ئیمام ناصر محمد یەمانی
15 - 03 - 1426 ک
24 - 04 - 2005 مـ
[ لمتابعة رابط المشـاركـــــــــة الأصليَّة للبيــــــــــــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=7062
ــــــــــــــــــ


گیرانی مانگ بریتیە لە یەکەم مەرج و نیشانە لەمەرج و نیشانە گەورەکانی هەڵسانی قیامەت..


بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين..
برایانی موسڵمانم ئومێد دەکەم ئەو عیلمانیانەی کەوا بڕوایان بەم قورئانە گەورەیە نیە سەرگەردانمان نەکەن کەوا پێمان پێدەکەنن کاتێک دەمانبینن لەوکاتەی مانگ دەگیرێت بەپەلە بۆ مزگەوتەکان ڕادەکەن جا دەڵێن: "ئەمە بەڵگەیە لەسەرچی ئەمە بەڵگەیە لەسەر دواکەوتوویی موسڵمانان" ئاگاداربن ئەوان خۆیان دواکەوتوون، دواتریش دەزانن کێ دواکەوتووەو کێش ڕاستگۆیەو دەستی گرتووە بەم قورئانە گەورەیەی کەوا پێغەمبەری اللە و ئەوەشی لەگەڵی بوو دەستی پێوە گرتبوو عليه وعليهم الصلاة والسلام، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {فَإِمَّا نَذْهَبَنَّ بِكَ فَإِنَّا مِنْهُم مُّنتَقِمُونَ ﴿٤١﴾ أَوْ نُرِ‌يَنَّكَ الَّذِي وَعَدْنَاهُمْ فَإِنَّا عَلَيْهِم مُّقْتَدِرُ‌ونَ ﴿٤٢﴾ فَاسْتَمْسِكْ بِالَّذِي أُوحِيَ إِلَيْكَ إِنَّكَ عَلَىٰ صِرَ‌اطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿٤٣﴾ وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ‌ لَّكَ وَلِقَوْمِكَ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].

کەواتە قورئان بریتیە لە پەتی اللە کە خاوەن بە هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌‌ بۆ ئەوکەسەی دەستی پێوە گرتووە جا ئەوکەسە ڕزگاری بووە وە ئەوەی لایداوە لێی گومڕاو سەرگەردان بووە ھەروەکو ئەوەی لەئاسمان بەرببێتەوە جا باڵندە پەلاماری بدات یان ڕەشەبایەک بیباتە شوێنێکی دوورو قوڵ (کەوا دۆزەخە).

ئەی گەلی موسڵمانان، بەڕاستی اللە ئاگادارکەرەوەو ووریاکەرەوەیەکی ڕەوانەکرد لە ڕەمەزانی 1425 کەوا بریتیە لە مانگ، جا مانگ پێی وتن؛ "ووریاو ئاگاداربن بەڕاستی سزای اللە وا دێت". جگە لەوەی بەشەر لە زمانەکەی مانگ تێنەگەیشتن، جا ئێستا من زمانەکەی ئەو مانگەی کەوا ووریاو ئاگاداری کردنەوە بە ئاماژەدان بۆ ئایەت و نیشانەیەکی گەردوونی وەردەگێرم کەوا بەجگە لەوادەکەی خۆی کە خۆی شەوی پانزەیە گیرا بەڵام ئەو لە شەوی چواردەدا بوو ئەمەش وەکو ئاگادارکەرەوەیەک بۆ بەشەر.

ئەی گەلی موسڵمانان، بەڕاستی اللە لەقورئاندا چەند ئایەتێکی دەربارەی گیرانی ئەم مانگە ئاگادارکەرەوەیە دابەزاندووە؛ ئەوەش لەبەرئەوەی ئەم گیرانە بریتیە لەیەکەم مەرج و نیشانە لەمەرج و نیشانە گەورەکانی ھەڵسانی قیامەت جا قورئان وەسفی مانگەکەی و زەمانەکەی و ساتەکەی کردووە بەو پەڕی ووردی و تێروتەسەلی، وەلەوەیە ھەندێک لە نەزان و نەفامەکان بڵێن بەڕاستی ئێمە ڕۆژێکی مانگی ڕەمەزانمان بەڕێ کرد ھەویش نەبوو جا دواتر منیش بە بەڵگەی ئاشکراوە دەیسەلمێنم لەقورئان بۆ ئەوکەسەی دڵێکی زیندووی هه‌بێت یاخود گوێ بۆ قورئان ڕادێرێت له‌کاتێکدا شایەدیشە لەسەر ڕاست و دروستیەکەی، وەبۆ زانیاریش کاتی دیاریکراو لەزەوی لەلای اللە بە کاتی گرێنچ نیە بەڵکو بەکاتی یەکەم ماڵە کەوا بۆ خەڵکی دانراوە لەدایکی شوێن و ئاوەدانیەکان-أم القری-کە مەککەی پیرۆزە کە ناوەڕاستی گۆی زەویە ھەروەکو دەزانن، جا بۆ موسڵمانان نابێت بەڵکو ڕەواش نیە بۆیان بەوەی کاتێکی جیھانی تر جگە لە کاتەکەی دایکی شوێن و ئاوەدانیەکان-أم القری- لەو زەویەی کەوا اللە پیرۆزی کردووە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان ھەڵبژێرن.

ئەی گەلی موسڵمانان، بەڕاستی کاتی گیرانی مانگە ئاگادارکەرەوەکە اللە بەکاتی مەککەی پیرۆز دایناوە ئێستاش ھەوڵ دەدەم ئەوە بە کورت و پوختی باس بکەم چاکترین قسەش ئەوەیە کەوا کەم و بە بەڵگەوە بێت:

یەکەم: بەڕاستی مەرجەکە لەقورئان بۆ گیرانی مانگە ئاگادارکەرەوەکە ئەوەیە کەوا لە مانگی ڕەمەزاندا بگیرێت.

مەرجی دووەم: ئەوەیە گیرانەکە لە شەوی چواردە بێت نەک لەشەوی پانزە.

مەرجی سێ یەم: کاتی گیرانی مانگە ئاگادارکەرەوەکە گیرانی تەواوەتی بێت شەویش پشتی ھەڵکردبێت لە مەککەی پیرۆزو بەیانیش دەرکەوتبێت لە مەککەی پیرۆز، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {كَلَّا وَالْقَمَرِ‌ ﴿٣٢﴾ وَاللَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ‌ ﴿٣٣﴾ وَالصُّبْحِ إِذَا أَسْفَرَ‌ ﴿٣٤﴾ إِنَّهَا لَإِحْدَى الْكُبَرِ‌ ﴿٣٥﴾ نَذِيرً‌ا لِّلْبَشَرِ‌ ﴿٣٦﴾ لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ‌﴿٣٧﴾} صدق الله العظيم [المدثر].

وەمانای ئەوەی دەفەرموێت {لَإِحْدَى الْكُبَرِ‌}؛ بەمانای ئەوە یەکێکە لەمەرج و نیشانە گەورەکانی ھەڵسانی قیامەت؛ بەڵکو ئەم گیرانە بریتیە لە یەکەم مەرج و نیشانە گەورەکانی ھەڵسانی قیامەت لەقورئانی گەورە وە مەرج و نیشانە گەورەکانی ھەڵسانی قیامەتیش بەو پەڕی ووردی و ڕێک وپێکی بەزنجیرەی یەک بەدوای یەک لەقورئانی گەورەدا ھاتوون نەک بە ھەڕەمەکی ھەروەکو لەڕێی فەرموودەکانەوە ھاتوون و گرنگیشیان نەداوە بە زنجیرە یەک بەدوای یەکەکەی، جا چ سودێک لەوەدا ھەیە بەبێ زانینی زنجیرەی یەک بەدوای یەکی مەرج و نیشانە گەورەکان؟ جا لەسەرتان درێژ ناکەینەوە لەقسەکردنەکەمان بەردەوام دەبین دەربارەی ئەو مەرج و نیشانە یەکەمەی کەوا اللە کردوویەتی بە کلیلێک لە کلیلە گەورەکان لە زانستە غەیبیە نھێنی و شارەوەکان، جا اللە سوێند دەخوات بەم مانگ گیرانە بۆ ھەموو خاوەن عەقڵ و فامدیدەیەک کەوا بیردەکاتەوە بەڵکو اللە لەقورئان سورەتێکی دەربارەی ئەم مانگ گیرانە ئاگادارکەرەوەیەی بەیانی چواردەی ڕەمەزانی (1425) دابەزاندووە ناویشی لێناوە سورەتی الفجر کەوا باسی گیرانی مانگەکە دەکات لەساتی لەدایک بوونەکەی لەبەیانی پێنج شەممە بەکاتی مەککەی پیرۆز تاکو ساتی گیرانەکەی لەبەیانی پێنج شەممەدا بەکاتی مەککەی پیرۆز اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَالْفَجْرِ‌} [الفجر:1]، جا ئەمە ساتی لەدایک بوونی ھیلالی ڕەمەزانی (1425) ـە لە بەیانی پێنج شەممەدا لەدوای گیرانی خۆر ڕاستەوخۆ لە کۆتایی شەعباندا،

{وَلَيَالٍ عَشْرٍ‌} [الفجر:2]، ئەمەش بریتیە لە دە ڕۆژی یەکەم لە مانگی ڕەمەزان کەوا لە ڕۆژی ھەینی سەرەتای دەستپێکی ڕەمەزانی پیرۆز دەستپێدەکات.

{وَالشَّفْعِ} [الفجر:3]، ئەمەش دووڕكاتە کەوا ھێمان بۆ شەوی یانزەو دوانزە لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

{وَالْوَتْرِ‌} [الفجر:3]، جا وەتریش ڕکاتێکە کەوا ھێما بۆ شەوی سیانزە دەکات لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

{وَاللَّيْلِ إِذَا يَسْرِ‌}، ئەمەش بریتیە لە شەوی چواردە، وەمانای ئەم فەرموودەیەی کەوا دەفەرموێت {إِذَا يَسْرِ‌}، واتە ئەوکاتەی تێپەڕی لە مەککەی پیرۆز لە کاتی مانگ گیرانی تەواودا.

{هَلْ فِي ذَٰلِكَ قَسَمٌ لِّذِي حِجْرٍ‌} [الفجر:5]، واتە بۆ خاوەن عەقڵ کەوا ئەوە بەڕاست دادەنێت بەوەی ئەم گیرانە ئاگادارکەرەوەیە بۆبەشەر دەربارەی سزای اللە بۆ ئەو کەسەی کەوا دەوێت پێشبکەوێت یان خۆی دوابخات، جا بەڕاستی بەشەر فەسادو خراپەکاری زۆری کرد لە وشکانی و دەریادا، وەبەھەمان شێوە بۆشی بچوک و یاوەرەکانیشی ئاگادار دەکاتەوە ئەوەی دەست درێژی کردو یاخی بوو وەلەسنور دەرچوو ستەمی کرد وەدەشڵێن ئێمە ھەموومان سەرکەوتووین، وە دەڵێت کێ هه‌یه به ئه‌ندازه‌ی ئێمه هێزو ده‌سه‌ڵاتی هەبێت؟ ئایا نەیانبینیوە ئەو اللە یەی کەوا دروستی کردوون و بەو زانستە ئاگاداری کردوون کەوا خۆی ویستوویەتی لەزانستەکەی ھێزو دەسەڵات و لێدانی توندترەو تۆڵەیان بەسەختی و بەتوندترین شێوە لێده‌ستێنێت؟ {أَلَمْ تَرَ‌ كَيْفَ فَعَلَ رَ‌بُّكَ بِعَادٍ ﴿٦﴾ إِرَ‌مَ ذَاتِ الْعِمَادِ ﴿٧﴾ الَّتِي لَمْ يُخْلَقْ مِثْلُهَا فِي الْبِلَادِ ﴿٨﴾} [الفجر].

جا ئەوان وا دادەنێن بەوەی کەوا ئەوان ھێزێکن نابەزن ھەتا تەنانەت اللە ش ناتوانێت بیان بەزێنێت بەگوێرەی ئەوەی خۆیان دایان ناوە، وە لەوساتەی پێغەمبەری اللە ھود بەسزای اللە ترساندنی و ئەوان وتیان: کێ لەئێمە ھێزی زیاترە؟ ئەوا: {فَصَبَّ عَلَيْهِمْ رَ‌بُّكَ سَوْطَ عَذَابٍ ﴿١٣﴾ إِنَّ رَ‌بَّكَ لَبِالْمِرْ‌صَادِ ﴿١٤﴾} [الفجر].

{وَثَمُودَ الَّذِينَ جَابُوا الصَّخْرَ‌ بِالْوَادِ ﴿٩﴾ وَفِرْ‌عَوْنَ ذِي الْأَوْتَادِ ﴿١٠﴾} [الفجر]،

خاوەن ھەڕەمەکان لەسەر شێوەی چیاو کێوەکان کەوا ھێمای ھێزن، جا اللە سزای دان بەسزادانێکی سەخت ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوان دەست درێژیان کردو یاخی بوون لە فەرمانەکانی اللە لەناوچەو شوێنەکان و فەسادو خراپەکاریان کردو بە غروری گومڕاییەوە گومانیان دەبرد لەناخی خۆیاندا وەبەوەی ئەوان ئەو ھێزەن نابەزن ھەروەکو ئێستا بۆشی بچوک گومان دەبات کەوای دادەنێت سەرکردەی ئەوھێزەیە نابەزێت، دواتریش اللە بۆمبێکی ئەتۆمی گەردوونی تێدەگرێت بەتوندترین لێدان و بەسەختی تۆڵەی لێدەستێنێت، پاداشتی سزاش لە ھەمان ڕەگەزی کارەکەیە.

لەوەیە قسەکارێک بڵێت: "ئەی برایەکەم لەئەمریکادا موسڵمانان ھەن"،جا وەڵامەکەی ئەوەیە: دەبێت ئەوان ھەڵوێستیان ھەبێت لەبەرامبەر ئەوەی بۆش بە برایەکانیان دەکات، یا ئەوەتا دەبێت کۆچ بکەن و بۆش و زەویەکەی بەجێ بھێڵن، تاکو دواتر اللە سزاکە تووشی ئەوانیش نەکات وە زەوی اللە ش فراوانە تەنھا ئەو چەوساوەو لاوازکراوانە نەبن کەوا ناتوانن ھیچ دەرچەو ڕێگایەک بدۆزنەوە جا دواتر اللە ئەوانە بەڕەحم و میھرەبانیەک لەلایەن خۆیەوە ڕزگار دەکات، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنفُسِهِمْ قَالُوا فِيمَ كُنتُمْ قَالُوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الْأَرْ‌ضِ قَالُوا أَلَمْ تَكُنْ أَرْ‌ضُ اللَّـهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُ‌وا فِيهَا فَأُولَـٰئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءَتْ مَصِيرً‌ا ﴿٩٧﴾ إِلَّا الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّ‌جَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ لَا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلَا يَهْتَدُونَ سَبِيلًا ﴿٩٨﴾ فَأُولَـٰئِكَ عَسَى اللَّـهُ أَن يَعْفُوَ عَنْهُمْ وَكَانَ اللَّـهُ عَفُوًّا غَفُورً‌ا ﴿٩٩﴾ وَمَن يُهَاجِرْ‌ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ يَجِدْ فِي الْأَرْ‌ضِ مُرَ‌اغَمًا كَثِيرً‌ا وَسَعَةً وَمَن يَخْرُ‌جْ مِن بَيْتِهِ مُهَاجِرً‌ا إِلَى اللَّـهِ وَرَ‌سُولِهِ ثُمَّ يُدْرِ‌كْهُ الْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُ‌هُ عَلَى اللَّـهِ وَكَانَ اللَّـهُ غَفُورً‌ا رَّ‌حِيمًا ﴿١٠٠﴾} صدق الله العظيم [النساء].

وەلەوەیە نەزان و نەفامێک لەوانەی کەوا قورئان تایبەت دەکەن بە کات و شوێن و زەمانێک بڵێت:"ئەی برایەکەم بەڵکو ئەو ئایەتانە دەربارەی موسڵمانانی مەککە دابەزیوە". ئەوەش بۆیە وا دەڵێت لەبەرئەوەی هەندێک لەزانایان قورئانیان تایبەت کردووە بە ئەسبابی نزول ھەروەکو بڵێی قورئان بەسەرچووبێت! بەڵکو قورئان خەڵکی لەھەموو زەمان و کات و شوێنێکدا دەدوێنێت، جا اللە ئەسبابی نزولی بۆ ھەندێک لەئایەتەکان داناوە تاکو دواتر دواندنەکە بە ھەموو خەڵکی بگات جا بیکات بەوەی بەردەوام کاری پێبکرێت لەسەر ئومەت لەھەموو کات و زەمان و شوێنێکدا.

وەئەوەی ناڕەزاییەکی ھەبوو لەسەر ئەم وتارەمان با بیڵێت بەمەرجێک کەوا لەقورئاندا گفتوگۆم لەگەڵدا بکات، جا ئەو فەرمانە دەرچوو کەوا داوای لێکدانه‌وه‌تان دەکرد دەربارەی، لێدانەکەش لەم ساڵەدا (2005) دا دەبێت ئەمەش بەڵێنێکە بەبێ ئەوەی بەدرۆ بخرێتەوە.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين ..
ئیمام ناصر محمد یەمانی.
____________