ئیمام ناصر محمد یەمانی
12 - ربيع الأول - 1434 ک
26 - 12 - 2012 مـ
02:13 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=10402
ـــــــــــــــــــــ


بەیانی ھەدەف و ئامانجی شەیتان لە نەفسی اللە ی ڕەحمان لە محکەمی قورئان، وە بەیانی ھەدەف و ئامانجی ئیمام مەھدی لە نەفسی اللە ی ڕەحمان دوو ھەدەف و ئامانجی دژبەیەک و پێچەوانەن بەتەواوی..


بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة الأنبياء والمرسلين وآلهم الطيبين من أوّلهم إلى خاتمهم محمد رسول الله صلّى الله عليهم ومن تبعهم وأسلّم تسليماً لا نفرّق بين أحدٍ من رسله، وأدعو إلى الله على بصيرةٍ حنيفاً مسلماً وما أنا من المشركين، أما بعد..

لەئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ سەرجەم خەڵکی، سوێند بێت اللە ڕەوانەی کردووم بۆ ھاتنەجێی ھەدەف و ئامانجێک کەوا دژی ھەدەف و ئامانجەکەی شەیتانی نەفرەتلێکراو ئیبلیسە ئەوەی کەوا ھەوڵ و کۆشش دەکات بۆ ھاتنەجێی لە نەفسی اللە، لەوەیە ھەموو موسڵمانان بیانەوێت بڵێن: " جا ھەدەف و ئامانجەکەی شەیتان چیە کەوا ھەوڵ دەدات بۆ ھاتنەجێی لە نەفسی اللە ی ڕەحمان؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی شەیتان ھەدەف و ئامانجێکی ھەیە کەوا ھەوڵ دەدات بۆ ھاتنەجێی لە نەفسی اللە بەھەموو حیلەو ھۆکارێک ئەویش بریتی یە لە ڕازی نەبوونی اللە ی ڕەحمان لەسەر عەبدەکانی، وە ئیبلیس زانیویەتی بەوەی کەوا اللە ڕازینابێت بە کوفرو بێباوەڕی بۆ عەبدەکانی بەڵکو بەسوپاس گوزاری و شوکرانەبژێریان ڕازیدەبێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].
واتە/ ئەگه‌ر خۆتان بێ باوه‌ڕ بکه‌ن بێگومان اللە بێ نیازه لێتان، هه‌رچه‌نده ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر ئەوا به‌وەتان ڕازی ده‌بێت.

وەھەر لەبەرئەوەش شەیتان ھەوڵ و کۆشش دەکات بۆ نەھاتنەجێی ڕازی بوونی اللە ی ڕەحمان لەسەر عەبدەکانی، جا لەبەرئەوەی ئیبلیس دەزانێت بەوەی کەوا اللە ڕازی دەبێت بەوەی عەبدەکانی ڕێبازی سوپاسگوزاری بگرنە بەرو شوکرانە بژێربن ھەرلەبەرئەوە ھەوڵ وکۆشش دەکات بەشەوو ڕۆژ بەھەموو حیلەو ھۆکارێک لەسەرئەوەی کەوا عەبدەکانی اللە لەشوکرانە بژێرو سوپاس گوزارەکان نەبن ئەوەش تاکو ڕازیبوونی نەفسی اللە ی ڕەحمان لەسەر عەبدەکانی نەیەتەجێ لەبەرئەوەی اللە بەوە ڕازی دەبێت کەوا عەبدەکانی ڕێگای سوپاسگوزاری بگرنە بەرو شوکرانە بژێر بن ، وەھەر لەبەرئەوەش شەیتان وتویەتی: {لأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ (16) ثُمَّ لآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ وَلاَ تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (17)} صدق الله العظيم [الأعراف:17].
واتە/ سوێند بێت له ڕێگه ڕاسته‌که‌تدا بۆیان داده‌نیشم (16) پاشان سوێند بە تۆ له به‌رده‌میانه‌وه‌ له پشتیانه‌وه‌ له لای ڕاستیانه‌وه‌ له لای چه‌پیانه‌وه‌ بۆیان دێم و ده‌ستت ناکه‌وێت زۆربه‌یان سوپاسگوزار بن (17).

کەواتە ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی شەیتان ئیکتیفا بەوە ناکات و بەوە وازناھێنێت کەوا اللە لەسەر خۆی ڕازی نەبێت و ئەوەشی لەلا بەس بێت بەڵکو شەوو ڕۆژ ھەوڵ دەدات و کۆشش دەکات بەھەموو حیلەو ھۆکارێک بۆ نەھاتنەجێی ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانیشی جا لەبەرئەوەی اللە ڕازی دەبێت بەوەی کەوا عەبدەکانی ڕێگای سوپاسگوزاری بگرنە بەرو شوکرانە بژێر بن ھەرلەبەرئەوە ئەو شەوو ڕۆژ ھەوڵ و کۆشش دەکات تاکو ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی نەیەتە جێ، وەھەرلەبەرئەوەش اللە فەتوای بۆ داون لەمحکەمی قورئان دەربارەی ئەو ھەدەف و ئامانجەی شەیتان کەوا فەرموویەتی: {لأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ (16) ثُمَّ لآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ وَلاَ تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (17)} صدق الله العظيم [الأعراف:17].
واتە/ سوێند بێت له ڕێگه ڕاسته‌که‌تدا بۆیان داده‌نیشم (16) پاشان سوێند بەتۆ له به‌رده‌میانه‌وه‌ له پشتیانه‌وه‌ له لای ڕاستیانه‌وه‌ له لای چه‌پیانه‌وه‌ بۆیان دێم و ده‌ستت ناکه‌وێت زۆربه‌یان سوپاسگوزار بن (17).

کەواتە شەیتان ئیکتیفا بەوە ناکات و تەنھا بەوە وازناھێنێت کەوا اللە لەئەو ڕازی نەبێت؛ بەڵکو ھەوڵ و کۆشش دەکات بۆ نەھاتنەجێی ھەدەف و ئامانجێک لەنەفسی اللە ی ڕەحمان کەبریتی یە لە ڕازینەبوونی لەسەر عەبدەکانی بەھەموو حیلەو ھۆکارێک تاکو لەشکرانە بژێران و سوپاسگوزاران نەبن لەبەرئەوەی اللە بەوە ڕازی دەبێت کەوا عەبدەکانی ڕێگای سوپاسگوزاری بگرنە بەرو شوکرانە بژێر بن، وەھەر لەبەرئەوە شەیتان ھەوڵ و کۆشش دەکات بۆ ئەوەی کەوا ئینسان و جن بکات بەیەک ئومەت لەسەر کوفرو بێباوەڕی لەبەرئەوەی اللە ڕازی دەبێت بەوەی کەوا عەبدەکانی ڕێگای سوپاسگوزاری بگرنە بەرو شوکرانە بژێر بن، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].
واتە/ ئەگه‌ر خۆتان بێ باوه‌ڕ بکه‌ن بێگومان اللە بێ نیازه لێتان، هه‌رچه‌نده ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر ئەوا به‌وەتان ڕازی ده‌بێت.

وە ھەر لەبەرئەوەش شەیتانی نەفرەتلێکراو وتوویەتی: {لأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ (16) ثُمَّ لآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ وَلاَ تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (17)} صدق الله العظيم.
واتە/ سوێند بێت له ڕێگه ڕاسته‌که‌تدا بۆیان داده‌نیشم (16) پاشان سوێند بە تۆ له به‌رده‌میانه‌وه‌ له پشتیانه‌وه‌ له لای ڕاستیانه‌وه‌ له لای چه‌پیانه‌وه‌ بۆیان دێم و ده‌ستت ناکه‌وێت زۆربه‌یان سوپاسگوزار بن (17).

جا ئەوە بریتی یە لە: ھەدەف و ئامانجی سەرجەم شەیتانە جن و ئینسانەکان لە نەفسی اللە کەبریتی یە لە نەھاتنەجێی ڕازی بوونی اللە لەسەر عەبدەکانی.

بەڵام ھەدەف و ئامانجی ئەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قومٍ يحبّهم الله ويحبّونه) بە سەرکردایەتی ئیمام مەھدی بریتی یە لە عەکس و پێچەوانەی ئەوە بەتەواوی، جا ئێمە ئەو کەلەین کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قومٍ يحبّهم الله ويحبّونه) شەوو ڕۆژ ھەوڵ و کۆشش دەکەین بەھەموو حیلەو ھۆکارو وەسیلەیەک بۆ ھاتنەجێی ڕازی بوونی اللە لەسەر عەبدەکانی، وەھەر لەبەرئەوەش ھەدەف و ئامانجەکەمان بریتی لەوەی کەوا خەڵکی ھەموو بکەین بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست کەوا اللە بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیج شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا بەدوای ڕازیبوونی اللە ی ڕەحمان کەوتووین لەسەر عەبدەکانی ئەوا عایەو ویستمانە وەھەموو ھەدەف و ئامانجەکەمان و دوایین ئاواتمانە، کەبریتی یە لەنیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم ) سەبارەی بە ئێمە کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت لەبەرئەوەی ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکەیە (النّعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە بەھەشتەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنْ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)} صدق الله العظيم [التوبة].
واتە/ اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که به‌هه‌شتانێکیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێریاندا ده‌ڕوات بە ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی عه‌دن دا وە ڕازی بوونێک لەلایه‌ن اللە وە کە گەورەترە ( له هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کان به‌نرخترو گه‌وره‌تره‌) ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

کەواتە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و شوێنکەوتووەکانی بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون وەکو غایەو ئامانج نەوەک وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی ھەدەف و ئامانجی بەھەشت، لەبەرئەوەی ئەوکەسەی کەوا ھەدەف و ئامانجەکەی تەنھا ئەوە بێت کەوا اللە لەئەو ڕازی بێت و ئەوەشی لەلا بەس بێت و ھەوڵ نەدات بۆ ھاتنەجێی ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی بەڵکو ئیکتیفا بکات و وازبھێنێت بەڕازیبوونی اللە لەسەرخۆی بەتەنھا جا ئەوە بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتووە وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتەکانی بەھەشت، بەڵام ڕازی بوونی اللە بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکەو گەورەتر لە بەھەشتەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنْ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)} صدق الله العظيم [التوبة].
واتە/ اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که به‌هه‌شتانێکیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێریاندا ده‌ڕوات بە ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی عه‌دن دا وە ڕازی بوونێک لەلایه‌ن اللە وە کە گەورەترە ( له هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کان به‌نرخترو گه‌وره‌تره‌) ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

لەوەیە یەکێک لەبەسەرخەرەکانی ئیمام مەھدی ناصر محند یەمانی بیەوێت بڵێت: " ئەی ئیمامەکەم چۆن من بەدڵنیایی و زانستی تەقینەوە بزانم بەوەی کەوا بەڕاستی من لە بەسەرخەرەکانی مەھدی چاوەڕوانکراوم لەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه)؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: جا سەیری دڵی خۆت بکە جا ئەگەر ئەوەت تێدا بینیەوە بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ ھەرگیز ڕازی نابی بە مەلەکوتی پەروەردگارەکەت ھەتا ئەو ڕازی دەبێت لە نەفسی خۆی بەوەی چیتر نە متحسر بێت نە خەفەتبار جا لەپاش ئەوە بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانی بەوەی کەوا تۆ لەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّون) ، لەبەرئەوەی تۆ ئەوەت بەدی کردووە لەنەفسی خۆتدا بەوەی ھەرگیز ڕازی نابی ھەتا خۆشەویستەکەت ڕازی دەبێت چیتر نە متحسر نەخەفەتبار، بەڵکو ھۆکاری گەورەیی سوربوون و پێداگیریەکەت لەسەر ھاتنەجێی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەت لەبەر گەورەیی و توندی و زۆری خۆشەویستیەکەتە بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان وەھەر لەبەرئەوە ھەرگیز ڕازی نابی ھەتا اللە ڕازی دەبێت جا ھەر کەسێک ئەوەی لەدڵی خۆیدا بینی جا ئەوا سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە بەوەی کەوا ئەو لەو گەلەیە کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قومٍ يحبّهم الله ويحبّونه) ئەوانەی کەوا بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون وەکو غایەو ئامانج نەوەک تەنھا بۆ ئەوەی پەروەردگارەکەیان لەسەریان ڕازی بێت و ئەوەشیان لەلابەس بێت؛ بەڵکو بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون وەکو غایەو ئامانج جا ھەرگیز ڕازی نابن ھەتا پەرورردگارە خۆشەویستەکەیان ڕازی دەبێت لەنەفسی خۆی بەوەی چیتر نەمتحسر بێت نەخەفەتبار، ئەوەش لە توندی و گەورەیی و زۆری خۆشەویستیەکەیانە بۆ پەروەردگارەکەیان جا ئەوان ھەرگیز ڕازی نابن ھەتا اللە ڕازی دەبێت, وەھەر لەبەرئەوەش بەدوای ئەم ھەدەف و ئامانجە کەوتوون کەوا بریتی یە لە ھەدەف و ئامانجێکی پێچەوانەو دژ بۆ ھەدەف و ئامانجەکەی شەیتان و حزبەکەی شەیتانە جن و ئینسانەکان لەبەرئەوەی ھەدەفی شەیتان و حزبەکەی لەشەیتانە جن و ئینسانەکان بریتی یە لە نەفسی اللە لەبەرئەوەی ئەوان ئیکتیفا بەوە ناکەن وبەوە وازناھێنن بەوەی کەوا اللە ڕازی نەبێت لەسەریان ئەوەشیان لەلا بەس بێت بەڵکو بەدوای ڕازینەبوونی اللە ی ڕەحمان کەوتوون لەسەر عەبدەکانی وەکو ھەدەف و ئامانجەکەیان کەوا بەھەموو حیلەو وەسیلەو ھۆکارێک ھەوڵ دەدەن بۆ ھاتنەجێی، جا لەبەرئەوەی کەوا اللە ڕازی نابێت بەوەی بەندەکانی کوفر بکەن ھەرلەبەرئەوەش شەیتان و حزبەکەی بانگی عەبدەکانی اللە دەکەن تاکو ببن بە کافرو بیباوەڕ بەپەروەردگارەکەیان وەتاکو لە سوپاسگوزارو شوکرانە بژێران نەبن لەبەرئەوەی شەیتان زانیویەتی بەوەی کەوا اللە بەکوفرو بێباوەڕی عەبدەکانی ڕازی نابێت بەڵکو بەشوکرانە بژێری و سوپاسگوازریان ڕازی دەبێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم.
واتە/ وە ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر ئەوا به‌وەتان ڕازی ده‌بێت.

وەھەرلەبەرئەوەش شەیتان و حزب و دەستەکەی لە شەیتانە جن و ئینسانەکان دەیانەوێت کەوا جن و ئینسان بکەن بە یەک ئومەت لەسەر کوفرو بێباوەڕی بەڵام ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و حزب و دەستەکەی کەوا بریتێن لەو گەلەی اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبونه) شەوو ڕۆژ ھەوڵ و کۆشش دەکەێن تا خەڵکی بکەین بەیەک ئومەت لەسەر شوکرو سوپاسگوزاری بۆ اللە ھەتا ئەو اللە یە ڕازی بێت کەوا خۆشمان دەوێت بە خۆشەویستیەکی گەورە اللە ی خۆشەویستی ڕەحمان و ڕەحیم، ئەوەشتان بریتی یە لە پەروەردگارە حەقەکەتان وەلەدوای حەقیش ھیچیتر نیە بێجگە لە گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت!

وەئەی گەلی موسڵمانان، بەڕاستی بینیتان بەوەی کەوا ھەدەف و ئامانجەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی و حزب و دەستەکەی کەوا ئەو گەلەن اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوما يحبّهم الله ويحبونه) بەڕاستی بریتی یە لە ھەدەف و ئامانجێکی پێچەوانەو دژ بۆ ھەدەف و ئامانجەکەی شەیتان و حزب و دەستەکەی، وەئەوەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەیەوێت بیڵێت بەسەرجەم زانایانێ موسڵمانان و ئومەتەکانیان ئەوەیە کەوا ئەگەر ئێوە اللە تان خۆشدەوێت ئەواشوێنم بکەون بۆ ھاتنەجێی ئەوەی کەوا اللە پێی خۆشەو ڕازی دەبێت پێی بۆ عەبدەکانی جا ھەوڵ وکۆشش بکەین بۆ ئەوەی خەڵکی بکەین بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست کەوا بەتەنھا اللە ببپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن.

جا کێ ھەیە کەوا بڵێت بەڕاستی ئیمام ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادایە جا دواتر غەزەب و توڕەیی اللە دەیگرێتەوە، جا چۆن ئەوکەسە لەسەر گومڕاییە کەوا بەدوای ھەدەف و ئامانجێک کەوتووە کەوا دژو پێچەوانەی ھەدەف و ئامانجەکەی شەیتان و حزب و دەستەکەیەتی! ئایا تێناگەن و عەقڵتان ناخەنەکار؟ جا ئایا ئێوە لەئەولیاو یاوەرەکان اللە ی ڕەحمانن یان لەئەولیاو یاوەرەکانی شەیتان؟ بەڵام ھەدەف و ئامانجەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد دەبینن ھەدەف و ئامانجێکی پێچەوانە و دژە بۆ ھەدەف و ئامانجەکەی شەیتانی نەفرەت لێکراو بەتەواوی، جا ھەتا کەی پشت ھەڵکردن لەشوێن کەوتنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ئەوکەسەی کەوا بانگەوازتان دەکات بۆ پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێكی بۆ دابنێن ڵەسەڕ بەلگەو بەرچاوڕوونی لەپەروەردگارمەوە، وەبانگیشم نەکردوون بۆ کتێێکی نوێی و تازە بەڵکو بۆ شوێن کەوتنی کتێبی اللە قورئانی گەورە و سوننەتی حەقەی پێغەمبەرەکەی ئەو سوننەتەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە نەبێت بە محکەمی قورئانی گەورە. جا لە اللە بترسن و پارێزکاربن و گوێڕایەڵم بن ئەوکات ھیدایەت دەدرێن.

وە اللە ش دەکەم بەشاھێد بەسیشە کەوا اللە شاھێد بێت بەوەی کەوا ھەسارەی سزا لە ڕێگای ھاتنیەتی تا بەلای زەویەکەتاندا تێپەڕ بێت لەعنەتی اللە ش لەسەر درۆزنان بێت وە دواتریش لە شەوی تێپەڕبوونەکەی سوڕانەوەی زەوی پێچەوانە دەبێتەوە جا خۆر لەخۆرئاوای ھەڵدێت لەعنەتی اللە ش لەسەر درۆزنان، ئەگینا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئەگەر بێتو ھەسارەی سزاتان بۆ ھاتبا لەڕۆژی ھەینی بیست ویەکی دیسەمبەری ٢٠١٢م ئەوا بەشەر ھیچی بۆ زیاد نەدەبوو تەنھا کوفرکردن نەبێت جا ئەوکاتە ئەو ھەسارەیان دەپەرست لەجیاتی اللە ی ڕەحمان، وە شوێنی ئیمام مەھدی ماصر محمد یەمانی نەدەکەوتن وە دەشیانوت: "ئەی ناصر محمد یەمانی ئێمە دواتر شوێنی بیرو باوەڕی سۆمەریەکان دەکەوین ئەوانەی کەوا کات و مەوعیدەکەی تێپەڕبوونی ھەسارەی اللە یان فێرکردین لە ٢١ی دیسەمبەری ٢٠١٢. وەھا ئەوە ھەسارەی اللە تێپەڕبوو. ئەوانیش وا ڕاستیان کرد". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: سوپاس و ستایش بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان ئەو اللە یەی وای لێکردن کەوا کوفر بکەن بە بیروباوەڕەکانی سۆمەریەکان ئەوانەی کەوا ھەسارەکانیان پەرستووە لەجیاتی اللە، بەڵام منی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ئیمام ناصر محمد یەمانی اللە دەکەم بەشاھێد بە شاھیدی حەقی یەقین و دڵنیایی بەوەی کەوا ھەسارەی سزای سەقەر لەڕێگای ھاتنیەتی بۆ زەوی بەشەر، وەناشڵێم بەوەی کەوا دواتر خۆی بەزەویدا دەکێشێت بەڵکو بەلایدا تێپەڕ دەبێت جا بەردبارانی پشتھەڵکەران دەکات بە بەربارانێکی قورس و خراپ بە بەردی لەئاگر، جا وەیل و ھاوار لەو ڕۆژە بۆ بەدرۆخەرەوان، جائەوە ڕۆژێکی بێ خێرو ناسۆرە بۆ ئێوە.

وەناشڵێم بەوەی کەوا ڕۆژی تێپەڕبوونەکەی بریتی یە لە ڕۆژی قیامەت بەڵکو تێپەڕبوونی ھەسارەی سزا نیشانەیەکە لەنیشانە گەورەکەکانی قیامەت لەبەرئەوەی ھەسارەی سزا بریتی یە لەئاگری گەورەی ھەڵگیرساوی اللە سەقەر کەوا دەردەکەوێت بۆ بەشەر لەکاتێک بۆ کاتێکی تر، وە تێپەڕبونی ئەمجارەشی نزیکترین تێپەڕبوونە لەزەوی لە مێژووی گەردووندا، جا ھێشتا ھەر جوڵەی ژیان بەردەوام دەبێت لە دوای تێپەڕبوونی ھەسارەی سەقەر لەشەوی ھەڵھاتنی خۆر لەخۆرئاوای جا ئەوە تەنھا ڕوودانی نیشانەیەکە لەنیشانە گەورەکانی قیامەت، وە ئەم ھەسارەیەش لە لایەکانی (باشورو باکوری زەوی) بۆ زەوی دێت تا بەشەرە خراپەکارەکان کەم بکاتەوە لەھەموو خولێکیدا، جا لە اللە بترسن و پارێزکاربن ئەی عەبدەکانی اللە جا با مەکرو پیلانەکانی شەیتانە بەشەرەکان توشی فیتنەتان نەکەن ئەوانەی کەوا ڕۆژی تێپەڕبوونەکەیان دیاریکرد لە بیست و یەکی دیسەمبەری ٢٠١٢م، وە حێکمەتە پیسەکەشیان لەوەدا بۆ ئەوەیە ھەتا ئەگەر ھاتوو ئەو ڕۆژە ھات و ھەسارەی سزاش ھات جا لەپاش ئەوە ئیتر بەشەر بۆ ھەمیشە بەڕاستی دانەنێن لەدوای ئەوەدا، بەڵام منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە بەوەی کەوا ئەوەی ناویان لێناوە ھەسارەی دەیەم نیبیرۆ ئەوە حەقیقەت و ڕاستیە لەقورئانی گەورەدا وەئەوە بریتی یە لەئاگری گەورەی ھەڵگیرساوی اللە وە تێپەڕبوونەکەشی نیشانەو شەرتێکە لەنیشانە گەورەکانی قیامەت، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {كَلاَّ وَالْقَمَرِ (32) وَاللَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ (33) وَالصُّبْحِ إِذَا أَسْفَرَ (34) إِنَّهَا لَإِحْدَى الْكُبَرِ (35) نَذِيرًا لِّلْبَشَرِ (36) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ (37)} صدق الله العظيم [المدثر].
واتە/ نه‌خێر سوێند به مانگ (32) بەوشه‌وەی کاتێك که تێ په‌ڕی(33) بەو به‌ره‌به‌یانەش کاتێك که خۆی ده‌نوێنێت (34) به‌ڕاستی ئەوە یه‌کێکه له شته سامناك و گه‌وره‌کان (35) بۆ ترساندن و ئاگادارکردنەوەی سه‌رجه‌م خه‌ڵکانه‌ (36) جا ئیتر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و پێش بچێت یان با خۆی دوابخات (37).

جا دواتر اللە پێی کافرو بێباوەڕەکان بە زیکرەکەی قورئانی گەورە لەناو دەبات و دەبەزێنێت وەبۆ زەویش دێت لە لایەکانی لەلای جەمسەری باشور بۆ باکوری. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {أَفَلا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِي الأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا أَفَهُمُ الْغَالِبُونَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:44]؟
واتە/ ئایا ئه‌وانه نابینن که به‌ڕاستی ئێمه دێین زەوی له‌ملاو لەولای (باشورو باکوری) که‌م ده‌که‌ینه‌وه‌ جا ئایا ئه‌و بێ‌باوه‌ڕانه سه‌رکه‌وتوو و زاڵدەبن؟.

جا ئەوەتان بریتی یە لەو ھەسارەیەی کەوا دێت بۆ زەوی لەلای جەمسەرەکانی باشور بۆ باکوری چا گوێبگرن لەوەی کەوا دەیڵێم: سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورەی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە بە پەروەردگاری عەرشی گەورە بەوەی کەوا ھەسارەی سزا حەقیقەت و ڕاستیە بەبێ ھیچ شک و گومانێک، وە ئەو لەسەردەمی دەعوەو بانگەوازەکەی مەھدیەت دێت تا اللە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی پێ دەربخات لەشەوێکدا بەسەر سەرجەم بەشەر لەکاتێکدا پشتھەڵکەرو ڕوو وەرگێڕەکان لەدەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆلای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو شوێنکەوتنی ملکەچ و زەلیل و ڕسوا دەبن، جا دەست بگرن بە پەتی اللە قورئانی گەورەو کوفر بکەن بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی قورئانی گەورە جا ئەگەر لە تەورات بێت یان لە ئینجیل یان لە حەدیسەکانی سوننەتی نەبەویدا، وە بشزانن بەوەی ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە لە کتێبی اللە تەروات یان کتێبی اللە ئینجیل بە محکەمی قورئانی گەورە جا بەڕاستی ئەوە ھەڵبەستراون کەوا خراونەتە ناو کتێبی تەورات و ئینجیل و اللە و پێغەمبەرەکانی موساو عیساش نەیان وتوون ، وەبەھەمان شێوە ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەبێت بە محکەمی قورئانی گەورە لە حەدیس و فەرموودەکانی سوننەتی بەیان جا ئەوە حەدیسێکی ھەڵبەستراوە لەلایەن شەیتانەوە لەسەر زمانی ئەولیاو یاوەرەکانی، غەزەب و توڕەیی و لەعنەتی اللە یان لەسەربێت وە اللە ش سزایەکی بەئێشی بۆ ئامادەکردوون.

وە ئەی عەبدەکانی اللە جا لە اللە بترسن و پارێزکار بن وە گوێڕایەڵیم بکەن بەڵکو ھیدایەت بدرێن، وەبەڕاستیش تەمەنی دەعوەو بانگەوازی مەھدیەت وا داخڵی سەرەتای ساڵی نۆیەم بوو لەبەرواری ١ی محرمی ساڵی ١٤٢٦ کۆچیەوە وەھێشتاکەش زانایانی موسڵمانان ھەر پشتھەڵدەکەن لە دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆلای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە جا ئەی چی دەربارەی یەھودو نەصارا! جا مەبن بەیەکەم کەس لەوانەی کەوا کوفر بە دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبی اللە قورئانی گەورە دەکەن ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان جا اللە ڕسواتان دەکات بەسزایەکەی لەگەڵ کافرو بێباوەڕەکان بەقورئانی گەورە، جا لە اللە بترسن و پارێزکاربن و گوێڕایەڵیم بکەن وە کوفرکردن ڕابگەیەنن بە تەعەدودی مەزھەبی لەدینی اللە جا جیاوازو بەش بەش مەبن لەدینی اللە بۆ چەندین بەش و پارچەو حزب وەھەر حزب و دەستەیەکیش بەوەی کەوا خۆی لەلایەتی لەزانست دڵخۆشە لەکاتێکدا پوچ و بەتاڵ و ھەلبەستراوە لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی ھەموو ئەوانەی کەوا دژو پێچەوانەو مخالفی محکەمی قورئانی گەورەن جا دینەکەتان بەش بەش و پارچە مەکەن بۆ چەندین بەش و پارچەو حزب و دەستەی جیا جیا جا ئەوە مخالف و دژی ئەمرو فەرمانی اللە یە بۆ ئێوە لەمحکەمی ڕوون و ئاشکرای کتێبەکەی اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَلَا تَكُونُوا كَاَلَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِنْ بَعْد مَا جَاءَهُمْ الْبَيِّنَات وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَاب عَظِيم} صدق الله العظيم [آل عمران:105].
واتە/ نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وکه‌سانه بن کەوا جیاوازو ناکۆک و بەش بەش بوون لەدوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و نیشانه ڕوونیان بۆ هاتبوو ئا ئه‌وانه سزایه‌کی گه‌وره و سه‌خت چاوه‌ڕێیانه‌.

جا بەتوندی دەست بگرن بە پەتی اللە قورئانی گەورەو جیاوازو بەش بەش مەبن وەکوفر بکەن بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە جا ئەگەر لە تەورات بێت یان لە ئینجیل یان لە حەدیس و فەرموودەکانی بەیان لە سوننەتی نەبەوی، وە اللە ش عەبدەکەی ناصر محمدی نە پێغەمبەرێکی نوێ نە بەنێردراوێکی تازەوە نەناردووە بەڵکو اللە منی کردووە بە ئیمام و پێشەوا بۆ چاکەکاران بانگتان دەکەم بۆ لای شوێنکەوتنی ئەوەی کەوا موساو عیساو ھەموو نێردراوو پێغەمبەرەکان ھێناویانە لە یەکەمینیانەوە تا خاتەم و دواھەمینیان محمد پێغەمبەری اللە -صلّى الله عليهم وأسلّم تسليماً- کەوا یەک بانگەوازو دەعوەی یەکدەست و یەکگرتوو بووە بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن وەبەھەمان شێوە دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدیش بریتی یە لەخودی دەعوەو بانگەوازەکەی نێرداوو پێغەمبەرەکان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلك مِنْ رَسُول إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَه إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الأنبياء:25].
واتە/ ئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردووه‌ که وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که‌ بێگومان هیچ پەرستراوێک نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن.

وەئەی بەندەکانی اللە اللە بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن وە پێشبڕکی بکەن لەگەڵ بەندەکان لە ھەموو گەردوون بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو تا دەرکەوێت کامتان خۆشەویسترین و نزیکترین کەسە لەلای، جا ھەر ئەوەشە عیبادەت و پەرستنی پێغەمبەرو نێردراوەکانی اللە بۆ ئەوەی کەوا دەیەوێت ھیدایەت بدرێت بەھیدایەت و ڕێنماییەکەی ئەوان جا بەڕاستی اللە ڕێگای ھیدایەتەکەی ئەوانی بۆ ڕوون کردوونەتەوە لەلای پەروەردگارەکەیان لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە، وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].
واتە/ به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیکترە لەلای وه‌‌ ئه‌وانه‌ چاوه‌ڕوان و ڕه‌جای ره‌حمه‌تی لێ ده‌که‌ن له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن.

وەبەڕاستیش اللە خاوەنی پلە بڵندو بەرزەکەی بەھەشتی (الدرجة العالية الرفيعة) کەوا نزیکترین شوێنە لە عەرشی پەروەردگار کردووە بە عەبدێکی نەزانراو کەوا ھەموو نێردراوو پێغەمبەرەکانیش پێیان نەزانیوە جا دەستنیشان نەکراوە کێیە، وەھەر لەبەرئەوەش ھەموو یەکێک لەوان ئاواتە خوازو تەمەننای کردووە کەوا ئەو عەبدە خۆشەویسترین کەس و نزیکترین کەسە لەلای اللە خۆی بێت، وەھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].
واتە/ به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیکترە لەلای وه‌‌ ئه‌وانه‌ چاوه‌ڕوان و ڕه‌جای ره‌حمه‌تی لێ ده‌که‌ن له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن.

جا بۆ ھەموو عەبدێک لە عەبدە چاکەکارەکانی اللە حەق و ڕەوایە کەوا ئاواتەخوازو تەمەننای ئەوە بکات بەوەی کەوا ئەو عەبدە خۆشەویسترین و نزیکترین کەسە لەلای پەروەردگار خۆی بێت ئەگەر ئێوە تەنھا اللە دەپەرستن، جا پێشبڕکێ بکەن بۆ لای پەروەردگارەکەتان بەو کاروکردەوە چاکانەی کەوا دەمێننەوە (ھەموو ئەوکاروکردەوە چاکانەی کەوا تایبەت بە اللە و بەدڵسۆزی لەپێناوو لەبەر اللە و ڕازیبوونی ئەو دەکرێت) تا دەرکەوێت کامەتان خۆشەویسترین کەس و نزیکترین کەسە لەلای اللە جا ئەوکاتە سەرکەوتن و سەرفرازیەکی گەورە بەدەست دەھێنن.

لەوەیە یەکێک لەبەسەرخەرەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن بڵێت: "ئەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن، ئایا ڕەوایە بۆ ئێمەی بەسەرخەرە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان کەوا مونافەسەو پێشبڕکێی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بکەین لەخۆشویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت ئەگەر بێتو ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیتان ھەڵکێشا لەلای اللە و اللە تان تایبەت کرد بەئەو تاکو ئەو عەبدێکی خۆشەویستر بێت لەئێوە لەلای اللە جا ئەوکاتە بەدڵنیاییەوە ئێوە ھەرگیز ھیچ وەلی و پاڵپشت و بەسەرخەرێکتان دەستناکەوێت جگە لە اللە، پاشانیش اللە سزاتان دەدات بەسزایەکی گەورەو بەئێش و ئازار جا ئەوە شیرک و ھاوبەشدانانە بۆ اللە، جا خۆ ئیمام مەھدی منداڵی اللە نیە پاک و بێگەردی وبەرزی وبڵندی وگەورەیی بۆ اللە! بەڵكو عەبدێکە لەعەبدەکانی اللە وەکو ئێوە، جائەوەی حەق و ڕەوایە بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ ئێوەش حەق و ڕەوایە، وە حەق و ڕەوایە کەوامونافەسەو پێشبڕکێ بکەن لەگەڵ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەخۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی جا ببن بەکەسانی ڕەببانی و زێدەڕەوی و موبالەغە مەکەن دەربارەی ئیمام مەھدی بەوەی ئەو شایانتر بێت لەئێوە بە نزیکترین پلە لەخۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی جا بەو شێوە شەریک و ھاوەڵ بۆ اللە دادەنێن؛ بەڵکو مونافەسەو پێشبڕکێ بکەن لەگەڵ ھەموو عەبدەکان لەئاسمانەکان و زەوی بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو تا دەرکەوێت کامەیان خۆشەویسترین و نزیکترین کەسە ئەگەر ئێوە بەتەنھا اللە دەپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا موبالەغەو زێدەڕەوی مەکەن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکان و ئیمام مەھدی جا نەکەن مونافەسەو پێشبڕکێ کردن بۆ نزیکترین پلە لە خۆشەویستی اللە تایبەت بکەن بەوان بەبێ خۆتان، ئەگەر واتان کرد ئەوا لەپاش ئەوە ھیچ وەلی و پاڵپشت و بەسەرخەرێک نادۆزنەوە جگە لە اللە نەبێت. وەئاگاداربن پێغەمبەرەکان و ئیمام مەھدیش ھیچ نین تەنھا عەبدو بەندەیەکن وەکو ئێوە، وە اللە ش ئەوانی نەکردووە بەمنداڵی خۆی تا ئەوان شایانتر بن بەئەو بەبێ ئێوە.، پاک وبێگەردی بۆ اللە لەوەی کەوا دەیکەن بەشەریک و ھاوەڵ بۆی! بەڵکو ئەوحەق و مافەی کەوا بۆ پێغەمبەرەکان و نێردراوەکان و ئیمام مەھدی ھەیە لەزاتی اللە دا بۆ ئێوەش ئەو حەق و مافە ھەیە. ئەی اللە ئەوە من گەیاندم بە بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان تا بە بەشەر ڕابگەیەنن بە بەیانی حەق بۆ قورئانی گەورە، ئەی اللە شاھێد بە ئەی اللە شاھێد بە ئەی اللە شاھێد بە.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
بانگەوازکار بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ