النتائج 1 إلى 1 من 1

الموضوع: ڤایرۆسی کۆڕۆناو ڕاگەیاندنی وادەی کۆتایی هاتنی بۆ هەموو خەڵکی جیهان

هذا أحد المواقع الثانوية الخاصة بتبليغ دعوة الإمام المهدي المنتظر ناصر محمد اليماني والتي لا تتضمن أية أقسام خاصة ولا رسائل ولا عضويات وبالتالي لا يمكن المشاركة فيها ولا استرجاع الحسابات المفقودة عبرها، يوجد هنا فقط موسوعة البيانات مع الترجمة لبعضها إلى مختلف اللغات، ولا يتواجد الإمام المهدي إلا في الموقع الرسمي الوحيد منتديات البشرى الإسلامية والنبإ العظيم، وهناك يمكنكم التسجيل والمشاركة والمراسلة الخاصة وأهلاً وسهلاً بكم.

مصدر الموضوع
  1. ڤایرۆسی کۆڕۆناو، ڕاگەیاندنی وادەی کۆتایی هاتنی بۆ هەموو خەڵکی جیهان..

    مصدر المشاركة
    ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
    27 - جمادى الأولى - 1442 ه
    11 - 1 - 2021 م
    01:00 ئێوارە
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
    ___________

    ڤایرۆسی کۆڕۆناو، ڕاگەیاندنی وادەی کۆتایی هاتنی بۆ هەموو خەڵکی جیهان..


    بەناوی اللە ی تاک و تەنهای قەهاری زاڵ لەسەر مەلەکوتی هەموو شتێک لە ئاسمانەکان و زەوی پاک و بێگەردی بۆ اللە لەوەی کەوا دەیکەنە شەریک و هاوبەش بۆی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی جا لەپاش ئەوە..

    لەخەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ سەرجەم کاربەدەستەکان و سەرجەم گەلانی بەشەر لە شارو دێهاتەکان ئەمە هەواڵێکە لەلایەن اللە ی تاک و تەنهای قەهارەوە دەربارەی وادەی کۆتایی هاتنی سزای زنجیرەکانی مێشوولە (بعوضة) ڤایرۆسەکانی سزا جیهانیەکە، جا من هۆنراوەتان بۆ ناهۆنمەوە نە زێدەڕەویشم بە ناحەق بە پەخشان، ئەمەش سەرچاوەی هەواڵەکەیە لە محکەمی زیکر قورئانی گەورە بە قسەی بەجێ بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری.

    بەڕاستی اللە جەنگی گشتی ڕاگەیاندووە لەسەر سەرجەم پشتهەڵکەران لەبەرامبەر بانگەشەکاری اللە خەلیفەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ شوێنکەوتنی قورئانی گەورە کەبەڵگەو بەچاوڕوونی بانگەشەکارەکەیە بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوەڵ و هاوبەشێکی بۆ دابندرێت بەوەی کەوا خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەهدی ناصر محمد یەمانی بەڵگەتان پێ بەسەردا دەهێنێتەوە جا ئێوە بەدرۆتان زانی و سەرپێچی فەرمانەکەی اللە تان کرد بە ملکەچ بوونی خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەهدی ناصر محمد یەمانی، وەهەرلەبەرئەوەش اللە جەنگی گشتگیری لەسەر ڕاگەیاندن لەدەستپێکدا بە ڕاگەیاندنی هێرشی دەرچوونی گشتی بۆ دروستکراوێکی تازە ڵە سەربازە بچوکەکانی کەوا بەچاوی ئاسایی نابیندرێن ڤایرۆسەکانی مێشولەیەک (بعوضة ما) کەوا بەزانستەکەی نازانن؛ دەربارەی دروستبوونی نە پەیدابوون و پێکهاتنیشی وەکو تەحەددایەک لەلایەن اللە ی بەدەسەڵاتی دانای کاربەجێ بۆ ملکەچ پێکردنی کاربەدەست و بڕیاربەدەستەکان سەرکردەکانی بەشەرو گەلەکانیان لە شارو دێهاتەکان بەموسڵمانان و کافرانیانەوە، جا گەڕانەوە بۆ دواوە نیە لەدوای ڕاگەیاندنی جەگەکە لەلاێەن اللە وە پاک و بێگەردی بۆی بەکارەساتی جەنگی مێشۆولەکە (بعوضة) و سەرووی ئەویش لەسزای اللە هەتا ئەوکاتەی کەوا بەڵێنەکەی اللە دێت بە گوێڕایەڵیکردنی خەلیفەکەی مەهدی ناصر محمد یەمانی، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { وَلَوْ أَنَّ قُرْآنًا سُيِّرَتْ بِهِ الْجِبَالُ أَوْ قُطِّعَتْ بِهِ الْأَرْضُ أَوْ كُلِّمَ بِهِ الْمَوْتَىٰ بَل لِّلَّهِ الْأَمْرُ جَمِيعًا أَفَلَمْ يَيْأَسِ الَّذِينَ آمَنُوا أَن لَّوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَهَدَى النَّاسَ جَمِيعًا وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا تُصِيبُهُم بِمَا صَنَعُوا قَارِعَةٌ أَوْ تَحُلُّ قَرِيبًا مِّن دَارِهِمْ حَتَّىٰ يَأْتِيَ وَعْدُ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ ﴿٣١﴾ }صدق الله العظيم [سورة الرعد 31].
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی له جیاتی ئه‌م قورئانه‌ اللە قورئانێکی ڕه‌وانه بکردایه که کێوه‌کان پێی بڕۆشتنایه‌ یان زه‌وی پێ هه‌ڵکه‌نرایه و له‌ت بکرایه‌ یان مردووه‌کانی پێ بهاتایه قسه‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکرایه‌ ئەوانە هه‌ر بڕوایان نه‌ده‌هێنا به‌ڵام دڵنیابن که هه‌موو کارێک و هه‌موو شتێک به‌ده‌ست اللە یە ئایا ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه نائومێد نه‌بوون (لەبەرئەوەی ئیمانداران وادەزانن بەوەی کەوا ھیدایەت ھیدایەتی نیشانە بەڕاستدانەرەوەکانە بە موعجیزەکان ئەوەش ھەڵەی ئیمانداران و ھەموو خەڵکیشە بەھۆی نەزانی و کەموکورتی تێگەیشتنەکەیان لە زانستی ھیدایەت) جا ئه‌گه‌ر اللە بیویستایه هه‌موو خه‌ڵکی هیدایه‌ت دەداجا ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون کارەسات و به‌ڵای سه‌خت و ناخۆشیان تووش ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و کارو پیشه‌یه‌وه که ئه‌نجامیان داوه‌ یاخود ئه‌و کارەسات و به‌ڵا سه‌ختانه له نزیک ناوچەو شوێن و ما‌ڵه‌کانیانه‌وه داده‌به‌زێت و سه‌رهه‌ڵده‌دات هه‌تا به‌ڵێنی اللە دێته دی به‌ڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکانی ناکات و ده‌یهێنێته دی.

    وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت بریتیە لەوەی: جا ئایا ئەو بەڵێنەی اللە چیە لە محکەمی کتێبەکەی کەوا بەڵێنی پێداون لە محکەمی قورئان؟ جا ئەوەتان بریتیە لە بەڵێنی اللە بە خەلافەتی جیهانی ئیسلامی بۆ تەواوکردنی نورەکەی اللە بۆ هەموو جیهان جا اللە بەسەر هەموو دینەکاندا دەریدەخات ئەگەرچی موجریم و تاوانکارانیش ڕقیان لەدەرکەوتتنی بێت، وە ئەو بەڵێنەی الە ش لە محکەمی کتێبەکەی دەبینن لەو فەرموودەیەی کەوا اللە ی بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: { وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ﴿٥٥﴾ } صدق الله العظيم [النور: 55].
    واتە/ اللە به‌ڵێنی دڵنیابه‌خش و ته‌واوی داوه به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له ئێوه‌و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه به ڕاستی جێنشین و پایه‌داریان ده‌کات له زەویدا هه‌روه‌ك چۆن ئیماندارانی پێش ئه‌مانی جێنشین کردووه‌و ئه‌و دین و ئاینه‌یان بۆ ده‌چه‌سپێنێت اللە خۆی پێی ڕازیه‌ هه‌روه‌ها ترس و بیمیان بۆ ده‌گۆڕێت به ئارامی و هێمنی لەو کاتەی کەوا هه‌ر من ده‌په‌رستن و هه‌رگیز هیچ جۆره هاوه‌ڵ و شه‌ریکێکم بۆ بڕیار ناده‌ن وە ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وە بێباوه‌ڕ بێت ئا ئه‌و جۆره که‌سانه تاوانبارو له سنوور ده‌رچوو فاسقن.

    وە بەڵێنەکەی اللە ش هات ئەی گەلی سەرکردەکانی بەشەرو گەلەکانیان هەمووتان لە شارو دێهاتەکان، بەڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکانی ناکات وەسوێند دەخۆم بە اللە ی تاک و تەنها ئەوەی کەوا ئاسمانی بەرزکردۆتەوە بەبێ ستون ئەوەی کەوا نە کەسی لێبووە نەلەکەسیش بووە وەکەس نیە هاوشێوەی ئەو بێت بەوەی کەوا هەرگیز پێکوتەکانتان سودتان پێناگەیەێت لەدژی ڤایرۆسەکانی سزا ئامادەکراوەکان لە کتێبەکەی اللە بەسەرکردایەتی اللە ی پەروەردگارەکەم و پەروەردگارەکەتان! جا بەتەنها ئەو بپەرستن بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن جا لەگەڵ اللە داوا لەهیچ یەکێکی تر مەکەن جا هەرگیز جگە لەئەو یاریده‌ده‌رێکی وه‌کو ئه‌وتان، نیە جا هیچ پەناو ڕێگایەکی دەربازبوون نیە لەسزاکەی اللە تەنها ڕاکردن نەبێت بۆ لای اللە بەو دوعاو پاڕانەوەی کەوا لەبەیانێکدا نوسیومانە لەبەرواری بیست و شەشی ڕەمەزان لەساڵی ڕابردوو 1441 ی کۆچی، وە ناونیشانی بەیانەکەشمان بەم شێوەیە لێکردووە: (ڤایرۆسی کۆڕۆناو بەیان و ڕوونکردنەوەی جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری) کۆتایی هات.

    جا ئەگەر ڕووتان وەرگێڕاو سەرپێچی فەرمانەکەی اللە تان کرد بە گوێڕایەڵیکردنی خەلیفەکەی مەهدی ناصر محمد یەمانی جا ئەوە سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورەی بەرزو بڵند بەسوێندخواردنێک کەوا بە قەد ژمارەی دەنکۆڵەی بەردو لمەکان بێت بۆ هەموو ئافرەت و پیاوێک جگە لە منداڵان نەبن بەوەی کەوا ئێوە هەرگیزاو هەرگیز ناتوانن بەوەی کەوا سزا نزم و گەورەکەی اللە لەخۆتان لابدەن هەرچەندە هەندێکیشتان ببنە پشت و بەسەرخەری هەندێکتان، وە دڵ و دەرونیشم تەنگ بۆتەوە لەبەرامبەر کاربەدەست و بڕیاربەدەستە خۆبەگەورەو زل زانەکان و زانایانی دین و زانایانی پزیشکی بەشەر لەهەموو جیهان و زانایانی جوڵەی خۆرو مانگ لەسەرجەم بەشەرە نکۆڵیکارەکان بەوەی کەوا خۆر درکی بەمانگ کردووە، جا ئەوەیان زانی و ئایەت و نیشانەی حەقی لای پەروەردگارەکەیان شاردەوە هەتا ئەوکاتەی خەڵکی جیهان تووشی ئەوە بوون کەوا تووشیان بوو وەئەوەشی کەوا دواتر تووشی موجریم و تاوانکارەکانیان دەبێت وەەئەوانەشی کەوا حەقی لای پەروردگارەکەیان بێ دەنگ دەکەن.

    ئەی اللە بەڕاستی تۆ دەانی ئەگەر من درۆزن بم هەرگیز ناخۆشی و خراپەیەک تووشی ئەوان نابێت، وە ئەگەر ڕاستیش بکەم ئەوا حەتمەن ئەوەی کەوا بەڵێنت پێداون تووشیان دەبێت بەئیزنی تۆ بەڕاستی تۆ پێەوانەی بەڵێنەکانی خۆت ناکەی، جا با لەعنەتی اللە لەسەر ئەوە بێت کەوا ڕووی وەرگێڕاوەو خۆی بەگەورەو زل گرتووەو سەرپێچی اللە و خەلیفەکەی مەهدی چاوەڕوانکراوی کردووە یان لەعنەتی اللە لەسەر ناصر محمد یەمانی بێت ئەگەر بێتو اللە هەڵینەبژاردبێت بەخەلیفەکەی خۆی لەسەر هەموو حەڵکی جیهانەوە بەقەد ژمارەی چرکەکانی ڕۆژگارو مانگ هەر لەوکاتەی کەوا اللە ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە تاوەکو ڕۆژی دوایی، یان لەعنەتی اللە لەسەر کاربەدەست و بڕیار بەدەستە خۆبەگەورەو زل زانەکان بێت لەهەموو جیهان لەسەر خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.

    یان وادەزانن بەوەی کەوا پێکوتەکانتان دواتر سودتان پێدەگەیەنێت لە سزای ڤایرۆسە ئامادەکراوە فێرکراوەکان لەلایەن ئەو اللە یەی کەوا ئێوەی دروستکردووە جا ئەو اللە یەی کەوا ئێوەی دروستکردووە فێری کردووە چۆن جەنگتان لەگەڵدا بکات و هێرشتان بکاتە سەر تاکو سزاتان بدات بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ لای اللە بەملکەچی و دڵسۆزی و دوعاو پاڕانەوە بۆ لای اللە بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن تاکو سزاکەیتان لێ لابدات جا وەڵامی بانگەشەکاری اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی بدەنەوە بۆ لای پەرستنی اللە بەتەها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش هاوەڵێکی بۆ دابنێن لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەلایەن اللە ئەو قورئانە گەورەیەی کەوا هەواڵی ئێوەو هەواڵی پێش ئێوەش و هەواڵی ڕووداوەکانی دوای ئێوەش و هەواڵی ڕۆژی دواییشی تێدایە ئەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی هەڵدەستەوە بۆ لای پەروەردگاری هەموو جیهان، یان وادەزانن ناصر محمد یەمانی هەروا بەهەڕەمەکی تەحەددایە جیهانیەکانتان بۆ ڕادەگەیەنێت لەلایەن خۆمەوە دەربارەی ئەوەی کەوا ناوتان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە دروستکراوێکی تازەی زنجیرەکانی مێشوولەیەک (بعوضة ما) لەمحکەمی قورئانی گەورە کەوا ئێوە بە زانستەکەی نازانن کەوا بوونەوەری زیندوون لە بۆشایی ئاسماندا دەژین بەبێ جەستەو لە جەستەکانی بەشەریشدا وە لە وشکانی و دەریادا کەوا کیشوەر بڕو زەریا بڕیشن، چەند ڤایرۆسێکی بەشەری نەک ئاژەڵی، جا هەرگیز لە لەهیچ بوونەوەرێکی گیاندار یان ئاژەڵ یان باڵندەکاندا نایبینن. وە ئەم تەحەددایەشمان لەیەکەم بەیان و ڕوونکردنەوەدا نووسی لەبەرواری 10 ی ڕەجەبی-1441 ی کۆچی، 05 - 03 - 2020 میلادی کاتژمێر 12:51 ئێوارە (بەگوێرەی ڕۆژمێری ڕەسمی ٱم القری -مەککە-) لەساڵی ڕابردوو بەم ناونیشانە: (ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سزا نزمەکانە بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە)

    وەبەدڵنیایی و زاستی یەقینیشەوە دەزانم بەوەی کەوا ئەوە تەحەددایەکە لەلایەن اللە وە بۆ ئێوەو سەرجەم زاناکانتان، وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی گەورەی بەرزو بڵند ڤایرۆسە تەحەدداکارە نوێبووەوەکان سەرجەم زانستەکانی پزیشکی بەشەر دەکات بە سفر لەسەر چەپ لەبەرئەوەی ئەوە بەتەنها ئەو دەردو درمە نیە کەوا پزیشکانی بەشەر دەیزانن کەوا بێت و بڕوات! هیهات هیهات، وەهەر لەبەرئەوەش هەر لەسەرەتای ئەوەی کەوا پێنوسەکەی ئیمام مەهدی نوسی دەربارەی ئەوەی کەوا ناوتان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆتانم ڕاگەیاند کەوا ئەوە سزایەکی جیهانیە نەوەک بەتەنها دەردو درمێکی جیهانی، جا ئایا ئەی گەلی دەوڵەتە زۆردارە خۆبەگەورەو زل زانەکان بینیوتانە کەوا ئەوە هەر بەڕاستی ئەوە سزایەکە بەبێ حساب لەهەموو دەرگایەکەوە لەدەرگاکانی جوڵەی ژیان؟ وە موسڵمانانیش پەندیان وەرنەگرت لەوەی کەوا لەبەرچی لەسەر دەوڵەتە زۆردارە خۆبەگەورەو زل زانەکان توندترەو لەوانی تریش کەمترە لەچەوساوەو لاوازکراوەکان بەتایبەت عەرەب یان ئەوەی کەوا ناویان لێناوە جیهانی سێ یەم، وەبەهەمان شێوە موسڵمانان پەندیان وەرنەگرت کەلەبەرچی توندترو بەهێزترە لەلای ئەوانەی قورئانی گەورە بەدرۆ دەزانن ئەوانەی کەوا ڕقیان لەوە دەبێتەوە کەوا اللە دایبەزاندووە لەحەق لەقورئانی گەورە، ئایا شوکرانەبژێر نابن ئەی گەلی موسڵمانان بەر لەوەی کەوا ناخۆشیەکان تودترو گەورەتر ببێتەوە لەسەر عەجەم و عەرەب؟ وەها ئەوە ئێوەن ئەی گەلی دەوڵەتە گەورە زۆردارە خۆبەگەورەو زلزانەکان چەند پێکوتەیەکتان ڕاگەیاند کەوا ڕێژەی سەرکەوتنەکەی هەشتا لەسەدەو ئەویتر نەوەد لەسەدو ئەویتر نەوەدو چوار لەسەدو ئەویتر نەوەدو پێنج لەسەدو ئەوی تر سەد لەسەد! هەمووشی لەدژی ئەوەی کەوا ناوتان لێناوە کۆڤید کۆڕۆنای نوێ جا ئاگادارن سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت وەهیچ کەسێکی تر نیە بەندایەتی بکرێت تەنها ئەو نەبێت بەوەی کەوا ئەنجامی هەموویان سفرە لەسەر چەپ وەبەوەی زیانەکەی نزیکترە لە سودەکەی! وەدواتریش دەزانن، وەهەرگیزاو هەرگیزیش ناتان پارێزێت لە سزای ڤایرۆسە نوێبووەوەکان بەڕێژەی یەک لەسەدیش بەدڵنیاییەوە ئێمەش ڕاستدەکەین، بەڵکو ئەنجامەکەی سفرە لەسەر چەپ، جاچەندە ئامۆژگاریم کردن بەڵام حەز بەئامۆژگاریکاران ناکەن، وە هیهات هیهات سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان سەرتاپای جیهان دەزانن بەوەی کەوا بەڕاستی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی هەر بەڕاستی لەڕاستگۆیانە خەلیفەی اللە یە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان تاکو بەهیلاک و لەناو بچێت ئەوەی کەوا بەهیلاک و لەناوچووە لەبەرامبەر زانست و بەرچاوڕوونیدا وەبژی ئەوەی کەوا دەژی لەسەر زانست و بەرچاوڕوونی.

    ئەی اللە جا شاهێدبە بەوەی کەوا بەڕاستی من کەموکورتیم نەکردووە لە هەموو تەحەددایەکان لەلایەن تۆوە دەربارەی ئەوەی کەوا ئەوان ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، تەنانەت لەیەک خاڵیشدا لەهەموو بەیان و ڕوونکردنەوەکانمدا، وەئەوەم تەنها بەتەحەددایەک لەلایەن تۆوە فێرکردوون وە فێرم کردوون بەوەی کەوا ئەوە نموونە هێنانەوەیەکی تازەیە لە تواناکەت بۆ دروستکراوێکی تازە لەیەن اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاس گوزاریەوە؛ نموونەیەکی تازە بە کن فیکون لە محکەمی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆوە بەوەی کەوا ئەی پەروەردگارم تۆ شەرم ناکەی لەوەی کەوا نموونە بهێنیەوە بە مێشوولەیەک لە بچوکترین دروستکراوەکانت بۆ تەحەددای خۆبەگەورەو زل زانەکان لەسەر خەلیفەی اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان جا سزایان بدەی بەهۆی پشتهەڵکردنیان بەسزای مێشوولەیەک کەوا ئەوان بە زانستەکەی نازانن، وەکو بەڕاست دانانێک بۆ بەڵێنە حەقەکەت لە محکەمی قورئانی گەورە لەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {۞ إِنَّ اللَّهَ لَا يَسْتَحْيِي أَن يَضْرِبَ مَثَلًا مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [البقرة: 26].
    واتە/ به‌ڕاستی اللە باكی نیه‌و نه‌نگ نیەو شەرم نیە به‌لایه‌وه کە نموونه‌ بهێنێته‌وه بە مێشوولەیەک (بعوضة) له‌وەش گه‌وره‌تر جا ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه چاک ده‌زانن ئه‌م نمونه‌یه ڕاسته و له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌یه‌ ئه‌وانه‌ش كافرو بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن اللە مه‌به‌ستی چی بوو له‌م نموونه‌یه‌دا؟ (اللە ی گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت) زۆرێكی پێ گومڕا ده‌كات و زۆرێكی تریشی پێ هیدایه‌ت و ڕێنمووی ده‌كات وە جگه له لارو وێرو یاخی و تاوانباران و فاسقەکان نەبن كه‌سی تر گومڕا ناكات.

    ئەی اللە بۆیان زیادبکە بۆ هەموو کافرێکی ڕقن و سەرسەخت لە وێنەی توانای سزایەکەت لە سزای ڤایرۆسەکان لە محکەمی کتێبدا، ئەی اللە پێوانەی جەنگەکە زیادبکە لەکەش و هەواو وشکانی و دەریادا لەبەرئەوەی تۆ دەزانی بەوەی کەوا ئەوان تێدەگەن و فام دەکەن بەوەی کەوا ئەوە حەقە ڵەلایەن تۆوە، جا ووریاو ئاگادارو هۆشیاربن ئەی گەلی موسڵمانان، ئەی اللە پەلە بکە بەڕەحمەتەکەت لەسەر هەژارو نەداران و سەرجەم ستەم لێکراوان لەجیهان بە فەرمانێک لەلایەن خۆتەوە یان بە فەتح و سەرکەوتنێکی ئاشکرا تاکو سەرکردەکانی موسڵمانان په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵه‌ی له دڵ و ده‌روونیاندا شاردوویانەتیەوە.

    بەڵێنەکەشت حەق و ڕاستەو هەرتۆش ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتری، بەپشتڕاستکردەوی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { ۞ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَىٰ أَوْلِيَاءَ ۘ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ﴿٥١﴾ فَتَرَى الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ يُسَارِعُونَ فِيهِمْ يَقُولُونَ نَخْشَىٰ أَن تُصِيبَنَا دَائِرَةٌ ۚ فَعَسَى اللَّهُ أَن يَأْتِيَ بِالْفَتْحِ أَوْ أَمْرٍ مِّنْ عِندِهِ فَيُصْبِحُوا عَلَىٰ مَا أَسَرُّوا فِي أَنفُسِهِمْ نَادِمِينَ ﴿٥٢﴾ } صدق الله العظيم [المائدة: 51 - 52].
    واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه یەھودو نەصارا مه‌که‌نه یارو یاوه‌رو پشتیوانی خۆتان ئه‌وانه هه‌ندێکیان پشتیوان و پشتگیری یه‌کترن ئه‌و که‌سه‌ی پشت به‌وان ببه‌ستێت ئه‌وه هه‌ر له‌وانه و (حسابی ئه‌وانی بۆ ده‌کرێت) به‌ڕاستی اللە هیدایه‌تی قه‌ومی سته‌مکار نادات (51) به ڕوونی ده‌بینی ئه‌وانه‌ی دڵیان نه‌خۆشه و (ئیمان لاوازن) به‌په‌له ده‌چن بۆ لایان ده‌ڵێن ده‌ترسین به‌ڵایه‌کمان تووش بێت یان کاره‌ساتێکمان به‌سه‌ر بێت جا دوور نیه و له‌وانه‌یه به‌م نزیکانه اللە سه‌رکه‌وتن ببه‌خشێت یاخود به‌شێوه‌یه‌‌کی یه‌کسه‌ریی به فەرمانێک له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌وکاته باوه‌ڕلاوازان په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و نهێنی و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵه‌ی له دڵ و ده‌روونیاندا شاردبوویانه‌وه‌ (52).

    وەلەوەیە سەرکردەکانی موسڵمانان ئەوانەی کەوا تۆقیون لەئەمریکاو هاوپەیمانەکانی و ترس و تۆقین لێیان زیاترو توندترە لە ترس و تۆقین لە اللە بیانەوێت بڵێن: "جا ئەوەی کەوا لەدروونی حۆماندا شاردوومانەتەوە چیە ئەی ناصر محمد یەمانی؟" جا منیش دەڵێم: "ئەوە بریتیە لە مۆرکردنی گشتگیرو تەواو لەگەڵ ئیسرائیل لە حاڵەتی دەرچوونی شەیتان دۆناڵد تڕامپ بۆ ماوەیەکی تر یان لە حاڵەتی سوربوونی کاربەدەست و بڕیاربەدەستەکان لە کۆنگرێس لە کۆشکی ڕەشی ئەمریکی لەسەر مۆرکردن لەگەڵ ئیسرائیل بەوەی کەوا پایتەختەکەی زەوی مزگەوتی ئەقصا بێت لەگەڵ ئەوەی کەوا حەرامی و قەدەغەیی مزگەوتی ئەقصا لەلای اللە هەروەکو حەرامی و قەدەغەیی مزگەوتی حەرام وایە بەوەی کەوا موشریک و هاوبەشدانەران عەمرەی تێدا بکەن لەکاتێکدا شاهێدیش بن لەسەرنەفسی خۆیان بەکوفرو بێباوەڕبوون بەقورئانی گەورە"، جا هەر اللە پشت و پەناو یارمەتیدەرە ئەی گەلی سەرکردەکانی موسڵمانانی عەرەب و عەجەم چۆن دینەکەتان دەفرۆشن بە دنیاکەتان؟ جا هەمووتان ئەم نیەت و مەبەستەتان هەیە تەنها کەمێک لەسەرکردەکانی موسڵمانان نەبن جا هەمووتان دەزانن بەوەی کەوا ئەوەی لەناخ و دەروونتاندا هەیە جا قورسە بەوەی کەوا کەسێکتان جیابکەمەوە وەهیچیش ستەمم لێنەکردوون، جا ئایا عزەت و دەسەڵاتتان لەلای ئەوکەسە دەوێت کەوا دژایەتی اللە و پێغەمبەرەکانی و دینەکەی ئیسلام و کتێبەکەی قورئان دەکات؟ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن و گەورە! ئایا اللە بەڕاست دانانێن لەو فەرموودەیەی بەرزی و بڵندی وگەورەیی بۆی: { بَشِّرِ الْمُنَافِقِينَ بِأَنَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ﴿١٣٨﴾ الَّذِينَ يَتَّخِذُونَ الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاءَ مِن دُونِ الْمُؤْمِنِينَ ۚ أَيَبْتَغُونَ عِندَهُمُ الْعِزَّةَ فَإِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا ﴿١٣٩﴾ } صدق الله العظيم [النساء].
    واتە/ ئه‌وانەی که بێ باوه‌ڕه‌کان ده‌که‌نه پشتیوان و یارویاوه‌ری خۆیان له‌جیاتی ئیمانداران ئایا ده‌یانه‌وێت شکۆو عیزه‌ت و ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌رزیان لای ئه‌وان ده‌ست بکه‌وێت؟ (ئه‌وانه به‌هه‌ڵه‌دا چوون) چونکه به‌ڕاستی عیزه‌ت و باڵادەستی و سه‌ربه‌رزیی هه‌ر هه‌مووی بۆ اللە یە.

    وەاللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: { أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٦٢﴾ الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ ﴿٦٣﴾ لَهُمُ الْبُشْرَىٰ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ ۚ لَا تَبْدِيلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿٦٤﴾ وَلَا يَحْزُنكَ قَوْلُهُمْ ۘ إِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا ۚ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿٦٥﴾ أَلَا إِنَّ لِلَّهِ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَمَن فِي الْأَرْضِ ۗ وَمَا يَتَّبِعُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ شُرَكَاءَ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ ﴿٦٦﴾ هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَسْمَعُونَ ﴿٦٧﴾ قَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا ۗ سُبْحَانَهُ ۖ هُوَ الْغَنِيُّ ۖ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۚ إِنْ عِندَكُم مِّن سُلْطَانٍ بِهَٰذَا ۚ أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٦٨﴾ قُلْ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ ﴿٦٩﴾ مَتَاعٌ فِي الدُّنْيَا ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ نُذِيقُهُمُ الْعَذَابَ الشَّدِيدَ بِمَا كَانُوا يَكْفُرُونَ ﴿٧٠﴾ } صدق الله العظيم [يونس].
    واتە/ ئاگادار بن که به‌ڕاستی ئەولیاو چاکان و یاوەرو خۆشه‌ویستانی اللە نه‌ترس و بیمیان لەسەرە نەخەفەتباریش دایان ده‌گرێت (62) ئه‌و که‌سانه‌ن باوه‌ڕی به‌تین و دامه‌زراوو پڕ سۆزیان هێناوه به په‌روه‌ردگاریان و خۆشیان ده‌پارێزن له خه‌شم و قینی (63) هه‌ر بۆ ئه‌وانه مژده‌ی (کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری) له‌ژیانی دنیادا له قیامه‌تیشدا بێگومان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی اللە هه‌ر دێنه‌دی و هیچ گۆڕانێکیان به‌سه‌ردا نایه‌ت ئا ئه‌وه‌یه سه‌رفرازی و کامه‌رانی گه‌وره‌و مه‌زن (64) گوفتاری ئەوان خه‌فه‌ت بارو غه‌مگینت نه‌کات چونکه به‌ڕاستی عیزه‌ت و به‌رزی و بڵندی هه‌ر هه‌مووی هی اللە یە هه‌ر ئەو زاته هه‌میشه بیسه‌ر و زانایه‌ (65) ئاگادار بن که به‌ڕاستی هه‌ر که‌س له ئاسمانه‌کان و له زه‌ویدا هه‌یه اللە خاوه‌نیانه‌ ئه‌وانه‌ی جگه له اللە شتی تر ده‌په‌رستن و داوای لێدەکەن ئه‌وانه ته‌نها شوێنی گومان که‌وتوون ئه‌وانه جگه له درۆ کردن و گۆتره‌کاری هیچی تر ناکه‌ن (66) هه‌ر زاتی اللە یە که شه‌وی بۆ به‌دیهێناون تاوه‌کو تیایدا بحه‌وێنه‌وه‌ ڕۆژیشی کردووه به‌ڕووناککه‌ره‌وه‌ به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێک که ببیستن وتێبگه‌ن (67) ئەوان ده‌ڵێن اللە منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوه‌ پاکی و بێگه‌ردی بۆ اللە ئه‌و زاته بێ نیازه هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر اللە خاوه‌نیانه‌ بێگومان هیچ به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کتان نیه بۆ ئه‌م بوختانه ناڕه‌وایه‌ ئایا شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ اللە که هیچی لێ نازانن و هیچ بنه‌مایه‌کی نیه‌ (68) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی درۆو بوختان لەسەر اللە هه‌ڵده‌به‌ستن ئه‌وه سه‌رفرازو ڕزگار نابن (69) به‌ڵکو هه‌موو ده‌سکه‌وته‌که‌یان) ژیانی دنیاو ڕابواردنی دنیایه‌ له‌وه‌و دوا گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ لای ئێمه‌یه‌ ئه‌وسا سزای به ئێشیان ده‌ده‌ین و تاڵاو ده‌که‌ین به‌گه‌روویاندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که بێباوه‌ڕ ئه‌بوون پێی (70).

    وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: { مَن كَانَ يُرِيدُ الْعِزَّةَ فَلِلَّهِ الْعِزَّةُ جَمِيعًا إِلَيْهِ يَصْعَدُ الْكَلِمُ الطَّيِّبُ وَالْعَمَلُ الصَّالِحُ يَرْفَعُهُ وَالَّذِينَ يَمْكُرُونَ السَّيِّئَاتِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ وَمَكْرُ أُولَٰئِكَ هُوَ يَبُورُ ﴿١٠﴾ } [فاطر].
    واته/ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزی و عزەت و پایه‌بڵندی ده‌وێت با بزانێت که هه‌موو سه‌ربه‌رزی و عزەت و پایه بڵندیه‌ک هه‌ر بۆ اللە یە گوفتاری چاک و جوان و به‌جێ بۆ لای ئه‌و زاته به‌رز ده‌بێه‌وه‌ کاروکرده‌وه‌ی چاکیش گوفتاری شیرین به‌رز ده‌کاته‌وه جا ئه‌وانه‌ی که پیلانی خراپ ده‌گێڕن سزای زۆر توندو تیژ بۆتان ئاماده‌یه‌ پیلانی ئه‌وانه هه‌ر خۆی پووچ ده‌بێته‌وه و بێ به‌روو و ناکامه‌.

    وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:{ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﴿١٥٥﴾ أَمْ لَكُمْ سُلْطَانٌ مُّبِينٌ ﴿١٥٦﴾ فَأْتُوا بِكِتَابِكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿١٥٧﴾ وَجَعَلُوا بَيْنَهُ وَبَيْنَ الْجِنَّةِ نَسَبًا ۚ وَلَقَدْ عَلِمَتِ الْجِنَّةُ إِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ ﴿١٥٨﴾ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿١٥٩﴾ إِلَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ ﴿١٦٠﴾ فَإِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ ﴿١٦١﴾ مَا أَنتُمْ عَلَيْهِ بِفَاتِنِينَ ﴿١٦٢﴾ إِلَّا مَنْ هُوَ صَالِ الْجَحِيمِ ﴿١٦٣﴾ وَمَا مِنَّا إِلَّا لَهُ مَقَامٌ مَّعْلُومٌ ﴿١٦٤﴾ وَإِنَّا لَنَحْنُ الصَّافُّونَ ﴿١٦٥﴾ وَإِنَّا لَنَحْنُ الْمُسَبِّحُونَ ﴿١٦٦﴾ وَإِن كَانُوا لَيَقُولُونَ ﴿١٦٧﴾ لَوْ أَنَّ عِندَنَا ذِكْرًا مِّنَ الْأَوَّلِينَ ﴿١٦٨﴾ لَكُنَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ ﴿١٦٩﴾ فَكَفَرُوا بِهِ ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ ﴿١٧٠﴾ وَلَقَدْ سَبَقَتْ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا الْمُرْسَلِينَ ﴿١٧١﴾ إِنَّهُمْ لَهُمُ الْمَنصُورُونَ ﴿١٧٢﴾ وَإِنَّ جُندَنَا لَهُمُ الْغَالِبُونَ ﴿١٧٣﴾ فَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّىٰ حِينٍ ﴿١٧٤﴾ وَأَبْصِرْهُمْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ ﴿١٧٥﴾ أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ ﴿١٧٦﴾ فَإِذَا نَزَلَ بِسَاحَتِهِمْ فَسَاءَ صَبَاحُ الْمُنذَرِينَ ﴿١٧٧﴾ وَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّىٰ حِينٍ ﴿١٧٨﴾ وَأَبْصِرْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ ﴿١٧٩﴾ سُبْحَانَ رَبِّكَ رَبِّ الْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿١٨٠﴾ وَسَلَامٌ عَلَى الْمُرْسَلِينَ ﴿١٨١﴾ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿١٨٢﴾ } صدق الله العظيم [الصافات].
    واتە/ ئایا بیرێک ناکه‌نه‌وه‌؟ (155) ئایا مه‌گه‌ر دەسەڵاتی زانستی ئاشکراتان به‌ده‌سته‌وه‌یه (156) کوا کتێبتان کوا به‌ڵگه‌تان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن بیهێننه مه‌یدان. (157) (له‌لایه‌کی تره‌وه ئەوان) خزمایه‌تیان بڕیار داوه له‌نێوان زاتی په‌روه‌ردگار و په‌ریه‌کاندا سوێند بێت په‌ریه‌کانیش چاک زانیویانه که ئاماده ده‌کرێن (158) پاکی و بێگه‌ردی بۆ اللە ی گه‌وره‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌وان باسی ئه‌که‌ن و ئه‌و قسه بێ جێیانه‌ی ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌ر به اللە (159) تەنها به‌نده دڵسۆزو هه‌ڵبژارده‌کانی اللە نەبن (160) جا به‌ڕاستی ئێوه و ئه‌وه‌ش ده‌یپه‌رستن (161) ناتوانن که‌سی پێ گومڕاو و سه‌رلێشێواو بکه‌ن و له اللە ی دوور بخه‌نه‌وه‌ (162) مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خه‌ (163) ده‌ڵێن که‌سمان نی یه شوێنی دیاریکراوی خۆی نه‌بێت (164) به‌ڕاستی ئێمه هه‌ر هه‌مومان به ڕیز وه‌ستاوین (165) ده‌ڵێن ئیمه هه‌موو ده‌م سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایشی اللە ی میهره‌بانین (166) هه‌رچه‌نده ئەوان ده‌یان وت (167) ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش کتێبێکی ئاسمانیمان وه‌ک پێشووه‌کان بۆ بهاتایه‌ (168) ئێمه‌یش ده‌بووینه به‌نده دڵسۆزو چاکه‌کانی اللە (169) که‌چی بڕوایان پێ نه‌کرد سه‌رئه‌نجام خۆیان ده‌بیننه‌وه (170) سوێند بێت بێگومان بڕیاری ئێمه بۆ به‌نده فرستاده و پێغه‌مبه‌ره‌کانمان (هه‌ر زوو ده‌رچووه) (171) که به‌دڵنیایی هه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز ده‌بن (172) وەسه‌ربازەکانیشمان هه‌ر زاڵ ده‌بن (173) جارێ تا ماوه‌یه‌ک خۆت بگره و گویان پێ مه‌ده‌ (174) تۆ سه‌رئه‌نجامی لاریان بخه‌ره به‌رچاو له ئاینده‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌ (175) ئایا ئه‌وانه په‌له‌یانه که زوو سزاو تۆڵه‌ی ئێمه ڕووبه‌ڕوویان ببێت و یه‌خه‌یان پێ بگرێت (176) کاتێک که سزاو تۆڵه‌ی ئێمه داده‌به‌زێته مه‌یدانیان، ئای که به‌ربه‌یانیه‌کی سامناکه بۆ بێدار کراوه‌کان (177) تۆ تا ماوه‌یه‌ک مۆڵه‌تیان بده و گوێیان پێ مه‌ده (178) ڕاستیه‌کان بخه‌ره به‌رچاو سه‌رئه‌نجام خۆیان ئه‌بیننه‌وه‌ (179) پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارت په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌وه‌ی که ئه‌وانه ده‌یده‌نه پاڵ ئه‌و زاته بێ هاوه‌ڵ و هاوتایه‌ (180) سڵاویش له‌سه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و؟نێردراوەکان(181) سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی، په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانان (182).

    خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
    _____________



ضوابط المشاركة

  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •