ئیمام ناصر محمد یەمانی
30 - شەعبان - 1441 ک
23 - 04 - 2020 مـ
12:22 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=39816
___________


فەتوا لەلایەن اللە وە بە حەرامکردنی بەڕۆژووبوونی مانگی ڕەمەزان ھەتا ئەوکاتەی شاھێدی بینینی ھیلالی مانگی ڕەمەزان دەدەن..


بەناوی اللە ی مەزن و گەورەی زۆر بەھێزی بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوی و دەسەڵاتدار بەسەر جوڵەی خۆرو مانگ..ئەی گەلی بڕیاربەدەستەکان لە دەوڵەتەکانی موسڵمانان، ئەگەر ھێشتا لەسنگەکانتاندا تۆزقاڵێک لە ئیسلام بۆ پەروەردگاری ھەموو جیھان بوونی مابێت ئەوا پابەند بن بە فەرمانەکەی اللە دەربارەی دەستپێکردنی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان! جا بەڕاستی اللە حەرامی کردووە لەسەرتان بەوەی مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بن ھەتا ئەوکاتەی لەلاتان بینینی ھیلالی ڕەمەزان جێگیر دەبێت بە سەلماندنی بینینی شەرعی بۆ بەڕاستدانانی فەرمانەکەی اللە بۆتان لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە لەوەی کەوا اللە ی بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: { فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ } صدق الله العظيم [البقرة:185].

ئەمە بەومانایەی بەڕاستی اللە حەرامی کردووە لەسەرتان دەست بە ڕۆژووی ڕەمەزان بکەن ھەتا ئەوکاتەی ھیلالی ڕەمەزان دەبینن بەوەی ئایا ھیلالتان لێ ھەڵھاتووە ھەریەکێکیش بەگوێرەی ئاسۆی خۆرئاوایەکەی، ئەوەی کەوا ھیلالی ڕەمەزانی لێ ھەڵھات لەدوای ئاوابوونی خۆری ڕۆژی بیست و نۆی شەعبانی شەوی سی یان لەدوای ئاوابوونی خۆری ڕۆژی سی شەعبانی شەوی سی و یەک یان لەدوای ئاوابوونی خۆری ڕۆژی سی و دووی شەوی سی و سێ جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە حەرامە لەسەرتان لەمحکەمی کتێبەکەی اللە دەست بە ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان بکەن ھەتا ئەوکاتەی شاھێدی بینیبی ھیلالی مانگی ڕەمەزان دەدەن لەبەردەم چاوی ئەوانەی کەوا چاودێری دەکەن بەچاوی یەقین و دڵنیاییەوە. جا محمد پێغەمبەری اللە ش ھەمان فەرمانی پێکردوون، کەوا فەرموویەتی صلى الله عليه وآله وسلم: [ لا تصوموا حتى تروا الهلال ولا تفطروا حتى تروه] صدق عليه الصلاة والسلام.

ئەی نەفرەتی اللە لەسەر ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی فەرمانەکەی اللە و پێغەمبەرەکەی دەکات جا خۆی و ئومەتەکەشی گومڕاو سەرلێشێواو دەکات بە ئەنقەست لەلایەن خۆیەوە بەوەی سەرەتای ڕۆژووی ڕەمەزان ڕادەگەیەنێت بۆ گەلەکەی لەپێش ئەوەی بینینی ھیلالی ڕەمەزان بسەلمێت بەسەلماندنی بینینی شەرعی بەچاوی یەقین و دڵنیایی سەرەوە، بەڵکو ئەوکەسە شایستەی نەفرەتی اللە یە تاکو ڕۆژی دوایی تەنھا ئەگەر تۆبەبکات و بگەڕێتەوە بۆلای اللە ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییترو چیتر خۆ بەگەورەزانی بەگوناھەوە نەیگرێت.

وەئەی سەرکردە ڕەجەب تەیب ئەردوغان، ئەگەر تۆ بەڕاستی پیاوێکی باش و چاکی بەدڵ و بەگیان ئەوا مخالف و پێچەوانەی فەرمانەکەی اللە مەکە! جا چۆن پێشوەختە سەرەتای ڕۆژووگرتن لەھەینی بۆ گەلی تورک ڕادەگەیەنی لەکاتێکدا ئێمە ھێشتا ھەر لە شەوی پێنج شەممە داین؛ وەھێشتا ھەموو جیھان ھەتا ئەم کاتژمێری دەرچوونی بەیان و ڕوونکردنەوەیەشم لەڕۆژی پێنج شەممەدان و ھێشتا خۆرەکەی ئاوانەبووە؟! جا چۆن سەرەتای ڕۆژووگرتنی ھەموو ڕەمەزانێک ڕادەگەیەنی لە ھەموو ساڵێكدا لەپێش جێگیربوون و سەلماندنی بینینە شەرعیەکەی بە چاوی یەقین و دڵنیایی سەرەوە؟ وەئەی پیاو بەڕاستی منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی تەحەددای تۆو سەرجەم بڕیاربەدەست و گەلەکانیان دەکەم لە خۆرھەڵاتەکانی زەوی و خۆرئاوایەکانی لەسەرجەم دەوڵەتەکانی بەشەر بەموسڵمانان و کافرانیانەوە بەوەی کەوا بتوانن ھیلالی مانگی ڕەمەزانی ئەم ساڵە 1441بسەلمێنن لەدوای ئاوابوونی خۆری ئەمڕۆمان ئەم پێنج شەممەیە بە سەلماندنێکی شەرعی بەچاوی یەقین و دڵنیایی سەرەوە لەدوای ئاوابوونی خۆر وەھەتا تەنانەت ئەگەر خاوەن تەلیسکۆبی ھێندەی قەبارەی تیرەی مانگیش بن! وەھۆکارە زانستیەکەش بەھەموو سادەییەکەوە ئەوەیە لەبەرئەوەی ھیلالی ڕەمەزان دواتر ئاوادەبێت لەپێش ئاوابوونی خۆری پێنج شەممەی شەوی ھەینی سی و یەکی شەعبان بەگوێرەی بەرواری ناوەند -مەرکەز- ـی زەوی مەککەی پیرۆز، وە ئەم لادانەش لە بەروارەکەی أم القری- لەمەککەی پیرۆز- تەنھا بەھۆی ئایەت و نیشانەی درک کردنی گەردوونیەوەیە.

وە تەحەددای سەرجەم لێژنەکانی چاودێریکردنی ھیلال دەکەم لەسەرجەم دەوڵەتەکانی گەلانی موسڵمانان لە خۆرھەڵاتەکانی زەوی و خۆرئاوایەکانی بە تەحەدداکردنێکی یەقین و دڵنیاییەوە بەزانست لەلایەن اللە وە نەوەک تەحەدداکردنێکی گوماناوی کەوا ھیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا، دواتریش موباھەلەکردن ڕادەگەیەنم لەئێستاوە بەگوێرەی فەرمانەکەی اللە لەنێوان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و سەرجەم زانایانی فەلەکی لەگەلانی بەشەر، وەبەھەمان شێوە موباھەلەکردنەکە شمولی خاوەن بینینە شەرعیەکانیش دەکات بەوەی کەوا نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشیان لەسەربێت ئەگەر بێتو شاھێدی بینینی ھیلالی ڕەمەزان بوون لەدوای ئاوابوونی خۆری پێنج شەممەی شەوی ھەینی بەدرۆو بوختانکردنەوە! ئەوەش لەدوای ئاوابوونی خۆری ئەمڕۆمان ئەم ئێوارەی پێنج شەممەیەی شەوی ھەینی، یان نەفرەتی اللە لەسەر ناصر محمد یەمانی بێت ئەگەر بێتو لەدرۆزنان بوو لەوانەی کەوا درۆ ھەڵدەبەستن لەسەر اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان بەوەی کەوا دەڵێت بەڕاستی خۆر درکی بەمانگ کردووە وەکو ئایەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانەر بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە لەسەر بەشەر کەوا ئایەت و نیشانەیەکی گەردوونیە بۆ سەرجەمی بەشەر بۆ ئەوکەسەی لەوان بیەوێت پێشبکەوێت جا شوێنی زیکری کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بکەوێت یان خۆی دوابخات لە شوێنکەوتن ھەتا حەقی لای پەروەردگارەکەی بەڕاست دابنێت بەسزایەکی بەئێش و ئازاری سەخت وە بەڕاستیش سەرجەمی بەشەر ئەوەیان زانیوە کەوا شەوی ناوەڕاست لەشەعبان لەدوای ئاوابوونی خۆری سێ شەممەی شەوی چوارشەممەدابوو، جا ھەمووتان بزانن 29 ی شەعبان بۆ ئەم ساڵتان بریتیە لە ڕۆژی چوارشەممە کەوا کۆتایی پێدێت بە ئاوابوونی خۆری 29 ی شەعبان ھەریەکێک بەحسابی کاتی ئاوابوونی خۆرەکەی لە خۆرئاوای گەلان جا شەوی پێنج شەممە دەچێتە ناو شەوی سی لە شەعبان، وەھەرگیزاو ھەرگیزیش سەرجەمی بەشەر ھیلالی ڕەمەزان نابینن لەدوای ئاوابوونی خۆری چوارشەممەی شەوی پێنج شەممەدا لە ھەموو خۆرئاوای دەوڵەتەکانی بەشەر لەخۆرھەڵات و خۆرئاوا ھەرچەندە ئەو شەوی پێنج شەممەیەی کەوا چۆتە ناوی لەدوای ئاوابوونی خۆری چوارشەممە بریتیە لە سەرەتای دەستپێکی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ ئەمساڵەتان 1441.

بەڵام منی ئەو ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی یەی پێچەوانەو دژی فەرمانەکەی اللە و پێغەمبەرەکەی ناکات ئێستا وا پەرداخێک ئاو دەخۆمەوە جا ببورن چەند چرکەیەک ھەتا پەرداخە ئاوەکە دەخۆمەوە، الحمدللە سوپاس بۆ اللە، ئەوەش دەزانن لەبەرچی؟ ئەوە لەبەرئەوەی من گومڕاو گومڕاکەر نیم تا وەکو ئێوە بەڕۆژوو بم بە ھەبوونی زانستەکەم بە زانستی لەدایکبوونی ھیلال؛ بەڵکو بە بینینە شەرعیەکەو بەچاوی یەقین و دڵنیایی سەرەوە بۆ بینینی ھیلال بەڕۆژوو دەبم، وەھەرچی ھۆکاری ئاوابوونی ھیلالی مانگی ڕەمەزانە بەکەمێک پێش ئاوابوونی خۆری کۆتایی ڕۆژەکە لە شەعبانی چوارشەممە ئەوە لەبەرئەوەی من دەزانم بەوەی ھیلالی ڕەمەزان لەدایک بووە بەر لەوەی کەوا مانگ بگەڕێتەوە سەر ھەمان دۆخی سەرەتای جارانی کەمانگ ڕێکی خۆر دەبێت -العُرجون القديم- ئەوەی کەوا ناوی لێنراوە -المُحاق المركزيّ -بۆ خۆرو مانگی تاریک لەکاتی ئیقتیران واتە کاتێک مانگ تاریک دەبێت بەھۆی ئەوەی ڕێکی خۆر دەبێت لەسەرەتای مانگەکەدا، وەبەھەمان شێوە دواتر ھیلالی ڕەمەزان ئاوادەبێت بەکەمێک پێش ئاوابوونی خۆری ڕۆژەکەتان لەم پێنج شەممەیەی شەوی ھەینی: بەومانایەی ھیلالی ڕەمەزان بوونی نیە لەئاسۆی خۆرئاوای ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەی شەوی ھەینیدا، جا دواتر سەیری چ ھیلالێک دەکەن لەکاتێکدا ھیچ ھیلالێکی ڕەمەزان بوونی نیە لەدوای ئاوابوونی خۆری پێنج شەممەی شەوی ھەینی ھەتا ئەگەر چاوەکانتان ببێتە چاوی ھەڵۆش یان ببنە خاوەنی ھاوێنەی گەورەکەر بەقەبارەی تیرەی مانگیش، وەئایا دەشزانن ئەوە لەبەرچیە؟ لەبەرئەوەی من بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانم بەوەی ئەستێرەی مانگ بوونی نیە لەدوای ئاوابوونی خۆری ڕۆژی پێنج شەممەی شەوی ھەینیدا، ئەوەش نەک بەتەنھا لەیەمەن نایبینن بەڵکو ھەرگیزاو ھەرگیز بینینەکەی بەچاوی یەقینی دڵنیاییەوە ناسەلمێندرێت بەئیزنی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان لە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەی شەوی ھەینیدا لەسەرجەم خۆرئاوای دەوڵەکانی بەشەر بە موسڵمان و کافرانیەوە، ئەوەش لەبەرئەوەی خۆر درکی کردووە بەمانگ بە درک کردنێکی گەورە لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەدا لەسەرەتای دەستپێکی خاڵی لەدایکبوونی مانگی ڕەمەزان بۆ ئەمساڵتان 1441 بەگوێرەی بەرواری ناوەند -مەرکەز- ـی زەوی دایکی شوێن و ئاوەدانیەکان -أم القری- کە مەککەی پیرۆزە، وە لەماوەی ڕۆژی چوارشەممەدا ھیلالی مانگی ڕەمەزان تەواو دەبێت بەڵام ئەو ئاوابوو لەپێش ئاوابوونی خۆری چوارشەممەی شەوی پێنج شەممەدا لەکاتێکدا بەڕاستی ھیلالەکەش لەدایکبوو بوو کەوا لەحاڵەتی درک کردندا بوو خۆریش لەلای خۆرھەڵاتی بوو کەوا بەشوێنیدا ھات لەدوایدا لەلای خۆرئاوای خۆر، وەدەشزانم و تێدەگەم لەوەی دەیڵێم ھەرچەندە ئەو ھیلالی سەرەتای مانگەکەیە نەوەک ھیلالی کۆتاھەمینی مانگەکە.

وەلەسەرئەوەش منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە لەسەر ھەموو خەڵکی جیھان شەوی ناوەڕاست بۆ مانگی ڕەمەزان بەگوێرەی حسابی درک کردن ڕادەگەیەنم کە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنج شەممەیە، وە بەھۆی درک کردنە گەورەکەوە دواتر دەبینن مانگی بەدر لە کاتی سێبەر -واتە ھەتا پێش خۆرھەڵھاتن- ئاوادەبێت بەھۆی درک کردنە گەورەکەوە لەدوای نوێژی بەیانی پێنج شەممەدا بە کاتی پایتەختی خەلافەتی ئیسلامی صەنعا وەبەھەمان شێوە لەھەموو دەوڵەتەکان بۆ خۆرئاوای یەمەن تاکو ھەڵھاتنی خۆر ئەوەش بۆ ئەوەیە تاکو بزانن بەوەی بەڕاستی من شتانێک لەلایەن اللە وە دەزانم کەوا ئێوە نایزانن، دواتریش مانگی بەدر قسەتان لەگەڵدا دەکات بە بینینە بەدرە تەواوەتیەکەی بۆ سەرجەمی بەشەر بۆ ھەموو ئینسانێک کەوا گەیشتبێتە تەمەنی پێگەیشتوویی جا مانگ بەزمانی حاڵ بە بەشەر دەڵێت: ھا ئەوە من مانگی بەدرم لەدەستەو حزبەکەی خەلیفەی اللە مەھدی چاوەڕوانکراو، یان دەتانەوێت بەسیاسیم بکەن ئەی گەلی قەرەجە دابەش بوو جیاوازو ناکۆکەکان؟ جا ھەرگیز من شوێنی ھەواو ئارەزووەکانی ئێوە ناکەوم بەڵکو منی مانگی ئاسمان گوێڕایەڵ و ملکەچی فەرمانەکەی اللە م بۆ بەڕاستدانانی ئایەت و نیشانەیەکی گەردوونی بۆ سەرجەمی بەشەر بە مەرج و نیشانەیەک لە مەرج و نیشانە گەورەکانی ھەڵسانی قیامەت وە ئایەت و نیشانەیەک بۆ خەلیفەکەی لەزەوی ئیمام مەھدی ناصر یەمانی حوکم و دادوەری و بڕیاریش ھەر بۆ اللە یە ھەرئەویش چاکترینی جیاکەرەوەکانە، دواتریش دەزانن بەڕاستی ئێمە ڕاستگۆین نەفرەتی اللە و خەشم و قین و توڕەیی و سزایەکەشی لەسەر درۆزنان بێت وەلەسەر سەرجەمی ئەوانەی کەوا دەیانەوێت نورەکەی اللە بکوژێننەوە لەسەرجەم شەیتانە جن و ئینسانەکان، اللە ش ناھێڵێت و ھەر دەیەوێت نورەکەی تەواو بکات ئەگەرچی موجریم و تاوانکارانیش ڕقیان لەدەرکەوتنی بێت، وەتاکو بزانن جوڵەی خۆرو مانگ و زەوی بەدەستی ئەو اللە یە تاک و قەھارەیە کەوا خۆی دروستی کردوون وەھەر ئەو زاڵە بەسەریاندا، پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەل و ھاوبەشی.

وەبەھەمان شێوە دواتر دەزانن ئەوەی ناوتان لێیناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا سەربازە فەرمان پێدراوەکەی اللە لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە ئاڕاستەو فەرمانی پێدەکرێت، جا ھێشتا اللە فەرمانی پێنەکردووە بەوەی ھێرش بکاتە سەر یەمەن بەڵکو لەسوپاسگوزاران بن ئەمەش وەکو ئایەت و نیشانەیەک بۆ ئەوان و ھەموو خەڵکی جیھان، وەئەگەر خەڵکی یەمەن شوکرانە بژێری و سوپاسگوزاریان نەکرد ئەوا دواتر اللە حوکم دەکات لەنێوانی من و ئەوان و جگە لەوانیش بە تۆفانی ئاوی بەخوڕو تۆفانی لافاوی وێرانکه‌رو دۆڵی ئیرەم (وادي إرَم)، وەھەرچی ھەسارە بچوکە ھەژێنەرەکەیە (كويكب الراجفة) جا ئەوە ناوەندی لێدانەکەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکی دەوڵەتەکەی تڕامپ بەھێزترین سەرکردەکەی ئومەتە -لەڕوانگەی خۆیەوە- اللە ئازارو ناخۆشی لەسەرلانەدات، وەھەرچی ھەسارەی بچوکی -الرادفة- یە جا ئەوە شوێنەکەی لە شوێنێکی ترە وەھەرگیزیش کەسی پێ بەھیلاک ناچێت تەنھا ھەموو خۆبەگەورەزانێکی زل نەبێت کەوا سەرپێچی فەرمانەکەی اللە دەکات بە گوێڕایەڵ نەبوون بۆ خەلیفەکەی لەزەوی ئەو ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی یەی کەوا سەرکردەکانی بەشەر نایانەوێت ھیچ سەنگ و قورساییەکی بۆ داببێن لەکاتێکدا ئەو خەلیفەی اللە ی تاک و قەھارە، جا ئێوە کێن تاکو خۆتان بەگەورەو زل بگرن لەسەر خەلیفەکەی اللە مەھدی ناصر محمد؟ سوێندیش دەخۆم بە اللە ی تاک و قەھار ئەو ملەکانتان شۆڕو کەچ دەکات بۆ خەلیفەکەی و ئێوەش شەرمەزار ئەی گەلی خۆبەگەورەو زل زانەکان لە بڕیار بەدەستەکان و سەرکردەی دەوڵەتەکانی بەشەر، دواتریش دەزانن بەڕاستی اللە زاڵە بەسەر کارو فەرمانەکەی و بڕیارەکەی بەسەرتاندا جێبەجێ دەکات بە گوێڕایەڵبوون بۆ خەلیفەکەی اللە مەھدی و نورەکەی تەواو دەکات ئەگەرچی موجریم و تاوانکارانیش ڕقیان لەدەرکەوتنەکەی بێت.

ئەی اللە تۆ پەروەردگاری منی دەرگای سەرکەوتن بکەوە لەنێوان خەلیفەکەت بەحەق و لەنێوان ھەموو خۆ بەگەورەزانێکی زل لە بڕیاربەدەستی دەوڵەتەکانی بەشەر، وەدووبارەشی دەکەمەوەو دەڵێم: دواتر دەزانن ھەربەڕاستی اللە خۆی خاوەنی موڵکەو موڵکەکەی دەدات بەوکەسەی کەوا دەیەوێت و موڵکیش دادەماڵێت لەوەی دەیەوێت ئەوەشی بیەوێت بەعزەت و شکۆی دەکات و ئەوەشی بیەوێت زەلیل و ڕیسوای دەکات جا ھەموو خێرو چاکەکان ھەر بەدەستی ئەوەو بەسەرھەموو شتێکیشدا بەتوانایە، جا ئەی بڕیاربەدەستەکان لەھەموو جیھان ئایا ئێوە لەسەر خەلیفەی اللە خۆتان بەزۆر دادەنێن (يا كَمِّن مهين)؟ دواتریش دەزانن بەڕاستی شکۆو عزەت ھەمووی بۆ اللە یە،

وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين.
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________