(وه‌ڵام له به‌یانێكی ئیمام بۆ پرسیارەکانی كه‌سێک به ناوی محمد)
-1-
ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
05 - 02 - 1429 کۆچی
13 - 02 - 2008 زایینی
12:44 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=1422
_____________
ئه‌وانه لە سه‌رسه‌خترین دوژمنەکانی اللە ی په‌روه‌ردگاری ھەموو خەڵکی جیھانن..
بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، سڵاو لەسەر ئێمەو لەسەر هەموو بەندە چاکەکارەکانی اللە، دواتر..
به‌ڕاستی ده‌رباره‌ی شتێک پرسیارت كرد کە مایه‌ی ترسناكیه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئیسلام و موسڵمانان، جا ئه‌مانه له سه‌رسه‌خترین دوژمنەکانی اللە ی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھانن وه ئێجگار ترسناكترن له جادووگەرە خه‌یاڵیه‌كان بۆیه ئەمانە وەکو یەک نین، ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ی شه‌یتانه‌كان فێری جادووی خه‌یاڵیان ده‌كه‌ن، شه‌یتانه‌كان خۆیان فه‌رمانیان پێده‌كه‌ن بڵێن جادووگەرین، وه ئه‌م جۆره جادووه ئامانجه‌كانی شه‌یتانه‌كان تێیدا ئه‌وه‌یه تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه خه‌ڵكی جیاوازی له نێوان جادوو موعجیزه‌دا نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی نێردراوو پێغه‌مبه‌رەکانی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ڕاست دانه‌نێن ئەگه‌ر هاتوو اللە پشتیوانی لێ‌كردن به به‌ڵگه‌و نیشانەی موعجیزەیی بۆ به‌ڕاست دانانی بانگه‌وازه‌كه‌یان.
هه‌رچی پرسیاره‌كه‌ته ئه‌ی برایەكه‌م محمد ئه‌وا ده‌رباره‌ی جۆرێكی تره له جادوو؛ به‌ڵكو زۆر مه‌ترسیدارتره له‌سه‌ر ئیسلام و موسڵمانان جا ئه‌هلی جادووی خه‌یاڵ و ئه‌هلی جادووی لێک جیاكه‌ره‌وه‌و به‌یه‌ک گه‌یاندن له نێوان عاشق و هاوسه‌ره‌كاندا یه‌كسان نین، هه‌رچی ئه‌هلی جادووی خه‌یاڵن ئه‌وا شه‌یتانه‌كان خۆیان فه‌رمانیان پێده‌كه‌ن ئاشکرای بکەن و بڵێن ئه‌وه‌ی ئێمە ده‌یكه‌ن جادووه، وه ئه‌م جۆره (جادووه) وه‌ک له پێشتردا فه‌توامان بۆ دان ئامانجی شه‌یتانه‌كان تێیدا بریتیه له ڕێگاگرتن لە باوەڕهێنانی خه‌ڵكی به ئایه‌ته‌كانی اللە له موعجیزه‌كان کە اللە ده‌یانێرێت بۆ به‌ڕاستدانانی یه‌كێک له نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كانی، ئه‌مه‌ش تا خه‌ڵكی (له‌وكاته‌ی موعجیزه‌كانی ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه ده‌بینن) بڵێن: "ئێوه‌ش به هه‌مان شێوه جادووگه‌رن جا ها ئه‌وه جادووی وه‌ک ئه‌م به‌ڵگانه‌تان بۆ ده‌هێنن له‌كاتێكدا ئێوه ده‌یكه‌ن به به‌ڵگه به‌سه‌ر ئێمه‌وه".ھەروه‌ک چۆن فیرعه‌ون له‌گه‌ڵ مو‌سا كردی.
وه ئه‌م جادووگەرانە كاتێک ئه‌م جۆره جادووه ده‌كه‌ن نازانن به‌م ئامانجه‌ی شه‌یتانه‌كان كاتێک ئه‌وان جادووی خه‌یاڵیان فێرده‌كه‌ن جا ئه‌هلی ئه‌م جۆره جادووه له ڕیزی گومڕا سەرلێشێواوەکان حساب ده‌كرێن وه هیوا هه‌یه له باوەڕ هێنانیان ئەگه‌ر هاتوو ڕاستیان بۆ ڕوون بوویه‌وه وه‌ک ئه‌وكاته‌ی بۆ جادووگەرەکانی فیرعه‌ون ڕوون بوویه‌وه جا یه‌كسه‌ر بۆ ڕاستی كه‌وتن به سوژده‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی زانیان ئەوەی مو‌سا هێنابووی جادوو نه‌بوو وه‌ک جادووی ئه‌وان كه به ته‌نها خه‌یاڵێک بوو له‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌كه‌دا، به‌ڵكو حه‌ق و ڕاست بوو لەلایەن په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه کە بریتی بوو له مارێكی ئاشكرا كاتێک داردەستەکەی مو‌سا گۆڕا بۆی وه‌ک نیشانه‌یه‌ک بۆ به‌ڕاست دانانی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری ھەموو خەڵکی جیھانەوە، جا یه‌كسه‌ر بۆ ڕاستی كه‌وتنه سوژده‌بردن له‌دوای ئه‌وه‌ی ڕاستیەکەیان بۆ ڕوون بوویه‌وه.
هه‌رچی ئه‌وه‌یە کە پرسیار ده‌رباره‌یان ده‌كه‌یت ئه‌ی محمد ئه‌وا له‌م جۆره جادووه نیه؛ به‌ڵكو ئێجگار ترسناكتره له‌سه‌ر ئیسلام و موسڵمانان، وه ئه‌مانه له‌سه‌ر گومڕایی ئاشكرا‌و دیار نین وه‌ک هاورێكانیان؛ به‌ڵكو ئه‌وانه خودی شه‌یتانه مرۆڤه‌كانن له‌وانه‌ی به په‌نهانی و نادیاری كوفر ده‌كه‌ن له كاتێكیشدا ده‌زانن ئه‌وەی کوفری پێدەکەن ڕاسته لەلایەن په‌روه‌ردگارەکەیانەوە جا لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و باوەڕو چاكه‌ی خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن تا خه‌ڵكی وابزانن چاكه‌كاری هه‌ڵبژێردراون. وه ئه‌م جۆره جادووگەرانە شه‌یتانه‌كان ده‌په‌رستن کە بریتین له تاغوت پەرستەکان له كاتێكیشدا ده‌زانن ئه‌م تاغوته؛ شه‌یتانی نه‌فره‌تلێكراوه، جا ئه‌مانه له‌سه‌ر گومڕایی ئاشكرا نین وه‌ک هاورێ جادووگەرەکانی تریان به‌ڵكو به‌دوای ڕێگاو ڕێبازی به‌تاڵ ده‌كه‌ون له‌كاتێكیشدا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌زانن ئه‌مه ڕێگاو رێبازی به‌تاڵه. وه له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوری اللە بكوژێننه‌وه وه تێکدەری و ئاشوب و خراپه‌كاری بكه‌ن له زه‌وی بۆ له‌وناوبردنی کێڵگەی ئافرەتان و وه‌چه‌و ڕه‌گه‌زه‌كان ئەوا شەیتانەکان پیان دەڵێن: "دواتر ئێمە جۆرێکی تری جادووتان فێردەکەین بەڵام پێویستە لەسەرتان بزانن ئێمە مایەی ئاشوبین بۆ موسڵمانان جا لە ڕواڵەتدا بە ئاشکرا کوفر مەکەن وە خۆتان بە باوەڕدارو چاکەکار نیشان بدەن تا خەڵکی گومانی چاکتان پێ ببەن، وە بەھەمان شێوە پێویستە لەسەرتان نوێژ بکەن لە مزگەوتەکان تا پیلانە ھەرە ترسناکەکە سەرکەوتووبێت بۆ ڕێگاگرتن لە ھیدایەتدرانی خەڵکی جا بە جادوو کێڵگەی ئافرەتان و نەوەکان لەناوببەن تا هیچ كه‌سێک له دایک نه‌بێت جگه له كه‌سی بێباوەڕی تاوانكاری خراپه‌كاری نه‌وه‌ی شه‌یتانی نەبێت، وه به خه‌ڵكیش مەڵێن ئێمە جادووگه‌رین به‌ڵكو بڵێن ڕوحانیه‌كانین وە بڵێن سه‌ربازی چاكه‌كاری جنمان هه‌یە وەکو به‌خشش و دیاریه‌ک لەلایەن‌اللە وە، جا له‌به‌رئه‌وه‌ی چاكه‌كارن بۆیە اللە منه‌تتان به‌سه‌ره‌وه ده‌كات به چەند خزمه‌تكارێک لە جنه چاكه‌كارەکان بۆ پشتگیری کردن له چاكسازیه‌كانتان، وه اللە منه‌ت ده‌كات به‌سه‌رهه‌ركه‌سێک کە بیه‌وێت، وه ئه‌م دیاری و ڕێز‌و به‌خششه له‌لایەن اللە وەیە بۆ ئێوه له‌به‌ر چاكەکاریەکانتان".
جا منی ئه‌و ئیمام مه‌هدیه چاوه‌ڕوانكراوه حه‌قه‌ی کە به ناحه‌ق فه‌توا نادات و هه‌میشه هیچ شتێک ناڵێم لەسەر اللە و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی جگه له‌وه‌ی ڕاست نه‌بێت فه‌توا ده‌ده‌م به حه‌ق ده‌رباره‌ی ئه‌م دڕنده خراپه‌كاره پیسانه جا ڕاستی پیلانه‌كه‌یان له قورئانی گه‌وره‌وە ڕوونده‌كه‌مه‌وه‌و به ته‌واوی و وردی و تێروته‌سه‌لی بۆ كه‌سانی ژیر‌و خاوه‌ن هۆش له ئێوه باسی ده‌كه‌م، جا ئایا جگه له خاوه‌ن ژیری و هۆشمه‌نده‌كان كه‌سی تر تێده‌گات؟ جا ئه‌مەش فه‌تواکە ده‌رباره‌یان له كتێبەکەی اللە به قسه‌ی ڕاست و به‌جێ، اللە ی پایەبەرز ده‌رباره‌یان له مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی كه قورئانی گه‌وره‌یه؛ فەرموویەتی:
{وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا شَيَاطِينَ الْإِنْسِ وَالْجِنِّ يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُورًا وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ (112) وَلِتَصْغَى إِلَيْهِ أَفْئِدَةُ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآَخِرَةِ وَلِيَرْضَوْهُ وَلِيَقْتَرِفُوا مَا هُمْ مُقْتَرِفُونَ (113)} صدق الله العظيم [الأنعام:113].
وه ئه‌م جۆره شه‌یتانه بەشەرانە له‌وانه‌ی قسه‌ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی زانسته غه‌یبی و په‌نهانیه‌كان و شانسه‌وه به‌ڕاستی اللە فه‌توای بۆ داون کە شه‌یتانه‌كان وه‌حیان بۆده‌كه‌ن به فڕاندنی هه‌ندێک قسه‌ی غه‌یبی و شاراوه كاتێک ئه‌م قسانه لە جیهانی سەروو له ئاسمانی دنیا له فریشته‌كان ده‌دزن جا (له‌دوای فڕاندنی قسه‌كان) وه‌حی بۆ یاوه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی به‌رده‌وام قسه‌ی ڕازاوه ده‌ده‌ن به گوێیاندا کە به‌هۆیانه‌وه خۆیان و ئه‌وانیش سه‌رگه‌ردان و تاوانبار ده‌كه‌ن له كاتێکدا زۆربەشیان درۆزنن، وه هیچ شتێک له‌وه‌ی ده‌یڵێن نایه‌ته‌جێ. به‌ڵام هه‌ندێک جار له قسه فڕێنراوه‌كان ڕاستی هه‌یه کە یه‌كێک له شه‌یتانه‌كان گوێی له جیهانی سەرووی فریشته‌كان گرتووه كاتێک قسه‌یان كردووه ده‌رباره‌ی زانسته غه‌یبی و په‌نهانیه‌كان له‌م قسانه‌ی ئه‌مینی نهێنیه‌كان ڕوحی ئه‌مین جبریل دروودو سڵاوی لێبێت پێی نیشانداون له‌لایەن اللە وە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی کە جگه له‌ئه‌و كه‌سی تر له غه‌یب و شاراوه‌و په‌نهانیه‌كان نازانێت له ئاسمانه‌كان و زه‌وی، جا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت وه‌حی ده‌كات بۆ ئه‌مینی نهێنیه‌كان جبریل دروودو سڵاوی لێبێت کە خه‌لیفەی اللە یە به‌سه‌ر فریشته‌كانه‌وه له (مه‌له‌ئی ئه‌علا) ی ئاسمانی سەروو كه ئه‌و فەرمانڕەوایە (بەسەر فریشتەکانەوەو) و پاشانیش ئه‌مینه، به‌ڵام شه‌یتانه‌كان ده‌زانن اللە پشتگیری یه‌كێک له نێردراوه‌كانی ده‌كات به زانسته غه‌یبی و شاراوه‌كان جا ده‌زانن خه‌ڵكی (دواتر) به‌ڕاستی داده‌نێن جا (ئه‌م شه‌یتانانه) ده‌گه‌ڕێن لەوەی ئایا چ ڕێگایه‌ک هه‌یه بۆ هەرەس پێهێنانی ئه‌م نیشانە غه‌یبیه کە بریتیه له هۆكاری بەڕاست دانانی خه‌ڵكی بۆ پێغه‌مبه‌رو نێردراوی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مەش (ئه‌م شه‌یتانانه) ده‌ڕۆن بۆ به‌دزی گوێ گرتن و دزینی قسه له (مه‌له‌ئی ئه‌علا) له ئاسمانی دنیا له فریشته‌كان، وه لەپێش دابه‌زینی قورئان دزینی قسه‌كان بۆیان ئاسان بوو جا ڕووداوه‌كه‌یان به ته‌واوی ده‌دزی وه‌ک چۆن كاتی خۆی ڕووداوی له‌دایک بوونی كه‌سێكیان له نەوەی ئیسرائیل دزی (له فریشته‌كانی ئاسمان) به‌وه‌ی له‌م ساڵه‌دا كه‌سێک له دایک ده‌بێت تا ده‌گاته ته‌مه‌نی توندوتۆڵی و ته‌مه‌نی پێگه‌یشتوویی، جا اللە ده‌ینێرێت بۆ لای فیرعه‌ون به پێغه‌مبه‌رێتی وه دواتر به نه‌رم و نیانی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات به‌ڵكو تێبگات یا‌ن بترسێت، یا‌ن ئه‌وه‌تا اللە دووچاری سزا‌و به‌ڵای دنیا‌و دوایی ده‌كات، وه ئه‌وكاته‌ی فاڵگره‌وه فێڵبازه بوختانکا‌ره‌كان به‌م پێغه‌مبه‌ره‌یان زانی له ڕێگای یاوه‌ره شه‌یتانه جنه‌كانیانه‌وه لەپاش ئه‌مه ڕۆیشتن بۆ لای فیرعه‌ون جا له‌م كه‌سه ئاگاداریان كرده‌وه ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌وه‌یان پێ نه‌وت ئه‌م منداڵه‌ی لە نەوەی ئیسرائیل له دایک ده‌بێت اللە به پێغه‌مبه‌رێتی ده‌ینێرێت بۆ لای؛ به‌ڵكو وتیان له‌م ساڵه‌دا منداڵێک له دایک ده‌بێت لە نەوەی ئیسرائیل کە دوژمنه بۆ تۆ ئه‌ی فیرعه‌ون جا ئەگه‌ر لەناوی نه‌به‌یت ئه‌وا دواتر موڵک و سامان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ت لێده‌بات جا سه‌یركەو بڕیاربده چی ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی موڵک و سامان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ت نه‌ڕوات لەپێش ئه‌وه‌ی دره‌نگ بێت و هیچت له ده‌ست نه‌یه‌ت بیكه‌یت، جا ئه‌وه بوو فیرعه‌ون وتی هه‌ر هه‌موو له دایک بوێكی ئه‌م ساڵه له‌ناوده‌به‌ین ئه‌گه‌ر چی له سكی دایكیشیان دابن ئه‌وا له‌قیان ده‌كه‌ین له‌كاتێكدا له سكی دایكیان دان تا دێنه خواره‌وه له سكه‌كانیان، جا لەپاش ئه‌مه فیرعه‌ون نه‌وه‌یه‌كی به ته‌واوی له نەوەی ئیسرائیل له‌ناوبرد، جا هیچ له‌دایک بوێک ده‌ربازی نه‌بوو له‌م له‌ناوبردنه جگه له مو‌سا نه‌بێت دروودو سڵاوی لێبێت جا ئه‌وه بوو بۆ لای فیرعه‌ون هات تا خۆی په‌روه‌رده‌ی بكات، جا گه‌ڕاندیه‌وه بۆ لای دایكی تا فیرعه‌ون كرێی شیرپێدانه‌كه‌شی بدات تا ئه‌وانه‌ی فاڵگره‌وه‌و جادووگەره‌كان به‌ڕاست ده‌زانن له سه‌ركرده‌و پادشایه‌كان ئه‌وه بزانن کە هه‌رگیز ناتوانن بڕیاردراوو قه‌زاو قه‌ده‌ری اللە بگه‌ڕێننه‌وه به پیلان گێڕان له دژیان كاتێک بڕوا به قسه‌ی فالگره‌وه‌كان ده‌كه‌ن، وه بڕوا به قسه‌ی ئه‌وانه ده‌كه‌ن کە ته‌نها له چاكه‌كاران ئه‌م سه‌ركرده‌و پادشایانه ئاگادار‌و هۆشیار ده‌كه‌نه‌وه، جا ئایا ئه‌م فاڵگره‌وه جادووگەرانە فیرعه‌ونیان له مو‌سا ئاگادار‌و هۆشیار نه‌كرده‌وه له‌كاتێكدا ئه‌و پیاوێكی چاكه‌كار بوو؟ جا نابینن یه‌كێک له‌م فاڵگره‌وه جادووگەرانە سه‌ركرده‌و پادشاكان له بێباوه‌ڕەکان ئاگادار‌و هۆشیار بكه‌نه‌وه ئایا ده‌زانن له‌به‌رچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م بێباوه‌ڕانه لە یاوه‌رەکانی خۆیانن وه ئه‌م ئه‌رک و گرنگی پێدانه له گرنگی پێدان و ئه‌ركی تره کە هێشتا به‌رده‌وام ڕاسپێردراون پێی به‌ڵام شه‌یتانه‌كان فه‌رمانیان پێكردوون به هیچ شێوه‌یه‌ک به خه‌ڵكی نه‌ڵێن (ئه‌م نهێنی یانه) شه‌یتانه‌كان فێریان كردووین یا‌ن شه‌یتانه‌كان ئه‌م شتانه‌یان پێوتووین جا به‌مه پیلانه‌كه‌یان لێ به‌تاڵ بێته‌وه؛ به‌ڵكو دابه‌شیان كردوون به‌سه‌ر دوو به‌ش، به‌شێكیان به پشتگیری كردن و پێشبینی كردن بۆ جوڵه‌ی هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌و بورجه هه‌ڵبه‌ستراوه درۆینه‌كان له‌كاتێكدا به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌ستێره‌كان ناچنه ناو ئه‌م باسه‌وه به‌ڵكو ئه‌وه یاوه‌ره شه‌یتانه جنه‌كانیانن فێریان ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مەش محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فه‌رموویه‌تی:
[كَذَبَ المُنَجِّمونَ وَلَوْ صَدَقُوا] صدق رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم. به‌و مانایه‌ی ئه‌وان درۆیانكردووه له‌م قسه‌یه‌ی کە ده‌ڵێن به‌م زانیاریه غه‌یب و شاراوه‌یان زانیوه له ئه‌نجامی تێبینی کردنیان بۆ جوڵه‌ی هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌كان، وه هه‌تا ئه‌گه‌ر ڕاستیش بكه‌ن له قسه غه‌یبی و شاراوەیەكه‌یان جا ئه‌وە شه‌یتانه‌كان پێیان وتوون (كاتێک ئه‌م قسانه‌یان بۆ ده‌فڕێنن له‌لای فریشته‌كانی ئاسمانی یه‌كه‌م).
هه‌رچی به‌شه‌كه‌ی تریانه ئه‌وا زۆر ترسناكترن جا بەربەست داده‌نێن له‌سه‌ر ڕێگای چاكه بۆ له‌ناوبردنی کێڵگەی ئافرەت و نه‌وه‌و وه‌چه وه به‌م شێوه‌یه ئه‌وان به غه‌یبی ئێستا قسه‌ده‌كه‌ن، به‌و مانایه‌ی ئەوەی دەیڵێن غەیب و شاراوەیەک نیە کە هێشتا ڕووی نه‌دابێت؛ به‌ڵكو له‌دوای ڕوودانه‌كه‌ی، وه زۆربه‌شیان درۆده‌كه‌ن جا هه‌یانه ده‌ڵێته ئه‌م كه‌سانه‌ی دێن بۆ لای؛ ناوه‌كه‌ت ئه‌مه‌و ئه‌وه‌یه وه له‌به‌ر ئه‌مه‌و ئه‌وه هاتوویت، جا لەپاش ئه‌مه (كه‌سه‌كه) متمانه‌ی به جادووگه‌ره‌كه زیاتر ده‌بێت جا واگومان ده‌بات و واده‌زانێت له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و شیفا دێت، له‌كاتێكدا شه‌یتانه‌كه ناوه‌كه‌ی ئه‌وی پێ وتووه له هه‌مان ئه‌م ناوچه‌یه‌ی کە ئه‌م سه‌رلێشێواوه‌ی لێ هاتووه كه هاتۆته لای فاڵچیه جادووگه‌ره‌كه كاتێک اللە تاقی كردۆته‌وه به به‌ڵایه‌ک جا به‌ڕووی خۆیدا هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه‌و هاناو هاوار له که‌سێک ده‌کات کە زیانی زیاتر‌و نزیکتره له قازانجی، جا ئه‌مانه چه‌نده یاوه‌رو هاوده‌مێکی ناڕه‌سه‌ن و خراپیان هه‌یه، جا ده‌ڕوات بۆ لای فاڵگره‌وه‌كه‌و ئاواتی شیفای لێده‌خوازێت کە باوه‌ڕی پێی كردووه ئه‌و شیفای نه‌خۆشیه‌كه‌ی ده‌دات جا به‌مه كوفری كردووه به‌م قورئانه گه‌وره‌یه‌ی اللە به‌سه‌ر محمد نێردراوی اللە ی دابه‌زاندووه دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، کە ئایەتی شیفای بۆ باوه‌ڕداران تێدایه بۆ ئه‌وانه‌ی شه‌یتانه‌كان زیانیان لێداون و ده‌ستیان لێوه‌شاندوون له هه‌موو ئه‌م ئایه‌تانه‌ی کە اللە به تاک و ته‌نها ده‌گرێت وه ته‌سبیحاتی ده‌كات و به پاک و بێگەردی ده‌گرێت وه سه‌ركۆنه‌ی به‌تاڵ ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات وه له ئایه‌ته‌كانی دوعا‌و پاڕانەوەو په‌ناپێگرتنیش جا اللە په‌ناتان ده‌دات له مه‌س و زیانی شه‌یتانەکە جا شیفای نه‌خۆشه‌كانتان ده‌دات، وه جادووه‌كه‌ش به‌تاڵ ده‌كاته‌وه وه ئیره‌یی و حه‌سودیش لاده‌دات.
به‌ڵام پێویسته له‌سه‌رتان ئه‌وه بزانن كه به‌دڵنیاییه‌وه قورئان وه‌ک هه‌نگوین نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌نگوین اللە ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێت:
{فِيهِ شِفَاءٌ لِّلنَّاسِ} [النحل:69]، به مانای به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌رچی قورئانه ئه‌وا شیفاكه‌ی تەنھا تایبه‌ت ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوای پێده‌هێنن وه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی داده‌نێن جا اللە تیایدا كردوویه‌تی به شیفاو ڕه‌حمه‌ت بۆ باوه‌ڕداران، وه له‌ڕاستیدا اللە یه‌قین و متمانه‌ی باوەڕدار تاقی ده‌كاته‌وه به قورئان جا ماوه‌ی چاره‌سه‌ریه‌كه‌ی به قورئان درێژ ده‌كاته‌وه جا ئایا ئه‌و ده‌ڵێت "قورئانیشمان خوێنده‌وه جا نه‌خۆشی و زیانی شەیتانەکەی لێ ده‌رنه‌چوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاواریشی ده‌كرد به‌ڵام هەر ده‌رنه‌چوو" جا لە پاش ئه‌مە ڕووی لێ وه‌رده‌گێرێت و ده‌ڕوات بۆ لای فاڵگره‌وه‌و جادووگەرێک له‌وانه‌ی به‌خۆیان ده‌ڵێن ڕوحانیه‌كان کە گوایه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێک جنۆكه‌ی چاكه‌كارن.
وه منی ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو فه‌توا ده‌ده‌م ده‌رباره‌یان به سوێند خواردنم به اللە ی پایەبەرز كه ئه‌وان ده‌زانن خاوه‌نی جنۆكه‌ی چاكه‌كار نین به‌ڵكو بوونه‌ته خاوه‌نی شه‌یتانه‌كان جا ڕامیان هێناون له دژی اللە و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی؛ به‌ڵكو ته‌نانه‌ت شه‌یتانه‌كانیش له جێگای اللە ده‌په‌رستن له‌كاتێكیشدا ده‌شزانن ئه‌وان دوژمنی اللە و موسڵمانانن، وه كاتێک خۆیان نیشان ده‌ده‌ن به چاكه‌كار ده‌زانن كه ئه‌مه فێڵه له باوەڕدارانی ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی شه‌یتانه هاوڕاكان کە رێکكه‌وتوون له‌گه‌ڵیان له‌سه‌ر كوژاندنه‌وه‌ی نوری اللە، وه شه‌یتانه‌كان پێیان ده‌ڵێن به‌ڕاستی ئێمەو ئێوه مایەی ئاشوبین و ده‌مانه‌وێت موسڵمانان توشی ئاشوب بكەین له بەرامبەر ڕێگای ڕاست جا نه‌كه‌ن به ئاشكرا بێباوه‌ڕ بن وه خۆتان به چاكه‌كار نیشان بده‌ن، وه هه‌شیانه تێیاندا ده‌ڵێت ئه‌وان له ئال و به‌یتی پێغه‌مبه‌ری اللە ن -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- له كاتێكدا له ئال و به‌یتیش نین؛ به‌ڵكو له نه‌وه‌ی شه‌یتانه‌كانن اللە بیانكوژێت و به کوشت چن لەم بوختانە ناڕه‌وایەی هه‌ڵیده‌به‌ستن.
وه ئایا ده‌زانن ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان له‌به‌رچی ئه‌وانه خۆیان به نوێژ خوێن و چاكه‌كار نیشان ده‌ده‌ن لە ڕواڵەتدا؟ ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن تێکدەری و خراپه‌كاری له زه‌ویدا بچێنن جا کێڵگەی ئافرەت و وه‌چه‌و نه‌وه لەناو ببه‌ن لە ئافره‌تەکانی ئێوه بۆ له ناوبردنی وه‌چه‌كانتان بۆ ئه‌وه‌ی هیچ وه‌چه‌و نه‌وه‌یه‌كتان لێ په‌یدانه‌بێت ته‌نها وه‌چه‌ی بێ فه‌ڕ نەبێت وه هیچ منداڵێک له‌دایک نه‌بێت ته‌نها منداڵی بیژی و بێباوه‌ڕی ملهوری ڕێگرو گوناهكار بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی و ڕێگر بۆ دایک و باوكی نەبێت تا ببێت به که‌سێکی زۆردار‌و به‌دڕه‌فتار له‌به‌رامبه‌ریان، وه به‌ڕاستی اللە ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان له پیلانی ئه‌م شه‌یتانه چاكه‌كارانه له ڕواڵەتدا له دژی اللە و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی کە بێباوه‌ڕیەکەیان ده‌شارنه‌وه له‌كاتێكیشدا ده‌زانن ئه‌وان تاوانكارن و له‌سه‌ر ڕاستی دیار‌و ئاشكرانین، به‌ڵكو خۆیان به چاک و چاكه‌كار نیشان ده‌ده‌ن بۆ جێبه‌جێ كردنی پیلان و نه‌خشه‌ی شه‌یتانه‌كان ئه‌وانه‌ی فێری جادووی لەیەک جیاكردنه‌وه‌و به‌یه‌ک گه‌یاندنیان كردوون، وه پێیان ده‌ڵێن ئێمەو ئێوه مایه‌ی ئاشوبین بۆ موسڵمانان جا بە ئاشکرا بێباوەڕی مه‌كه‌ن له‌به‌رچاویان تا خه‌ڵكی سه‌رسام بن به قسه‌كانتان. به‌ڵام بزانن اللە هه‌واڵی پێداوین ده‌رباره‌تان، اللە ی پایەبەرز ده‌رباره‌تان ده‌فه‌رموێت:
{ومِنَ النَّاسِ مَنْ يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِد اللهَ عَلَى مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الخِصَامِ(204) وَإِذَا تَوَلَّى سَعَى فِي الأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ الحَرْثَ وَالنَّسْلَ وَاللهُ لَا يُحِبُّ الفَسَادَ(205) وَإِذَا قِيلَ لَهُ اتَّقِ اللهَ أَخَذَتْهُ العِزَّةُ بِالإِثْمِ فَحَسْبُهُ جَهَنَّمُ وَلَبِئْسَ المِهَادُ (206)} صدق الله العظيم [البقرة].
جا منی ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ده‌زانم ئه‌م ئایه‌ته ده‌رباره‌ی ئێوەو گه‌لێكی تر قسه ده‌كات کە منداڵ و وه‌چه‌یان ده‌بێت له دۆخێك‌دا كێڵگه‌ی له‌دایكبونه‌كه‌یتان لەناوبردووە تا وه‌چه‌و نه‌وه لەناو ببەن جا منداڵیان نه‌بێت ته‌نها منداڵێكی نه‌وه‌ی شه‌یتانی خراپەکاری ملهوڕ نه‌بێت، جا ئەگه‌ر (به‌م له‌دایكبووه كاتێک پێ گه‌یشت) وترا له اللە بترسە ئه‌وا لە خۆبایی ده‌یگرێت و شانازی به گوناهو تاوانه‌وه ده‌کات و سور ده‌بێت له‌سه‌ری، هه‌رچی ئێوه‌شن ئه‌وا خۆتان به گه‌وره ناگرن به‌ڵكو خۆتان به لە اللە ترس و چاكه‌كار نیشان ده‌ده‌ن (لە ڕواڵەتدا) به‌وه‌ی گوایە اللە كۆمه‌ڵه جنۆكه‌یه‌كی چاكه‌كاری پێداون، به‌ڵام من اللە و فریشته‌كان و چاكه‌كارانیش له به‌نده‌كانی ده‌كه‌م به شاهێد له‌وه‌ی ئێوه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مە ده‌زانن كه ئه‌وان یاوه‌رەکانتانن له شه‌یتانه‌كان جا ئێوه‌ش بوون به به‌نده‌ی ئه‌وان، وه په‌رستنتان بۆیان ئه‌وه‌یه کە ڕامیان هێناون بۆ ڕێگاگرتن لە ڕێبازی اللە به‌وه‌ی وه‌چه‌و نه‌وه‌و كێڵگه‌ی له‌دایک بوونی نه‌وه‌ی چاک لەناوببه‌ن تا ئافره‌تان هیچ منداڵێكیان نه‌بێت ته‌نها مندالی بیژی تاوانكارو بێباوه‌ڕ نەبێت، هەروەک پێشتر ئه‌مه‌تان كردووه له کێڵگەی لە دایک بوون و نه‌وه‌و وه‌چه‌ی گه‌لی نوح جا هیچ منداڵێكیان نه‌ده‌بوو جگه له منداڵی تاوانكاری بێباوه‌ڕ نه‌بێت وه ئافره‌ته‌كه‌ی نوحیشتان توشی ئاشوب کرد كاتێک ناپاکی هاوسەری له هاوسه‌ره‌كه‌ی (واتە لە نوح) كرد له‌گه‌ڵ یه‌كێكتان ئه‌ی گه‌لی جادووگه‌ره فاڵگره‌وه‌كان جا ئه‌ویش منداڵێكی بیژی تاوانكاری بێباوه‌ڕی بوو، له‌كاتێكدا نوح وایده‌زانی منداڵی خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو اللە فه‌توای بۆداو پێی ڕاگه‌یاند بەوەی ئه‌و كوڕی تۆ نیەو ئه‌و به‌رهه‌می كرده‌وه‌یه‌كی ناشایسته بوو به‌هۆی ناپاکی ئافره‌ته‌كه‌ی نوح له‌گه‌ڵ یه‌كێک له جادووگه‌ره فاڵگره‌وه‌كان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{ونَادَى نُوحٌ رَبَّهُ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ابْنِي مِنْ أَهْلِي وَإِنَّ وَعْدَكَ الْحَقُّ وَأَنْتَ أَحْكَمُ الْحَاكِمِينَ (45) قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ فَلَا تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنِّي أَعِظُكَ أَنْ تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ (46) قَالَ رَبِّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ وَإِلَّا تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُنْ مِنَ الْخَاسِرِينَ (47)} صدق الله العظيم [هود].
جا لەپاش ئه‌مه له جێگایه‌كی تر الله ڕوونی كردۆته‌وه ئه‌و كوڕی ئه‌و نیەو ئه‌و ده‌ره‌نجامی ناپاکی هاوسه‌ره‌كه‌ی بوو وه ئه‌و به‌رهه‌می كاروكرده‌وه‌یه‌كی ناشایسته‌یه. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{ضَرَبَ اللهُ مَثَلاً لِلَّذِينَ كَفَرُوا اِمْرَأَةَ نُوحٍ وَامْرَأَةَ لُوطٍ كَانَتَا تَحْتَ عَبْدَيْنِ مِنْ عِبَادِنَا صَالِحَيْنِ فَخَانَتَاهُمَا} صدق الله العظيم [التحريم:10].
وه ئه‌ی گه‌لی ئافره‌تانی موسڵمان له‌وانه‌ی مێرده‌كانیان هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن جا لەپاشان یه‌كێكتان ده‌چێت بۆ لای فاڵگره‌وه‌یه‌كی جادووگه‌ر جا داوای لێ ده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆشی بوێت و ڕقی له‌وانی تر بێته‌وه، جا لەپاش ئه‌مە (جادووگەرەکە) پێی ده‌ڵێت: "بەڵم من ئێستا نهێنیه‌كه‌یت پێ ده‌ڵێم، وە په‌یمان و به‌ڵێنم پێ بده به هیچ كه‌سێكی نه‌ڵێیت" ئافرەتەکەش په‌یمانه‌كه‌ی پێ دەدات. جا لە پاشان (جادووگەرەکە) پێی ده‌ڵێت: "به‌ڕاستی من ئه‌م داواکاریەت گومانی تێدانیه ده‌بێت له‌سه‌ر پیسی بێت جا وه‌ره بۆ لای من و خۆت بده به من ئەوکات چ داوایەكت هه‌یەو بوێت بۆت دێته‌جێ".
جا هه‌ندێک له‌م ئافره‌تانه له اللە ده‌ترسن و ده‌ڵێن من ناتوانم ئه‌مه بكه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی واگومانی بردووه شتەکە ئاساییه جا لە نه‌زانی خۆیانه‌وه ده‌چن بۆ لایان، وە زۆربه‌شیان له‌گه‌ڵ داواكاری جادووگه‌ره فاڵگره‌وه‌كه ڕێک ده‌كه‌ون كه وای داده‌نێت چاكه‌كارەو ده‌یه‌وێت كاره‌كه چاک بكاته‌وه جا شه‌یتانه نه‌فره‌ت لێكراوه‌كه له‌گه‌ڵیدا كۆده‌بێته‌وه‌و جوت ده‌بێت تا نه‌وه‌یه‌ک دێنێته بوون جا دواتر (لەدوای ئەوەی پێدەگات) کە پێی ده‌وترێت لە اللە بترسه وەک چۆن نوح به‌م كوڕه‌ی ده‌وت كه وای ده‌زانی منداڵی ئه‌وه جا خۆبه‌گه‌وره‌زانی ئه‌م كوڕه‌ی گرت و وتی ده‌ڕۆمه سه‌ر كێوێک ئه‌و ده‌مپارێزێت له‌وه‌ی نوقم بم له ئاودا. وە به‌رهه‌می زینای جادووگه‌ر‌ی فاڵگره‌وه وه‌ک به‌رهه‌می زیناكاره باوه‌ڕداره‌كان نین. اللە ی پایەبەرزیش دەربارەیان ده‌فه‌رموێت:
{ادعُوهُمْ لِآبَائِهِمْ هُوَ أَقْسَطُ عِندَ اللَّهِ فَإِن لَّمْ تَعْلَمُوا آبَاءَهُمْ فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّينِ وَمَوَالِيكُمْ} صدق الله العظيم [الأحزاب:5].
به‌ڵام نه‌وه‌و وه‌چه‌كانی زینا له جادووگه‌ره فاڵگره‌وه‌كان جیاوازه، ئایا ده‌زانن ئه‌مه له‌به‌رچیه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی کە له دوای ڕێككه‌وتنەکە له‌گه‌ڵ ئافرەتەکە جوت ده‌بێت به ته‌نها فاڵگره‌وه جادووگه‌ره‌كه نیه به‌ڵكو هاوبه‌ش و شه‌ریكی گیرخواردووی سه‌ركه‌ش و شه‌ڕانین تێكه‌ڵ له جن و مرۆڤ، وه ئه‌م ڕێگایەش بریتیه له ڕێگا‌یەکی به‌شداری پێكردن له منداڵ خستنه‌وه لەلایەن شه‌یتانی نه‌فره‌تلێكراوەوە، جا لەپاش ئه‌مه جادووەکە ده‌دات بە خێزانەکەی جا خزمه‌تكاری جادووەکە به‌دوای زیان (مەس) ـی جادووی شه‌یتانه نه‌فره‌تلێكراوه‌كه ده‌كه‌وێت، تا ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا كۆده‌بێته‌وه (جوت ده‌بێت) جا شه‌یتانه‌كه‌ش هه‌ڵده‌ستێت به به‌شداریكردنی ڕوحی له‌گه‌ڵ مرۆڤەکە جا ئەگه‌ر له ئافره‌ته‌كه دابێت یا‌ن له پیاوه‌كه، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش محمد نێردراوی اللە ئه‌وه‌ی فێركردوون له‌و كاته‌ی کە ده‌ڕۆنه لای ئافره‌ته‌كانتان له‌م شوێنه‌ی كه اللە فەرمانی پێكردوون (كه به ته‌نها شوێنی نه‌وه خستنه‌وه‌یه) بڵێن:
[اللهم جنبنا الشيطان وجنب الشيطان مارزقتنا]، جا هه‌ركه‌سێک ئه‌مه بڵێت له‌م كاته‌دا اللە نه‌وه‌كه‌ی ده‌پارێزێت جا شه‌یتان به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵیدا هاوبه‌شی ناكات جا ئەگه‌ر له له‌شی خۆیدا بێت یا‌ن له له‌شی هاوسه‌ره‌كه‌ی جا ئه‌مه جۆرێکە له پیلانەکانی تر بۆ هاوبه‌شی كردن.
وه فه‌تواش ده‌ده‌م به كوشتنی فاڵگره‌وه جادووگەره‌كان ئەگه‌ر تواناتان به‌سه‌ریانه‌وه هه‌بوو له پێش تۆبەكردنیان له‌وانه عوەبلی له یه‌مه‌ن له شاری رداع كه له به‌ناوبانگترین فاڵگره‌وه جادووگەرەكانه له یه‌مه‌ن له‌وانه‌ی هۆشداری به عەلی عبد الله صالح دا له مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق (به‌وه‌ی نه‌كات ده‌سه‌ڵاتەکەی ته‌سلیم بكات ئه‌گینا ده‌سه‌ڵات و شوێنه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات)، لەکاتێکدا پێی نه‌وت من مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوم؛ به‌ڵكو له خێزانه‌كه‌م ئاگاداری كرده‌وه‌و وتی:" ئاگادارت ده‌كه‌مه‌وه له‌م خێزانه تا شوێن و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ت له ده‌ست نه‌ده‌یت". خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ركرده عەلی عبد الله صالح ئاگاداربووایه به‌سه‌ر ئه‌م به‌یانەمدا ئه‌وا ده‌یزانی من به حه‌ق و ڕاست نه‌بێت ئه‌م قسه‌یه‌م نه‌كردووه به مۆڵەتی اللە، به‌ڵام به داخه‌وه به‌ڕاستی سه‌ركرده‌ی یه‌مه‌ن عەلی عبد الله صالح فاڵگره‌وه بوختان كاره‌كانی به‌ڕاست دانا له‌م باره‌یه‌وه، به‌ڵام من مایەی خراپه نیم (بۆت) وه‌ک فاڵگره‌وه جادووگه‌ره‌كان وایان (تێگه‌یاندوویت)، وه سوێند بە اللە ی پایەبەرز ده‌خۆم من مایه‌ی خێر‌و چاكه‌م بۆ عەلی عبد الله صالح باشتر له كوڕه‌كه‌ی بۆی، اللە ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم شاهێدو وه‌كیله. جا به‌دوای فاڵگره‌وه‌كان مه‌كه‌ون به‌ڕاستی ئه‌وان له چاكه‌كاران ئاگادار‌و هۆشیارتان ده‌كه‌نه‌وه! (به‌وه‌ی پێتان دەڵێن لێیان دووربكه‌ونه‌وه) جا ئایا فیرعه‌ونیان له مو‌سا ئاگادار نه‌كرده‌وه له‌كاتێكدا پیاوێكی چاكه‌كاربوو؟ جا ئه‌ی عەلی عبد الله صالح هەرگیز نا‌بینیت ئه‌م فالگره‌وه جادووگەرانە له بێباوه‌ڕه‌كان هۆشیارو ئاگادارت بكه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان یاوه‌رەکانیانن، جا ئایا له باسه‌كه تێگه‌یشتیت له‌م به‌یانەی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی به‌سه‌رخەر بۆ محمد نێردراوی اللە و قورئانی گه‌وره ئیمام ناصر محمد یه‌مانی؟
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام ناصر محمد يه‌مانی.
_________