ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
10 - ڕەمەزان - 1444 کۆچی
01 - 04 - 2023 زایینی
10:57 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=411290
______________


نێردراوی اللە موساو بنەماڵەی عیمڕان لە نەوەی نێردراوی اللە یوسفن ..


سەلام ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە لەسەر ئێوەش بێت پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم وە لە هەموو موسڵمانان بۆ پەروەردگاری خەڵکی جیهان، وە ڕەمەزان لە ئێمەو لە ئێوەو هەموو موسڵمانان پیرۆر بێت، وە اللە ڕۆژوو کردەوە چاکەکانتان لێ قبوڵ بکات..

وە بەحەق و ڕاست و دروست فەتواتان بۆ دەدەم بەوەی نێردراوی اللە موساو پێغەمبەری اللە هاڕون دروودو سڵاویان لەسەر منداڵی دوو بران کە ڕەچەڵەکەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ باوکی یەکەمیان (باوکی باوکیان) بۆ نەوەی تیرەکەی نێردراوی اللە یوسف دروودو سڵاوی لێبێت، لەبەرئەوەی نێردراوی اللە موساو پێغەمبەری اللە هاڕون بریتین لە کوڕە مام - لە نەوەی دوو برا - و برای یەکتریشن لە دایکێک؛ لەبەرئەوەی برا گەورەکە باوکی پێغەمبەری اللە هاڕون بووە کە ئافرەتێکی چاکەکاری خواست جا هاڕون و خوشکە گەورەکەی لێ بوو پاشان مرد لەکاتێکدا هێشتا ئەوان منداڵ بوون، پاشان براکەی خواستی تا هەڵسێت بە پەروەردەکردنی منداڵەکانی براکەی؛ جا نەوەی برایەکەی (هاڕون و خوشکەکەی) بوون بۆیەش هاوسەرگیری لەگەڵ کرد لەبەر پێداگری لەسەر پەروەردەکردنی منداڵەکانی براکەی، وە تا هەتیو نەکەون لەبەر لەدەستدانی باوکیان و دابڕان لە دایکیان بۆیەش براکەی خواستی جا ئەوەبوو پێغەمبەری اللە موسای لێ بوو دروودو سڵاوی اللە ی لەسەر؛ بەو مانایەی پێغەمبەری اللە هاڕون و خوشکەکەی بریتین لە منداڵەکانی مامی پێغەمبەری اللە موسا، بەڵام خوشک و برای ئەون لە دایکی جا ئەوان گەورەتر بوون لە موسا دروودو سڵاویان لەسەر، وە یەکێک لە نەوەی ئیسڕائیلیش خوشکەکەی هاڕونی خواست جا ئەوە بوو منداڵێکی لێ بوو کە بریتی بوو لەم منداڵانەی فیرعەون لەسەردەمی موسا لە کۆرپەی تازە لەدایکبووی نەوەی ئیسڕائیل کوشتی لە لەدایکبووانی ئەم ساڵەی پێغەمبەری اللە موسای لێ لە دایکبوو دروودو سڵاوی لێبێت، بۆیەش دایکی موسا بە خوشکەکەی موسای وت (کە لە دایکیەوە خوشکی بوو): "لەبەرئەوەی تۆ یەکێکیت لەم ئافرەتە شیردەرانەی شیری خۆیان بە منداڵانی تر دەدەن ئەوا بڕۆ بۆ کۆشکی فیرعەون وەکو شیردەرێک تا هەواڵی براکەتم بۆ بهێنی؛ گەر نا دواتر خۆم دەڕۆم جا پێیان دەڵێم ئەمە کوڕەکەی منەو شیریشی بە بەلاش پێدەدەم، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَأَصْبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَىٰ فَارِغًا ۖ إِن كَادَتْ لَتُبْدِي بِهِ لَوْلَا أَن رَّبَطْنَا عَلَىٰ قَلْبِهَا لِتَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ‎﴿١٠﴾‏ وَقَالَتْ لِأُخْتِهِ قُصِّيهِ ۖ فَبَصُرَتْ بِهِ عَن جُنُبٍ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ‎﴿١١﴾‏ ۞ وَحَرَّمْنَا عَلَيْهِ الْمَرَاضِعَ مِن قَبْلُ فَقَالَتْ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰ أَهْلِ بَيْتٍ يَكْفُلُونَهُ لَكُمْ وَهُمْ لَهُ نَاصِحُونَ ‎﴿١٢﴾‏ فَرَدَدْنَاهُ إِلَىٰ أُمِّهِ كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ وَلِتَعْلَمَ أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ‎﴿١٣﴾‏} صدق الله العظيم [سورة القصص].

بەم مانایەی هاڕون و خوشکەکەی گەورەتر بوون لە موسا؛ بەڵکو من ئەوەم بەدی کرد کچەکە گەورەترە لە هاڕون و هاڕونیش بچوکترە لە ئەم، بەڵام هاڕون گەورەتر بوو لە موسا.

جا ئافرەتە شیردەرەکەو هاڕون بریتین لە منداڵەکانی مامی موسا واتە منداڵەکانی (برای باوکی) وە خوشک و براکەی موسان لە دایکی دروودو سڵاویان لەسەر.

هەرچی بنەماڵەی یەعقوبی کوڕی عیمڕانە ئەوا دەگەڕێنەوە بۆ نەوەی پێغەمبەری اللە یوسف هەروەک چۆن نێردراوی اللە یوسف و پێغەمبەری اللە موساو کوڕی مامەکەی واتە پێغەمبەری اللە هاڕون دەگەڕێنەوە بۆ نێردراوی اللە یوسف، ئەمەش هۆکاری ئەوە بوو کە نەوەکانی دە تیرەکەی نەوەی ئیسرائیل بکەونە ئاشووبەوە؛ وە هۆکاری تووش بوونیان بە ئاشووبەکەش ئەوەیە اللە لە نەوەی دە تیرەکە نە پێغەمبەر نە نێرداوێکیشی ڕەوانە نەکرد بەڵکو هەموویان لە نەوەی یوسف بوون دروودو سڵاویان لێبێت، جا ئەمەیە کە ئوممەتەکانی نەوەی دە تیرەکەی توڕە کرد بۆیەش ئەم پێغەمبەرە ڕەوانەکراوانەیان دەکوشت کە ڕەچەڵەکەکانیان دەگەڕایەوە بۆ نەوەی یوسف لەبەر ئیرەیی (حەسودی) ـەکەیان، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ عَهِدَ إِلَيْنَا أَلَّا نُؤْمِنَ لِرَسُولٍ حَتَّىٰ يَأْتِيَنَا بِقُرْبَانٍ تَأْكُلُهُ النَّارُ ۗ قُلْ قَدْ جَاءَكُمْ رُسُلٌ مِّن قَبْلِي بِالْبَيِّنَاتِ وَبِالَّذِي قُلْتُمْ فَلِمَ قَتَلْتُمُوهُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ‎﴿١٨٣﴾‏} صدق الله العظيم [سورة آل عمران].

جا بەهەمان شێوە پیلانیان گێڕا بۆ پێغەمبەرەکانی بنەماڵەی عیمڕان لەبەرئەوەی ئەوان ڕەچەڵەکەکەیان دەگەڕایەوە بۆ نەوەی یوسف دروودو سڵاویان لێبێت، وە دواهەمین پێغەمبەریش کە کوشتیان (پێغەمبەری اللە یەحیا) بوو بۆیەش قسە کردنەکەی پێغەمبەری اللە عیسا بە بچوکی لە بێشکەدا لەلایەن گەل و کەس و کاری مەریەم شاردرایەوە ئەمەش لە بەرترسی ئەوەی نەوەک -نەوەی ئیسڕائیل- بیکوژن لەبەرئەوەی ئەوان پێغەمبەری اللە یەحیایان لە پێش ئەودا کوشتبوو لەکاتێکدا دەیانزانی پێغەمبەری اللە یەو دایکیشی سکی بە ئەو بووە لەکاتێکدا منداڵی نە دەبوو، وە پێغەمبەری اللە زەکەریا بە نەوەی ئیسڕائیلی وت دواتر خێزانەکەی منداڵێکی لێی دەبێت ئەمە لەکاتێکدا ئەو چیتر سوڕی مانگانە نابینێت و چۆتە ناو تەمەنی بێ ئومێدیەوە بەهۆی پچڕانی سوڕی مانگانەکەی بۆ ماوەی چەندین ساڵ، وە بەوەی ئەمە موعجیزەیەکە لە لایەن اللە وە تا پێغەمبەرێتیەکەی پێغەمبەری اللە یەحیا بەڕاست دابنێن؛ کە موعجیزەیەکی بەدەر لەتوانایە لەلایەن اللە وە وە بەوەی اللە لەدوای ئەو بۆی کردوون بە پێغەمبەر وە اللە لە منداڵیەوە کتێب و فەرمانڕەوایی و پێغەمبەرێتی پێبەخشیوە لەدوای باوکی جا ئەوە بوو -نەوەی ئیسڕائیل- کوشتیان لەبەر ئیرەیی بردنەکەیان لەبەرئەوەی اللە لە نەوەی بنەماڵەی یەعقوبی کوڕی عیمڕان ڕەوانەی کردبوو کە ڕەچەڵەکەکەیان ناسراوبوو و دەگەڕایەوە لای پێغەمبەری اللە یوسف دروودو سڵاوی لێبێت؛ جا ئەوان ڕقیان لە پێغەمبەرەکانی بنەماڵەی عیمڕان بوو بەهۆی ئەوەی ئەوان لە نەوەی نێردراوی اللە یوسف بوون دروودو سڵاوی لێبێت، وە هۆکاری تووشبوونیان بە ئاشوب ئەوەبوو (لەبەرچی اللە لە نەوەی دە تیرەکە پێغەمبەر ڕەوانە ناکات)، هەروەکو بڵێی ئەوان دەسەڵاتی هەڵبژاردنیان هەبێت! پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە لەکاتێکدا هەر کەسێک بیەوێت دروستی دەکات و هەڵیدەبژێرێت؛ بەڵکو لە نەوەی پێغەمبەری اللە یوسف ڕەوانەیان دەکات جا ئەمە هۆکاری تووش بوونی دە تیرەکە بوو بە ئاشوب، وە بۆیەش پێغەمبەرەکانیان لە نەوەی یوسف دەکوشت، وە بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ وَقَفَّيْنَا مِن بَعْدِهِ بِالرُّسُلِ ۖ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ ۗ أَفَكُلَّمَا جَاءَكُمْ رَسُولٌ بِمَا لَا تَهْوَىٰ أَنفُسُكُمُ اسْتَكْبَرْتُمْ فَفَرِيقًا كَذَّبْتُمْ وَفَرِيقًا تَقْتُلُونَ ‎﴿٨٧﴾‏} صدق الله العظيم [سورة البقرة].

وە مانای ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزیش: {أَفَكُلَّمَا جَاءَكُمْ رَسُولٌ بِمَا لَا تَهْوَىٰ أَنفُسُكُمُ اسْتَكْبَرْتُمْ فَفَرِيقًا كَذَّبْتُمْ وَفَرِيقًا تَقْتُلُونَ ‎﴿٨٧﴾‏} صدق الله العظيم.

جا مەبەستی لەم شوێنەی کە دەفەرموێت (هه‌رکاتێک یه‌کێک له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌یان به‌دڵ نه‌بوو بێت و لەگەڵ ئارەزوویان نەگونجابێت - بما لا تَهوَى أنفسُهم) ئەوەیە: لەبەرئەوەی اللە لە نەوەی پێغەمبەری اللە یوسف ڕەوانەی دەکردن جا ئەمە بەدڵی ئەوان نەبوو وە لەگەڵ ئارەزووەکانی ئەوان نەدەگونجا لەبەرئەوەی دەیانویست اللە لە نەوەی دە تیرەکە ڕەوانەی بکات، جا ئەمە هۆکاری تووش بوون بە ئاشوبەکەیان بوو جا اللە خەشم و توڕەیی خۆی لێگرتن و نەفرەتی لێکردن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَاقَهُمْ وَكُفْرِهِم بِآيَاتِ اللَّهِ وَقَتْلِهِمُ الْأَنبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ وَقَوْلِهِمْ قُلُوبُنَا غُلْفٌ ۚ بَلْ طَبَعَ اللَّهُ عَلَيْهَا بِكُفْرِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُونَ إِلَّا قَلِيلًا ‎﴿١٥٥﴾‏ وَبِكُفْرِهِمْ وَقَوْلِهِمْ عَلَىٰ مَرْيَمَ بُهْتَانًا عَظِيمًا ‎﴿١٥٦﴾‏ وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَٰكِن شُبِّهَ لَهُمْ ۚ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِّنْهُ ۚ مَا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلَّا اتِّبَاعَ الظَّنِّ ۚ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًا ‎﴿١٥٧﴾‏ بَل رَّفَعَهُ اللَّهُ إِلَيْهِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا ‎﴿١٥٨﴾‏ وَإِن مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ إِلَّا لَيُؤْمِنَنَّ بِهِ قَبْلَ مَوْتِهِ ۖ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكُونُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا ‎﴿١٥٩﴾‏ فَبِظُلْمٍ مِّنَ الَّذِينَ هَادُوا حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ طَيِّبَاتٍ أُحِلَّتْ لَهُمْ وَبِصَدِّهِمْ عَن سَبِيلِ اللَّهِ كَثِيرًا ‎﴿١٦٠﴾‏ وَأَخْذِهِمُ الرِّبَا وَقَدْ نُهُوا عَنْهُ وَأَكْلِهِمْ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ ۚ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ مِنْهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ‎﴿١٦١﴾‏ لَّٰكِنِ الرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ مِنْهُمْ وَالْمُؤْمِنُونَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ ۚ وَالْمُقِيمِينَ الصَّلَاةَ ۚ وَالْمُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَالْمُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ أُولَٰئِكَ سَنُؤْتِيهِمْ أَجْرًا عَظِيمًا ‎﴿١٦٢﴾‏} صدق الله العظيم [سورة النساء].

لەوەیە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، بەڵگەی یەکلاکەرەوە چیە لەسەرئەوەی بنەماڵەی عیمڕان و گەلەکەیان ڕەوانەکردنەکەی پێغەمبەری اللە عیسایان شاردەوە لە نەوەی ئیسڕائیل ئەم کەسەی لە ساوایی لە بێشکەدا قسەی لەگەڵ کردن؟"

جا لەپاش ئەمە وەڵامی هەموو پرسیارکاران دەدەینەوەو دەڵێین؛ اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَأَتَتْ بِهِ قَوْمَهَا تَحْمِلُهُ ۖ قَالُوا يَا مَرْيَمُ لَقَدْ جِئْتِ شَيْئًا فَرِيًّا ‎﴿٢٧﴾‏ يَا أُخْتَ هَارُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ امْرَأَ سَوْءٍ وَمَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِيًّا ‎﴿٢٨﴾‏ فَأَشَارَتْ إِلَيْهِ ۖ قَالُوا كَيْفَ نُكَلِّمُ مَن كَانَ فِي الْمَهْدِ صَبِيًّا ‎﴿٢٩﴾‏ قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ آتَانِيَ الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيًّا ‎﴿٣٠﴾‏ وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنتُ وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا ‎﴿٣١﴾‏ وَبَرًّا بِوَالِدَتِي وَلَمْ يَجْعَلْنِي جَبَّارًا شَقِيًّا ‎﴿٣٢﴾‏ وَالسَّلَامُ عَلَيَّ يَوْمَ وُلِدتُّ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا ‎﴿٣٣﴾‏} صدق الله العظيم [سورة مريم].

جا لە عەقڵەکانی خۆتان بپرسن؛ ئایا پێغەمبەری اللە عیسا پێویستی بە موعجیزەی ئایەتە بەڕاستدانەرەکان هەبوو لەم کاتەی اللە ڕەوانەی کرد لەدوای ئەوەی گەیشتە تەمەنی پێگەیشتوویی کاتێک اللە ڕەوانەی کرد بە کتێبی ئینجیل بۆ لای نەوەی ئیسرائیل؟ جا چیتر دەمێنێتەوە لەدوای موعجیزەی لەدایکبوونەکەی و ناسینی ئەو لە ساوایی لەم ڕۆژەی کە دایکی ئەوی بوو کاتێک قسەی لەگەڵ بنەماڵەی عیمڕان و چاکەکارەکان کرد لە منداڵی مامەکانیان کە لە نەوەی تیرەکەی برای یوسف بوون جا ئەوان باوکی حەواریە چاکەکارەکانیان بوون؟!

وە تا لە بابەتەکە دەرنەچین دەگەڕێینەوە بۆ باسەکەی پێغەمبەری اللە عیسای کوڕی مەریەم دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و دایکی ئەم کەسەی کە لەهەمان ئەم ڕۆژەی دایکی سکی لێی بوو خۆی پێ ناساندن بە وشەیەک لەلایەن اللە وە (ببە یەکسەر دەبێت) (كُن فَيكون)، جا ئەوەبوو لەهەمان ڕۆژدا دایکی سکەکەی دانا کە هەینی بوو کاتێک لە بەیانی ڕۆژی هەینی کەنارگیری کرد له کەسوکارەکەی و شوێنێکی له ڕۆژهەڵات هەڵبژارد جا له نێوان خۆی و ئەواندا پەردەیەکی ڕایەڵ کرد تا یادی پەروەردگارەکەی بکات و بیپەرستێت، وە لەهەمان ساتدا فریشتەکان و ڕوح بەسەریدا دابەزین جا ئەوەبوو ڕوحی پیرۆز -جبريل - خۆی خستە سەر شێوەی پیاوێکی تەواو بۆی تا مژدەکەی لەلایەن اللە وە پێبدات بەوەی اللە مژدەی پێداوە بە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بە وشەیەک لە لایەن اللە وە (ببە یەکسەر دەبێت) (كُن فيكون)، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِّنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ ‎﴿٤٥﴾‏ وَيُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلًا وَمِنَ الصَّالِحِينَ ‎﴿٤٦﴾‏ قَالَتْ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي وَلَدٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ ۖ قَالَ كَذَٰلِكِ اللَّهُ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ۚ إِذَا قَضَىٰ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ ‎﴿٤٧﴾‏ وَيُعَلِّمُهُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَالتَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ ‎﴿٤٨﴾‏ وَرَسُولًا إِلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنِّي قَدْ جِئْتُكُم بِآيَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ أَنِّي أَخْلُقُ لَكُم مِّنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ فَأَنفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِ اللَّهِ ۖ وَأُبْرِئُ الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ وَأُحْيِي الْمَوْتَىٰ بِإِذْنِ اللَّهِ ۖ وَأُنَبِّئُكُم بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِي بُيُوتِكُمْ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ‎﴿٤٩﴾‏ وَمُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَلِأُحِلَّ لَكُم بَعْضَ الَّذِي حُرِّمَ عَلَيْكُمْ ۚ وَجِئْتُكُم بِآيَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ‎﴿٥٠﴾‏ إِنَّ اللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ۗ هَٰذَا صِرَاطٌ مُّسْتَقِيمٌ ‎﴿٥١﴾‏ ۞ فَلَمَّا أَحَسَّ عِيسَىٰ مِنْهُمُ الْكُفْرَ قَالَ مَنْ أَنصَارِي إِلَى اللَّهِ ۖ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنصَارُ اللَّهِ آمَنَّا بِاللَّهِ وَاشْهَدْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ ‎﴿٥٢﴾‏} صدق الله العظيم [سورة آل عمران].

وە ئەم پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت بریتیە لەوەی: ئایا پێویست نەبوو -نەوەی ئیسڕائیل- بەبێ ئۆقرەیی گەرمتر لە ڕەژوو چاوەڕێی ئەوە بکەن ئەو گەورە بێت بەهۆی پەلەکردن لە ڕاسپاردنەکەی بە گەیاندنی پەیامی پەروەردگارەکەی لەبەرئەوەی ئەو لە تەمەنی بچوکی کاتێک لە بێشکەدا بوو خۆی پێناساندبوون؟! اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَأَتَتْ بِهِ قَوْمَهَا تَحْمِلُهُ ۖ قَالُوا يَا مَرْيَمُ لَقَدْ جِئْتِ شَيْئًا فَرِيًّا ‎﴿٢٧﴾‏ يَا أُخْتَ هَارُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ امْرَأَ سَوْءٍ وَمَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِيًّا ‎﴿٢٨﴾‏ فَأَشَارَتْ إِلَيْهِ ۖ قَالُوا كَيْفَ نُكَلِّمُ مَن كَانَ فِي الْمَهْدِ صَبِيًّا ‎﴿٢٩﴾‏ قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ آتَانِيَ الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيًّا ‎﴿٣٠﴾‏ وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنتُ وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا ‎﴿٣١﴾‏ وَبَرًّا بِوَالِدَتِي وَلَمْ يَجْعَلْنِي جَبَّارًا شَقِيًّا ‎﴿٣٢﴾‏ وَالسَّلَامُ عَلَيَّ يَوْمَ وُلِدتُّ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا ‎﴿٣٣﴾‏} صدق الله العظيم [سورة مريم].

کەواتە (ئەگەر نەوەی ئیسڕائیل بەقسەکردنەکەی ئەویان زانیبێت لە ساوایی) ئەوا هیچ پێویستی بە موعجیزەی ئایەتە بەڕاستدانەرەکان نەدەکرد بە پەیامەکەی بۆ نەوەی ئیسرائیل لەم کاتەی گەورە بوو لەبەرئەوەی لەم کاتەی ساوا بوو لە بێشکەدا دەربارەی پێغەمبەرێتیەکەی خۆی قسەی لەگەڵ کردوون، جا لەمەدا ئەوە دەردەهێنین کە بنەماڵەی عیمڕان و حەواریە یەکەمینەکان ناچاربوون بەوەی موعجیزەی قسەکردنەکەی پێغەمبەری اللە عیسا بشارنەوە کاتێک لە بێشکەدا بوو بۆ پارێزگاری کردن لە ژیانی لە خراپەی دە تیرەکەی نەوەی ئیسڕائیل؛ لەبەرئەوەی نەوەی ئیسڕائیل پێغەمبەری اللە یەحیایان بە کەمێک پێش ڕەوانەکردنەکەی پێغەمبەری اللە عیسا کوشتبوو هەرچەندە پێغەمبەری اللە یەحیا موعجیزەیەک بوو لەلایەن اللە وە لە چۆنیەتی دووگیان بوونەکەی دایکی کە بە چیڕۆکی دووگیان بوونی دایکیان دەزانی لە تەمەنی بێئومێدی لە بینینی سوڕی مانگانە، وە پێغەمبەری اللە زەکەریا پێی وتبوون فریشتەکان مژدەیان پێداوە بە منداڵێک کە ناوی یەحیایە وە ناوەکەی لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە بۆ هێناون و اللە ش ناوێکی وای بۆ کەسی تر لە پێش ئەو دانەناوە جا اللە ش مژدەکەی بەڕاست گێڕاو خێزانەکەی کە لە سوڕی مانگانەی نەمابوو سکی لێی بوو و سکەکەشی داناو اللە ش لە تەمەنی بچوکیەوە فەرمانڕەوایی پێدا، جا لەگەڵ زانین و بینینی ئەمەشدا -خراپەکارەکان لەنەوەی ئیسڕائیل- لەبەر ئیرەییەکەیان هەر کوشتیان، وە لەبەرئەم هۆکارەش قسەکردنەکەی پێغەمبەری اللە عیسا لە ساواییدا شاردرایەوە کاتێک لە بێشکەدا بوو؛ جا قسەی لەگەڵ بنەماڵەی عیمڕاندا کرد؛ وە گەلەکەشیان لە ئامۆزاکانیان (باوکی حەواریەکان) لەسەر ئەمە شاهێد بوون، جا ئەوان خۆیان لە هۆزەکانی دە تیرەکە بەدوور دەگرت و (بە تەنیا دەژیان) دوور لە ئاوەدانی و شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەم دە هۆزەی ئازاریان دەدان لە نەوەی دە تیرەکەی هۆزەکانی نەوەی ئیسڕائیل؛ بۆیە -بنەماڵەی عیمڕان- و حەواریەکان خۆیان گۆشەگیرکرد لەوان پاشان دەرفەتی بێدەنگ کردنی قسەکردنەکەی مەسیح عیسایان لە تەمەنی ساوایی لە بێشکەدا بۆ ڕەخسا تا ئەو کاتەی اللە ڕەوانەی کرد ئەمەش لەترسی ئەوەی نەوەک -خراپەکارەکان لە نەوەی ئیسڕائیل- بیکوژن هەروەک چۆن لەپێش ئەو پێغەمبەری اللە یەحیایان کوشت، بۆیەش بە قسەکردنەکەی ئەو لە ساواییدا بەڵگەیان بەسەردا نەهێنرایەوە چونکە ئەوان نەیاندەزانی، وە لەدوای ئەوەی عیسای کوڕی مەریەم گەورە بوو وای لێهات بچێنە ناو خەڵکی لە هۆزەکانی نەوەی ئیسڕائیل ئەوەبوو لێیان پرسی ئەو کێیە، ئەویش پێی وتن کوڕی مەریەمی کچی عیمڕانە وە لە ساوایی لە بێشکەدا قسەی کردووەو وتوویەتی؛ بەندەی اللە م وە اللە کتێبی پێداوەو کردوویەتی بە پێغەمبەر، جا هۆزەکانی دە تیرەکەی (نەوەی ئیسڕائیل) وتیان: "ئایا سوکایەتی بە عەقڵمان دەکەیت؟! بەڵکو مەریەم کاری داوێنپیسی ئاشکرای ئەنجام داوە"، جا بڕوایان نەکرد ئەم گەنجە -مەسیح عیسای کوڕی مەریەم- موعجیزەیەکە لەلایەن اللە وە بەڵکو وتیان: "بەدڵنیاییەوە مەریەم کاری داوێنپیسی ئەنجام داوە جا لە ئەنجامدا ئەم کوڕە گەنجە هەرزەکارەی بووە".

جا گوێیان پێنەداو هیچ گرنگیەکیشیان پێنەدا یان هەتا تەنانەت بیر لە پیلانگێڕانیش بکەنەوە بۆی لەبەرئەوەی بیڕوباوەڕی پتەویان ئەوە بوو کە مەریەم کاری داوێنپیسی زینای ئەنجام داوە، اللە ش (مەریەمی) پیرۆز کرد لەوەی ئەوان دەربارەی وتیان، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَاقَهُمْ وَكُفْرِهِم بِآيَاتِ اللَّهِ وَقَتْلِهِمُ الْأَنبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ وَقَوْلِهِمْ قُلُوبُنَا غُلْفٌ ۚ بَلْ طَبَعَ اللَّهُ عَلَيْهَا بِكُفْرِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُونَ إِلَّا قَلِيلًا ‎﴿١٥٥﴾‏ وَبِكُفْرِهِمْ وَقَوْلِهِمْ عَلَىٰ مَرْيَمَ بُهْتَانًا عَظِيمًا ‎﴿١٥٦﴾‏} صدق الله العظيم [سورة النساء].

جا ئەوە بوو بوختانیان پێی کرد اللە ش بەری کرد لەوەی وتیان لەم کاتەی اللە ئینجیلی پێداو اللە پشتگیری کرد بە موعجیزە بەڕاستدانەرەوەکان بۆ پێغەمبەرێتیەکەی تا بانگەوازەکەی بەڕاست دابنێن، جا لەپاش ئەمە بەڕاستی زانیان ئەو لە ساوایی لە بێشکەدا قسەی کردووە لەدوای ئەوەی اللە ناردی بۆ نەوەی ئیسڕائیل و پشتگیری کرد بە موعجیزە گەورە بەدەر لەتواناکان، جا لەپاش ئەمە بەڕاستی زانیان ئەو نێردراوە لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە جا دڵنیابوونەوە لەوەی چیڕۆکی قسەکردنەکەی لە ساوایی ڕاست و دروست بووە، وە بۆیان ڕوون بوویەوە ئەو نێردراوی اللە یە بۆیەش اللە پشتگیری کردووە بە موعجیزە بەڕاستدانەرەکان بۆ ئەوەی گومانی بوختانەکەی ئەوان لە بەرامبەر دایکی لابدات و ڕەتیان بکاتەوە لەسەر مەریەم -دروودو سڵاوی لێبێت- جا زانیان هەر بەڕاستی ئەو نێردراوی اللە یە؛ بەڵکو زانیشیان ئەمە ڕێزێکی گەورەیە بۆ بنەماڵەی عیمڕان گەورەتر لە ڕێزەکەی پێغەمبەری اللە یەحیا، جا زانیان مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نێردراوی اللە یە بۆیەش ویستیان پیلان بگێڕن لەدژی نێردراوی اللە، وە بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَٰكِن شُبِّهَ لَهُمْ ۚ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِّنْهُ ۚ مَا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلَّا اتِّبَاعَ الظَّنِّ ۚ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًا ‎﴿١٥٧﴾‏} [سورة النساء].

جا لەمەدا ئەوە دەردەهێنین کە بۆ دە هۆزەکەی نەوەی ئیسڕائیل ڕوون بوویەوە مەریەم بەهۆی کاری داوێنپیسی زیناوە منداڵی نەبووە هەروەکو بیڕوباوەڕی پتەویان وابوو؛ جا لەدوای ڕاسپاردنەکەی و پشتگیری کردنەکەی (عیسای کوڕی مەریەم) بە موعجیزەکان وەکو زیندوو کردنەوەی مردوو؛ زانیان ئەو نێردراوی اللە یە وە بەوەی چیڕۆکی قسەکردنەکەی لە ساوایی کە بەم دواییانە بۆیان ئاشکرا بوو لەدوای ئەوەی بوو بە گەنج و هاتە ناو نەوەی ئیسڕائیلەوە؛ جا بۆیان ڕوون بوویەوە هەر بەڕاستی ئەمە چیڕۆکێکی ڕاستەو لەم کاتەی دایکی بوویەتی لێیان شاردراوەتەوە وە لەم کاتەدا بۆیان ڕوون بویەوە اللە ناردوویەتی جا پشتگیری کردووە بە نیشانە موعجیزە گەورەکان بۆ بەڕاستدانان، جا زانیان ئەمە ڕاست و دروستە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە جا هیچیان بۆ زیاد نەبوو تەنها پیسی نەبێت لەسەر پیسیەکەیان بەهۆی ئیرەیی بردنەکەیان بە بنەماڵەی عیمڕان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَرَسُولًا إِلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنِّي قَدْ جِئْتُكُم بِآيَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ أَنِّي أَخْلُقُ لَكُم مِّنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ فَأَنفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِ اللَّهِ ۖ وَأُبْرِئُ الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ وَأُحْيِي الْمَوْتَىٰ بِإِذْنِ اللَّهِ ۖ وَأُنَبِّئُكُم بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِي بُيُوتِكُمْ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ‎﴿٤٩﴾‏ وَمُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَلِأُحِلَّ لَكُم بَعْضَ الَّذِي حُرِّمَ عَلَيْكُمْ ۚ وَجِئْتُكُم بِآيَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ‎﴿٥٠﴾‏ إِنَّ اللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ۗ هَٰذَا صِرَاطٌ مُّسْتَقِيمٌ ‎﴿٥١﴾‏ ۞ فَلَمَّا أَحَسَّ عِيسَىٰ مِنْهُمُ الْكُفْرَ قَالَ مَنْ أَنصَارِي إِلَى اللَّهِ ۖ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنصَارُ اللَّهِ آمَنَّا بِاللَّهِ وَاشْهَدْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ ‎﴿٥٢﴾‏} صدق الله العظيم [سورة آل عمران].

ڕەمەزانیش لە ئێمەو هەموو موسڵمانان پیرۆز بێت.

وە هێشتا هەر بۆ خەڵکی جیهان ئەمە دووپات دەکەینەوە ئەوەی نوسیومانە لە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی گەورە دواتر نیشانە بەڕاستدانەرەکانی بەبێ هیچ شک و گومان و دوودڵیەک لەسەرئەرزی واقع دەبیننەوە هەر کاتێک اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان بیەوێت فەرمانەکانیش هەر بۆ لای اللە دەگەڕێتەوە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِنَّهُ لَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ‎﴿٧٧﴾‏ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُم بِحُكْمِهِ ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ ‎﴿٧٨﴾‏ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۖ إِنَّكَ عَلَى الْحَقِّ الْمُبِينِ ‎﴿٧٩﴾‏ إِنَّكَ لَا تُسْمِعُ الْمَوْتَىٰ وَلَا تُسْمِعُ الصُّمَّ الدُّعَاءَ إِذَا وَلَّوْا مُدْبِرِينَ ‎﴿٨٠﴾‏ وَمَا أَنتَ بِهَادِي الْعُمْيِ عَن ضَلَالَتِهِمْ ۖ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ ‎﴿٨١﴾‏ ۞ وَإِذَا وَقَعَ الْقَوْلُ عَلَيْهِمْ أَخْرَجْنَا لَهُمْ دَابَّةً مِّنَ الْأَرْضِ تُكَلِّمُهُمْ أَنَّ النَّاسَ كَانُوا بِآيَاتِنَا لَا يُوقِنُونَ ‎﴿٨٢﴾‏} صدق الله العظيم [سورة النمل].

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
______________