ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
26 - ڕەمەزان - 1441 ک
19 - 05 - 2020 مـ
06:37 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=40145
___________


ڤایرۆسی کۆڕۆناو بەیانی جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری..

بسم الله الواحد الغفّار العزيز القهّار والصلاة والسلام على النبيّ المُختار محمدٍ رسول الله بالذّكر للناس كافة..
ئەی گەلی بڕیار بەدەستەکان سەرکردەکانی بەشەرو گەلەکانیان ھەمووتان لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکان، من یه‌ک ئامۆژگاری ئێوه ده‌که‌م که‌ بۆ اللە و له‌به‌ر اللە دووقۆڵی و به‌ته‌نهایی بێن و پاشان بیربکه‌نه‌وه بەوەی کە ئایا اللە تەحەدداکەی کێی بەڕاست دانا بەحەق لەسەر ئەرزی واقع دەربارەی ئەوەی ناوتان لێی ناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا؟ ئایا تەحەددای سەرجەم پزیشکەکانی بەشەر یان تەحەدداکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بەندەی اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی؟..

ئەوەش تاکو بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە بزانن بەوەی ئێوە ھەرگیزاو ھەرگیز بە ھیچ شتێک نازانن لەزانستەکەی اللە تەنھا بەوەی خۆی دەیەوێت پاک و بێگەردی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵی وە بێ باوەڕدەبن بەھۆی ئەوەی کەوا غەڕڕای کردوون بەو زانستە تازەیەی لەلاتانەو ئاگاداری کردوون بەوەی ئەوانی پێشتر نەیانزانیبوو، پاشان زانستی تەکنیکی زانیاری و زانستەکان لەبوارە جیاجیاکان غەڕرای کردن، ھەر لەبەرئەوەش تەحەدداتان دەکات بەوەی کەوا بەزانستەکەی نازانن وە لە بچوکترین سەربازەکانی اللە تاکو زانیاریەکانی ئێوەی کرد بە سفر لەسەر چەپ (بێ ئەوەی ھیچ نرخێکی ھەبێت).ئەی گەلی ئەوانەی خۆشحاڵبوون بەو زانستەی لەلایانەو وا گومانیان برد بەوەی ئەوان بەتوانان بەسەر ھەموو شتێکدا جا اللە تواناکانتانی ئیھانە پێکردو خۆبەزل و گەورەزانینەکەتانی ڕیسوا کردو غروریەکەشی لێ لادان بە بچوکترین سەرباز لەدروستکراوەکەی کەوا بە چاوی ئاسایی نابیندرێت لەبەر بچوکی قەبارەکەی ئەوەش تاکو ڕێزی خۆتان بزانن، وەبەھەمان شێوە تاکو بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە بزانن بەوەی دەردی سزا خنکێنەرەکەی اللە ئەوەی ناوی لێدەنێن ڤایرۆسی کۆڕۆنا ھەرگیز کەس لەسەرتان لانادات جگە لە اللە خۆی نەبێت بەتەنھا، جا با لە گوناھە گەورەو کارە پیس و قێزەون و داوێنپیسی و خراپەو ستەمکردن لە خەڵکی و ستەمی شیرک و ھاوبەش دانان تۆبەبکەن و بگەڕێنەوەو بڵێن:

"ربّنا ظلمنا أنفسنا فإن لم تغفر لنا وترحمنا لنكوننّ من الخاسرين"
"پەروەردگارمان ئێمە ستەممان لەنەفسی خۆمان کرد جا ئەگەر تۆ لێمان خۆشنەبی و ڕەحممان پێ نەکەی ئەوا بەڕاستی لەخەسارەتمەندو دۆڕاوان دەبین" وەلەپاش تۆبەو گەڕانەوەکە بڵێن: " اللهم إنّي عبدك أسألك بحق لا إله إلا أنت وبحق رحمتك التي كتبت على نفسك وبحق عظيم نعيم رضوان نفسك الأكبر من نعيم جنّتك أن تشفيني من عذاب كورونا أو تصرفه عنّي فإنّا مؤمنون بداعي الحقّ من عندك، اللهم اكشف عنّا عذابك من كل باب لنتّبع سبيل الحق من عندك وأن تُثبّتنا على الوفاء بما وعدناك به يا من تحول بين المرء وقلبه، فليس لنا إلا رحمتك التي كتبت على نفسك، فإن لم تغفر لنا وترحمنا لنكوننّ من الخاسرين، اللهم إنّك قلت في محكم كتابك: { وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ } [غافر: من الآية ٦٠]، فمِنّي الدعاء والإنابة ومنك الاستجابة إنّك لا تُخلف وعدك، ربّنا سبحانك فوعدك الحق وأنت أرحم الراحمين، اللهم ثبّتنا على الوفاء بما وعدناك به أن نتّبع داعيَ الله العالميّ خليفة الله في الأرض الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني، اللهم اجعل بَعثهُ نِعمةً علينا لا نقمة علينا بسبب إعراضنا عن دعوة الحق للإمام المهديّ ناصر محمد اليمانيّ".
"ئەی اللە من بەندەی تۆم داوات لێدەکەم بەحەقی ئەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە تەنھا تۆ نەبی وە بەحەقی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەت کەوا لەسەر نەفسی خۆتت نوسیوە وەبەحەقی گەورەیی و مەزنی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفست ئەو نیعمەتەی کەوا گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەت بەوەی کەوا شیفام بدەی لە سزای کۆڕۆنا یان لێم لابدە جا ئێمە ئیمانمان ھێنا بە بانگەشەکارە حەقەکەی لای تۆ، ئەی اللە سزاکەتمان لێ لابدە لەھەموو دەرگایەکەوە تا شوێنی ڕێگای حەقی لای تۆ بکەوین وە بەوەی جێگیرو ڕاوەستاومان بکەی لەسەر وەفابوون بەوەی کەوا بەڵێنمان پێدای ئەی ئەوکەسەی کەوا ھەرخۆت نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕی، جا ھیچمان نیە تەنھا ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەت نەبێت کەوا لەسەر نەفسەکەی خۆتت نوسیووە، جا ئەگەر تۆ لێمان خۆشنەبی و ڕەحممان پێنەکەی ئەوا بەڕاستی لەخەسارەتمەندو دۆڕاوان دەبین، ئەی اللە بەڕاستی تۆ لە محکەمی کتێبەکەتدا فەرمووتە: { وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ } [غافر: الآية ٦٠].

جا دوعاو پاڕانەوەو گەڕانەوەو ملکەچی بەدڵسۆزی لەمنەوەو لەتۆش وەڵامدانەوە بەڕاستی تۆ پێچەوانەی وەعدو بەڵێنەکەت ناکەیت، پەروەردگارمان پاک و بێگەردی بۆت بەڵێنی تۆ حەقەو ھەر خۆت ارحم الراحمینی لەھەموو بە بەزەیی و میھرەبانەکان میھرەبانترو بە بەزەییتری، ئەی اللە جێگیرو ڕاوەستاومان بکە لەسەر وەفابوون بەوەی کەوا بەڵێنمان پێت داوە بەوەی کەوا شوێنی بانگەوازکاری جیھانی اللە خەلیفەی اللە لەزەوی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بکەوین، ئەی اللە ڕەوانەکردنەکەی ئەومان بۆ بکەی بە نیعمەت لەسەرمان نەک بە نیقمەت لەسەرمان بەھۆی پشتھەڵکردنمان لە دەعوەو بانگەوازە حەقەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی
".

وەئەوەی ئەم دوعایە ڕەت بکاتەوە ئەوا حەتمەن دواتر اللە تووشی ئەو سزایەی دەکات کەوا ناوی لێنراوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، جا ئایا اللە ئایەت و نیشانەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نەکردووە بە ئایەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانەر بۆ بەیان و ڕوونکردنەوە تەحەدداکارەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لە بەیان و ڕوونکردنەوەکەی بەرواری دەی ڕەجەب بە ناونیشانی "ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسزا نزمەکانە بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە"؟.
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...45#post_360945

وە دەرمان و چارەسەرەکەشمان لە ناونیشانی بەیان و ڕوونکردنەوەکەدا داناوە کە بریتیە لە حیکمەتی سزا نزمەکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەحیکمەت و شیفایەکەش بۆئەوەی سزای داوە ئەوەیە بەلکو بگەڕێنەوە بۆ لای اللە تاکو تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆلای اللە بە تۆبەکردنی تەواوەتی جا شوێنی بانگەشەکاری کتێبەکەی اللە و بەندەکەی و خەلیفەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بکەون، جا ئەگەر خۆبەگەورەزانەکان پشتیان ھەڵکرد لەم دوعایە ئەوە بزانن ئەی گەلی بەسەرخەرەکان ھەرگیزاو ھەرگیز اللە دوعاکانتان وەڵام ناداتەوە بە ھەلگرتنی سزا خنکێنەرەکەی اللە لەسەر موجریم و تاوانکارەکان لەھەموو جیھان، ئەوەش بەگوێرەی زانستەکەم لە کتێبدا بەوەی کە ئەگەر بێتو اللە بەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی لەسەر خەڵکی جیهان ھەڵیگرێت بەبێ ئەوەی بزانن کە ئەوە ئایەت و نیشانەی بەڕاست دانەرە بۆ ئەو کەسەی کەوا اللە ھەڵیبژاردووە بە ئیمام و پێشەوا خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد؛ وە دووبارەشی دەکەمەوەو بەیادیش دەھێنمەوە بەوەی ئەگەر اللە لایبدات بەبێ ئەوەی بزانن ئەوە لەئایەت و نیشانە بەڕاستدانەرەکانە بۆ خەلیفەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی ئەوا دواتر ئەوان له سته‌م و سه‌رکه‌شیاندا ڕۆده‌چن، جا ئەوکات ئەوان بەردەوام دەبن لە پشتھەڵکردن لە شوێنکەوتنی بانگەشەکاری اللە و خەلیفەکەی ناصر محمد، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { وَلَوۡ رَحِمۡنَـٰهُمۡ وَكَشَفۡنَا مَا بِهِم مِّن ضُرٍّ لَّلَجُّوا۟ فِی طُغۡیَـٰنِهِمۡ یَعۡمَهُونَ }[سورة المؤمنون 75].

وەئەوەی لەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەمدا ھاتووە مەرجەکەیە لە دەعوەو بانگەوازی بانگەشەکارەکە، وەئەوەی لاری هەبێت ولادان و سه‌رپێچی بکات و خۆی به‌زل و گەورە بزانێت لە بڕیار بەدەستەکان (بە دانپێدانان) بەوەی کەوا ئەو سزایەی ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بریتیە لەئایەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانەرەوەی ئەو بەیان و ڕوونکردنەوە جیھانیەی کەوا لە بەرواری دەی ڕەجەبی 1441 دا دەرچووە، جا ئەوکاتە وازیان لێبێنن با زاڵ بن بەسەر ئەوەی ناویان لێی ناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەگەر ڕاستدەکەن! وەئەگەر بەڕاستی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گەیشتبێتە یەمەن لەدوای ئەوەی اللە چەند مانگێک لێی پاراستن بەڵکو لەشوکرانە بژێرو سوپاسگوزاران بن، جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە ھەرگیزاو ھەرگیز جیھان بەھەموویانەوە ناتوانن زاڵ بن بەسەر ئەوەی ناویان لێی ناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەکاتێکدا خۆبەگەورەزان بن لەبەرامبەر بانگەشەکارەکەی اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، جا ھەردەبێت ھەمووان بزانن بەوەی کەوا ئەوەی ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بریتیە لە سزایەکی نزم بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بپاڕێنەوەو بگەڕێنەوە بە ملکەچی و دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەیان تاکو سزاکەیان لەسەر لابدات بەڕەحمەتەکەی خۆی تا شوێنی بانگەشەکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان بکەون و بەتەواوی تەسلیمی بن لەدوای ئەوەی زانیان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەڕاستی بریتیە لە خەلیفەی اللە لەسەر ھەموو خەڵکی جیھان لەبەرئەوەی ھیچ سودێک لە ھەڵگرتنی سزای اللە نیە پاشانیش ئەوان بەردەوام بن لەسەر ڕۆچوون لەسەرکەشی و سەرگەردانیەکەیان پاشانیش اللە بەسزایەکی گەورەتر بەھیلاکیان دەبات لەوەی توشیان دەبێت، جا گوێڕابگرن و تێبگەن و فام بکەن لەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { وَلَوْ رَحِمْنَاهُمْ وَكَشَفْنَا مَا بِهِم مِّن ضُرٍّ لَّلَجُّوا فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ ﴿٧٥﴾ وَلَقَدْ أَخَذْنَاهُم بِالْعَذَابِ فَمَا اسْتَكَانُوا لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ ﴿٧٦﴾ حَتَّىٰ إِذَا فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا ذَا عَذَابٍ شَدِيدٍ إِذَا هُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ ﴿٧٧﴾ } صدق الله العظيم [ المؤمنون ].

جا ھەردەبێت بڕیار بەدەستەکان لەناوچەو شوێنە جیاجیاکانی دەوڵەتەکانی بەشەر ئاگاداربن بەسەر ئەم بەیانە تەحەدداکارە جیھانیەدا وە ئەوەی کەوا لە بەرواری دەی ڕەجەبی 1441 نوسیمان بەناونیشانی"‏ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسزا نزمەکانە بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە"
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...45#post_360945

جا لەپاش ئەوە سەیری خاڵەکانی ئەم تەحەددایانە بکەن بەحەق لەم بەیانە کۆنەدا لە بەرواری دەی ڕەجەبی1441، جا لەم بەیانە کۆنەدا چەند خاڵێکی تەحەدداکارمان داناوە کەوا کورت و پوختی دەکەینەوە بەم شێوەیە:

1- ئەوە سزایەکی جیھانی یە لەلایەن اللە وە نەک تەنھا پەتایەکی جیھانی.
‎2- سەرجەم پزیشکەکانی بەشەریش ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانن بزانن چۆن ڤایرۆسی کۆڕۆنا پێکدێت و بوونی دەبێت.
‎3- بەڕاستی سەرجەم پزیشکەکانی بەشەر ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانن زاڵ بن بەسەریدا، جا چۆن زاڵ دەبن بەسەر سزای اللە پاک و بێگەردی بۆی؟
4- سەرجەم پزیشکەکانی بەشەر بەموسڵمان و کافرانەوە هەرگیزاو هەرگیز ناتوانن بەوەی چارەسەرێک یان پێکوتەیەکی بۆ بدۆزنەوە ئەگەرچی هەندێکیشیان ببن بە پاڵپشت و بەسەرخەر بۆ هەندێکیان.
‎5- دواتر ئەوان لە مەکرو پیلانەکانی ئەوە دەبینن کەوا ناویان لێیناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەشێوەیەک حسابیان بۆی نەکردووە.

وەئەو بەیانەش کەوا ئەم خاڵە تەحەدداکارانەمان تێدا باسکرد لە بەرواری دەی ڕەجەبدا دەرچووە وە لەوکاتیشدا ئەوەی ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ھێشتا ھێرشی نەکردبوو تەنھا بۆ سەر چین و ئێران نەبێت، وەھەرچی دەوڵەتەکانی تری جیھان بوون بەھەموویانەوە جا ئەوە ھەژاندنی بە ھەژاندنێکی گەورە بەر لەوەی بۆیان بچێت جا ھێرشیان بکاتە سەر، وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا بەڕاستی اللە بەندەو خەلیفەکەی بەڕاست دانا بە تەحەددا حەقەکەی لەسەر ئەرزی واقع؟ ئەوەش تاکو سەرجەم بڕیار بەدەستەکان لەسەرجەم دەوڵەتەکانی بەشەرو گەلەکانیان بزانن بەوەی ئێمە ڕاست دەکەین وە بەوەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەڕاستی شتانێک لەلایەن اللە وە دەزانێت کەوا سەرجەمی بەشەر نایزانن لەبەرئەوەی اللە زانستی کتێبەکەی خۆی قورئانی گەورەی پێداوە، جا من شێت نەبووم ئەی گەلی خەڵکی ھەموو جیھان کاتێک چەند خاڵێکی تەحەدداکارم ڕاگەیاند لەپێش ئەم دەستەوسانەتان جا ھەروا لەلایەن خۆمەوە ڕامنەگەیاند، ھیھات ھیھات.. جا سوێند بەپەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان بەڕاستی من ئەوە لەکتێبەکەی اللە قورئانی گەورەدا دەزانم، بەڵکو من ناوم لێیناوە بەوەی کەوا ئێوە ناوتان لێیناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تەنھا لە بەر وشەی گەڕانەکە لە ئینتەرنێتی جیھانی.

وە مژدەش دەدەم بە ھەموو جیھان بەئایەت و نیشانەی سزای ھاتوو لەکەش و ھەواو وشکانی و دەریادا زیاد لەسەرئەوەش ئەوەی بەسەریاندا دراوە لەسزای ڤایرۆسی کۆڕۆنا ھەتا ئەوکاتەی ملکەچ و گوێڕایەڵی خەلیفە ھەڵبژێردراوەکەی اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەبن و تەسلیمی دەبن بەتەواوی، جا ئایا چیمان کردووە بەمەرج لەسەر زانایانی موسڵمانان لەھەموو جیھان و ھەموو جیاوازو ناکۆکەکان لەدین لەناو ھەموو خەڵکیدا تەنھا ئەوە نەبێت کە ئەوە قبوڵ بکەن بەوەی اللە ببێت بە حەکەم لەنێوانیان لەھەموو ئەوشتانەی جیاوازو ناکۆکن لەسەری لەدینەکەیان؟ وەھیچیش لەسەر خەلیفەی اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نیە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا حوکمی اللە یان بۆ دەربھێنێت لە مەسەلەکان لە محکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە جا ئەوان خۆیان بەزل و گەورە گرت لەسەر خەلیفەکەی اللە و ئەو کتێبە قورئانە گەورەیەی کەوا پشتیان ھەڵکرد لە شوێنکەوتنەکەی و وازھێنان لەوەی دژو مخالف و پێچەوانەیەتی، وەمنیش بانگی ئەوان و ھەموو خەڵکی جیھانم کرد بەدرێژایی پانزە ساڵ جا پشتیان ھەڵکردو خۆیان بەزل و گەورەگرت لەسەر خەلیفەکەی اللە ھەتا ئەوکاتەی اللە توڕەبوو بۆ کتێبەکەی، وەھەرگیزیش ھیچ ڕێگایەک نادۆزنەوە بۆ لاچوونی سزایەکەی اللە تەنھا تۆبەکردن و گەڕانەوە نەبێت بۆلای اللە و ملکەچ بوون نەبێت بەدڵسۆزی بۆی تا ھیداێەتی دڵەکانیان بدات تا شوێنی بانگەشەکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بکەون و تەسلیمی بن بەتەواوی، وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين.

خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
______________


بەیادھێنانەوە:

ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسزا نزمەکانە بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە..

10 - ڕەجەب - 1441 ک
05 - 03 - 2020 مـ
12:51 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=39344