ئیمام ناصر محمد یەمانی
30 - شەعبان - 1441 ک
23 - 04 - 2020 مـ
9:53 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=39825
__________


گرنگ و گشتی بۆ ھەموو بەسەرخەرەکان لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکانی دەوڵەتەکانی بەشەر..


بەناوی اللە ی تاک و قەھاری دادوەری زاڵی چاکترینی جیاکەرەوەکان، وەسەلام لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان، أما بعد..

سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت خۆشەویستەکانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لەھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازە دوورو نزیکەکان، جا ئەوەی لەو دەوڵەتەی تێیدا نیشتەجێیە یان کۆچبەری غەریبەیە تێیدا؛ جا ئەگەر کاربەدەستەکانی سەلماندنی بینینی ھیلالی ڕەمەزانیان ڕاگەیاند بەبوختانکردن و شایەتی درۆوە لەدوای ئاوابوونی خۆری پێنج شەممەی شەوی ھەینی ئەوا با ئەو بەسەرخەرانە بەڕۆژوو بن (بەتەنھا) ئەوانەی کەوا نیشتەجێی ئەودەوڵەتەن کەوا بە بوختان و شایەتی درۆوە یەکەم ڕۆژەکانی ڕۆژووگرتنیان ڕاگەیاندووە جا گوناھەکەی دەکەوێتە ئەستۆی بڕیار بەدەستەکە لەم دەوڵەتەدا، وەچارەنووسەکەشیان ئاگرە ئەم شاھێدی دەرە بەدرۆیانە بە بوختانکردنەوە لەسەرووی ھەمووشیانەوە عبد اللە خضيری خاوەنی (مرصد حوطة سدير)، جا چەندە خۆی و ئومەتەکەی گومڕاو سەرلێشێواو کردووە وەچەندە باری گوناھی خەڵکیشی کەوتۆتە ئەستۆ کەوای دادەنێت اللە پشتگیری کردووە بە چاوی ھەڵۆو ئەستێرەکان دەبینێت لە چەقەی نیوەڕۆدا! بەڵام ئێوە ئەی عبد اللە داخڵی ناو سەردەمی درک کردنە گەورەکان بوون ھەرچەندە منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی اللە دەکەم بەشاھێد بە شاھێدی حەقی یەقین و دڵنیاییەوە بەوەی ھیلالی ئەو ڕەمەزانەی کەوا سەرەتای دەستپێکردنەکەی لە دوای ئاوابوونی خۆری چوارشەممە دەست پێدەکات شەوی پێنج شەممە بوو بەڵام ئەو لەحاڵەتی درک کردندا بوو بەومانایەی ھیلال لەدایکبووە لەپێش کۆبوونەوەی خۆرو مانگ جا خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا ھیلال لەدایکبوو بوو، وە بەگوێرەی زانستەکەم لەسەر حسابی مەنزڵەکانی ئاوابوونی ھیلال ھەرگیز ئێوە ھیلالی ڕەمەزان لەدوای ئاوابوونی خۆری ڕۆژی پێنج شەممەی شەوی ھەینی بەرواری دووی ڕەمەزان نابینن تەنھا بەکامێرای سی سی دی لەپێش ئاوابوونی خۆر نەبێت لەکاتێکدا لەحاڵەتی درک کردندایە.

وە ئای لەسەرسامی ئەی گەلی عەجەم و (بەتایبەتیش توندترین و زۆرترین سەرسامی لەئێوە)! ئەی گەلی عەرەب ئایا ئێوە لەدوای ئاوابوونی خۆری ڕۆژەکەتان دەچنە ناو سەرەتای مانگەوە یان لەپێش ئاوابوونی خۆر بە شایەتیدانی درۆو بوختانکردەوە؟! بەھەرحاڵ ئایا اللە چاکترینی جیاکەرەوەکان نیە؟ ئەوکەسەی دەزانێت بەوەی خۆر درکی بەمانگ کردووە وەکو ئایەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانەرەوەی گەردوونی بۆ خەلیفەکەی اللە مەھدی ناصر محمد یەمانی بەئیزنی پەروەردگارەکەم اللە ی تاک و قەھار.

لەسەرئەوەش یەکەم ڕۆژەکانی بەدری ڕەمەزان بۆ ئەمساڵەتان1441 بەھەموو شکۆو شانازیەکەوە ڕادەگەیەنم بەوەی کەوا بریتیە لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنج شەممە، دواتریش مەھدی چاوەڕوانکراو ڕووی مانگی بەدرەکە لێدەگەڕێت تا خۆی بتاندوێنێت بەئیزنی اللە ی تاک و قەھار، وەئایەت و نیشانەی ترو ئایەت و نیشانەی تری یەک لەدوای یەک.

لەوەیە یەکێک لە پرسیارکارەکان لە موسڵمانان لە ناوچە جیاجیاکانی جیھان بیەوێت بڵێت ئەی ناصر محمد یەمانی فەرمانەکەت چەندە سەیرە! جا چۆن تۆ بەزانستی یەقین و دڵنیاییەوە دەزانی ھەروەکو پەروەردگارەکەت دەربارەی ئایەت و نیشانەی درک کردن فێری کردی وەکو ئاگادارکەرەوەو ووریاکەرەوەیەک بۆ بەشەر بەوەی کەوا سەرەتای مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵمان 1441 بریتیە لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنج شەممە؟ جا کەواتە لەبەرچی تۆ شەوی پێنج شەممە بەڕۆژوو نەبووی؟ جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم بەڕاستی ئەوە ئایەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانەری شاراوەیە کەوا لەڕۆژی ڕۆژووگرتنەکان دەیزانن لەسەرەتای ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزان جا ھیلالی مانگەکە دەبینن کەوا ئەستور بووە لەبەرئەوەی تەمەنەکەی گەورەیە بەھۆی ئەوەی لەدایکبووە لەپێش ئیقتیران -واتە لەپێش ئەوەی مانگ ڕێکی خۆر بێت- جا خۆر لەگەڵیدا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا ھیلال لەدایک بووە، دواتریش ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە دەبێتە بەدر لەشەوی پێنج شەممەدا بە موفاجەئەی مانگی بەدری تەواوەتی و لەکاتی سێبەریشدا -واتە تا پێش خۆرھەڵاتن- لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی بەیانی پێنج شەممەدا ئاوادەبێت، وەھەموو جارێکیش کەوا ڕوومان کردە خۆرئاوا لەیەمەن بەھەمان شێوە دواتر مانگی بەدرەکە دوادەکەوێت لە ئاوابوون لەکاتەکانی سێبەر تاکو ھەڵھاتنی خۆر لە کۆتایی جیھان، حوکم و بڕیارو دادوەریەکەش ھەربۆ اللە یە کەوا چاکترینی جیاکەرەوەکانە، وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين.

دواتریش ئیمام مەھدی بەڕۆژوو دەبێت بەگوێرەی ڕاگەیاندنی حکومەتی ڕزگارکەر بەرپرسیاریەتەکەش لە ئەستۆی ئەوانە، وەبەھەمان شێوە سەرجەم بەسەرخەرەکان لەھەموو ناوچە جیاجیاکان ھەموویان بەڕۆژوو بن بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ئەو دەوڵەتەی کەوا لێیەتی بەرپرسیاریەتەکەش لە ئەستۆی ئەواندایەو اللە ش ڕۆژووگرتن و ھەڵسانەوەکەی لێوەربگریت، وە دووبارەشی دەکەمەوەو دەڵێم: بەڕاستی سەرەتای مانگی ڕەمەزان لەوکاتەدا دەستی پێکرد کەوا داخڵی ئێوارەی چوارشەممەی شەوی پێنج شەممە بوو، ئەم شەوی ھەینیەش بەرواری دووی ڕەمەزانەو شەممەش سێی ڕەمەزانە دواتریش ئەوە دەزانن لە میانەی ئەستوربوونی ھیلالەکە جا دەوترێت ئەوە ھیلالی دوو شەوە یان سێ شەوەیە ئەگەر ئێوە اللە و پێغەمبەرەکەی بەڕاست دابنێن بەوەی لەمەرج و نیشانە گەورەکانی ھەڵسانی قیامەت بریتیە لە ئەستوربوونی مانگ -انتفاخ الأهِلّة- لەڕۆژی دەرچوونەکەی بۆ ڕۆژوەوانان بەشێوەیەکی گشتی داخراو لە ناوچە شاخاویەکان وە بەشێوەیەکی کراوەش لەناوچە دەشتاییەکان لەڕۆژی بەربانگ کردنەوەیان لەیەکەم ڕۆژدا جا دەوترێت ئەوە ھیلالی دووشەوەیە یان سێ شەوەیە وەسەرجەمی ڕۆژووەوانەکانیش لەسەر ئەوە شاھێد دەبن، ئەی اللە دەرگای سەرکەوتن بکەوە بەحەق لەنێوان ئێمەو خۆبەگەورەزانەکان لەجیھان تۆش چاکترینی ئەوانەی دەرگای سەرکەوتن دەکەنەوە، وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين.

خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________