ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - جمادى الأولى - 1437 ک
15 - 12 - 2016 مـ
05:18 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=245297
ــــــــــــــــــــ


هۆشداری و ئاگادارکردنەوەو بەشارەت بە سەرکەوتنێکی گەورە جا وەڵامی فەرمانەکەی اللە بدەنەوە ئەی گەلی موسڵمانان سەرجەمتان داخڵی ناو ئاشتی بن بۆ ئامادەباشی دەرچوون و ڕاپەڕین بۆ جەنگ کردن لەگەڵ دوژمنی اللە و دوژمنەکەتان و سەربازەکانی..

بەناوی اللە ی تاک و قەھار، ئەی موسڵمانان ئەی موسڵمانان ئەی موسڵمانان ھەسارەی سزا نزیکبۆتەوە ھەسارەی سزا نزیکبۆتەوە، جا لە اللە بترسن ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بدەنەوە بۆ لای کتێبەی اللە قورئانی گەورە، وە پەندو وانە وەربگرن لە سزا کاریگەریەکان (التناوش) بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەسارەی سزای سەقەر بەرلەوەی بەھیلاکتان ببات لەگەڵ ئەو شەیتانە بەشەرانەی کەوا ژمارەیان گەیشتۆتە پەنجا لەسەدی خەڵکی لەم سەردەمەدا ئەوانی تریش کافرن لەسەر گومڕایی یان موسڵمانی گومڕان و کەمێکیان لەھیدایەتدراوانن، وە بە موسڵمانانیش دەڵێین جا ئایا ئێوە بڕواتان بەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە ھەیە: {وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ فَزِعُوا فَلَا فَوْتَ وَأُخِذُوا مِن مَّكَانٍ قَرِيبٍ ﴿٥١﴾ وَقَالُوا آمَنَّا بِهِ وَأَنَّىٰ لَهُمُ التَّنَاوُشُ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ ﴿٥٢﴾ وَقَدْ كَفَرُوا بِهِ مِن قَبْلُ ۖ وَيَقْذِفُونَ بِالْغَيْبِ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ ﴿٥٣﴾ وَحِيلَ بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ مَا يَشْتَهُونَ كَمَا فُعِلَ بِأَشْيَاعِهِم مِّن قَبْلُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا فِي شَكٍّ مُّرِيبٍ ﴿٥٤﴾} صدق الله العظيم [سبأ].

جا ئەگەر وەڵامی موسڵمانان ئەوە بێت: "چۆن بڕوامان بەم فەرموودەیە نیە کەوا بریتیە لە فەرموودەیەک لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە کەوا لە محکەمی قورئانی گەورەدا دەیبینین؟". جا لەپاش ئەوە حوجەو بەڵگە بەسەر موسڵماناندا جێ بەجێدەکەین و دەڵێین: "کەواتە بەڕاستی زانیتان بەوەی حەتمەن کاریگەری بوونی ھەیە لەنێوان زەوی و ھەسارەی سزا بەکەمێک لەپێش تێپەڕبوونەکەی بەئاسمانی زەوی بەشەردا، جا ئاگاداربن گۆڕانکاریەکانی کەش و ئاووھەواو جیۆلۆجی و کارۆموگناتیسی و فەلەکی بەھۆی ڕوودانی کاریگەریەکانە (التناوش) لەھەسارەی سزاوە لەگەڵ خۆرو مانگ و زەوی، جا ئایا دەتانەوێت چاوەڕێی ئیمان ھێنان و شوێنکەوتنەکەتان بۆ حەق بکەن لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە تاکو لەگەڵ شەیتانە بەشەرەکان دەتانگرێت لە شوێنێکی نزیکەوە، یان سزاتان دەدات لەگەڵ بێباوەڕەکان بەسزایەکی بەئێش و ئازار؟ ئایا نازانن ھەسارەی سەقەر جیاوازە لەھەموو ھەسارەکانی تر؟ ئایا نازانن ئەم ھەسارەیە زاڵ دەبێت بەسەر ئەوەی کەوا لەدڵەکانتاندایە لەوساتەی کەوا اللە دەیەوێت جا دڵە ڕوناکەکان و دڵە تاریکبووەکان دەبینێت جا پریشکی بەردی ئاگرینیان بۆ دەھاوێژێت؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَيْلٌ لِّكُلِّ هُمَزَةٍ لُّمَزَةٍ (1) الَّذِي جَمَعَ مَالًا وَعَدَّدَهُ (2) يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُ أَخْلَدَهُ (3) كَلَّا ۖ لَيُنبَذَنَّ فِي الْحُطَمَةِ (4) وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحُطَمَةُ (5) نَارُ اللَّهِ الْمُوقَدَةُ (6) الَّتِي تَطَّلِعُ عَلَى الْأَفْئِدَةِ (7)} صدق الله العظيم [الهمزة].

ئایا نازانن ئەم ھەسارەیە اللە ی خۆشدەوێت بە خۆشویستنێکی گەورە؟ ھەر لەبەرئەوەش ئەوکەسەی خۆشدەوێت کەوا اللە خۆشی دەوێت و ڕقیشی لەوە دەبێتەوە کەوا اللە ڕقی لێدەبێتەوە، جا ئەو لەبەر اللە کەسەکانی خۆشدەوێت و لەبەر اللە ش ڕقی لەکەسەکان دەبێتەوە وە حەقدو ڕق و قینیش ھەڵدەگرێت لەسەر دوژمنانی اللە بە حەقدو ڕق و قینێکی گەورە.

وەئەی گەلی پشتھەڵکەران، جا ئایا دەبینن بەوەی ئێوە بتوانن لای بدەن لەڕۆژی تێپەڕبوونەکەی بەئاسمانی زەویەکەتان؟ جا ئایا دەبینن بەوەی ئێوە بتوانن خۆر لابدەن لەزەویەکەتان ئەگەر نزیک ببێتەوە لەزەویەکەتان؟ جا بەھەمان شێوە ھەسارەی سەقەر یەکێکە لە شتە گەورەکان! کەوا بەسەر زەوی بەشەردا ھەڵدێت لەباشوری زەوی و لە باکوریشیدا ئاوا دەبێت، وەبشزانن ھەڵھاتن و ئاوابوونەکەی ھەروەکو ھەسارەکانی تر نیە وەکو خۆرو مانگ بەھۆی سوڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا؛ بەڵکو ھۆکاری ھەڵھاتنی ھەسارەی سەقەر بەسەر زەوی بەشەردا بەھۆی جوڵەی ھەسارەی سەقەرەوەیە لە خولگە جەمسەریەکەی جا بەسەر خەڵکیدا ھەلدێت لە باشوری زەوی و ئاواشدەبێت لە باکوری بەکەمێک لە لای چەپی ئەستێرەی جەمسەری، ئایا نازانن ئەم ھەسارەیە خاوەن سێ ڕەنگە کەوا زەردو سورو ڕەشە؟ جا ڕەنگەکانی سێ لقن، جا ھەسارەکانی نزیکی ئەو ھیچ سودێکیان نابێت بۆتان لە گڕەکەی، وە بەپریشکە بەردینەکەی وەکو کۆشک و تەلارەکان بەردتان تێدەگرێت، جا گومانتان چۆنە بە ترس و تۆقینەکەی لەڕۆژی تێپەڕبوونەکەی؟

دوایین قسەشم کەوا ئەم بەیان وڕوونکرنەوەیەمی پێ بەکۆتا دەھێنم ئەوەیە کەوا دەڵێم: نەفرەتی اللە لەسەر مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بێت ئەگەر ئەو درۆزنێکی خراپەکار بوو کەوا درۆ لەگەڵ بەشەر بکات بە تێپەڕبوونی ھەسارەی ئاگر لەسەردەمەکەی من و سەردەمەی ئێوەدا لەم ئومەتەدا، یان نەفرەتی اللە لەسەر ئەوەی کەوا ڕوو وەردەگێڕێت و خۆی بەگەورەو زل دەگرێت لەبەرامبەر شوێنکەوتنی زیکری قورئانی گەورە، جا کێ ڕزگارتان دەکات لەسزای ڕۆژە شوم و سەختەکە؟ جا پەندو وانە وەربگرن ئەی گەلی موسڵمانان لەسزای کاریگەریەکان کە بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەسارەی سزاوە ڕوودەدەن جا ئەگەر بوومەلەرزە ئاگادارکەرەوە زۆرەکان بن کە لەوەیە لە کەناڵە ئاسمانیە ھەواڵیەکانیش ڕانەگەیەندرێن تەنھا کەمێکی نەبێت، یان بوومەلەرزە لەناوبەرەکان بن کەوا لەکەناڵە ھەواڵیەکان ڕادەگەیەندرێت، یان دەریای ھەڵچوو، یان نەیزەکەکان یان گڕکانەکان یان ھەورە تریشقەکان کەوا اللە ئەوەی بیەوێت پێی توشی دەکات و ئەوەشی بیەوێت لێی لادەدات، یان تەڵەزمی لەشێوەی چیا بە تەزرە جا اللە ئەوەی بیەوێت پێی توشی دەکات و ئەوەشی بیەوێت لێی لادەدات، جا ھەموو ئەوانە لەسزاکانی اللە ی تاک و قەھارن، جا مەڵێن ئەوانە کارەساتە سروشتیەکانن ھەروەکو قسەی کافرەکان؛ چاکترە بۆتان، جا نکۆڵی لەوە مەکەن کەوا بەڕاستی اللە زاڵە بەسەر مەلەكوتدا پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی لەوەی دەیکەن بەشەریک و ھاوەڵی! وە بیری ئیماندارانیش دەھێنمەوە بە فەرمانێکی اللە بۆیان لە محکەمی قورئانی گەورە لەسەردەمی ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وە ووریاو ئاگاداری سەرکردەی حزبەکان و شوێنکەوتووەکانیشیان دەکەینەوە لە سەرەنجامی ڕەتکردنەوەی فەرمانەکەی اللە بۆیان بە وەستاندنی جەنگەکان لەنێوان باوەڕداران وە بەوەی سەرجەمیان داخڵی ناو ئاشتی بن بۆ تیمارکردنی برینی موسڵمانان و یەکخستنی ڕیزەکانیان. وەکو بەڕاستدانانێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە لەم فەرموودەیەی کەوا اللە ی بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَإِذَا قِيلَ لَهُ اتَّقِ اللَّهَ أَخَذَتْهُ الْعِزَّةُ بِالْإِثْمِ ۚ فَحَسْبُهُ جَهَنَّمُ ۚ وَلَبِئْسَ الْمِهَادُ (206) وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْرِي نَفْسَهُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ (207) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ (208) فَإِن زَلَلْتُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَتْكُمُ الْبَيِّنَاتُ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (209)} صدق الله العظيم [البقرة].

ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاهێد بە، وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..

براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________