ئیمام ناصر محمد یەمانی
26 - ڕەمەزان - 1441 ک
19 - 05 - 2020 مـ
06:37 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://www.bushra-islamia.com/showthread.php?t=40145
___________

ڤایرۆسی کۆڕۆناو بەیان و ڕوونکردنەوەی جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری..

بسم الله الواحد الغفّار العزيز القهّار والصلاة والسلام على النبيّ المُختار محمدٍ رسول الله بالذّكر للناس كافة..
ئەی گەلی بڕیار بەدەستەکان سەرکردەکانی بەشەرو گەلەکانیان ھەمووتان لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکان، من یه‌ک ئامۆژگاری ئێوه ده‌که‌م که‌ بۆ خواو له‌به‌ر خوا دووقۆڵی و به‌ته‌نهایی بێن و پاشان بیرکه‌نه‌وه بەوەی کەوا خودا تەحەددای کێی بەڕاست دانا بەحەق لەسەر ئەرزی واقع دەربارەی ئەوەی کەوا ناوتان لێی ناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا؟ ئایا تەحەددای سەرجەم پزیشکەکانی بەشەر یان تەحەدداکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بەندەی خوداو خەلیفەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی؟..

ئەوەش تاکو بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە بزانن بەوەی کەوا ئێوە ھەرگیزاو ھەرگیز بە ھیچ شتێک نازانن لەزانستەکەی خودا تەنھا بەوەی کەوا خۆی دەیەوێت پاک و بێگەردی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵ بۆی وە بێ باوەڕدەبن بەھۆی ئەوەی کەوا غەڕڕای کردوون بەو زانستە تازەیەی لەلاتانەو ئاگاداری کردوون بەوەی کەوا ئەوانی پێشتر نەیانزانیبوو، پاشان زانستی تەکنیکی زانیاری و زانستەکان لەبوارە جیاجیاکان غەڕرای کردن، ھەر لەبەرئەوەش تەحەدداتان دەکات بەوەی کەوا بەزانستەکەی نازانن وە لە بچوکترین سەربازەکانی خودا تاکو زانیاریەکانی ئێوەی کرد بە سفر لەسەر چەپ (بێ ئەوەی ھیچ نرخێکی ھەبێت).ئەی گەلی ئەوانەی کەوا خۆشحاڵبوون بەو زانستەی کەوا لەلایانەو وا گومانیان برد بەوەی کەوا ئەوان بەتوانان بەسەر ھەموو شتێکدا جا خودا تواناکانتانی ئیھانە پێکردو خۆبەزل و گەورەزانینەکەتانی ڕیسوا کردو غروریەکەشی لێ لادان بە بچوکترین سەرباز لەدروستکراوەکەی کەوا بە چاوی ئاسایی نابیندرێت لەبەر بچوکی قەبارەکەی ئەوەش تاکو ڕێزی خۆتان بزانن، وەبەھەمان شێوە تاکو بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە بزانن بەوەی کەوا دەردی سزا خنکێنەرەکەی خودا ئەوەی کەوا ناوی لێدەنێن ڤایرۆسی کۆڕۆنا ھەرگیز کەس لەسەرتان لانادات جگە لەخودا خۆی نەبێت بەتەنھا، جا با لە گوناھە گەورەو کارە پیس و قێزەون و داوێنپیسی و خراپەو ستەمکردن لە خەڵکی و ستەمی شیرک و ھاوبەش دانان تۆبەبکەن و بگەڕێنەوەو بڵێن: "ربّنا ظلمنا أنفسنا فإن لم تغفر لنا وترحمنا لنكوننّ من الخاسرين"
"پەروەردگارمان ئێمە ستەممان لەنەفسی خۆمان کرد جا ئەگەر تۆ لێمان خۆشنەبی و ڕەحممان پێ نەکەی ئەوا بەڕاستی لەخەسارەتمەندو دۆڕاوان دەبین" وەلەپاش تۆبەو گەڕانەوەکە بڵێن: " اللهم إنّي عبدك أسألك بحق لا إله إلا أنت وبحق رحمتك التي كتبت على نفسك وبحق عظيم نعيم رضوان نفسك الأكبر من نعيم جنّتك أن تشفيني من عذاب كورونا أو تصرفه عنّي فإنّا مؤمنون بداعي الحقّ من عندك، اللهم اكشف عنّا عذابك من كل باب لنتّبع سبيل الحق من عندك وأن تُثبّتنا على الوفاء بما وعدناك به يا من تحول بين المرء وقلبه، فليس لنا إلا رحمتك التي كتبت على نفسك، فإن لم تغفر لنا وترحمنا لنكوننّ من الخاسرين، اللهم إنّك قلت في محكم كتابك: { وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ } [غافر: من الآية ٦٠]، فمِنّي الدعاء والإنابة ومنك الاستجابة إنّك لا تُخلف وعدك، ربّنا سبحانك فوعدك الحق وأنت أرحم الراحمين، اللهم ثبّتنا على الوفاء بما وعدناك به أن نتّبع داعيَ الله العالميّ خليفة الله في الأرض الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني، اللهم اجعل بَعثهُ نِعمةً علينا لا نقمة علينا بسبب إعراضنا عن دعوة الحق للإمام المهديّ ناصر محمد اليمانيّ".
"ئەی خودایە من بەندەی تۆم داوات لێدەکەم بەحەقی ئەوەی ھیچ خودایەک نیە تەنھا تۆ نەبی وە بەحەقی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەت کەوا لەسەر نەفسی خۆتت نوسیوە وەبەحەقی گەورەیی و مەزنی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفست ئەو نیعمەتەی کەوا گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەت بەوەی کەوا شیفام بدەی لە سزای کۆڕۆنا یان لێم لابدە جا ئێمە ئیمانمان ھێنا بە بانگەشەکارە حەقەکەی لای تۆ، ئەی خودایە سزاکەتمان لێ لابدە لەھەموو دەرگایەکەوە تا شوێنی ڕێگاو ڕێبازی حەقی لای تۆ بکەوین وە بەوەی کەوا جێگیرو ڕاوەستاومان بکەی لەسەر وەفابوون بەوەی کەوا  بەڵێنمان پێدای ئەی ئەوکەسەی کەوا ھەرخۆت نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕی، جا ھیچمان نیە تەنھا ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەت نەبێت کەوا لەسەر نەفسەکەی خۆتت نوسیووە، جا ئەگەر تۆ لێمان خۆشنەبی و ڕەحممان پێنەکەی ئەوا بەڕاستی لەخەسارەتمەندو دۆڕاوان دەبین، ئەی خودایە بەڕاستی تۆ لە محکەمی کتێبەکەتدا فەرمووتە: { وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ } [غافر: الآية ٦٠].
واتە/ وەپەروەردگارەکەتان فەرموویەتی داوام لێبکەن وەڵامتان دەدەمەوە.

جا دوعاو پاڕانەوەو گەڕانەوەو ملکەچی بەدڵسۆزی لەمنەوەو لەتۆش وەڵامدانەوە بەڕاستی تۆ پێچەوانەی وەعدو بەڵێنەکەت ناکەیت، پەروەردگارمان پاک و بێگەردی بۆت بەڵێنی تۆ حەقەو ھەر خۆت ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتری، ئەی خودایە جێگیرو ڕاوەستاومان بکە لەسەر وەفابوون بەوەی کەوا بەڵێنمان پێت داوە بەوەی کەوا شوێنی بانگەوازکاری جیھانی خودا خەلیفەی خودا لەزەوی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بکەوین، ئەی خودایە ڕەوانەکردنەکەی ئەومان بۆ بکەی بە نیعمەت لەسەرمان نەک بە نیقمەت لەسەرمان بەھۆی پشتھەڵکردنمان لە دەعوەو بانگەوازە حەقەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی".

وەئەوەی کەوا ئەم دوعایە ڕەت بکاتەوە ئەوا حەتمەن دواتر خودا تووشی ئەو سزایەی دەکات کەوا ناوی لێنراوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، جا ئایا خودا ئایەت و نیشانەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نەکردووە بە ئایەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانەرەوە بۆ بەیان و ڕوونکردنەوە تەحەدداکارەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لە بەیان و ڕوونکردنەوەکەی لەبەرواری دەی ڕەجەب بە ناونیشانی "ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسزا نزمەکانە بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە"؟ وە دەرمان و چارەسەرەکەشمان لە ناونیشانی بەیان و ڕوونکردنەوەکەدا داناوە کەوا بریتیە لە حیکمەتی سزا نزمەکەی ڤایرۆسی کۆڕۆناو حیکمەت و شیفایەکەش بۆئەوەی سزای داوە ئەوەیە بەلکو بگەڕێنەوە بۆ لای خودا جا تاکو تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆلای خودا بە تۆبەکردنی تەواوەتی جا شوێنی بانگەشەکاری کتێبەکەی خوداو بەندەکەی و خەلیفەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بکەون، جا ئەگەر خۆبەگەورەزانەکان پشتیان ھەڵکرد لەم دوعایە ئەوە بزانن ئەی گەلی بەسەرخەرەکان ھەرگیزاو ھەرگیز خودا دوعاکانتان وەڵام ناداتەوە بە ھەلگرتنی سزا خنکێنەرەکەی خودا لەسەر موجریم و تاوانکارەکان لەھەموو جیھان، ئەوەش بەگوێرەی زانستەکەم لە کتێبدا بەوەی کەوا ئەگەر خودا بەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی لەسەرتان ھەڵگرێت بەبێ ئەوەی بزانن کە ئەوە ئایەت و نیشانەی بەڕاست دانەرە بۆ ئەو کەسەی کەوا خودا ھەڵیبژاردووە بە ئیمام و پێشەوا خەلیفەی خوداو بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد؛ وە دووبارەشی دەکەمەوەو بەیادیش دەھێنمەوە بەوەی کەوا ئەگەر خودا لایبدات بەبێ ئەوەی بزانن کە ئەوە لەئایەت و نیشانەکانی بەڕاستدانەرەوەیە بۆ خەلیفەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی ئەوا دواتر ئەوان له سته‌م و سه‌رکه‌شیاندا ڕۆده‌چن، جا ئەوکات ئەوان بەردەوام دەبن لە پشتھەڵکردن لە شوێنکەوتنی بانگەشەکاری خوداو خەلیفەکەی ناصر محمد، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای گەورە: { ۞ وَلَوۡ رَحِمۡنَـٰهُمۡ وَكَشَفۡنَا مَا بِهِم مِّن ضُرٍّ لَّلَجُّوا۟ فِی طُغۡیَـٰنِهِمۡ یَعۡمَهُونَ }[سورة المؤمنون 75].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییمان پیایاندا بێته‌وه‌و ڕه‌حمیان پێ بکه‌ین و ناخۆشی و سه‌غڵه‌تیان له‌سه‌ر لا به‌رین ئه‌وه له سته‌م و سه‌رکه‌شیاندا ڕۆده‌چن و سه‌رگه‌ردان ده‌بن.

وەئەوەی کەوا لەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەمدا ھاتووە مەرجەکەیە لە دەعوەو بانگەوازی بانگەشەکارەکە، وەئەوەی کەوا لاری و سه‌رپێچی بکات و خۆی به‌زل و گەورە بزانێت لە بڕیار بەدەستەکان ئەوا ئەو سزایەی کەوا ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بریتیە لەئایەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانەرەوەی ئەو بەیان و ڕوونکردنەوە جیھانیەی کەوا لە بەرواری دەی ڕەجەبی 1441 دا دەرچووە، جا وازیان لێبێنن با زاڵ بن بەسەر ئەوەی کەوا ناویان لێی ناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەگەر ڕاستدەکەن! وەئەگەر بەڕاستی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گەیشتبێتە یەمەن لەدوای ئەوەی کەوا خودا چەند مانگێک لێی پاراستن بەڵکو لەشوکرانە بژێرو سوپاسگوزاران بن، جا سوێند بەخودا پاشانیش سوێند بەخودا ھەرگیزاو ھەرگیز جیھان بەھەموویانەوە ناتوانن زاڵ بن بەسەر ئەوەی کەوا ناویان لێی ناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەکاتێکدا خۆبەگەورەزان بن لەبەرامبەر بانگەشەکارەکەی خوداو خەلیفەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، جا ھەردەبێت ھەمووان بزانن بەوەی کەوا ئەوەی ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بریتیە لە سزایەکی نزم بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بپاڕێنەوەو بگەڕێنەوە بە ملکەچی و دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەیان تاکو سزاکەیان لەسەر لابدات بەڕەحمەتەکەی خۆی تا شوێنی بانگەشەکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان بکەون و بەتەواوی تەسلیمی بن لەدوای ئەوەی کەوا زانیان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەڕاستی بریتیە لە خەلیفەی خودا بەسەر ھەموو خەڵکی جیھانەوە لەبەرئەوەی ھیچ سودێک لە ھەڵگرتنی سزای خودا نیە پاشانیش ئەوان بەردەوام بن لەسەر ڕۆچوون لەسەرکەشی و سەرگەردانیان پاشانیش خودا بەسزایەکی گەورەتر بەھیلاکیان دەبات لەوەی توشیان دەبێت، جا گوێڕابگرن و تێبگەن و فام بکەن لەو فەرموودەیەی خودای گەورە:{ وَلَوْ رَحِمْنَاهُمْ وَكَشَفْنَا مَا بِهِم مِّن ضُرٍّ لَّلَجُّوا فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ ﴿٧٥﴾ وَلَقَدْ أَخَذْنَاهُم بِالْعَذَابِ فَمَا اسْتَكَانُوا لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ ﴿٧٦﴾ حَتَّىٰ إِذَا فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا ذَا عَذَابٍ شَدِيدٍ إِذَا هُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ ﴿٧٧﴾ } صدق الله العظيم [ المؤمنون ].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییمان پیایاندا بێته‌وه‌و ڕه‌حمیان پێ بکه‌ین و ناخۆشی و سه‌غڵه‌تیان له‌سه‌ر لا به‌رین ئه‌وه له سته‌م و سه‌رکه‌شیاندا ڕۆده‌چن و سه‌رگه‌ردان ده‌بن (75) سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه تووشی سزاو ئازاری (جۆراو جۆرمان) کردن که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه ملکه‌چ بوون بۆ په‌روه‌ردگاریان و نه لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌ بەدڵسۆزی بۆی (76) هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌روازه‌ی سزایه‌کی سه‌ختیان لێ ده‌که‌ینه‌وه‌ ئیتر بێ ئومێد ده‌بن(77).

جا ھەردەبێت بڕیار بەدەستەکان لەناوچەو شوێنە جیاجیاکانی دەوڵەتەکانی بەشەر ئاگاداربن بەسەر ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیە تەحەدداکارە جیھانیەدا وە ئەوەی کەوا لە بەرواری دەی ڕەجەبی 1441 نوسیمان بەناونیشانی"‏ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسزا نزمەکانە بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە"جا لەپاش ئەوە سەیری خاڵەکانی ئەم تەحەددایانە بکەن بەحەق لەم بەیان و ڕوونکردنەوە کۆنە لە بەرواری دەی ڕەجەبی1441، وەلەم بەیان و ڕوونکردنەوە کۆنەدا چەند خاڵێکی تەحەدداکارمان داناوە کەوا کورت و پوختی دەکەینەوە بەم شێوەیە:

1-ئەوە سزایەکی جیھانی یە لەلایەن خوداوە نەک تەنھا دەردو درمێکی جیھانی.

‎2-سەرجەم پزیشکەکانی بەشەریش ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانن بزانن چۆن ڤایرۆسی کۆڕۆنا پێکدێت و بوونی دەبێت.

‎3- بەڕاستی سەرجەم پزیشکەکانی بەشەر ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانن زاڵ بن بەسەریدا، جا چۆن زاڵ دەبن بەسەر سزای خودا پاک و بێگەردی بۆی؟

‎5- دواتر ئەوان لە مەکرو پیلانەکانی ئەوە دەبینن کەوا ناویان لێیناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەشێوەیەک کەوا حسابیان بۆی نەکردووە.

وەئەو بەیان و ڕوونکردنەوەیەش کەوا ئەم خاڵە تەحەدداکارانەمان تێدا باسکرد لە بەرواری دەی ڕەجەبدا دەرچووە وە لەوکاتیشدا ئەوەی کەوا ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ھێشتا ھێرشی نەکردبوو تەنھا بۆ سەر چین و ئێران نەبێت، وەھەرچی دەوڵەتەکانی تری جیھان بوون بەھەموویانەوە جا ئەوە ھەژاندنی بە ھەژاندنێکی گەورە بەر لەوەی کەوا بۆیان بچێت جا ھێرشیان بکاتە سەر، وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا ئایا بەڕاستی خودا بەندەو خەلیفەکەی بەڕاست دانا بە تەحەددا حەقەکەی لەسەر ئەرزی واقع؟ ئەوەش تاکو سەرجەم بڕیار بەدەستەکان لەسەرجەم دەوڵەتەکانی بەشەرو گەلەکانیان بزانن بەوەی کەوا ئێمە ڕاست دەکەین وە بەوەی کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەڕاستی شتانێک لەلایەن خوداوە دەزانێت کەوا سەرجەمی بەشەر نایزانن لەبەرئەوەی خودا زانستی کتێبەکەی خۆی قورئانی گەورەی پێداوە، جا من شێت نەبووم ئەی گەلی خەڵکی ھەموو جیھان کاتێک کەوا چەند خاڵێکی تەحەدداکارم ڕاگەیاند لەپێش ئەم دەستەوسانەتان جا ھەروا لەلایەن خۆمەوە ڕامنەگەیاند، ھیھات ھیھات.. جا سوێند بەپەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان بەڕاستی من ئەوە لەکتێبەکەی خودا قورئانی گەورە دەزانم،  بەڵکو من ناوم لێینا بەوەی کەوا ئێوە ناوتان لێیناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تەنھا لە بەر وشەی گەڕانەکە لە ئینتەرنێتی جیھانی.

وە مژدەش دەدەم بە ھەموو جیھان بەئایەت و نیشانەی سزای ھاتوو لەکەش و ھەواو وشکانی و دەریادا زیاد لەسەرئەوەش ئەوەی کەوا  بەسەریاندا دراوە لەسزای ڤایرۆسی کۆڕۆنا ھەتا ئەوکاتەی کەوا ملکەچ و گوێڕایەڵی خەلیفە ھەڵبژێردراوەکەی خودا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەبن و تەسلیمی دەبن بەتەواوی، جا ئایا چیمان کردووە بەمەرج لەسەر زانایانی موسڵمانان لەھەموو جیھان و ھەموو جیاوازو ناکۆکەکان لەدین لەناو ھەموو خەڵکیدا تەنھا ئەوە نەبێت کە ئەوە قبوڵ بکەن بەوەی کەوا خودا ببێت بە حەکەم لەنێوانیان لەھەموو ئەوشتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری لەدینەکەیان؟ وەھیچیش لەسەر خەلیفەکەی خودا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نیە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا حوکمی خودایان بۆ دەربھێنێت لە مەسەلەکان لە محکەمی کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە جا ئەوان خۆیان بەزل و گەورە گرت لەسەر خەلیفەکەی خوداو ئەو کتێبە قورئانە گەورەیەی کەوا پشتیان ھەڵکرد لە شوێنکەوتنەکەی و وازھێنان لەوەی کەوا دژو مخالف و پێچەوانەیەتی، وەمنیش بانگی ئەوان و ھەموو خەڵکی جیھانم کرد بەدرێژایی  پانزە ساڵ  جا پشتیان ھەڵکردو خۆیان بەزل و گەورەگرت لەسەر خەلیفەکەی خودا ھەتا ئەوکاتەی کەوا خودا توڕەبوو بۆ کتێبەکەی، وەھەرگیزیش ھیچ ڕێگایەک نادۆزنەوە بۆ لاچوونی سزایەکەی خودا تەنھا تۆبەکردن و گەڕانەوە نەبێت بۆلای خوداو ملکەچ بوون نەبێت بەدڵسۆزی بۆی تا ھیداێەتی دڵەکانیان بدات تا شوێنی بانگەشەکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان خەلیفەکەی خوداو بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بکەون و تەسلیمی بن بەتەواوی، وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين.

خەلیفەی خوداو بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
______________


بەیادھێنانەوە:

ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسزا نزمەکانە بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە..
https://www.bushra-islamia.com/showthread.php?t=39344