ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 03 - 1430 ک
04 - 03 - 2009 مـ
12:29 بەیانی

[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=1519
ــــــــــــــــــــــ


لەلایەن خاوەنی زانستی کتێبەوە ئێوەو بەیان و ڕوونکردنەوەی ژمارەی ساڵەکان و حسابکردنیان..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين، وبعد..

بۆ سەرجەم ئەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن ھەمیشە سورم لەسەر ئەوەی ھیچ نەڵێم لەسەر اللە تەنھا حەق و ڕاست نەبێت جا ئەگەر ھاتوو حەقتان بۆ ڕوون بوویەوە ئەوا حەق شایانترە بەوەی کەوا شوێنی بکەوی لەدوای حەقیش ھیچی تر نیە تەنھا گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت برای بەڕێزم، ھەرچەندە ھەسارەی سزا دوانزە جار تێپەڕدەبێت بەلای زەوی لەھەر ساڵێکی گەردوونی (کەونی) بەڵام خاڵی تێپەڕبوونەکەی لەھەر جارێکدا دەگۆڕێت، وەنزیکترین خاڵیشی کەوا دواتر بەلای زەویدا تێپەڕ دەبێت بریتیە لەم جارەیان (کە دوانزەھەمین جاریەتی) ھەر لەوکاتەوەی کەوا ڕۆژگارو مانگ دەستی پێکردووە ، وە ناشکرێت بۆ شەویش کەوا پێش ڕۆژ بکەوێت جا خۆر لە خۆرئاوای زەوی ھەڵبێت تەنھا لەدوای تێپەڕبوونی ھەزار ساڵی گەردوونی (كوني) و پەنجا ھەزار ساڵی شەمسی نەبێت، ھەرچەندە کەوا ڕۆژی ساڵی شەمسی و ڕۆژی ساڵی گەردوونیش جیاوازیان ھەیە بەڵام پەیوەندیان ھەیە بە مانگی قەمەری و ڕۆژی زەمینی بەو پەڕی ووردی کەوا ھیچ جیاوازیەک لەنێوان حسابەکانیاندا نابێت ھەتا تەنانەت لەیەک چرکەش لەحسابەکەدا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {هُوَ الَّذِي جَعَلَ الشَّمْسَ ضِيَاءً وَالْقَمَرَ نُورًا وَقَدَّرَهُ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُوا عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ مَا خَلَقَ اللَّهُ ذَٰلِكَ إِلَّا بِالْحَقِّ يُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [يونس:٥].
واتە/ اللە ئه‌و زاته‌یه ‌که ‌خۆری کردووه‌ به‌سه‌رچاوه‌ی تیشک و ڕووناکیه‌کی پرشنگدار، وەمانگیشی کردووه به‌سه‌رچاوه‌ی ڕووناکی چه‌نده‌ها مەنزڵ و جێگه‌ی هه‌ڵهاتن و ئاوابوونیشی بۆ دیاری کردووه (هه‌رشه‌وه بەمەنزڵێک ‌شێوه‌یه‌ی خۆی ده‌نوێنێت) تا بزانن و بیکه‌نه بنه‌مای ساڵژمێری (ژمارەی ساڵەکان) و حسابکردن اللە ی گه‌وره ئه‌وه‌ی به‌بێ مه‌به‌ست دروست نه‌کردووه‌ به‌ڵکو هه‌مووی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌دیهێناوه‌ به‌و شێوه‌یه ‌ئه‌و زاته ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و ئایەت و نیشانەکانی خۆی بەتەواوی و تێروتەسەلی ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ که‌سانێک که‌بیانزانن و تێی بگه‌ن.

وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَالِقُ الْإِصْبَاحِ وَجَعَلَ اللَّيْلَ سَكَنًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ حُسْبانًا ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ} صدق الله العظيم [الأنعام:٩٦].
واتە/ (هه‌رئه‌و زاته‌یه‌) به‌یانیان فه‌راهه‌م ده‌هێنێت و ئاسۆ ڕوناک ده‌کاته‌وه و شه‌وی کردووه به‌هۆی ئارامی و خامۆشی ڕۆژو مانگیشی کردووه به‌هۆی ڕاگرتنی حساب ئه‌و شتانه هه‌مووی به‌نه‌خشه‌ی اللە ی باڵاده‌ست و زانا کێشراوه‌.

جا ھەرچی درێژی مانگی شەمسیە جا ئەوە ھەروەکو اللە فێری کردوون لە محکەمی قورئانی گەورەدا دەکاتە ھەزار ساڵی قەمەری بەحسابی ڕۆژەکانی ئێوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ﴿١﴾ وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ ﴿٢﴾ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ ﴿٣﴾} صدق الله العظيم [القدر].
واتە/ ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا (ليلة القدر) (1) جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامەیەو چیە؟‌ (2) شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (3) له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه‌ داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان به‌جۆره‌ها فرمان و کار (4) ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی دەبێت هه‌تا کاتی دەرکەوتنی به‌ره‌به‌یان.(5).

جا لەبەرئەوەی خۆرو مانگ بەحسابێکی وورد دروستکراون لەگەڵ یەک وە لەبەرئەوەی ساڵێکی زەمینی ژمارەی مانگەکانی دوانزە مانگی قەمەریە، وە لەبەرئەوەی یەک مانگی شەمسیش ھەزار مانگی قەمەریە کەواتە ژمارەی مانگەکانی شەمسی بۆ جوڵەی خۆر یەکسانە بە دوانزە ھەزار مانگی قەمەری، وە لەدوای تەحویلکردن (دابەشکردنی) بەحسابی ساڵەکانی زەوی، وەھەموو ساڵێکیش دوانزە مانگی قەمەریە ئەوا ئەنجامی ساڵێکی شەمسیمان بۆ دەردەکەوێت کەوا بریتی یە لە ھەزار ساڵ لەوەی ئێوە دەیژمێرن بەو پەڕی ووردی بە ڕۆژو کاتژمێرو خولەک و چرکەوە بەحسابی ڕۆژەکانی زەویمان.

وە ھەرچی سەبارەت بە ساڵی گەردوونیە جا درێژیەکەی پەنجا ھەزار ساڵە لەوەی کەوا ئێوە دەیژمێرن بەحسابی ڕۆژەکانتان، وەھەرچی تەمەنەکەیە لەو کاتەی کەوا ڕۆژگارو مانگ وجوڵەی خۆرو مانگ دەستی پێکردووە تا ساتی ھەڵھاتنی خۆر لە خۆرئاوای زەویدا ئەوا پەنجا ھەزار ساڵی شەمسیە.

وەھەرچی حسابەکەیە بە ساڵی گەردوونی لەوکاتەی کەوا جوڵەی ڕۆژگارو خۆرو مانگ دەستی پێکردووە ئەوا دەکاتە ھەزار ساڵی گەردوونی، وە بەڕاستی زانیشم بە قسەی ئەو دوژمنانەی اللە کە وایدادەنێن کەموکورتی و تەناقوزاتی حسابی ھەیە بۆ سزایەکە لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەدا.
جا دەڵێن چۆن جارێک دەڵێت: ھەزارساڵ و جارێکی تریش دەڵێت پەنجا ھەزار ساڵ؟ وە دەڵێن: وەچۆن ئەوانە ئاوێتەی یەکتردەکرێن؟ جا لەپاش ئەوە بەحەق وەڵامیان دەدەمەوە لەکاتێکدا ھەمیشە سورم لەسەرئەوەی کەوا ھیچ قسەیەک نەڵێم لەسەر اللە جگە لەحەق نەبێت وە فەتوایان بۆ دەدەین بەحەق دەربارەی ژمارەی ساڵەكان ڵەحسابی کتێبەکەی اللە و پێیان دەڵێم: ئەگەر ویستتان بەوەی بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە بە حسابی ڕۆژگار بزانن بەگوێرەی ڕۆژەکانی زەویمان بە کاتژمێر بەڵکو تەنانەت بە خولەک بەڵکو تەنانەت بەچرکەش، جا ئەگەر ویستتان بە ژمارەی ساڵەکان و حسابەکەی بزانن بەحسابی ساڵی گەردوونی (کوني) جا ئەوە لەسەرتانە کەوا ساڵی گەردوونی جاران (لێکدان) ی ساڵی شەمسی بکەن، جا لەبەرئەوەی ساڵێکی گەردوونی لەساڵی شەمسیدا دەکاتە ھەزارساڵ، کەواتە:
50000 جاران (لێکدانی) 1000= پەنجا ملیۆن ساڵ بە حسابی ڕۆژەکانتان بەکاتژمێرو خولەک و چرکە.

وەھەرچی ئەوەیە ئەگەر ویستتان حسابەکە بەساڵی شەمسی بزانن لەوەتەی سەرەتای جوڵەی خۆرو مانگەوە تا ساتی ھەڵھاتنی خۆر لەخۆرئاوای زەوی، جا لەبەرئەوەی درێژی ساڵی شەمسی بریتی یە لە ھەزارساڵ لەوەی کەوا ئێوە دەیژمێرن جا لەپاش ئەوە جاران (لێکدانی) ی ساڵی گەردوونی دەکەن کەواتە 1000 جاران (لێکدانی) 50000 = پەنجا ملیۆن ساڵ بەحسابی ڕۆژی زەویەکەتان بە کاتژمێرو خولەک و چرکە.

ئەوەش لەبەرئەوەی کات و وادەی سزایەکە بەھەڵھاتنی خۆر لەخۆرئاوای زەوی ئەگەر بەساڵی شەمسی بێت یان گەردوونی لەکتێبدا وەکو یەکە بەوپەڕی ووردیەوە کەوا پەیوەستە بەحسابی ڕۆژەکەتان بەو کاتژمێرانەی کەوا لەدەستەکانتاندان جا ئەگەر بەساڵی شەمسی بێت یان بەساڵی گەردوونی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٢٨﴾ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ ﴿٢٩﴾ قُلْ لَكُمْ مِيعَادُ يَوْمٍ لَا تَسْتَأْخِرُونَ عَنْهُ سَاعَةً وَلَا تَسْتَقْدِمُونَ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
واتە/ ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه‌ مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه نه‌بێ که بۆ هه‌موو خه‌ڵکی ببیته مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر (28) ئەوانە ده‌ڵێن (باشه‌) که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه دێته دی ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن (29) بڵێ کاتێك دێت ناتوانن نه تاوێك دوای بخەن نه تاوێك پێشی بخەن (30).

وەھەرچی بۆ پرسیارەکەی ترتە جا ئەوە تایبەتە بە ڕوح وەڵامەکەشی اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّي وَمَا أُوتِيتُمْ مِنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا} صدق الله العظيم [الإسراء:85].
واتە/ پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ڕۆح بڵێ ڕۆح له‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگارمە وەهیچتان پێنه‌به‌خشراوه له عیلم و زانست ته‌نها شتێکی که‌م نه‌بێت.

وەفەرمانی ڕوحیش لە زانستەکانی قودرەت و توانای (كُنْ فَيَكُونُ)ە، وە قودرەت و توانای اللە ش موتڵەق و بێ سنورو بێ قەیدە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {إِنَّ مَثَلَ عِيسَىٰ عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ خَلَقَهُ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ قَالَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ} صدق الله العظيم [آل‌ عمران:٥٩].
واتە/ به‌ڕاستی نموونه‌ی دروست بوونی عیسا له‌لایه‌ن اللە وە وه‌ک نموونه‌ی ئاده‌م وایه که له خۆڵ دروستی کرد و له‌وه‌ودوا فه‌رمانی داو پێی وت ببه ئه‌ویش یەکسەر بوو.

وەھەرچی پرسیارەکەشتە دەربارەی بەرزبوونەوەی ڕوحی ( مەسیح عیسای کوڕی مەریەم) بەومانایەی کەوا ھێشتا پەیمان و ڕوحەکەی بڕیاری لەسەر نەدراوە وەڕوحەکەی بەرزکراوەتەوە بۆ لای دروستکارەکەی تا ئەو ڕۆژەی کەوا ڕوحەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جەستەکەی بە کن فیکون ێک جا لەتەمەنی گەورەییدا قسەتان لەگەڵ دەکات وەلەچاکەکارە شوێنکەوتووەکانیشە بۆ خەلیفەکەی اللە ئیمام مەھدی .

وەھەرچی پرسیارەکەشتە لەوەی کەوا دەڵێی: "ئایا دواتر اللە سزای خەڵکی دەدات بەھۆی کوفرکردنەکەیان بە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی؟", جا لەپاش ئەوە بەحەق فەتوات بۆ دەدەم و دەڵێم نەخێر ھەرگیزاو ھەرگیز اللە سزای خەڵکی نادات بەھۆی کوفرکردنیان بە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەیان ئیمام ناصر محمد یەمانی، بەڵکو دواتر اللە سزای موسڵمانان و کافرەکان دەدات بەھۆی کوفرکردنەکەیان بەوەی ئیمام مەھدی بانگیان بۆ دەکات بە حوکم کردن بۆ لای اللە جا حوکمە حەقەکەیان بۆ دەھێنێت لەمحکەمی کتێبەکەی اللە ئەوانیش پشتیان ھەڵکردووە لەوەی حوکم بکەن بۆ لای پەروەردگارەکەیان و سەرپێچی فەرمانی پەروەردگارەکەیان کردووە لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِنْ شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبِّي عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ} صدق الله العظيم [الشورى:١٠].
واتە/ له‌هه‌ر شتێکدا کێشەو جیاوازی و ناکۆکیتان بوو ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی بڕیاره‌که‌ی بۆ لای اللە ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ چونکه هه‌ر ئه‌و زاته‌یه اللە ی په‌روه‌ردگارم هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستم و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وەو مل کەچ دەبم‌.

وە اللە ش ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نەکردووە بە پێغەمبەرێکی نوێ و تازە تا اللە سزای ئەو خەڵکە بدات بەھۆی ئەوەی کەوا ھێنابێتی ؛ کەواتە ھۆکاری سزادانەکە بریتی یە لە پشتھەلکردن لەوەی کەوا ئیمام مەھدی بانگیان بۆدەکات بۆ لای کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی جا پشتیان ھەڵکردووەو دەڵێن: " بەڕاستی ئەوە شتێکە مەبەستێکی تێدا دەوێت جا ئارام بگرن و دەستبگرن بەوەی کەوا لەبەردەستاندایە لە حەدمیس و فەرموودەو ڕیوایەتەکان"، جا لەپاش ئەوە منیش پێیان دەڵێم؛ ئایا ئەگەر بێتو تەنانەت مخالف و دژو پێچەوانەی حوکمی اللە ش بێت لەقورئانی گەورەدا ئەی گەلی سوننەو شیعە دەستگرتووەکان بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی محکەمی قورئانە وا حسابیش دەکەن کەوا ئێوە ھیدایەتدراون؟ ئەی ئایا ئروە ئێوە نین کەوا جورئەت و بوێری ئەوەتان کردووە تەداخول لە دابەشکردنی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بکەن وە تەداخولی کاروبەرەکەیتان کردووە بەرزو بڵندی و گەورەیی بۆی وە خەلیفەکەیتان لەجێگای اللە ھەڵبژاردووە ؟ جا شیعە وتویانە بەڕاستی ئیمام مەھدی بریتی یە لە محند بن حسن عەسکەری و سوننەش وتویانە بەڵکو ئیمام مەھدی بریتی یە لە محـمدی کوڕی عبداللە! جا لەپاش ئەوە وەڵامتان دەدەمەوە بەوەی کەوا اللە وەڵامی پێ بە کافرو بێباوەرەکانی قوڕەیش داوەتەوە: {وَقَالُوا لَوْلَا نُزِّلَ هَٰذَا القرآن عَلَىٰ رَجُلٍ مِنَ الْقَرْيَتَيْنِ عَظِيمٍ} صدق الله العظيم [الزخرف:٣١].
واتە/ وە وتیان ئه‌وه بۆ ئه‌م قورئانه دانه‌به‌زێنرا بۆ سه‌ر پیاوێکی گەورە له ‌پیاوەکانی دوو ئاوەدانیەکە.

وە لەپاش ئەوە اللە وەڵامیان دەداتەوە: {أَهُمْ يَقْسِمُونَ رَحْمَتَ رَبِّكَ} صدق الله العظيم [الزخرف:٣٢].
واتە/ ئایا ئه‌وانه ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاری تۆ دابه‌ش ده‌که‌ن؟.

ئەوەش لەبەرئەوەی نێردراوو پێغەمبەرەکان و خەلیفەکان ھەڵبژاردنیان تایبەتە بە اللە ی خاوەنی مەلەکوت ئەو اللە یەی کەوا موڵکەکەی دەدات بەوەی کەوا بیەوێت جا ھەتا تەنانەت بۆ نێردراوو پێغەمبەرەکانیش نەبووە کەوا خەلیفەی اللە ھەڵبژێرن لەجێگای اللە، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا قَالُوا أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِنَ الْمَالِ قَالَ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ وَاللَّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [البقرة:٢٤٧].
واته‌/ ئینجا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان (كه‌مه‌به‌ستی له‌هارونی برای موسایه‌ كه‌ئه‌وكاته‌ زۆر پیربوو بوو) وتی ئه‌وه ئیتر اللە به راستی بریاری داوه‌و طالوطی ره‌وانه کردووه که پاشا و سه‌رکرده‌تان بێت که‌چی (به‌نی ئیسرائیل) وتیان چۆن ئه‌و ببێته سه‌رکرده (جێنشین) به‌سه‌رمانه‌وه‌ ئێمه شایسته‌ترین به سه‌رکرده‌یی له‌و ئه‌و ماڵ و سامانێکی زۆری نیه (هارون له‌وه‌ڵامدا) وتی به‌ڕاستی اللە (طالوط)ی هه‌ڵبژاردووه به‌سه‌رتانداو ده‌سه‌ڵاتی به‌ زانست و زانیاری زیادكردووه‌ وه‌به‌لاشه‌كه‌یشی به‌سه‌ر ئێوه‌دا هه‌ڵی بژاردووه‌ (به‌وه‌ی له‌دوای مردنی بۆگه‌ن نابێت ئه‌مه‌ش وه‌كو به‌ڵگه‌ بۆی له‌دوای مردنی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن اللە وە) اللە ی گه‌وره‌ش موڵك وپاشایه‌تی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت ‌اللە فراوانگیرو زانایه‌.

جا چۆن گەلی شیعەو سوننە دەبن بەوانەی کەوا ڕەحمەت و موڵکی پەروەردگارەکەیان دابەش بکەن و خەلیفەکەی ھەڵبژێرن لەجێگای ئەو؟

وەئایا دەزانن ئەی گەلی موسڵمانان لەبەرچی سوننەو شیعە کوفربە شەئن و کاروبارو بانگەوازەکەم دەکەن؟ ئەوە بەھۆی ئەوەیە کەوا بەڕاستی شیعە خۆیان ئیمام مەھدیان ھەڵبژاردووەو وتوویانە ئەو محمد بن حسن عەسکەری یە جا ئەوان چاوەڕوانی ئەون جا ئەگەر بێتو ناصر محمد یەمانی درۆو بوختان ھەڵبەستێت لەسەر پەروەردگارەکەی و شوێنی ھەواو ئارەزووەکانی ئەوان بکەوێت و بڵێت من ئیمام مەھدی محمد بن حسن عەسکەریم ئەوا ئەوکاتە دەمکەن بەخۆشەویستی خۆیان گەلی شیعەی دوانزە ئیمامی و کارو بانگەوازەکەشم بەڕاست دادەنێن و سەریشم دەخەن.

وەبەھەمان شێوە ئەگەر بێتو درۆو بوختانم ھەڵبەست لەسەر اللە بە ناحەق و شوێنی ھەواو ئارەزووی ئەھلی سوننە کەوتم و بڵێم من ئیمام مەھدی محمد کوڕی عبداللە م ئەوا ئەوکاتە دەمکەن بەخۆشەویستی خۆیان! پەناش دەگرم بە اللە بەوەی کەوا شوێنی ھەواو ئارەزووەکانیان بکەوم لەدوای ئەوەی کەوا زانستم بۆ ھات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَكَذَٰلِكَ أَنْزَلْنَاهُ حُكْمًا عَرَبِيًّا وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَمَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا وَاقٍ} صدق الله العظيم [الرعد:٣٧].
واتە/ هه‌ر به‌و شێوه‌ش قورئانمان وه‌کو داوه‌رێك به‌عه‌ره‌بیه‌کی پاراو دابه‌زاندووه سوێند بە اللە ئه‌گه‌ر شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان بکه‌ویت دوای ئه‌وه‌ی زانست و زانیاری ته‌واوت (له‌لایه‌ن اللە وە) بۆ هات، ئه‌وه هیچ پشتیوان و پارێزه‌رێکت نی یه له سزای اللە بتپارێزێت.

لەوەیە یەکێک ک لە زانایانی سوننە یان شیعە بیەوێت کەوا بمپچڕێنێت جا بڵێت: "بەڵکو ئەو ئایەتە ووریاو ئاگاداری محمد پێغەمبەری اللە دەکاتەوە صلى الله عليه وآله وسلم نەک ووریاو ئاگاداری تۆ بکاتەوە ئەی ناصر محمد یەمانی". جا لەپاش ئەوە وەڵامی دەدەمەوەو دەڵێم: جا ئایا حوکمی عەرەبی قورئانی گەورە حوجەت و بەڵگەی اللە یە بەتەنھا لەسەر محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم ئەگەر دەستی پێوە نەگرێت یان حوجەت و بەڵگەی اللە یە لەسەر محمد صلى الله عليه وآله وسلم و ناصر محمد و ھەموو موسڵمانانیش؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَاسْتَمْسِكْ بِالَّذِي أُوحِيَ إِلَيْكَ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ ﴿٤٣﴾ وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَكَ وَلِقَوْمِكَ ۖ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].
واتە/ جا تۆ پابه‌ندی ئه‌وه‌به که نیگات بۆ کراوه‌و دەستی پێوە بگرە چونکه تۆ به‌ڕاستی له‌سه‌ر ڕێگه و ڕێباز و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستیت (43) به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ خۆت و بۆ قه‌ومه‌که‌ت له ئاینده‌شدا پرسیارتان لێده‌کرێتەوە ده‌رباره‌ی (44).

وەئەی گەلی سوننەو شیعە لەسەردەمی مەھدی چاوەڕوانکراو ئایا دەزانن لەبەرچی محمد پێغەمبەری اللە فەتوای داوە دەربارەتان بەوەی کەوا فەرموویەتی ئێوە خراپترین زانای ئومەتی ئیسلامن؟ ئەوە بەھۆی جێبەجێ بوونی حوجەو بەڵگەیە لەسەرتان لەئیمام مەھدیەوە بەدەعوەو بانگەوازکردن بۆ لای کتێبەکەی اللە و سوننەتی پێغەمبەرەکەی جا ڕووتان وەرگێڕاو پشتان ھەڵکرد لێی، وەھەر لەبەرئەوەش مژدەتان پێدەدەم بەسزایەکی گەورە بەئێوەو ئەوانەیشی کەوا شوێنتان کەوتوون ئەوەی کەوا پشتی ھەڵکردووە لە ئیمام نەھدی حەق لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە.

لەوەیە یەکێک لە موسڵمانەی کەوا شوێنكەوتەی زاناکانیانن بیەوئت بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی جا لەبەرچی اللە ئیمەی موسڵمانان سزا دەدات ئەوانەی کەوا شوێنی زانایەکانمان کەوتووین جا ئەگەر ئەوان بەڕاستیان دانابیت ئەوا ئێمەش بەڕاستمان داناوی وەئەگەر بەدرۆشیان خستبیەوە ئەوا ئێمەش بەدرۆمان خستویەوە ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوان زاناترن پێت لەئێمە؟".

جا لەپاش ئەوە وەڵامی دەدەمەوە بەحەق و دەڵێم اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَكَذَٰلِكَ أَنْزَلْنَاهُ حُكْمًا عَرَبِيًّا وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَمَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا وَاقٍ} صدق الله العظيم [الرعد:٣٧].
واتە/ هه‌ر به‌و شێوه‌ش قورئانمان وه‌کو داوه‌رێك به‌عه‌ره‌بیه‌کی پاراو دابه‌زاندووه سوێند بێت ئه‌گه‌ر شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان بکه‌ویت دوای ئه‌وه‌ی زانست و زانیاری ته‌واوت (له‌لایه‌ن اللە وە) بۆ هات، ئه‌وه هیچ پشتیوان و پارێزه‌رێکت نی یه له سزای اللە بتپارێزێت.

جا وەرن فەتواتان بۆ بدەم ئەی گەلی موسڵمانان، بەوەی لەبەرچی دواتر اللە ئێوەش لەگەڵ کافرو بێباوەڕەکان سزا دەدات؟ ئەوە لەبەرئەوەی ئەوانەی کەوا اللە ئاگاداری کردوون بەسەر من و بانگەوازو کاروبارەکەمدا وە ئاگاداریشی کردن بەسەر بەیان و ڕوونکردنەوەکانمدا جا ئەگەر زانا بێت یان نەزان لێی تێبگات و بشزانێت و ببینێت بەوەی کەوا بەیان و ڕوونکردنەوەی ناصر محمد یەمانی بۆ قورئان حەق و ڕاست و دروستە و زانست و مەنتق قبوڵی دەکات و وەریدەگرێت جا بەو حەقە کەیف خۆش و ئاسودە بوو لەپەروەردگارەکەی، جا لەپاش ئەوە بچێتە لای ئەوانەی کەوا فیتنەیان لێ دەرچووە تا دڵەکەی ئۆفرەو ئارام بگرێت جا لەپاش ئەوە ئەویش توشی فیتنەی کرد بە ڕیوایەتێک یان حەدیس و فەرموودەیەکی ھەڵبەستراو ھەروەکو ئەو قسەیان کەوا دەڵێن ئیمام مەھدی بریتی یە لە محمدی کوڕی عبداللە یان محمد بن حسن عەسکەری یان بەوەی دەڵێن مەھدی خۆی ئاشکرا ناکات و خۆی ناناسێنێت وەناشزانێت بەوەی کەوا خۆی ئیمام مەھدیە بەڵکو عولەماو زانایەکانی ئومەت بریتین لەوانەی دەیناسنەوە جا ئەوانیش دەیناسنەوە بەوەی کەوا ئەو ئیمام مەھدیە، جا ئەگەر پرسیارکارەکە کوێرەوەرو عەقڵ منداڵانی و خۆشباوەڕ بێت ئەوە زانا فیتنەبازەکە بەڕاست دادەنێت جا لەپاش ئەوە پشتمھەڵدەکات لە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی لای پەروەردگارەکەی!.

وەئەی گەلی موسڵمانان و زاناکانیان بەڕاستی منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق لەپەروەردگارەکەتانەوە اللە دەکەم بەشاھێد بەوەی کەوا من بانگتان دەکەم بۆ حوکمکردن بۆ لای اللە وە لەسەر ناصر محمد یەمانیش ھیچ نیە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا حوکمی اللە تان بۆ بھێنێت لەمحکەمی قورئانی گەورە وەناشڵێم بەوەی کەوا دواتر من حوکمەکانتان بۆ دەھێنم لە ئایەتە موتەشاببیھەکان (پێکچووەکان) کەوا اللە نەیکردووە بە حوجەو بەڵگە لەسەرتان، حاشا للە؛ بەڵکو لەو ئایەتانەی کەوا اللە دەربارەیان فەرموویەتی: {آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ}.
واتە/ به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی محكه‌م و ڕوون و ئاشکران ئه‌وانه (ئه‌م ئایه‌ته‌ رۆشن وئاشكرایانه‌ كه‌پێویست به‌لێكدانه‌وه‌یان ناكات) بنچینه‌‌ی قورئانه‌که‌ن.

جا ئەوەی کەوا لەدڵەکەی زیغ و لادان ھەبێت دەربارەی حەق و بیەوێت بەدوای ئەو فەرموودەو حەدیسە فیتنە ھەڵبەستراوانە بکەوێت کەوا مخالف و پێچەوانەو دژی سەرجەم ئایەتە محکەمەکان بێت جا بەڕاستی ئەوکاتە پشتی ھەڵکردووە لە حوکمەکەی اللە و شوێنی حوکمی شەیتانی نەفرەت لێکراو کەوتووە کەوا ھەمیشە ئەو فەرمودانە بە مخالف و دژو پێچەوانەی حەق دێت لەگەڵ قورێانی گەورەدا، وەھەر لەبەرئەوەش به ده‌ستی خۆتان به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکراتان داوەتە اللە له‌سه‌ر خۆتان جا سزاتان دەدات لەگەڵ پشتھەڵکەرەکان لە حوکمە حەقەکانی اللە لەوحوکمە عەرەبیە ئاشکرایەی کەوا زاناو نەزانەکانتان و شوانی مەڕەکان و دکتۆرو پڕۆفیسۆرو ھەموو خاوەن زمانێکی عەرەبی ئاشکرا لێی تێدەگات.

بۆ نموونەش لەسەر ئەوە لەوساتەی کەوا بەحەق فەتوا دەدەم و دەڵێم: ئەی گەلی سوننەو شیعە ئێوە بۆتان نیە کەوا سەرکردەی ئومەت و ئیمام و پێشەوایەکەی خەلیفەی اللە لەسەرتان ھەڵبژێرن کەوا لەدوای پێغەمبەرەکان دێن و ھیچ کاروبارێک بۆ ھەڵبژاردنی ئەوان بەدەستی ئێوە نیە بەڵکو ئەوە اللە یە کەوا خەلیفەکەی ھەڵدەبژێرێت و دەسەڵاتی زانستەکەی زیاد دەکات لەسەرتان، جا لەپاش ئەوە حوکمە حەقەکەتان بۆ دەھێنێت دەربارەی ئەو مەسەلەیەش بە حوکمی حەقی اللە لەقورئانی عەرەبی ئاشکرادا، وەدەڵێم اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا قَالُوا أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِنَ الْمَالِ قَالَ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ وَاللَّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [البقرة:٢٤٧].
واته‌/ ئینجا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان (كه‌مه‌به‌ستی له‌هارونی برای موسایه‌ كه‌ئه‌وكاته‌ زۆر پیربوو بوو) وتی ئه‌وه ئیتر اللە به ڕاستی بریاری داوه‌و طالوطی ره‌وانه کردووه که پاشا و سه‌رکرده‌تان بێت که‌چی (به‌نی ئیسرائیل) وتیان چۆن ئه‌و ببێته سه‌رکرده (جێنشین) به‌سه‌رمانه‌وه‌ ئێمه شایسته‌ترین به سه‌رکرده‌یی له‌و ئه‌و ماڵ و سامانێکی زۆری نیه (هارون له‌وه‌ڵامدا) وتی به‌ڕاستی اللە (طالوط)ی هه‌ڵبژاردووه به‌سه‌رتانداو ده‌سه‌ڵاتی به‌ زانست و زانیاری زیادكردووه‌ وه‌به‌لاشه‌كه‌یشی به‌سه‌ر ئێوه‌دا هه‌ڵی بژاردووه‌ (به‌وه‌ی له‌دوای مردنی بۆگه‌ن نابێت ئه‌مه‌ش وه‌كو به‌ڵگه‌ بۆی له‌دوای مردنی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن اللە وە) اللە ی گه‌وره‌ش موڵك وپاشایه‌تی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت ‌اللە فراوانگیرو زانایه‌.

جا لەپاش ئەوە حوکمە عەرەبیە ئاشکراکە لە ئایەتە محکەمەکان پێویستی بەتەفسیرکردن نیە، جا ئەگەر بێتو یەکێکتان بەیەکێکی تر بڵێت سەیری ئاسمان بکەو فەتوات بۆ دەدەم بەوەی کەوا ئەوە خۆرە؛ جا ئایا دواتر کەسەکە بەو موفتیە پێناکەنێت؟ وەبەھەمان شێوەش ئەو ئایەتانەی کەوا اللە کردوونی بەبنچینەی کتێب کردوویەتی بەچەند ئایەتێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ زاناو نەزانەکانتان بۆ ھەموو کەسێک کەوا خاوەن زمانێکی عەرەبی ئاشکرایە لەبەرئەوەی حوکمێکی عەرەبی ئاشکرایە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَكَذَٰلِكَ أَنْزَلْنَاهُ حُكْمًا عَرَبِيًّا وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَمَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا وَاقٍ} صدق الله العظيم [الرعد:37].
واتە/ هه‌ر به‌و شێوه‌ش قورئانمان وه‌کو داوه‌رێك به‌عه‌ره‌بیه‌کی پاراو دابه‌زاندووه سوێند بە اللە ئه‌گه‌ر شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان بکه‌ویت دوای ئه‌وه‌ی زانست و زانیاری ته‌واوت (له‌لایه‌ن اللە وە) بۆ هات، ئه‌وه هیچ پشتیوان و پارێزه‌رێکت نی یه له سزای اللە بتپارێزێت.

جا سەیری ئەو تەھدید و ھەڕەشەیە بکەن کە بەوکەسە گەیشتووە کەوا لەئێوە چاکترەو زاناتریشە لەئێوە کەوا محمد پێغەمبەری اللە یە صلى الله عليه وآله وسلم: {وَكَذَٰلِكَ أَنْزَلْنَاهُ حُكْمًا عَرَبِيًّا وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَمَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا وَاقٍ} صدق الله العظيم [الرعد:٣٧].
واتە/ هه‌ر به‌و شێوه‌ش قورئانمان وه‌کو داوه‌رێك به‌عه‌ره‌بیه‌کی پاراو دابه‌زاندووه سوێند بە اللە ئه‌گه‌ر شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان بکه‌ویت دوای ئه‌وه‌ی زانست و زانیاری ته‌واوت (له‌لایه‌ن اللە وە) بۆ هات، ئه‌وه هیچ پشتیوان و پارێزه‌رێکت نی یه له سزای اللە بتپارێزێت.

جا بیر لەوە بکەنەوە: {مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا وَاقٍ} صدق الله العظيم.
وایە/ هیچ پشتیوان و پارێزه‌رێکت نی یه له سزای اللە بتپارێزێت.

کەواتە کێ ھەیە بتان پارێزێت لەسزایەکەی اللە ئێوە ئەی ئەوانەی کەوا پشتان ھەڵکردووە لە حوکمە عەرەبی و ئاشکرایەکەی اللە؟ بەڵکو سوێند دەخۆم بە اللە بەوەی کەوا ئێوە ەشوێنی ئەوە کەوتوون کەوا عەقڵ و مەنتق وەری ناگرێت و قبولی نەکردووە، کە بریتی یە لەو فەتوایەی کەوا لەلایەن شەیتانەوە پێتان گەیشتووە بەوەی دەڵێت گوایە ئیمام مەھدی اللە بەو شێوەیە ڕەوانەی ناکات کەوا بڵێت ئەی خەڵکینە بەڕاستی اللە منی ڕەوانەکردووە بۆ ئێوە، وەبەھەمان شێوە گوایە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەتان ناڵێت بەوەی کەوا ئەو خۆی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوە ؛ بەڵکو ئێوەنە کەوا ئیمام مەھدی دەناسنەوە لەنێوان خۆتاندا جا لەپاش ئەوە دەچنە سەری و دەیناسنەوەو دەڵێن؛ تۆ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی جا لەسەرتە کەوا بەیعەتت پێبدەین. بەڵام شەیتان دەترسێت لەوەی ئەوە بە زانایەک بڵێن لەنێوانتان کەوا لە اللە بترسێت، جا لەپاش ئەوە ئەو زانایە پێتان بڵێت نەخێر ئەی قەوم من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق نیم لەپەروەردگارەکەتانەوە جا لەپاش ئەوە شەیتان فەرمانی پێکردوون بەوەی کەوا سوربن لەسەری بەوەی ئەو ئیمام مەھدی بێت ھەتا ئەوکاتەی توشی فیتنەی دەکەن جا ھەتا حەزو تەماحی دەچێتە خەلافەت و سەرکردایەتی و موڵک و سەروەت جا ڕازیدەبێت پێتان ئینجا بەیعەتی پبدەن! ئەی اللە بتان کوژێت چۆن شتی وا ھەڵدەبەستن؟

جا وەرن ئەی گەلی موسڵمانان ئەوەتان پێ بڵێم کەوا محمد پێغەمبەری اللە فەرموویەتی دەربارەی عولەماو زانایەکانتان لەو ئاخر زەمانەدا لەو سەردەمەی کەوا خۆر لە خۆرئاوای زەوی ھەڵدێت لە ئاخر زەماندا لەزەمانی ئیمام مەھدی جا محمد پێغەمبەری اللە فەرموویەتی صلى الله عليه وآله وسلم: [سيأتي زمان على أمتي لا يبقى من القرآن إلا رسمه، ولا من الإسلام إلا اسمه يسمون به، وهم أبعد الناس منه، مساجدهم عامرة، وهي خراب من الهدى، فقهاء ذلك الزمان شر فقهاء تحت ظل السماء، منهم خرجت الفتنة، وإليهم تعود]. صدق محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم.

ئەوە مانای حەدیس و فەرموودە فیتنە ھەڵبەستراوەکانە وە مانای ئەوەی کەوا دەفەرموێت [وإليهم تعود] ئەوە بەمانای لەلایەن ئەوەوە نیە عليه الصلاة والسلام لەبەرئەوەی ئەوان دەیخەنە پاڵی بەوەی کەوا گوایە لەپێغەمبەرەوەیە صلى الله عليه وآله وسلم. لەبەرئەوەی فەرموودەکە مخالەفەو پێچەوانەو دژی قورئانە کەوا محمد پێغەمبەری اللە نکۆڵی لێکردووە صلى الله عليه وآله وسلم، وە فەرموویەتی ئەو فەرموودە فیتنەو ھەڵبەستراوانە لەوانەوەیەو بۆ ئەوانیش دەگەڕێتەوە بەو مانایەی کەوا لەلای ئەوەوە نیە.

وەبەھەمان شێوە محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم دەربارەی موسڵمانەکانی ئەمڕۆو زاناو عولەماکانیان فەرموویەتی: [يأتي على الناس زمان بطونهم آلهتهم ونساؤهم قبلتهم، ودنانيرهم دينهم، وشرفهم متاعهم، لا يبقى من الايمان إلا اسمه، ومن الاسلام إلا رسمه، ولا من القرآن إلا درسه، مساجدهم معمورة، وقلوبهم خراب من الهدى، علماؤهم أشر خلق الله على وجه الأرض. حينئذ ابتلاهم الله بأربع خصال: جور من السلطان، وقحط من الزمان، وظلم من الولاة والحكام، فتعجب الصحابة وقالوا: يا رسول الله أيعبدون الأصنام؟ قال: نعم، كل درهم عندهم صنم]. صدق مُحمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم.

وە محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم دەربارەی ئومەتی ئەمڕۆو عولەماو زاناکانیان دەفەرموێت: [يأتي على الناس زمان وجوههم وجوه الآدميين، وقلوبهم قلوب الشياطين، كأمثال الذئاب الضواري، سفّاكون للدماء، لا يتناهون عن منكر فعلوه، إن تابعتهم ارتابوك، وإن حدثتهم كذّّبوك، وإِن تواريت عنهم اغتابوك، السُّنة فيهم بدعة، والبدعة فيهم سُنة، والحليم بينهم غادر، والغادر بينهم حليم، والمؤمن فيما بينهم مستضعف، والفاسق فيما بينهم مشرّف، صبيانهم عارم، ونساؤهم شاطر، وشيخهم لا يأمر بالمعروف ولا ينهى عن المنكر، الالتجاء إليهم خزي، والاعتزاز بهم ذل، وطلب ما في أيديهم فقر، فعند ذلك يحرمهم الله قطر السماء في أوانه، وينزّله في غير أوانه، يسلط عليهم شرارهم فيسومونهم سوء العذاب]. صدق مُحمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم.

تەنھا ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت لەزانایانی ئومەت جا اللە منەتی بەسەردا کردبێت و بەسەر کاروبارو بانگەوازەکەماندا ئاگاداری کردبێت لە ئینتەرنێتی جیھانی جا خۆی بەگەورەنەگرتووەو وتوویەتی: "دواتر وورد دەبمەوە لەوەی کەوا ئەو پیاوە دەیڵێت وە لەنێوان من و ئەویشدا کتێبەکەی اللە و سوننەتی نەبەوی ھەیە، جا ئەگەر بینیم لەسەر ھیدایەتە ئەوا شوێنی دەکەوم و دانی پێدادەنێم بەوەی کەوا ئەو حەقە جا ئەگەر ئەو ئەو ئیمام مەھدیە بێت کەوا چاوەڕوانی دەکەین یان ڕێنمایی کارێک بێت لەلایەن اللە وە بۆ ڕێگای ڕاست، جا گرنگ نیە لەلام بەوەی ئەو ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بێت یان ئەو نەبێت؛ گرنگ ئەوەیە کەوا من بینیومە لەسەر حەقەو ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست، جا چۆن پشتھەڵبکەم لە حەق لەدوای ئەوەی کەوا بۆم ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا ئەو حەقە؟". جا دەڵێت: "وەئایا لەدوای حەق چیتر ھەیە تەنھا گومڕایی و سەلێشێواوی نەبێت؟ جا چ مەھدیەکمان بوێت لەدوای ئەوەی کەوا کتێبەکەی اللە مان بەتێروتەسەل و تەواوی بۆ ڕوون دەکاتەوە وەبەڵگەمان بەسەردا دەھێنێتەوە بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی وە سوننەتی نەبەویش پاک دەکاتەوە لە بیدعە بە پاکردنەوەی تەواوەتی وە حەرام و قەدەغەی دەکات کەوا فەتوا بدەن بە ئیجتیھاد بە بێ زانست و دەسەڵاتی ئاشکرا وەلەسەر موسڵمانان حەرام و قەدەغەی کردووە بەوەی کەوا قسە لەسەر اللە بکەن بەگومان و دوودڵیەوە لەکاتێکیشدا بەدڵنیایی تەواوەتیەوە نەزانن؟". جا ئایا لە اللە ناترسن و پارێزکار نابن؟ جا پێم بڵێن چ مەھدیەکمان بوێت چاوەڕێی بکەین، جا ئایا دەتانەوێت کەوا پێتان بڵێت من پێغەمبەرم لەلایەن اللە وە بۆ ئێوە یان دەبێت بڵێت بەسەرخەرم بۆ ئەوەی کەوا لەبەردەستانە کە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی ۆێغەمبەرەکەیەتی، ئایا عەقلتان ناخەناکارو تێناگەن؟.

وەئەی قەوم فەتواتان بۆ دەدەم بەوەی کەوا ھیچ شەرت و مەرجێکتان لەسەر نیە بەوەی کەوا شوێنم نەکەون تا دان بنێن بەوەی کەوا من ئیمام مەھدیم؛ بەڵکو شوێنی حەق بکەون وەئەگەر شوێنی حەق بکەون لەپەروەردگارەکەتان جا ئەوە دان نانی ئێوەیە بەوەی کەوا من ئیمام مەھدیم بۆ حەق، جا ئایا لەدوای حەق چیتر ھەیە تەنھا گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت!

وەئەی قەوم مەنتق ئەوە نیە کەوا لە ڕوکنی یەمانی بۆتان دەربکەوم و بڵێم ئەی گەلی موسڵمانان بەیعەتم پێبدەن بەوەی کەوا من ئیمام مەھدی حەقم لە پەروەردگارەکەتانەوە! جا ئەوکاتە ئێوە چوزانن بەوەی من ئیمام مەھدی حەق بم لەپەروەردگارەکەتانەوە ئەگەر بانگەوازتان نەکەم بۆ حیوارو گفتوگۆ لەپێش دەرکەوتن وە لەدوای بەڕاستدانانیش ئینجا دەردەکەوم بۆتان لەلای ماڵی دێرینی اللە (کەعبە)؛ جا ئایا ئەوە عەقڵ و مەنتق نیە یان ئێوە عەقڵتان ناخەنەکارو تێناگەن؟.

وەئەی قەوم لەسەرتانە کەوا ئەو عەقڵەتان بەکار بھێنن کەوا اللە پێی لە ئاژەڵەکان جیای کردوونەتەوە کەوا بریتی تە لە بیرکردنەوەو دەرکردنی بڕیار لەدوای بیرکردنەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ إِنَّمَا أَعِظُكُمْ بِوَاحِدَةٍ أَنْ تَقُومُوا لِلَّهِ مَثْنَىٰ وَفُرَادَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُوا مَا بِصَاحِبِكُمْ مِنْ جِنَّةٍ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ لَكُمْ بَيْنَ يَدَيْ عَذَابٍ شَدِيدٍ} صدق الله العظيم [سبأ:٤٦].
واتە/ بڵێ من یه‌ک ئامۆژگاری ئێوه ده‌که‌م که‌ بۆ اللە و له‌به‌ر اللە دوو قۆڵی و به‌ته‌نهایی بێن و پاشان بیربکەنەوە لەوەی ھاوەڵەکەتان شێت نیه‌ به‌ڵکو ئه‌و ته‌نها ئاگادارکەرەوەو ترسێنه‌ری ئێوه‌یه پێش ئه‌وه‌ی سزایه‌کی سه‌خت ڕووبه‌ڕووتان ببێتەوە.

وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا ۗ مَا بِصَاحِبِهِمْ مِنْ جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ مُبِينٌ ﴿١٨٤﴾ أَوَلَمْ يَنْظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِنْ شَيْءٍ وَأَنْ عَسَىٰ أَنْ يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ ۖ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ(185)} صدق الله العظيم [الأعراف].
واتە/ باشه‌، ئه‌وه بۆ بیریان نه‌کردۆته‌وه لەروەی که ئه‌و هاوه‌ڵه‌یان هیچ نیشانه‌یه‌کی شێتی پێوه نیه‌ به‌ڵکو ئه‌و هیچ شتێک نیه جگه لەبێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرا نه‌بێت (184) ئایا بۆ سه‌رنجیان نه‌داوه له‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌یه‌ی اللە له ئاسمانه‌کان و زه‌ویداو ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی که اللە به‌دی هێناون؟ خۆ به‌ڕاستی نزیک بۆته‌وه ئەجەل و ئاکامیان جا به چ گوفتارێکی تر له دوای ئەوە باوه‌ڕ ده‌هێنن؟ (185).

وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا أَنْزَلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ إِلَّا لِتُبَيِّنَ لَهُمُ الَّذِي اخْتَلَفُوا فِيهِ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم [النحل:٦٤].
واتە/ ئێمه ئه‌م قورئانه‌مانه‌مان دانه‌به‌زاندووه‌ته سه‌ر تۆ ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که هه‌رچی ئه‌و خه‌ڵکه کێشه‌ی له‌سه‌ر هه‌یەو جیاوازو ناکۆکن لەسەری بۆیان ڕوون بکه‌ینه‌وه و بیکه‌ینه هۆی هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌تیش بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن.

وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {أَمْ يَقُولُونَ بِهِ جِنَّةٌ بَلْ جَاءَهُمْ بِالْحَقِّ وَأَكْثَرُهُمْ لِلْحَقِّ كَارِهُونَ} صدق الله العظيم [المؤمنون:70].
واتە/ یاخود ده‌ڵێن شێتی سه‌ری لێداوه به‌ڵکو ئەوە ڕاستی و حه‌قی بۆ هێناون به‌ڵام زۆربه‌یان ڕقیان له ڕاستی یه‌و حه‌ز له حه‌ق ناکه‌ن و پێی سه‌غڵه‌تن.

وەئەی قەوم بەڕاستی اللە ڕەوانەی کردووم بە بەسەرخەر بۆ ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری حەقی اللە ھێناویەتی صلى الله عليه وآله وسلم جا ئێوەش ڕووتان وەرگێڕا لەحەقی لای پەروەردگارەکەتان و وتتان ئەوە درۆزنێکی خراپەکارە نەوەک مەھدی چاوەڕوانکراو! وەئەی قەوم ئایا نابینن بەوەی کەوا ئێوە ناصر محمد یەمانیتان بەدرۆ نەخستۆتەوە بەڵکو ئەوەتان بەدرخستۆتەوە کەوا ئەو بانگتان دەکات بۆ لای؟ جا چۆن اللە سزاتان نادات گەر بەردەوام بن لە بەدرۆخستنەوەی دەعوەو بانگەوازە حەقەکەی بۆ لای کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەنبەرەکەی؟.

وەئەی قەوم ھیچ حوجەو بەڵگەیەکتان نیە ئەگەر بێتو ناصر محمد یەمانی نەبینن، جا حوجەو بەڵگەتان نیە بەوەی کەوا بەڕاستم دانەنێن ھەتا ئەوکاتەی سەیرم دەکەن جا ھیدایەت نە لە بینینی من دایە نە لە دەنگەکەشمدا؛ بەڵکو ھیدایەت لە کەلام و وتەکەی اللە یە وەئەوەشی کەوا بەدرۆی بزانێت اللە گومڕاو سەرلێشێواوی دەکاو سزاشی دەدات. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَإِنْ كَذَّبُوكَ فَقُلْ لِي عَمَلِي وَلَكُمْ عَمَلُكُمْ ۖ أَنْتُمْ بَرِيئُونَ مِمَّا أَعْمَلُ وَأَنَا بَرِيءٌ مِمَّا تَعْمَلُونَ ﴿٤١﴾ وَمِنْهُمْ مَنْ يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنْتَ تُسْمِعُ الصُّمَّ وَلَوْ كَانُوا لَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٢﴾ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْظُرُ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنْتَ تَهْدِي الْعُمْيَ وَلَوْ كَانُوا لَا يُبْصِرُونَ ﴿٤٣﴾} صدق الله العظيم [يونس].
واتە/ ئه‌گه‌ر بڕواشیان پێنه‌کردیت و بانگەوازو به‌رنامه‌که‌ی تۆیان به‌درۆزانی ئه‌وه تۆش بڵێ کارو کرده‌وه‌ی خۆم هه‌ر بۆ خۆمه‌و کارو کرده‌وه‌ی خۆتان هه‌ر بۆ خۆتانه‌ ئێوه به‌رین و لێپرسراو نین له‌هه‌رچی من ده‌یکه‌م منیش به‌ریم و لێپرسراو نیم له‌هه‌رچی که ئێوه ده‌یکه‌ن (41) جا لەناویاندا که‌سانێک هه‌یه دەیەوێت گوێت بۆ هه‌ڵده‌خات و گوێت لێبگرێت جا ئایا تۆ ده‌زانیت قسه‌و گوفتاری خۆت بده‌ی به‌گوێی که‌سانێکدا که که‌ڕه‌واڵه‌ن نایبیستن و لەکاتێکدا تێنا‌گه‌ن و عه‌قڵ و ژیریان نه‌ده‌خسته‌کار (42) هه‌شیانه سه‌رنجی تۆ ده‌دات و دەتبینێت جا ئایا تۆ هیدایه‌تی کوێرو نابینایان ده‌ده‌یت ئه‌گه‌ر کوێراییان داهات بێت و (حەق ڕاستی ) نه‌بینن (بیری لێنەکەنەوە) ؟ (43).

ئەوەش لەبەرئەوەی ھەندێکیان خۆیان سەرقاڵ كردبوو بە سەیرکردنی محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم بەبێ ئەوەی ھەست لەوە ڕاگرن کەوا ئەو دەیڵێت، ھیدایەتیش لە وێنەکەیدا نیە عليه الصلاة والسلام تا پێی وابێت ئەوەی کەوا سەیری بکات اللە ھیدایەتی دەدات؛ ئەگەر وابووایە ئەوا ھەموو کافرو بێباوەڕەکان ئیمانیان دەھێنا؛ بەڵکو ھیدایەت لە گوێڕاگرتنی قسەو تێگەیشتن دایە لێی، جا بەچ قسەیەکی تر لەدوای اللە و ئایەتەکانی ئیمان دەھێنن؟ ئەی اللە ئەوە من گەیاندم ئەی اللە شاھێدبە.

ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ