکی تر بیەوێت بڵێت: "وە ئایا ھەڵوێستی بەندە ڕێزلێگیراوەکان چیە ئەو کەسانەی کە خەڵکی بیروباوەڕیان وایە شەفاعەت و تکایان بۆ دەکەن لەبەردەستی پەروەردگارەکەیان، جا دێن بۆ زیارەت و سەردانیکردنی گۆڕەکانیان و داوای شەفاعەتیان لێدەکەن لەبەردەستی اللە لە ڕۆژی قیامەت؟". لەپاش ئەمە وەڵامەکە ڕاستەوخۆ پەروەردگار جێدەھێڵین لە مەحکەمی كتێب، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِن تَدْعُوهُمْ لا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ} صدق الله العظيم [فاطر:14] .

"جا ئایا خاوەنی ئەم جەستانە لە گۆڕەکان مردوون و گوێیان لە دوعاو پاڕانەوەکانی ئەوان نیە لەبەرئەوەی ڕوحەکانیان لەلای پەروەردگارەکەیانە؟". جا لەپاش ئەمە وەڵامەکە بۆ اللە جێدەھێڵین لە مەحکەمی کتێبدا. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَا يَخْلُقُونَ شَيْئاً وَهُمْ يُخْلَقُونَ (20) أَمْوَاتٌ غَيْرُ أَحْيَاءٍ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ (21)} صدق الله العظيم [النحل].

"وە ئایا بەندە ڕێزلێگیراوەکان لە هەموو پێغەمبەران و یاوەرەکانی اللە بوێری ئەوە ناکەن شەفاعەت بۆ بەندەکان بکەن لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو لەبەرئەوەی دەبینین لە مەحکەمی کتێب ئیبراھیم قسەی کرد دەربارەی سزاکەی گەلی لوط جا داوای ماوەیەکی تری کرد لەدوای ئەوەی پێغەمبەری اللە لوط دوعای لێکردن دروودو سڵاوی لێبێت، وە پێغەمبەری اللە ئیبراھیم -دروودو سڵاوی لێبێت- ویستی بانگەوازیان بکات بۆ ھیدایەت بەڵکو ھیدایەت بدرێن جا قسەی زیاتری کرد دەربارەیان بەوەی اللە سزاکەیان لەسەر دوابخات تا جارێکی تر بانگیان دەکات بۆ ھیدایەت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَلَمَّا ذَهَبَ عَنْ إِبْرَ‌اهِيمَ الرَّ‌وْعُ وَجَاءَتْهُ الْبُشْرَ‌ىٰ يُجَادِلُنَا فِي قَوْمِ لُوطٍ ﴿٧٤﴾ إِنَّ إِبْرَ‌اهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّاهٌ مُّنِيبٌ ﴿٧٥﴾ يَا إِبْرَ‌اهِيمُ أَعْرِ‌ضْ عَنْ هَـٰذَا ۖ إِنَّهُ قَدْ جَاءَ أَمْرُ‌ رَ‌بِّكَ ۖ وَإِنَّهُمْ آتِيهِمْ عَذَابٌ غَيْرُ‌ مَرْ‌دُودٍ ﴿٧٦﴾} صدق الله العظيم [هود].

بەھەمان شێوە پێغەمبەری اللە نوح دروودو سڵاوی لێبێت داوای لە پەروەردگارەکەی کردو دەیویست شەفاعەت بۆ کوڕەکەی بکات لە سزاکەی اللە، جا ئایا وەڵامی اللە چی بوو لەسەر نوح وەکو خۆی لەسەر داوای شەفاعەتەکەی لە سزای اللە بۆ کوڕەکەی؟ وەڵامەکەی بۆ پەروەردگار جێدەھێڵین لە مەحکەمی کتێبدا: {قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ ۖ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ فَلَا تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ۖ إِنِّي أَعِظُكَ أَنْ تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ ﴿٤٦﴾ قَالَ رَبِّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ ۖ وَإِلَّا تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُنْ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴿٤٧﴾} صدق الله العظيم [هود].

وە بەھەمان شێوە پێغەمبەر محمد دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی کەس و کارەکەی." وە لە باوەڕداران کە قسەو موجاده‌له‌ ده‌كه‌ن دەربارەی ئەو گەلەی ھیدایەت وەرناگرن و موشریک و ھاوبەشدانەرن بۆ پەروەردگارەکەیان. وەڵامەکە الله ی پایەبەرز فەرموویەتی: {هَا أَنْتُمْ هَؤُلَاءِ جَادَلْتُمْ عَنْهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فَمَنْ يُجَادِلُ اللَّهَ عَنْهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَمْ مَنْ يَكُونُ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا (109)} صدق الله العظيم [النساء].

"کەواتە ئەی ناصر محمد ڕاستی شەفاعەتمان فێربکە بە حەق". وەڵامەکەی بەھەمان شێوە ڕاستەوخۆ بۆ پەروەردگار جێدەھێڵین لە مەحکەمی کتێبدا. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ لِلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

به‌ڵام ئەی ناصر محمد یەمانی اللە مەبەستی چیە بە نەفی شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو جا لەپاش ئەمە اللە شەفاعەت تەنھا تایبەت دەکات بەخۆی بەبێ ھیچ شەریک و ھاوەڵێک، جا ئەوەی لەلای شەفاعەت دەکات بریتیە لە اللە ی گەورەتر لە ھەموو شتێک وە لەدوای ئەو ھیچ شتێک نیە وە لەدوای حەقیش ھیچی تر نیە تەنھا گومڕایی نەبێت!". لەپاش ئەمە وەڵامەکە لەلایەن پەروەردگارەوه‌ تەواو دەکەین لە مەحکەمی کتێب. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {{وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ}} صدق الله العظيم [يوسف:64].

جا ئەوەی بیروباوەڕی وابێت اللە بە ڕەحم و میهرەبانترە لە دایکی و باوکی و لە سەرجەم پێغەمبەرو نێردراوەکانی ئەوا بەڕاستی ئەم کەسە شاهێدی بە حەق داوە بەوەی اللە پەروەردگاریەتی {{وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ}}، بە ڕەحم و میهرەبانتر لە دایکی و باوکی و منداڵەکەی و لە ھەموو خەڵکیش، جا ئومێدی تکاو شه‌فاعەتی ڕەحم و میهرەبانی کەسێکی تر ناکات لەجێگای اللە و پشت لە شەفاعەتی ئەم اللە یە ناکات کە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە.

لەوەیە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت:" مەبەستت چیە ئەی ناصر محمد لە قسەکەت کە دەڵێیت پشت ناکاتە شەفاعەتی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، جا ئایا اللە شەفاعەت دەکات بۆ بەندەکانی بەبێ ھیچ کەسێکی تر؟". لەپاش ئەمە وەڵامەکە بۆ پەروەردگار جێدەھێڵین لە مەحکەمی کتێبدا. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ لِلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

مەبەستی اللە ش ئەوەیە ئەوانەی ئومێد لە پەروەردگارەکەیان دەکەن ڕەحمیان پێبکات جا سزایان نه‌دات و بەڵێنەکەشی حەق و ڕاستەو ھەر خۆی له هه‌موو میهره‌بان و بە بەزەییەکان میهره‌بانترو بە بەزەییترە دواتر ئەمانە ڕەحمەتەکەی اللە لە نەفسی بەرزو بڵندیدا دەبینن تکاو شەفاعەتیان بۆ دەکات لە جێگای توڕەبوون و سزایەکەی لە نەفسیدا؛ بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕیان بە اللە نەھێناوە مەگەر تەنھا بە موشریکی و ھاوبەشدانان نەبێت بۆی بەھۆی تێگەیشتنە ھەڵەکەیان لە بیروباوەڕی شەفاعەت.

لەوەیە یەکێکی تر لەوانەی لاری و لادان لە بەرامبەر حەق له‌دڵیاندا ھەیە لەوانەی پشت دەکەنە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان بۆ نەفی شەفاعەت جا تێیھەڵداونەتە دوای پشتیەوه‌و به‌دوای دەرەوەی ئایەتە پێکچوو -موتەشابیھەکان- کەوتووە لەوانەی باسی ھۆکاری ھاتنەجێی شەفاعەت دەکات لە نەفسی اللە جا بیەوێت بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ناصر محمد یەمانی ئایا اللە ی پایەبەرز نەیفەرمووە: {مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ} [البقرة:255].
{يَوْمَئِذٍ لا تَنْفَعُ الشَّفاعَةُ إلاّ مَنْ أذِنَ لَهُ الَّرحْمنُ وَرَضِي لَهُ قَوْلاً} [طه:109].
{وِلا يَمْلِكُ الّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ الشَّفَاعَةَ إلاّ مَنْ شَهِدَ بِالْحَقِّ وَهُمْ يَعْلَمُون} [الزخرف:86].
{وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لَا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلَّا مِن بَعْدِ أَن يَأْذَنَ اللَّـهُ لِمَن يَشَاءُ وَيَرْ‌ضَىٰ ﴿٢٦﴾} [النجم].
صدق الله العظيم".

لەپاش ئەمە وەڵامەکە بۆ پەروەردگار جێدەھێڵین لە مەحکەمی کتێب لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا (31) حَدَائِقَ وَأَعْنَابًا (32) وَكَوَاعِبَ أَتْرَابًا (33) وَكَأْسًا دِهَاقًا (34) لا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلا كِذَّابًا (35) جَزَاءً مِنْ رَبِّكَ عَطَاءً حِسَابًا (36) رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا الرَّحْمَنِ لا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًا (37)} صدق الله العظيم [النبأ].

جگە لەوەی بەڕاستی شاندێکی لێدەرھێنراوەو جیاکراونەتەوە لە پارێزکارەکان بۆ قسەکردن لەگەڵ پەروەردگار لەبەرئەوەی دواتر قسەی بەجێ دەكه‌ن وە ھەرگیزیش بوێری ئەوە ناکەن داوای شەفاعەت بکەن بۆ بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو، بۆیەش ئەم شاندە لە پارێزکارەکانی تر جیاکراونەتەوەو دەرھێنراون ئەوانەی دواتر بەقسەی بەجێ قسەدەکەن و ھەرگیز بوێری ئەوە ناکەن داوای شەفاعەت بکەن بۆ بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو جا بەڕاستی ئەوانە زانیویانە اللە خۆی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، بە ڕەحم میهرەبانترو بە بەزەییتر لە ھەموو بەندەکانی بۆ بەندەکانی، جا چۆن بوێری ئەوە بکەن داوای شه‌فاعەت بکەن بۆ بەندەکانی اللە لەبەر ڕەحم و بەزەییەکەی خۆیان بۆ ئەوان لەکاتێکدا ئەوان زانیویانە بەڕاستی اللە بە ڕەحم و میهرەبانترو بە بەزەییترە له‌وان بۆ بەندەکانی وە بەڵێنەكەشی حەق و ڕاستەو ھەر خۆی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە؟ ھەر لەبەرئەوەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَوْمَ يَقُومُ الرُّوحُ وَالْمَلائِكَةُ صَفًّا لا يَتَكَلَّمُونَ إِلا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمَنُ وَقَالَ صَوَابًا (38)} صدق الله العظيم [النبأ].

جا ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا لەبەرچی دەستەیەک لە بەندە لە اللە ترسە پارێزکارەکان دەبینین لەلایەن اللە وە ھیچ مۆڵەتێکی قسەکردنیان پێنادرێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا (31) حَدَائِقَ وَأَعْنَابًا (32) وَكَوَاعِبَ أَتْرَابًا (33) وَكَأْسًا دِهَاقًا (34) لا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلا كِذَّابًا (35) جَزَاءً مِنْ رَبِّكَ عَطَاءً حِسَابًا (36) رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا الرَّحْمَنِ لا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًا (37)} صدق الله العظيم [النبأ].

وه‌ڵامەکەی: ئەوانە ڕازی بوونی اللە یان کە بریتی یە لە گەورەترین نیعمەت کردووە بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتێکی بچوکتر کە بریتی یه‌ له‌ نیعمەتەکانی بەھەشت وە لەڕاستیدا ئه‌وانه‌ ڕازی بوونە بە نیعمەتەکانی بەھەشتەکەی و ئاسودەو خۆشحاڵیشن پێی، بەڵکو اللە مۆڵەتی ئه‌م شاندە ڕێزلێگیراوانه‌ ده‌دات لە پارێزکارەکان ئەوانه‌ی ئەمەیان ڕەتکردۆتەوە بەرەو نیعمەتەکانی بەھەشت بەڕێ بکرێن لەبەرئەوەی نیعمەتێکی گەورەتریان لە نیعمەتەکانی بەھەشت دەوێت، جا لەپاش ئەمە بە شاندێک (وەفد) بۆ لای الله ی ڕەحمان کۆ دەکرێنەوە، جا داوا لە پەروەردگارەکەیان دەکەن ئەم نیعمەتەیان بۆ بهێنێتەجێ کە گەورەترە لە بەھه‌شتەکەی به‌وه‌ی ڕازی بێت لەبەرئەوەی ئەوان پەیمانیان بە اللە داوە لەوکاتەی لە ژیانی دنیادا بوون بەوەی ڕازی نابن به‌ هه‌رشتێک پێیان بدرێت تا ئەوکاتەی اللە ڕازیدەبێت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَوْمَ نَحْشُرُ الْمُتَّقِينَ إِلَى الرَّحْمَنِ وَفْدًا (85) وَنَسُوقُ الْمُجْرِمِينَ إِلَى جَهَنَّمَ وِرْدًا (86) لا يَمْلِكُونَ الشَّفَاعَةَ إِلاَّ مَنِ اتَّخَذَ عِنْدَ الرَّحْمَنِ عَهْدًا (87)} صدق الله العظيم [مريم].

وە ئەوانە خاوەنی نھێنێ ھاتنەجێی شەفاعەتن لە اللە وە جا پەیمانیان بە اللە داوە ڕازی نەبن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت لەبەرئەوەی ئەوانە دەزانن بەڕاستی اللە خۆی بە ڕەحم و میهربانترە له‌وان بۆ بەندەکانی وە بەڵێنەکەشی حەق و ڕاستەو ھەرخۆی لە هەموو میهرەبان بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، جا لەپاش ئەمە ڕەحمەتەکەی اللە شەفاعەت دەکات بۆ بەندەکانی لە جێگای توڕەیی و سزایەکەی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ لِلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم[الزمر].

وە لێرەدا ئەمە دەبێتە سەرسامیەکی گەورە لەبەرئەوەی ڕازیبوونی اللە لە نەفسی خۆی ھاتۆتەجێ جا ڕەحمەتەکەی لە نەفسی خۆی شەفاعەتی کردووە بۆ بەندەکانی لە جێگای توڕەیی نەفسی و سزایەکەی لەدوای ئەوەی سزاو ئازاری پێچەشتن و بە ئەنجامی کاروکردەوەی خۆیان گەیشتن، جا لێرەدا ئەمە سەرسامیەکی گەورەیە بۆ سزادراوەکان لەو کاتەی بەم گەلە دەڵێن کە اللە خۆشی دەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبهم الله ويحبونه): ئەوە پەروەردگارەکەتان چی فەرموو؟ ئەوانیش وەڵامیان دەدەنەوەو دەڵێن: حەقی فەرموو بەڕاستی ئەو زاتە زۆر پایەبەرزو گەورەیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إِلاَّ لِمَنْ أَذِنَ لَهُ حَتَّى إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الْحَقَّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ} صدق الله العظيم [سبأ:23].

كه‌واته‌ نهێنی هاتنه‌جێی شه‌فاعه‌ت لە اللە وە له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌یه‌تی‌ جا ڕه‌حمه‌ته‌كه‌ی لە نەفسیدا شه‌فاعه‌ت ده‌كات بۆ به‌نده‌كانی له‌ جێگای سزایه‌كه‌ی جا ڕازی ده‌بێت تا نیعمه‌تی ڕازی بوونی نه‌فسی له‌سه‌ر به‌نده‌كانی بۆ ئه‌و گه‌له‌ی کە اللە خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئەویان خۆشده‌وێت بهێنێته‌جێ، جا ئەگه‌ر اللە له‌ نه‌فسی خۆیدا ڕازی بێت ئه‌وا شه‌فاعه‌ت دێته‌جێ جا ڕه‌حمه‌ته‌كه‌ی لە نەفسیدا شه‌فاعه‌ت ده‌كات له‌ جێگای توڕه‌یی نه‌فسی و سزایه‌كه‌ی جا ڕازیده‌بێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لَا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلَّا مِن بَعْدِ أَن يَأْذَنَ اللَّـهُ لِمَن يَشَاءُ وَيَرْ‌ضَىٰ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [النجم].

جا سه‌یری ئه‌مه‌ بكه‌ن چۆن ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌فاعه‌ت له‌ نه‌فسی په‌روه‌ردگار دەهێننه‌جێ شه‌فاعه‌ت بۆ هیچ یه‌كێک ناكه‌ن به‌ڵكو ته‌نها داوایان له‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان هێنانه‌جێی گەورەترین نیعمەتەکەیە.‌ به‌وه‌ی اللە ڕازی بێت له‌ نه‌فسی بڵندو به‌رزیدا، جا ئەگه‌ر ڕازیبوونی نه‌فسی اللە ش هاته‌جێ ئه‌وا شه‌فاعه‌تیش دێته‌جێ له‌ نه‌فسی اللە جا ڕه‌حمه‌ته‌كه‌ی شه‌فاعه‌ت ده‌كات بۆ به‌نده‌كانی له‌ جێگای توڕه‌ییه‌كه‌ی. هه‌ر بۆیەش اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لَا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلَّا مِن بَعْدِ أَن يَأْذَنَ اللَّـهُ لِمَن يَشَاءُ وَيَرْ‌ضَىٰ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [النجم].

ئه‌مانه‌ بریتین له‌و گه‌له‌ی اللە خۆشیده‌وێن و ئه‌وانیش ئەویان خۆشده‌وێت (قوم يحبهم الله ويحبونه) ئه‌وانه‌ی اللە به‌ڵێنی پێدابوون به‌ هاتنیان له‌ مەحكه‌می كتێبه‌كه‌ی قورئانی گه‌وره‌دا، هه‌رچی هۆكاری ڕازینه‌بوونەکەشیانه‌ به‌ نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت تا ئەوکاتەی په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان ڕازیده‌بێت ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه‌ چونكه‌ اللە یان به‌ گه‌وره‌تر خۆشتر ده‌وێت له‌ نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت و حۆریه‌ چاوگه‌شه‌كان وه‌ گه‌وره‌تر له‌ هه‌موو مه‌له‌كوته‌كه‌ی، هه‌ر بۆیەش ده‌ڵێن: "چۆن ئاسوده‌و خۆشحاڵ بین له‌ نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت له‌كاتێكدا خۆشه‌ویسته‌كه‌مان اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر متحسرو خه‌فه‌تباربێت له‌سه‌ر به‌نده‌ گومڕایه‌كانی! په‌نا بە اللە ده‌گرین ڕازی بین به‌هه‌ر شتێک تا ئەوکاتەی نه‌فسه‌ به‌رزو بڵنده‌كه‌ی اللە ڕازی ده‌بێت".

جا پله‌كانی نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شتی پله‌ به‌ پله‌ نیشان ده‌درێت تا ئه‌و په‌ڕی لوتكه‌ی نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت له‌ به‌رزترین پله‌ی نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شتداو نزیكترین پله‌ لەلای اللە ی خاوه‌نی عه‌رشی گه‌وره‌، جا له‌پاش ئه‌مه‌ شاندە ڕێزلێگیراوه‌كه هه‌ر هه‌مووی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ جا ده‌ڵێن: "دوورەو زۆر دوورە ڕازی بین تا ئەوکاتەی اللە ڕازی ده‌بێت! جا نیعمه‌تی ڕازی بوونی نه‌فست بریتی یه‌ له‌ گه‌وره‌ترین نیعمه‌ت هه‌رچه‌نده‌ نیعمه‌تی تریشمان نیشان بده‌یت تا ڕازی بین، وه‌ک به‌ڕاستدانانێک بۆ به‌ڵێنه‌ حه‌ق و ڕاستەکەت:‌ {رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ} [التوبة:100].

جا هەرچەندە تۆش ڕازی بیت لێمان ئەی په‌روه‌ردگارەکەمان ئەوا ئێمه‌ هه‌رگیز لە ناخی خۆمان ڕازی نابین تا ئەوکاتەی تۆ ڕازیده‌بیت به‌وه‌ی چیتر نه‌ متحسر بیت نه‌ خه‌فه‌تبار، جا ئێمه‌ خۆشمانده‌وێیت ئەی اللە به‌ خۆشو‌یستنێكی گه‌وره‌تر له‌ هه‌موو مه‌له‌كوته‌كه‌ت له‌ نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت جا چۆن خۆشه‌ویست ئاسوده‌ ده‌بێت له‌كاتێكدا بزانێت خۆشه‌ویسته‌كه‌ی متحسرو به‌ ئه‌سه‌ف و خه‌فه‌تباره‌".

له‌وه‌یه‌ گه‌لێكی تر له‌وانه‌ی باوەڕیان بە اللە نه‌هێناوه‌ مه‌گه‌ر تەنها به‌ موشریكی و هاوبەشدانان نه‌بێت بۆی به‌هۆی پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كانی بیانه‌وێت مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو بپچڕێنن جا بڵێن: "جا ئایا تۆ ئه‌م گه‌له‌ت کە اللە خۆشیده‌وێن و ئه‌وانیش ئەویان خۆشده‌وێت (قومٍ يحبّهم الله ويحبونه) ئەم کەسانەی کە اللە به‌ڵێنی هاتنیانی دابوو له‌ مەحكه‌می كتێبه‌كه‌ی كردووە به‌ خاوه‌نی پێگەو پله‌و پایه‌یه‌ک له‌لای پادشای باڵاده‌ست و به‌تواناوه‌ کە پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان ئاواتیان پێ بخوازن و ئیره‌ییان پێ ببەن؟". له‌پاش ئه‌مە ئیمام مه‌هدی پشت لە وه‌ڵامدانەوەی ئه‌م پرسیاره‌ موحریجه‌ دەکات و وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی ڕاسته‌وخۆ بۆ باپیره‌م محمد نێردراوی اللە ‌دروودو سڵاوی للە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی جێده‌هێڵم و فه‌رموویه‌تی: [يَا أَيُّهَا النَّاسُ اسْمَعُوا وَاعْقِلُوا وَاعْلَمُوا أَنَّ لِلَّهِ عَزَّ وَجَلَّ عِبَادًا لَيْسُوا بِأَنْبِيَاءَ وَلَا شُهَدَاءَ يَغْبِطُهُمُ النَّبِيُّونَ وَالشُّهَدَاءُ عَلَى مَنَازِلِهِمْ وَقُرْبِهِمْ مِنَ اللَّهِ " فَيَجِيءُ رَجُلٌ مِنَ الْأَعْرَابِ مِنْ قَاصِيَةِ النَّاسِ وَأَلْوَى بِيَدِهِ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فَقَالَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، نَاسٌ مِنَ النَّاسِ لَيْسُوا بِأَنْبِيَاءَ وَلَا شُهَدَاءَ يَغْبِطُهُمُ الْأَنْبِيَاءُ وَالشُّهَدَاءُ عَلَى مَجَالِسِهِمْ وَقُرْبِهِمْ مِنَ اللَّهِ . انْعَتْهُمْ لَنَا جَلِّهِمْ لَنَا يَعْنِي صِفْهُمْ لَنَا شَبِّهْهُمْ لَنَا فَسُرَّ وَجْهُ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِسُؤَالِ الْأَعْرَابِيِّ , فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " هُمْ نَاسٌ مِنْ أَفْنَاءِ النَّاسِ وَنَوَازِعِ الْقَبَائِلِ لَمْ تَصِلْ بَيْنَهُمْ أَرْحَامٌ مُتَقَارِبَةٌ تَحَابُّوا فِي اللَّهِ وَتَصَافَوْا , يَضَعُ اللَّهُ لَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يَفْزَعُونَ وَهُمْ أَوْلِيَاءُ اللَّهِ لَا خَوْفَ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ] صدق عليه الصلاة والسلام.

جا زێده‌ڕه‌وی مه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌مانه‌ ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان له‌دوای ده‌ركه‌وتنم، وه‌ سوێند بە اللە ئه‌وان گوناهی زۆریان هه‌یه‌ وه‌ بۆ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانیش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ڵام تۆبه‌كارو پاكه‌كان خۆشه‌ویستانی په‌روه‌ردگاری هه‌موو خەڵکی جیهانن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:222].

هه‌رچی نهێنی به‌رزی پێگەو پله‌و پایه‌كه‌یانه‌ له‌لای پادشای باڵاده‌ست و به‌تواناو ئیمامه‌كه‌یان مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو؛ ئەوا نهێنی و هه‌موو نهێنی و ده‌ره‌وه‌ی نهێنی و ناوه‌وه‌ی نهێنیه‌كه‌‌ بریتیه‌ له‌وه‌ی چونکە ئه‌مانه‌ ڕازیبوونی اللە یان کردووە بە ئامانج جا له‌لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ڵێنیان داوه‌ به‌وه‌ی ڕازی نەبن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی ده‌بێت، وه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت بێتو هه‌رگیز ئه‌مه‌شیان بۆ نه‌یه‌ته‌جێ هه‌تا ئەگه‌ر له‌به‌رامبه‌ر هاتنەجێی ئەمەدا خۆشیان بكه‌نه‌ قوربانی له‌جێگای به‌نده‌ گومڕاكانی اللە له‌كاتێكیشدا ناشیان ناسن، جا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ خۆكردنه‌ قوربانی جا ئەگه‌ر ته‌نانه‌ت خۆشه‌وسیته‌كه‌یان اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر پێیان بڵێت: مادام هه‌ر سورو پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕازی نه‌بن تا ئەوکاتەی اللە ڕازیده‌بێت له‌ نه‌فسی خۆی به‌وه‌ی چیتر نه‌ متحسر بێت نه‌ خه‌فه‌تبار كه‌وایە خۆتان بخه‌نه‌ ناو توندرین حه‌وت ده‌رگاكانی دۆزەخەوە ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موویان گه‌رمتره‌ کە ده‌رگای چواره‌مه‌ جا بمێننه‌وه‌ تێیدا تا ئەوکاتەی اللە ده‌یه‌وێت وه‌ك فیداو قوربانیه‌ک بۆ به‌نده‌كانم له‌وانه‌ی گومڕابوون له‌ ڕێگای ڕاست، جا له‌پاش ئه‌مه‌ ده‌رتان دەهێنم لێی، جا له‌پاش ئه‌مه‌ اللە ڕازی ده‌بێت له‌ نه‌فسی خۆی له‌سه‌ر به‌نده‌ گومڕاكانی جا ئێوه‌و ئه‌وانیش هەمووتان ده‌خه‌مه‌ ناو ڕه‌حمه‌ته‌كه‌ی خۆمه‌وه‌و ئەوکاتەش په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان ڕازی ده‌بێت له‌ نه‌فسی خۆی!

جا ئایا گومان ده‌به‌ن وه‌ڵامی ئه‌م گه‌له‌ی کە اللە خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش اللە یان خۆشده‌وێت چۆن بێت؟ جا‌ سوێند بە اللە ی گەورە ده‌خۆم ئه‌وه‌ی له‌وان بێت ئه‌وا وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ له‌ دڵیدا جا ده‌ڵێت:" سوێند بە اللە ی گه‌وره‌ ده‌خۆم هه‌رگیز وه‌ڵامی قسه‌كه‌ی په‌روه‌ردگاره‌کەم ناده‌مه‌وه‌ ته‌نها به‌ ده‌رپه‌ڕین نه‌بێت بۆ توندترینی ده‌رگاكانی دۆزەخ ئه‌وه‌ی لە هه‌موویان گه‌رمتره‌ وه‌ هه‌رگیزیش بۆ ساتێكیش دوودڵی و ڕارایم له‌مه‌دا نابێت، وه‌ هه‌وڵیش ده‌ده‌م پێشی براكانم بكه‌مه‌وه‌ له‌و گه‌له‌ی کە اللە خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئەویان خۆشده‌وێت، جا له‌پێش ئه‌وان خۆم فڕێده‌ده‌مه‌ توندترینی ده‌رگاكانی دۆزەخەوە ئەگه‌ر ئه‌مه‌ مه‌رجی هاتنه‌جێی ڕازیبوونەکەی اللە بێت له‌ نه‌فسی خۆی جا ڕازی بێت". جا‌ ئه‌‌مه‌ بریتیه‌ له‌ ڕاستی ئه‌م گه‌له‌ی اللە خۆشیده‌وێن و ئه‌وانیش ئەویان خۆشده‌وێت تا به‌ گه‌وره‌یی سوربوون و پێداگریەکەیان له‌سه‌ر هاتنه‌جێی ڕازیبوونی نه‌فسی اللە ی خۆشه‌ویستیان اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر بزانن، جا ئه‌وان ده‌زانن بەوەی له‌ ناخیاندایه‌ و په‌روه‌ردگاره‌كه‌شیان زانایه‌ پێیان جا بە ڕاستی و دروستی وه‌سفه‌كه‌ی ئه‌وانمان زانیوه‌ له‌ مەحكه‌می كتێبدا.

وه‌ سوێند ده‌خۆم به‌ اللە ی پایەرزی گه‌وره‌ هه‌ریه‌كێكیان له‌دڵیاندا وای ده‌بینێت وه‌ک بڵێی ئیمام مه‌هدی به‌ زمانی ئه‌وان قسه‌ ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێک له‌م گه‌له‌ بێت کە اللە خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئەویان خۆشده‌وێت ده‌بینێت به‌ڕاستی لە ئاماده‌باشی ته‌واو دایه‌ ئەگه‌ر اللە پێیان بڵێت: مادام ئێوه‌ هه‌رگیز ڕازی نابن تا په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان ڕازی ده‌بێت له‌ نه‌فسی خۆی ئه‌وا خۆتان بخه‌نه‌ ناو توندرترینی ده‌رگاكانی دۆزەخەوە ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موویان گه‌رمتره‌. جا تەنانەت ئەگه‌ر په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌م فه‌رمانه‌ش تاقیان بكاته‌وه‌ ئه‌وا فه‌رمان به‌ ئاگر ده‌كات ساردو سه‌لامه‌ت بێت له‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌ی اللە خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئەویان خۆشده‌وێت، جا ئێمه‌ بۆیه‌‌ ئه‌مەمان پێوتن تا خه‌ڵكی به‌ گه‌وره‌یی سوربوون و پێداگریەکەی ئه‌م گه‌له‌ی کە اللە خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئەویان خۆشده‌وێت بزانن له‌سه‌ر هاتنه‌جێی ئامانجه‌كه‌یان له‌ نه‌فسی په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان جا هه‌رگیز ڕازی نابن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی ده‌بێت هه‌ر چه‌نده‌ قوربانیش بده‌ن جا هه‌ر په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ نرختره‌ له‌لایان له‌ هه‌موو شتێک زیاترو خۆشه‌ویستر له‌ هه‌موو شتێک وه‌ نزیكتریش له‌ هه‌موو شتێک، جا هه‌رگیز به‌ شتێكی تر نایگۆڕنەوە بۆ هەمیشە.

لەوەیە یەکێک لە پشتیوانە خۆشەویستەکانم بیەوێت بڵێت: "ئەی ئیمامەکەم ئیمام مەھدی بە اللە ی گەورە سوێندت دەدەم ئایا زانیوتە منی (فڵان) لەوانەم". جا لەپاش ئەمە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی ئەوو ھەموو پرسیارکارانیش دەداتەوەو دەڵێم: جا با ھەموو یەکێک لە ئێوە سەیری دڵەکەی خۆی بکات ئایا ڕازیە بە موڵک و مەلەکوتی نیعمەتەکانی بەھەشت لەکاتێکدا بشزانێت پەروەردگارەکەی ڕازی نیه‌ لە نەفسی خۆی و متحسرو خەفەتباربێت؟ جا ئەگەر وەڵامەکە ئەمە بوو: دوورەو زۆر دوورە ڕازی بم به‌هه‌ر شتێک تا ئەوکاتەی پەروەردگاره‌ خۆشەویستەکەم ڕازی دەبێت لە نەفسی خۆی بەوەی چیتر نە متحسر بێت نە خەفەتبار، جا چی لە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان بکەم لەکاتێکدا پەروەردگارەکەم بە حەسرەت و خەفەتباربێت لەسەر ئەم بەندانەی پەشیمان بوونەتەوە لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی کردوویانە لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان؟ جا لەپاش ئەمە ھەریەکێکیان لە نەفسی خۆیدا دەڵێت: پەنا بە اللە دەگرم لەسەر ئەوەی دڵم ڕازی بێت بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان تا ئەوکاتەی پەروەردگارە خۆشەویستەکەم ڕازیدەبێت بەوەی چیتر نە بە حەسرەت بێت نە خەفەتبار. ئەوانە ڕازی بوونی اللە یان کردووە بە ئامانج نەک بە وەسیلەو ھۆکار تا اللە پێی بیانخاتە ناو بەھەشتەکەیەوە، جا چۆن ڕازیبوونی گەورەترین نیعمەتەکە دەکەن بە وەسیلە و ھۆکار تا نیعمەتێکی بچوکتر له‌ نیعمه‌تی ڕازیبوونی نه‌فسی اللە ی پێ بەدەست بهێنن!

لەوەیە (أبو المهدئ) ـی سوکایەتیکار بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، ئایا وادەزانیت ڕازیبوونی اللە لەسه‌ر بەندەکانی بریتیە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتی بەھەشتەکەی؟ دەی بەڵگەتان بهێنن ئەگەر ڕاستدەکەن؟". جا لەپاش ئەمە وەڵامەکە ڕاستەخۆ بۆ پەروەردگار جێدەھێڵین لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {{{وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنْ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)}}} صدق الله العظيم [التوبة].

لەوەیە (أبو المهدي) ـی گاڵتەپێکارو زۆرێکیش لە پرسیارکاران بیانەوێت بڵێن: "ئەی ناصر محمد، ئایا اللە متحسرو خەفەتبار دەبێت لەسەر بەندە گومڕایە پەشیمانەکانی ئەوانەی حەسرەتی پەشیمانی دەکێشن لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان؟" لەپاش ئەمە پێتان دەڵێین ووردببنەوە لەم بەیانە حەقەی ئیمام مەھدی بە بەڵگەی ئاشکراوە لەسەر سەلماندنی ئاسودەیی و خۆشحاڵیەکەی اللە بە تۆبەو گەڕانەوەی بەندەکانی. وە بۆ سەلماندنی خه‌فەتباریەکەی اللە لەسەر بەندەکانی، وە لەسەر ئەسەفی اللە لەسەر بەندەکانی، جا بەڕاستی ئەم بەیانە وەڵامێک بوو بۆ بەڕێز شێخ العتیبي ڕێزدار کە بەم شێوەیە بوو:

اقتباس المشاركة :
ئەم بەشداریە لەلایەن العتيبي یەوە نوسراوە:
ئایا ئەمە وەڵامی ئیمام ناصر محمد یەمانی یە لەسه‌ر پرسیارەکەم
ئەگەر ئەمە وەڵامی ئیمام ناصرە ئەوا پێم بڵێن تا قسەو تێگه‌یشتنه‌كانی خۆم زیادبکەم لەسەر وەڵامەکەی ئیمام
انتهى الاقتباس
وەڵامی ئیمام بۆ بەڕێز شێخ عتیبی ..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەران و کەس و کارە چاک و پاکەکانیان و ئەوەشی بە چاکە شوێنیان کەوتوون تا ئەم ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، لەدوای ئەمە..

ئەی عتیبی ئێستا بەم وەڵامە لەلایەن پەروەردگارەوە لەسەرت تەواوی دەکەین لە مەحکەمی کتێبدا، جا ئەمە ھۆکاری سیفەتی گەورەیی ڕەحم و بەزەییەکەیەتی کە بە حەسرەت دەبێت لەسەر بەندەکانی لەوکاتەی ئەوان حەسرەتی پەشیمانی دێت لە ناخیان لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فه‌رمانی پەروەردگارەکەیان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّ‌بِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُ‌ونَ ﴿٥٥﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَ‌تَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّ‌طتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِ‌ينَ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

بەلام ئەم حەسرەتی پەشیمانیه‌کە لەدوای ئەوە هات کە سزایان بەسەردا هات بەو مانایەی لەدوای ئەوەی اللە لەناوی بردن بە سزایەک لەلایەن خۆیەوە، بەڵام ئەو کاتەی اللە بە حەسرەتی پەشیمانی ئەوانی زانی لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان لەپاش ئەمە تەحەسورو خەفەتباریەکەی اللە دێت لە نەفسەکەی لەسەریان ھەرچەندە ئەوان پێغەمبەرەکەیان بەدرۆ زانیوەو بێباوەڕیش بوون لە پێشتردا تا ئەوکاتەی کارەساتە سامناکەکە گرتنی جا لەدوای لەناوچونەکەیان پەشیمان بوونەوە لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان جا لەپاش ئەمە حەسرەتی خەفەتباری دێت لە نەفسی اللە بۆ سەریان لەدوای کارەساتەکە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِ مِن بَعْدِهِ مِن جُندٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ ﴿٢٨﴾ إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

ئه‌مه‌ش لەبەرئەوەی اللە خەفەتبار دەبێت لەسەر ئەم بەندانەی ستەم لەخۆیان دەکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَمَّا آسَفُونَا انْتَقَمْنَا مِنْهُمْ} صدق الله العظيم [الزخرف:55].

جا ئایا ئەسەف چی یە؟ وەڵامەکە مەبەستی پێی خەفەتباریە. جا ئایا اللە ی پایەبەرز نەیفەرمووە: {{وَتَوَلَّى عَنْهُمْ وَقَالَ يَا أَسَفَى عَلَى يُوسُفَ وَابْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ الْحُزْنِ فَهُوَ كَظِيمٌ}} صدق الله العظيم [يوسف:84].

جا لەمەدا فەتوای مەبەستەکە لە ئەسەف دەردەھێنین کە بریتیە لە خەفەتباری جا اللە خەفەتبار دەبێت لەسەر بەندەکانی ئەگەر ھاتوو ھیدایەت نەدرێن جا پێغەمبەرەکان و شوێنکەوتوانیان دوعایان لێدەکەن جا اللە ش دوعای پێغەمبەرەکەی و ئەوانەشی شوێنی کەوتوون وەڵام دەداتەوە جا حوکم و بڕیار دەدات لە نێوانیان بە سزایەک لەلایەن خۆیەوە جا اللە پشتھەڵکەره‌کان لەناو دەبات، تا ئەوکاتەی اللە بە گەورەیی حەسرەتی پەشیمانیەکەیان دەزانێت کە لە ناخیاندا ڕوودەدات لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان جا لەپاش ئەمە اللە بە حەسرەت دەبێت لەسەریان ھەرخۆشی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، بەڵام ئەوان بێ ئومێدبوونە لە ڕەحمەتی پەروەردگارەکەیان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِ مِن بَعْدِهِ مِن جُندٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ ﴿٢٨﴾ إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

جا دەبینیت اللە دەربارەی نەفسی خۆی قسە دەکات: {يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم.

ئایا ئه‌م ئایه‌ته‌ مەحكه‌م نیه‌ کە فەتوای ئەمە دەدات اللە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، وه‌ ئه‌و خه‌فه‌تبار ده‌بێت له‌سه‌ر ئەم به‌ندانەی سته‌م له‌ خۆیان دەکەن، وه‌ ئاسوده‌و خۆشحاڵیش ده‌بێت به‌ تۆبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌نده‌كانی هه‌روه‌ک اللە له‌ ڕێگه‌ی نێردراوەکەی فه‌توای بۆ داون له‌ به‌یانی سوننه‌تی نه‌به‌وی به‌ فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌ق به‌وه‌ی به‌ڕاستی اللە خۆشحاڵ ده‌بێت به‌ تۆبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌نده‌كه‌ی به‌ خۆشحاڵیەکی گه‌وره‌ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فه‌رمووده‌ حه‌ق و ڕاست و دروستەی محمد نێردراوی اللە - دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - کە فه‌رموویه‌تی: [لله أشد فرحاً بتوبة عبده حين يتوب إليه من أحدكم كان على راحلته بأرض فلاة، فانفلتت منه، وعليها طعامه وشرابه فأيس منها فأتى شجرة فاضطجع في ظلها – قد أيس من راحلته – فبينا هو كذلك إذا هو بها قائمة عنده فأخذ بخطامها ثم قال من شدة الفرح اللهم أنت عبدي وأنا ربك – أخطأ من شدة الفرح-].

جا‌ محمد نێردراوی اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی خۆشحاڵی نه‌فسی اللە فه‌توا ده‌دات به‌ تۆبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌نده‌كانی بۆ لای وه‌ به‌وه‌ی خۆشحاڵیەکەی اللە گه‌وره‌تره‌ له‌ خۆشحاڵی خاوه‌نی بارێک کاتێک باره‌كه‌ی لێ ون ده‌بێت‌، جا ده‌چێت پاڵ ده‌كه‌وێت له‌ ژێر سێبه‌ری دره‌ختێک تا بخه‌وێت تا ده‌مرێت یان چاوه‌ڕێی فه‌رمانەکەی اللە ده‌كات ده‌رباره‌ی جا له‌پاش ئه‌مه‌ هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌و ده‌بینێت باره‌كه‌ له‌به‌رده‌ستیەتی جا له‌به‌ر توندی و گه‌وره‌یی خۆشحاڵیەکەی ده‌ڵێت ئه‌ی اللە تۆ به‌نده‌ی منی و منیش په‌روه‌ردگاری تۆم! هه‌ڵه‌ ده‌كات له‌به‌ر توندی و گه‌وره‌یی خۆشحاڵیەکەی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یویست بڵێت ئه‌ی اللە تۆ په‌روه‌ردگاری منی و منیش به‌نده‌ی تۆم.

به‌هه‌ر حاڵ به‌ڕاستی محمد نێردراوی اللە فه‌توای بۆ داون - دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - ده‌رباره‌ی مەودای گه‌وره‌یی خۆشحاڵیەکەی اللە به‌ تۆبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌نده‌كه‌ی بۆ لای کە له‌م كاته‌دا خۆشحاڵیەکەی گه‌وره‌تره‌ له‌ خۆشحاڵی خاوه‌نی ئەم باره‌ی هه‌ڵه‌ ده‌كات له‌ به‌ر توندی و گه‌وره‌یی خۆشحاڵیەکەی، وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئیمام مه‌هدی فه‌توای بۆ داون ده‌رباره‌ی مەودای گه‌وره‌یی خه‌فه‌تباریەکەی اللە و ته‌حه‌سورو ئه‌سه‌فه‌كه‌ی له‌سه‌ر پشتهه‌ڵكه‌ران له‌ بەرامبەر بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كانی پەروەردگارەکەیان . وه‌ اللە ش ده‌كه‌م به‌شاهێدد به‌وه‌ی حه‌سره‌تی خه‌فه‌تباری له‌ نه‌فسی اللە ڕوونادات له‌سه‌ریان ته‌نها ئه‌م كاته‌ نه‌بێت کە حه‌سره‌تی په‌شیمانی له‌ نه‌فسی ئه‌وان ڕووده‌دات له‌سه‌ر ئه‌م لادان و سه‌رپێچیانه‌ی ده‌یانكرد له‌ فه‌رمانی په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان، وه‌ پێشتریش فه‌توامان به‌ حه‌ق بۆ دان به‌وه‌ی به‌ڕاستی حه‌سره‌تی په‌شیمانی له‌ نه‌فسی ئه‌واندا ڕوونادات ته‌نها له‌دوای ئه‌وه‌ی سزاو كاره‌ساتیان بۆ دێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّ‌بِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُ‌ونَ ﴿٥٥﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَ‌تَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّ‌طتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِ‌ينَ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

جا لەپاش ئەمە ڕاستەخۆ حەسرەتی خەفەتباری لە نەفسی اللە وە دێت بۆ سەریان لەدوای ئەوەی زانی ئەوان پەشیمانن لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی پەروەدگارەکەیان جا له‌پاش ئەمە حەسرەتی خەفەتباری اللە دێت لەسەریان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِ مِن بَعْدِهِ مِن جُندٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ ﴿٢٨﴾ إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

ئەمەش بەڵگەی ئێمەیە لەسەرتۆ ئەی عتیبی، جا مەبە بە ھاوەڵانی ئەحمد حەسەن یەمانی بەڵکو لە سوپاسگوزاران بە جا ئەو بانگی تاقم و دەستەکەی و خەڵکی دەکات تا ببن بە موشریک و ھاوبەشدانەری زێدەڕەو دەربارەی پێغەمبەران و ئالی بەیتەکانیان تا خەڵکی داوایان لێبکەن لەبری اللە، وە ئەمەش وەڵامەکەی ئێمەیە لەسەرت بە دەسەڵاتی زانستی سەلمێندراوی ڕوون و ئاشکرا ئەی بەڕێز شێخ عتیبی یان تۆ نکۆڵی لەمە دەکەیت اللە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر بێت؟ بەو مانایەی ئەو بەڕەحم و میهرەبانترە بۆ بەندەکانی لە دایکەکانیشیان؛ بەڵام بەندە ستەمکارەکانی لە نەفسی خۆیان بێ ئومێدبوونەو بەرگی بێئومێدیان پۆشیوە لەوەی اللە ڕەحمیان پێبکات لەبەرئه‌وەی پەروەردگارەکەیان نەناسیوە بەم شێوەیەی شایەنیەتی بیناسن وە قەدرو ڕێزیشیان نەگرتووە بەم شێوەیەی شایەنیەتی ھەر بۆیەش لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی بێئومێد بوونە، ئێمەش هەر هی اللە ین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
سەرسەخترین دوژمنی شەیتانە جن و مرۆڤەکان و لە ھەموو ڕەگەزێکیش؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ