ئیمام ناصر محمد یەمانی
23 - شەوال - 1435 ک
19 - 08 - 2014 مـ
09:39 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=155497
ــــــــــــــــــ


جێبەجێکردنی موباھەلە بۆ ھەر کەسێک کەوا دەیەوێت موباھەلە لەگەڵ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی دا بکات لەدوای ئەو زانستەی کەوا پێی گەیشتووە..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصّلاة والسّلام على كافّة الأنبياء والمُرسلين وآلهم الطيّبين الطّاهرين من أوّلِهم إلى خاتمهم محمد رسول الله، يا أيّها الذين آمنوا صلّوا عليه وسلّموا تسليماً، أمّا بعد..

اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فَمَنْ حَاجَّكَ فِيهِ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ فَقُلْ تَعَالَوْا نَدْعُ أَبْنَاءَنَا وَأَبْنَاءَكُمْ وَنِسَاءَنَا وَنِسَاءَكُمْ وَأَنْفُسَنَا وَأَنْفُسَكُمْ ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَلْ لَعْنَةَ اللَّهِ عَلَى الْكَاذِبِينَ (61)} صدق الله العظيم [آل عمران].

جا لەوەدا ڕەوابوونی موباھەلەکردن دەردەھێنین لەدوای جێبەجێبوونی حوجەو بەڵگە بەدەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکرا، جا لەبەرئەوەی ئەو ئەندامەی کەوا ناوی لەخۆی ناوە (لا للطائفية) لە سەرسەخترین دوژمنەکانی موسڵمانانە وە بانگەواز دەکات بۆ بەش بەش کردنیان بۆ حزب و دەستەی جیاجیا، بەھەرحاڵ بەڕەچاوکردنی ئەوەی کەوا ئەم دوژمنە سەرسەختە دەمەدەمێی کردووە لەگەڵ ئیمام مەھدی ناصر محمد بە زۆر ناوی خوازراوی جیاجیاوە بۆ یەک کەس و بەڵگەو حوجەشمان بەسەردا جێبەجیکرد جا لەپاش ئەوە دەڕوات و لەژێر ناوێکی خوازراوی تری نوێ و تازەوە دێتەوە تا ڕێگا بگرێت لەشوێنکەوتنی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بە ھەڵسوکەوتێکی شەیتانی ملھوڕانە، وە نامەش بۆ بەسەرخەرەکان دەنێرێت لە تایبەتداو ھەندێکیان تا ڕازی بوونەکەیان بەدەست بھێنێت و بگاتە ئەوەی تووشی فیتنەیان بکات.

بەھەرحاڵ، منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی اللە و سەرجەم موسڵمانە ئاگاداربووەکان بەسەر بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ قورئانی گەورە دەکەم بەشاهێد بەسیشە اللە شاهێد بێت بەوەی کەوا بەڕاستی من ئەم فێڵبازەو سەرجەم ئەوانەشی ھاوشێوەی ئەون لەو شەیتانە بەشەرانەی کەوا ئیمانەکەیان ئاشکرا دەکەن و پیلانەکەشیان دەشارنەوە بۆ ڕێگا گرتن لەبەشەر لەبەرامبەر شوێنکەوتنی زیکری کتێبە پارێزراوەکەی اللە لەتەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن کەقورئانی گەورەیە بە ڕێگالێگرتنێکی توند بەھەموو حیلەو ھۆکارو وەسیلەیەک بانگ دەکەم و دواتریش ھەر بەداخ و قینەکەیان دەمرن بەئیزنی پەروەردگارەکەم و پەروەردگارەکەیان اللە ش چاکترینی جیاکەرەوەکانە، جا دەڵێم: [[ئەی اللە ئەی ئەو کەسەی ھەموو لێت دەپاڕێنەوەو تۆش لەکەس ناپاڕێیەوە ڕەجاو ئومێدی حوکم و دادوەریە حەقەکەت لێدەکەم، بەداواکردن لێت بە ھەموو ناوە جوان و سیفاتە بەرزو بڵندەکانت بە حەقی ئەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەتۆ نەبێت، وە بەحەقی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەت کەوا لەسەر نەفسی خۆتت نەسیوە، وە بەحەقی گەورەیی و مەزنی نیعمەتی ڕازیبونی نەفست کە ئەگەر ھەر کەسێک لەوانەی ھەوڵ و کۆششەکەیان لەژیانی دنیادا بەزایە چووەو گومڕابوون و واش حساب دەکەن ھیدایەتدراون ھات و موباھەلەی لەگەڵدا کردم؛ ئەوا ئەی اللە بەڕاستگەڕانی موباھەلەکە مەھێنەجێ لەبەرئەوەی ئەوکەسە بەشێکە لە ئامانجەکەی ئیمام مەھدی بەندەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (عبد النّعيم الأعظم) ناصر محمد یەمانی، وە ڕەجاو ئومێدی ھیدایەتدرانی ئەوت لێدەکەم نەک بەھیلاک چوونی ئەگەر ئەو لەگومڕایە سەرلێشێواوەکان بوو.

ئەی اللە بەڕاستی ھەر تۆ دەزانی بەندەکەت ھیچ نازانێت تەنھا ئەوەی خۆت فێرت کردووم، پاک و بێگەردی بۆتۆ ئەی اللە، جا ئەگەر ھەر یەکیک لە شەیتانە جن و ئینسانەکان موباھەلەی لەگەڵدا کردم ئەی اللە ئەوە تۆ خۆت زانای پێی وە دەشزانی بەوەی ئەو ڕێگا لەخەڵکی دەگرێت لەبەرامبەر ڕێگای ڕاست، ئەی اللە جا نەفرەت لەوانە بکە بە نەفرەتێکی گەورەو ھەڵیان بکێشە لەسەر ڕووی زەوی ھەروەکو دارێکی پیس کەوا ھەڵکێشرابێت لەسەر زەوی و تێھەڵدرابێت و بەھیچ بارێکدا خۆی نەگرێت.

ئەی اللە بەڕاستی تۆ دەزانی بەوەی لەنەفسی مندا ھەیەو من نازانم چی لەنەفسی تۆدا ھەیە تەنھا ئەوەی خۆت فێرت کردووم، ئەی اللە ئەگەر دەزانی ناصر محمد یەمانی درۆو بوختان بە کەسایەتی مەھدی چاوەڕوانکراو ھەڵدەبەستێت لەکاتێکیشدا مەھدی چاوەڕوانکراو نیە جا ئەوە خۆت زاناتری و تۆش دادوەری و خۆت فەرمووتەو فەرموودەی تۆش حەقە کە دەفەرمووی: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ قَالَ أُوحِيَ إِلَيَّ وَلَمْ يُوحَ إِلَيْهِ شَيْءٌ وَمَنْ قَالَ سَأُنْزِلُ مِثْلَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الحقّ وَكُنْتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:93].

ئەی اللە ئەگەر ناصر محمد یەمانی خۆی خستۆتە سەر کەسایەتی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد بەدرۆکردن و بوختانی و ناڕەواوە ئەوا ئەی اللە بمکە بە پەندو وانە بۆ ئەوەی پەندو وانە وەردەگرێت و بمکە بە بەراز لەسەردەمی گفتوگۆم تاکو ھیچ کەسێک بانگەشەی کەسایەتی مەھدی چاوەڕوانکراو نەکات لەدوای ئەوە ھەتا ئەوکاتەی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ناصر محمد (بەسەرخەری محمد) دێت.

وە ئەی اللە ئەگەر تۆ دەزانی ناصر محمد یەمانی بریتیە لە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی ھەڵبژێردراو لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوەو کردووتە بە ئیمامێکی بەڕێز تا ڕێنماییان بکات بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری؛ ئەوا ئەی اللە زانست و زانیاری و حوکمەکەم زیادبکە، وە ڕەحممان پێبکە بەو ڕەحمەتەی خۆت کەوا ھەموو شتێکی گرتۆتەوە تەنھا ئەوەی بێ ئومێدبووە لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەت و کردووتە بە دوژمنە ھەرە سەرسەختەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی و ھەوڵ و کۆشش دەکات بۆ ڕێگەگرتن لە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ زیکری کتێبەکەت لە دوای ئەوەی حەقی بۆ ڕوون بوویەوە جا بەڕاستی تۆ بە پیلانەکەی زانای.

ئەی اللە بەڕاستی ئێمە پەنات پێدەگرین لە خراپەکانیان، ئەی اللە جا نەفرەتەکەت تایبەت بکە بەسەر درۆزنەکانەوە بە نەفرەتێکی گەورە، وە حوکم بکە لە نێوان ئێمەو ئەواندا بە حوکمکردنێکی بەپەلە لەلایەن خۆتەوە، وە بمان پارێزە لە خراپەو پیلانەکانیان بە وشە تەواوەکانی خۆت، ئەی اللە ترس و تۆقینیش دابەزێنە بۆ سەر دڵەکانیان بە ترس و تۆقینێکی توندو گەورە بەو پلەیەی کەوا پێیەکانیان بەرگەی نەگرێت لەبەر ترس و تۆقینە توندو گەورە دابەزێندراوەکە بۆ سەر دڵەکانیان، وە نەفرەتیشیان لێبکە بەنەفرەتێکی گەورە، ئەی اللە دەست و جەستەکانیان بلەرزێنەو گۆجیان بکەو لەسەرجەم خراپەکانیان بمانپارێزە بە وشە تەواوەکانی خۆت، جا ھەر تۆ حەق و ڕاستی بەڵێنەکەشت حەقەو ھەر خۆت ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتری بەڵام ئەوان لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەت بێ ئومێد بوونەو ڕێگادەگرن لە بانگەوازکردن بۆ حوکم کردن بە قورئانی گەورە بە ھەڵسوکەوتە شەیتانیەکان، ئەی اللە جا دەربارەی ئەوان لە توانا سەرسورھێنەرەکەی خۆتمان نیشان بدە بەڕاستی تۆ بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانای.

وەئەی اللە بەڕاستی تۆ دەزانی ئامانجەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمدو بەسەرخەرەکانیت کردووە بە ئامانجێکی پێچەوانە بۆ ئامانجەکەی شەیتانەکان لەنەفسی خۆت لەبەرئەوەی شەیتانە جن و ئینسانەکان شەوو ڕۆژ ھەوڵدەدەن تا خەڵکی بکەن بە یەک ئومەت لەسەر کوفرو بێباوەڕی ئەوەش تاکو ڕازی بوونەکەی نەفسی تۆ لەسەر بەندەکانت نەیەتەجێ لەبەرئەوەی ئەوان زانیویانە بەوەی اللە بەکوفرو بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت، بەڵام ئامانجەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمدو بەسەرخەرەکانی بریتیە لەوەی کەوا شوێنی ئامانجێکی پێچەوانەی ئامانجەکەی شەیتان و حزبەکەی کەوتووین وەھەر لەبەرئەوەش شەوو ڕۆژ ھەوڵ و کۆشش دەکەین تا خەڵکی بکەین بە یەک ئومەت کەوا سوپاسگوزاربن بۆ پەروەردگارەکەیان تا ڕازی بیت لەبەرئەوەی اللە بەشوکرو سوپاسگوزاری بەندەکانی ڕازی دەبێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ ۖ وَلَا يَرْضَىٰ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ ۖ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].

وەھەر لەبەرئەوەش ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و بەسەرخەرەکانی ھەوڵ و کۆشش دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی ببن بە یەک ئومەت کەوا سوپاسگوزاربن بۆ پەروەردگارەکەیان کە بەتەنھا ئەو بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ داببێن، ئەوەش تاکو ڕازیبوونەکەی اللە بێتەجێ لەبەرئەوەی ئێمە بەدوای ڕازی بوونی نەفسی اللە کەوتووین وەکو غایەو ئامانج جا ھەرگیز ڕازی نابین تا ئەو ڕازی دەبێت (لەنەفسی خۆی)، بەڵام ھەدەف و ئامانجەکەی شەیتان و حزبەکەی بریتیە لە پێچەوانەی ئەوە ئەوان ھەوڵ و کۆشش دەکەن بۆ ھاتنەجێی بەھەموو حیلەو ھۆکارو وەسیلەیەک، ھەر لەبەرئەوەش شەیتانی نەفرەت لێکراو وتوویەتی: {ثُمَّ لَآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَائِلِهِمْ ۖ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (17)} صدق الله العظيم [الأعراف].

جا ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئەی ئایا ئامانجەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و بەسەرخەرەکانی لە نەفسی پەروەردگارەکەیان ھەر بەڕاستی ھەدەف و ئامانجێکی پێچەوانە نیە بۆ ئامانجەکەی شەیتان و حزبەکەی لە نەفسی پەروەردگارەکەیان؟ جا ئەو گەلە چین کەوا نایانەوێت لەقسە تێبگەن!

ئەی اللە بەڕاستی تۆ دەزانی بەوەی من غەمگین و دڵتەنگم بە غەمێکی گەورە بەھۆی نزیکبوونەوەی تەسلیمکردنی خەلافەتەکە لەبەرئەوەی من دەزانم بەوەی کەوا بەڕاستی دواتر موڵک و دەسەڵاتم پێ دەدەی جا دەمکەی بە خەلیفە لەزەوی بە حوکمە حەقەکەت، وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی مەزن و گەورەو تۆش لەسەر سوێند خواردنەکەم لەشاهێدەکانی کە بەڕاستی ئەوە لەدڵمدا ھەمم و دڵتەنگیەکی گەورە گەورە گەورەیە، جا ئەوە بەرپرسیاریەتیەکی گەورەیە لەسەر شان و ملی بەندە لاوازەکەت، جا ئەی اللە بمپارێزە لەخراپەی نەفسی خۆم تا ستەم لەکەس نەکەم وە بەڕاستیش ئه‌وه‌ی سته‌می کردووە‌ ڕه‌نج به‌خه‌سارو دۆڕاوە، وە من و بەسەرخەرەکانم بپارێزە لە خراپەی سەرجەم شەیتانە جن و ئینسانەکان وە لەخراپەی سەرجەم دروستکراوەکانت بەھەموویانەوە بە وشە تەواوەکانی خۆت، جا ھەر تۆ حەقی، وە بەڵێنەکەشت حەقەو ھەرخۆت ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتری.

ئەی اللە بەڕاستی تۆ دەزانی بەوەی تۆ خۆت منت بە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد -بەسەرخەری محمد- ھەڵبژاردووە بە ڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھان بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ قورئانی گەورە تا پێی جیھادو ھەوڵ و کۆششیان لەگەڵدا بکەین بە جیھادو ھەوڵ و کۆششێکی گەورە بەڵکو لە اللە بترسن، ئەی اللە بەڵکو من دوعا لەھەموو شەیتانێکی ملھوڕی سەرکەش دەکەم لەشەیتانە جن و ئینسانەکان جا بەڕاستی تۆ خۆت زانای بە پیلانەکانیان، وە من و بەسەرخەرەکانیشم جێگیرو ڕاوەستاو بکە لەسەر ڕێگای ڕاست و دروست.

ئەی اللە تۆ دەزانی بەوەی کەوا شەیتان ئیبلیس و حزبەکەی لەشەیتانە جن و ئینسانەکان بانگەوازی خەڵکی دەکەن بەھەموو حیلەو ھۆکارو وەسیلەیەکی پیلان و فێڵکردنەوە تاکو نەبن بە سوپاسگوزار بۆ پەروەردگارەکەیان لەبەرئەوەی ئەوان زانیویانە بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ بە شوکرو سوپاسگوزاری بەندەکانت بۆ پەروەردگارەکەیان ڕازی دەبیت؛ بەڵام شەیتانەکان ڕقیان لەڕازی بوونی اللە دەبێتەوەو شوێنی ئەوە دەکەون کەوا ئەو توڕە دەکات جا ئەوەیان کردووە بە ئامانجەکەی خۆیان لە نەفسی پەروەردگارەکەیان، جا نەفرەتی اللە و فریشتەکانی و ھەموو خەڵکیشیان لەسەر بێت، جا ئەوان شەوو ڕۆژ ھەوڵ و کۆشش دەکەن بە ھەموو حیلەو ھۆکارو وەسیلەیەک تاکو خەڵکی سەرجەم لەسەر کوفرو ئیلحاد کۆبکەنەوە یان تاکو موسڵمانە باوەڕدارەکان بکەن بە موشریک بۆ پەروەردگارەکەیان جا موبالەغەو زێدەڕەوی بکەن دەربارەی بەندە نزیکەکانی اللە تاکو داوایان لێبکەن لەجێگای اللە لەبەرئەوەی ئەوان زانیویانە بەوەی اللە لەوە خۆشنابێت کەوا شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵی بۆ دابنرێت لەبەرئەوەی شەیتانە جن و ئینسانەکان ڕەحمەت و میھرەبانی و لێخۆشبوونی اللە یان ناوێت بۆ بەندەکانی اللە وە بانگەوازیشیان دەکەن تاکو بەیەکسانی وەکو ئەوان ببن بە نیشتەجێی دۆزەخ. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَدُّوا لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا فَتَكُونُونَ سَوَاءً} صدق الله العظيم [النساء:89].

ئەمە بەو مانایەی دەیانەوێت خەڵکی سەرجەم بکەن بە یەک ئومەت لەسەر کوفرکردن تاکو وەکو ئەوان بخرێنە ئاگری دۆزەخەوە لەبەرئەوەی ئەوان بێ ئومێد بوونە لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە وە واش گومانیان بردووە بەوەی تازە ھەرگیز اللە لێیان خۆشنابێت بۆ ھەمیشە.

وە پاک و بێگەردی بۆ اللە ی زۆر لێخۆشبووی میھرەبانی أرحم الراحمینی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتر! ئەی ئایا اللە ی بەرزو بڵندو گەورە نەیفەرمووە: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلاَّ لِيُطَاعَ بِإِذْنِ اللّهِ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذ ظَّلَمُواْ أَنفُسَهُمْ جَآؤُوكَ فَاسْتَغْفَرُواْ اللّهَ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُواْ اللّهَ تَوَّاباً رَّحِيماً} صدق الله العظيم [النساء:64].

وە ھەرچەندە منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بانگەوازی سەرجەم شەیتانە جن و ئینسانەکانیش دەکەم بۆ موباھەلەکردن جا سەرەڕای ئەوەش ئەوەیان بەیاد دەھێنمەوە کەوا بانگێک لەلایەن پەروەردگاری پەرستراوەوە کە ئیستیوای کردووە لەسەر عەرشی گەورە ئەوانیش دەگرێتەوە؛ لەوکاتەی کەوا بانگێکی دەرکردووە بە گشتگیری بۆ سەرجەم بەندەکان لە مەلەکوت ئەوانەی ئیسراف و گوناھو تاوانیان کردووە لەسەر نەفسی خۆیان لەسەر ئەو نافەرمان و سەرپێچیە زۆرانەی کردوویانە لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان بەوەی کەوا بێئومێد نەبن لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە تا بەردەوام نەبن لەسەر گومڕایی و سەرگەردانیەکەیان]].

ھەرلەبەرئەوەش اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتر کەوا لەسەر عەرشى گەورە ئیستیوای کردووە بانگێکی ڕاگەیاندووە جا گوێ لەم بانگە بگرن بەم دەنگە میھرەبان و بە بەزەییە لەسەر ئەم بەستەرە، کەوا اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:



تێبینی بۆ سەرجەم بەسەرخەرەکان بەوەی کەوا ھەڵبستن بە بڵاوکردنەوەی ئەم موباھەلەیە بە شێوەیەکی گەورەو فراوان لەنێو ڕیزەکانی موسڵمانان لەڕێی ھەموو حیلەو ھۆکارو وەسیلەیەک ھەرچەندی دەتوانن لەوەی ڕێگا بگرنە بەر، وە بەستەری دەنگە بە بەزەییەکەو ناونیشانی ماڵپەرە پیرۆزەکەش کە مێزی گفتوگۆکردنی جیھانیە بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی گفتوگۆکردن بەر لەدەرکەوتن ماڵپەڕی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەیاد مەکەن.
—————