ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
29 - ڕەجەب - 1444 کۆچی
20 - 02 - 2023 زایینی
05:47 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=407481
_________


ڕازی بن بەو کەسەی اللە هەڵیبژاردووە ..

لە خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان بۆ خەڵکی یەمەن بە تایبەتی و جیهان بە گشتی؛ هەموو سەرکردەو حزب و گەلەکانیان، گوێبگرن و تێبگەن لەم فەرمانەی لای اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان کە پێتان بگەیەنم بەم شێوەیە:
(ڕازی بن بەو کەسەی اللە هەڵیبژاردووە).
کۆتایی هات.

جا ئەوەی هەڵبژاردەی اللە ی ڕەتکردەوە ئەوا دواتر سەیر دەکەین و دەبینین: ئایا اللە فەرمانەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت؟ دواتریش ڕاستی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەزانن: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ ۚ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ‎﴿٦٨﴾‏ وَرَبُّكَ يَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ ‎﴿٦٩﴾‏ وَهُوَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ لَهُ الْحَمْدُ فِي الْأُولَىٰ وَالْآخِرَةِ ۖ وَلَهُ الْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ‎﴿٧٠﴾‏} صدق الله العظيم [سورة القصص].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
____________