ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
29 - ڕەمەزان - 1441 کۆچی
22 - 05 - 2020 زایینی
12:20 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...84#post_330284
___________


لەخەلیفەی اللە لەسەر ھەموو خەڵکی جیھان بۆ سەرکردەی چین شی جین..


‎بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر، وەدروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان لەدوای ئەمە، ئەی خۆشەویستەکانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لە ناوچەو شوێنە جیاجیاکانی دەوڵەتەکانی بەشەر گوێڕابگرن و تێبگەن بۆ ھەموو ڕووداوێک قسەی تایبەت بەخۆی ھەیە، جا با ھەوڵەکان چڕ بکرێتەوە بەتایبەت بەتەنھا لەسەر بەیانەکانی کۆڕۆنا وە ھەوڵەکان چڕ بکرێتەوە بەشێوەیەکی خەست لەم چەند ڕۆژەیە لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو بەیانەی کەوا بەم شێوەیە نوسیومانە: (ڤایرۆسی کۆڕۆناو بەیان و ڕوونکردنەوەی جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری..)، کۆتایی پێھات ناونیشانی بەیانەکە.
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...51#post_360951

وە بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە بشزانن بەوەی ئەوە شیفای تێدایە بۆ ئەوەی لەسنگەکاندایەو ھیدایەت و ڕێنمایی و ڕەحمەتیشە بۆ باوەڕداران اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵیم شاھێدو وەکیلە، تەنھا ئەوەی ڕوو وەردەگێڕێت و خۆی بەگەورەو زل دەگرێت لەدوای ئەوەی حەقی بۆ ڕوون دەبێتەوە جا خەفەت مەخۆن لەسەر گەلی تاوانکارە خۆبەگەورەزانەکان، جا ‌با له‌وه‌و لاترچن گەلی سته‌مکاران ئەوانەی ئەگەر بێتو ڕێگای حەق و ڕاست و دروستی لای پەروەردگارەکەیان بۆ ڕوون بوویەوە ڕێگاکە ناگرنەبەر بەخۆ بەزل و گەورەزانی و لەخۆبایی بوون جا دواتریش ده‌ڵێن خۆزگه بۆ په‌نایه‌ک، یان شوێنێکی داڵده‌دارو پارێزراو، پاشانیش داوای تیاچوون دەکەن وەھەرگیزاو ھەرگیزیش جگە لە اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆخۆیان نادۆزنەوە تا سزاکەیان لەسەرلابدات لەکاتێکدا ئەوان خۆبەگەورەزان بن لەبەرامبەر بانگەشەکاری جیھانی اللە بۆ شوێنکەوتنی کتێبەکەی قورئانی گەورە کەوا ڕەحمەتە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان، جا ئەوەی ڕووی وەرگێڕا لە میھرەبانیەکەی اللە بەھۆی خۆبەگەورەزانی لەسەر خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی ئەو اللە یەی کەوا گەورەترە لە ھەموو شتێکی تر لەکتێبدا جا ئەوە سزایەکی توندتری بۆ ھەیە لەلایەن اللە وە! جا چۆن لەسەر خەلیفەی اللە خۆیان بەگەورە دەگرن؟ جا ئەوانە دواتر سزاکە دەیانگرێتەوە، ئەم لەخۆباییانە بە خۆبەزل و گەورەزانینەکانیان لەکاتێکدا بچوک و بێ نرخن لەلای اللە و ھیچ سەنگ و قورساییەکیان نیە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { أَوَمَن كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُورًا يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِّنْهَا ۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِرِينَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿١٢٢﴾ وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ أَكَابِرَ مُجْرِمِيهَا لِيَمْكُرُوا فِيهَا ۖ وَمَا يَمْكُرُونَ إِلَّا بِأَنفُسِهِمْ وَمَا يَشْعُرُونَ ﴿١٢٣﴾ وَإِذَا جَاءَتْهُمْ آيَةٌ قَالُوا لَن نُّؤْمِنَ حَتَّىٰ نُؤْتَىٰ مِثْلَ مَا أُوتِيَ رُسُلُ اللَّهِ ۘ اللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُ ۗ سَيُصِيبُ الَّذِينَ أَجْرَمُوا صَغَارٌ عِندَ اللَّهِ وَعَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا كَانُوا يَمْكُرُونَ ﴿١٢٤﴾ } صدق الله العظيم. [سورة الأنعام 122 - 124]

جا ھێشتا سەربازە شاراوەکانی اللە لەھەڵگیرساندنی جەنگە جیھانیەکە بەردەوامە بەشەوو ڕۆژ بەدرێژایی بیست و چوار کاتژمێر بەبێ حەسانەوەو بێ تاقەت نابێت کە بریتیە لە سەربازە شاراوە نەبینراوەکانی ئەو بەچاوی ئاسایی سەر لەبەر بچوکی قەبارەکەی کەوا بریتیە لەوەی ناویان لێی ناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەکاتێکدا کۆڕۆناش نیە، بەڵکو بێ ئەوەی بزانن لەسەرەتادا شێوە جیاجیا پێکچووە دیارەکەی لەگەڵ ڤایرۆسە ناسراوەکانی لایان بەرلەوەی کەوا بیناسن لەخۆبایی و سەرگەردانی کردوون، بەڵام ئەوەیان لە بۆماوەو ھەڵسوکەوتەکانی بەتەواوی بەھەموو شێوەیەک جیاوازە، بەڵام ناوەکەی یەکەمی کۆڕۆنایە هەروەکو واگومانیان برد لەسەرەتادا کە لەسەرجەم ھۆکارەکانی ڕاگەیاندن و لەسەر زمانی جیھان بە (کۆڕۆنا) دەرچوو ھەرچەندە ئەوە بەتەواوی بە ھەموو شێوەیەک جیاوازە لەسەرجەم ڤایرۆسەکان، بەڵکو تەنھا لەشێوەکەی پێی دەچێت لەسەرەتاداو لە بۆماوەییشدا جیاوازە، بەڵکو سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەو اللە یە تاک و قەھارە نەبێت ئەوە بوونەوەرێکی زیندووی تێکشکێنەری دابەشبووە (بۆ دوونیوە)، وەئەوەشی کەوا پێش دێت زۆرسەخترو تاڵترو پەرش و بڵاوترەو شەڕی لێ ده‌بارێت، وەدواتریش سەرجەم پزیشکەکانی بەشەر پاشەوپاش ھەڵدێن لێی کەوا بەھەمان شێوە بوونەوەرێکی زیندووی تازەیە لەسەر بەشەرو تێکشکێنەری سەرجەم زانستە فیزیاییە پزیشکیەکانە، دواتریش ئەو زانستی بەشەرەی کەوا تایبەتە بە زانستە پزیشکیە فیزیاییەکان دەکات بە (٠) سفر لەسەر چەپ (بێ ئەوەی ھیچ نرخێکی ھەبێت) لەبەرئەوەی ھەر لەبنەڕەتدا بەزانستەکەی ئەو نازانن.

بەڵام ئەو ڤایرۆسە بەتین و تۆکمەو پتەوەی کەوا دێت ھێزو لێدانەکەی توندترە لەسزایە بەتین و پتەوەکەیدا بەجۆرێک ئەوان لێی بێ ئومێد دەبن، وەنەک بەتەنھا لەسەر ئاستی کۆئەندامی ھەناسە بەڵکو ھیچ بوارێک نیە بۆ بەراوورد کردن لەنێوان ڤایرۆسەکانی کۆڤید 19 و ئەو ڤایرۆسە بەتین و پتەوەی کەوا دێت ئەی شی جین سەرکردەی چین ئەی ئەوانەی وادادەنێن زاڵ بوونە بەسەر سزای اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان، پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی لەکاتێکیشدا دەزانن درۆدەکەن.

وە مژدەش دەدەم بە بێدینەکان لە چین و سەرکردە تاوانکارەکانی بەشەر وەکو ئەوان ھەموویان و سەرجەم ستەمکارە تێکدەرو خراپەکارە گەندەڵەکان بە دەستەو بەش و پۆلی ڤایرۆسی تازە کەوا بریتیە لە ڤایرۆسی لێدەری بەتین و پتەوی شێری ڤایرۆسەکان کەوا ھەڵمەتی توندترەو به‌توندی و سه‌ختی تۆڵه‌یان لێده‌ستێنێت؛ بەڵکو ھیچ بوارێک نیە بۆ بەراووردکردن لەنێوان ئەوو نێوان ئەوەی ناوتان لێیناوە کۆڤید 19 ئەوەی دواتر زانایانی پزیشکی بەرەودوا لێی ھەڵدێن و ئاوڕیشی لێ نادەنەوە بە بەزاندن و شکست پێخواردنی سوپای پزیشکەکانی بەشەر بە باوک وباپیرانیانەوە جا تەختی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی دەڕمێنێت جا ئەوان ھەرگیز ناتوانن ھیچ سودێکتان پێبگەیەنن لەبەرامبەر سزاکەی اللە، بەڵکو ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانن نە ئێوە سەربخەن و نە خۆشیان سەردەکەون.

جا گوێبگرن و تێبگەن لەوەی پێتانی دەڵێین، بەڕاستی بۆ ئەم ڤایرۆسە نوێیانە سەرکردەیەکی مەزن و گەورە ھەیەو ئێوە سەرکردایەتی ناکەن وە ھیچ کەسێکیشتان ھاوشێوەو ھاوتای ئەو سەرکردەیە نیە جا سەربازە بچوکەکانی ڕاستەوخۆ فەرمانەکانیان لەلایەن ئەوەوە بەوەحی و نیگا پێدەگات جا ئەوانیش ئەوە ئەنجام دەدەن کەوا فەرمانیان پێ دەکرێت لە سەرچاوەی کاروبارەکان لەلایەن سەرکردەی ھەرە بڵندو پایە بەرزەوە، ئەوەشتان بریتیە لە پەروەردگاری بەرزو بڵندو پایەدار لەمەلەکوت بەوەحی ڕاستەوخۆ بۆ سوپایە بچوکەکانی کەوا فەرمانیان پێدەکات چی بکەن جا ئەوانیش ئەوە ئەنجام دەدەن کەوا فەرمانیان پێدەکرێت کەوا لەگەڵیدایە بە وشەکانی قودرەت و توانایەکەی پاک و بێگەردی بۆی، ئەوەتان بریتیە لە اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان ئەو اللە یەی ئێوە پێی بێباوەڕو بێدین دەبن ئەی سەرکردەی چینی ئەو شین جینەی کەوا جەنگت ڕاگەیاند لەسەر اللە و ئاین و قورئانەکەی و موسڵمانە چینیەكان بەئاشکراو بەڕۆژی ڕووناک لە موسڵمانان لە چین وە ماڵەکانی اللە ت داخست لە چین، بەڵکو ھەتا تەنانەت موسڵمانانی قەدەغەکرد بەوەی لەناو ماڵەکانی خۆشیاندا نوێژ بکەن وە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەی لێ سەندن و ھەڵسا بە سوتاندنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بە دوژمنایەتی و دەستدرێژی و ستەمکردن.

جا گوێبگرن و تێبگەن لەوەی بەحەق پێتانی دەڵێم ئەی سەرکردەی چینی شی جین سوێند دەخۆم بە اللە ی مەزن و گەورە ئێوە بەناچاری ماڵەکانی اللە دەکەنەوە وە سەرجەمی ئەوانەش کەوا ماڵەکانی اللە یان داخستووەو ستەمیان لەخۆیان کردووە بە بەھانەی ووریایی و ئاگاداری جا بێگومان دواتر دەیکەنەوەو ڕادەکەن بۆ لای دەشبینن بەدڵنیاییەوە ئێمە ڕاستدەکەین دواتریش ئەوە دەزانن.

بەھەرحاڵ ئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لە ناوچەو شوێنە جیاجیاکان با ھەوڵەکان بەتایبەت چڕ بکرێنەوە لەسەر بڵاوکردنەوەی سێ بەیانەکە بە پلەی یەکەم، بەتایبەتی ئەو بەیانەی کەوا بەم ناونیشانەی خوارەوە نوسیومانە: (ڤایرۆسی کۆڕۆناو بەیان و ڕوونکردنەوەی جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری..) کۆتایی ھات ناونیشانی بەیانەکە.
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...51#post_360951

وەبشزانن بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە شیفای تێدایە بۆ ئەوەی لەسنگەکاندایەو ھیدایەت و ڕەحمەتیشە بۆ باوەڕداران، وەدروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..

بەندەی اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_________